عەبدوڵا کەریم: کاروانی بێ کۆتایی و له هه‌ڵوێستێکی باڵادا.
کاروانی بێ کۆتایی یاداشت و یادەوەری مامۆستا مه‌حمودی مه‌لا عیززه‌ت، کتێبێکی قه‌باره مام ناوه‌ندیی 440 لاپه‌ره‌یی یه. به تیراژی 650 دانه، چاپی یه‌که‌می لە ساڵی2000 له بڵاو کراوه‌کانی زنجیره کتێبی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سهرردهم.
هاوینی ساڵی 2000 له گه‌ڵ کاک به‌ختیاری مه‌لا عیزه‌ت، پێکه‌وه له خانوەکەی مامۆستا مەحمود لەگردهکهی سه‌رچنار دانیشتبووین، کاک بەختیار بۆ یەکەم جار یاداشتی کاروانی بێ کۆتایی، بە تایپ کراوی نیشاندام، تازه مامۆستا مه‌حمود له‌سویده‌وه ناردبووی بۆ کاک بەختیار، بۆ ئەوەی بیگەیەنیتە ده‌زگای سه‌رده‌م بۆ چاپکردن.
لاپه‌ره‌ی یه‌که‌می یادهشتهکهم واڵا کرد، له‌ناو زنجیره‌ی روداوه‌کان به جۆرێک توشی تێڕامان بووم له نێو وێستگە جیا جیاکانی رووداوەکان و دیمه‌نی هه‌ڵوێست و تراژیدیای چیرۆکه‌کاندا ون بووم. یه‌که‌مجار بوو ، یاداشتی وا نایاب و وا کاریگه‌ر بخوێنمه‌وه، به جۆرێک نوقمی بێ ده‌نگی کردم، له دنیای ژووره‌که دابڕام.
به زمان و ته‌کنیکێکی هونەررۆژنامەنوسیی رووداوه‌کانی تۆمار کرد بوو، پڕبوو له ورده‌کاری قوڵی هونه‌ریی، له ناو رووداوه‌کاندا ده‌یان هه‌ڵوێستی پڕ له جه‌ربه‌زه‌یی لۆژیکانهم بینی.
خۆشه‌ویستی بێ سنوور بۆ خاک، بۆ زمان و کلتوور، پڕ بوون له وه‌فاو میهره‌بانی ته‌حه‌دایه‌کی جوامیرانه، بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی مه‌رگ. بە سەنگ و ئیرادە و بڕوا‌و متمانه‌ی که‌سێتی یه‌کی داڕێژراوی، قاڵبووی ناو تراژیدیانی ژیان.
نووسه‌ر به رۆحێکی زۆر راستگۆیانه، به پاکی و دوور له نمایش، دوور له پیاهه‌ڵدان و ده‌ربار، هه‌موو رووداوه‌کانی هه‌ست و نه‌ستی ناخی په‌نگ خواردووی خۆی له منداڵییه‌وه بۆ هەموو وێستگه جیاجیاکانی ته‌مه‌نی تۆمار کردوه. وشه‌و رسته و پهلگراف و دیمەنەکانی تەمەنی هه‌مووی وه‌ک وێنه‌ی فۆتۆگراف، وه‌ک سیناریوی گرته‌ی فیلمێکی دەگمەنی سینه‌ما یی خستووه‌ته روو.
نوسه‌ر، له یاداشته‌که‌یدا وه‌ک پسپۆرێکی بواری مێژوو، چه‌ندان رووداوی مێژوویی گرنگی میلله‌ته‌که‌مانی به سهلیقتهکی وردهکارییەوە تێکه‌ڵ یاداشتەکانی ژیانی خۆی و هاورێکانی و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی کردووه.
کاک نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین – یش له‌یاداشته‌کانیدا له که‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناو زه‌نگ و په‌نجه‌کان یه‌کتری ئه‌شکێنن، هه‌مان پسپۆری و ته‌کنیکی نوێی یاداشتی. به زمانێکی هونه‌ری رۆژنامه‌وانی نوێ تۆمار کردووه. نووسەر لێرەدا، رووداوه مێژوه‌کانی لەگەڵ یاداشتەکەیدا، به‌رجه‌سته کردوەتەوە بۆ نه‌وه‌ی ئێستا‌و ئاینده، بۆ ئه‌وه‌ی گەر پرسیاری نوێ له لایان سه‌رهه‌ڵبدات، خۆیان به دوای کتێبه مێژووییه‌کاندا بگه‌ڕین و بیخوێننه‌وه. وه‌لامی پرسیاره په‌نگ خواردوه‌کانی ناخیان چنگ بکه‌وێت، بۆ ئەوەی پرسیاری تر له‌لایان سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه؟. ئه‌م تەکنیکە هونهرییە به‌های میژوویی یاداشته‌که‌ی به پێزتر و نایاب تر‌و باڵاتر کردووه. نوسه‌ر بۆ تۆمارکردنی یاداشته‌که‌ی توانیویه‌تی: سوود له ته‌کنیکی هونه‌ری کورتە چیرۆک و رۆمان و سیناریوی فیلم وه‌ربگرێت. له ناودیمهنهکاندا چه‌ندان پاڵه‌وانی جیاجیا له جوغرافیای جیا ده‌بینین.
ئه‌م جۆره ته‌کنیکه هونه‌رییه دووور له فه‌نتازیا یە، ئەو واقعه تاڵ و تراژیدیانەی مێژووی کورد لەم خەڵوەتی یاداشتەدا نیشان دەدات. ئه‌م جۆره هونه‌رو ته‌کنیکه له یاداشته‌کانی پێشوتری نووسەرانی کوردا نەبوون.
کاروانی بێ کۆیایی به یه‌که‌م هه‌نگاو داده‌نرێت له بواری تۆمارکردنی یاداشتی کورد، خوێنه‌ر وا لێ بکات له یه‌که‌م په‌ره‌وه تا دوالاپه‌ره، به په‌رۆش و عەشقەوە تێکه‌ڵ به به رۆحی زنجیرە رووداوەکان ببێت.
دوای هه‌ره‌سی 1975، مامۆستا مه‌حمودی مه‌لا عیزه‌ت نه‌فی کرا بۆ خوێندنگایەکی ناوندی لە شاری رومادی، رۆژێک له پۆلدا وانه‌ی ده‌وته‌وه، یەکێک لە خوێندکارەکانی ناوی عه‌لی بوو، لێپرسراوی یه‌کێتی قوتابیانی حیزبی به‌عس بوو بە هۆی هەڵسوڕانی کاروباری قوتابیانەوە له وانه‌که‌ی دواده‌که‌وێت، بێ ئه‌وه‌ی له ده‌رگا بدات و داوای مۆڵه‌ت له مامۆستا بکات، خۆی ده‌کات به پۆلداو داده‌نیشێت. مامۆستا مه‌حمود به توندی لێپرسینه‌وه‌ی له گه‌ڵدا دەکات و پێ ی دەڵێ: بڕۆ دەرەوە.
عەلی، روو دەکاتە دەرەوەو بە خێرایی هانای بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر دەبات، به‌رێوه‌به‌ریش دوای عەلی دەکەوێت و روو دەکاتە مامۆستا مەحمود و دەڵێت: با عەلی بێتەژوورەوە.
مامۆستا بە هێمنییەوە ، داواکاری و بیا نوەکانی به‌ڕێوه‌به‌ر ره‌ت دەکایەوە.
به‌ڕێوه‌به‌ریش به لە خۆبایی بونەوە، دەست بۆ عه‌لی رادەکێشێت و: پێی دەڵێت: ئەمجارەیان من وەک بەڕیوەبەر، پێت دەڵێم: عەلی بڕۆ پۆلەو ەو لە شوێنی خۆت دانیشە.
عه‌لی بە سنگ دەڕپەڕینەوە، بە بەردەم مامۆستادا روو دەکاتە پۆل و داده‌نیشێت.
لەو کاتەدا مامۆستا مه‌حمود رووی کردە به‌ڕێوه‌به‌رو پێی وت: فه‌رموو جه‌نابی به‌رێوه‌به‌ر تۆ وانه‌که‌یان بۆ ته‌واو بکه.
مامۆستا مەحمود روو دەکاتە ژووری مامۆستایان، هەموو مامۆستاکان لە هەڵوێستەکەی سڵ دەکەنەوە، چۆن ئەوی نەفی کراو، داواکاری بەڕیوەبەری بەعسی و سەرۆکی قوتابیانی بەعسی رەد کردوەتەوە. مامۆستا مه‌حمود دوو ساڵ و نیوو بە نەفیکراوی لە رومادیی بوو، هاوسه‌رو منداڵه‌کانی له سلێمانی مانەوە.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌کان (فازیل به‌راک) ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی عامه لە بەغداد، ناردی به‌شوێنی مامۆستا مەحموددا، چه‌ند داواکارییه‌کی خسته به‌رده‌م مامۆستا، به‌ڵام ئەو هه‌مووی ره‌تکرده‌وه.
چه‌ند رۆژێک بوو ، نه‌شته‌رگه‌ری گورچیله بۆ مامۆستا مه‌حمود کرابوو. شه‌وێک ملازم موحسین و چه‌کداره‌کانی به په‌یژه‌دا خۆیان گەیاندبووە حه‌وشه‌ی ماڵەکەیان، هەموو کۆڵان و سه‌ربانیان گرت بوو. ملازم محسین به په‌ڕۆیه‌ک هه‌ردوو چاوی مامۆستا مه‌حمود ده‌به‌ستێت و راپێچی ناو ئوتۆمۆێلهکهی ده‌کات، ئه‌و شه‌وه له چه‌ند ماڵێک و چەند گه‌ڕه‌کێکی تر، چەند که‌سێکی تریان ده‌سگیر کردبوو، هه‌موویان بردن بۆ زیندان. به‌یا نیهکهی ئەمنێک ناوی هەموو زیندانییەکانیان خوێندبووەوه، لایەکی په‌رۆکه‌ی سەرچاوی مامۆستا تۆزیک جوڵابوو، ئەمجا زانی بووی ئەوێ ناوه‌ندی (وه‌ته‌ن و کانێسکان )ـه، نۆ ساڵ له‌وێ مامۆستا‌و به‌ڕێوه‌به‌ر بوو. بۆ رۆژی دوایی دوودوو، هەموو زیندانییه‌کانیان که‌له‌پچه‌کرد و چاویان به‌ستنەوە و به ئوتۆمۆبیلی تایبه‌تی به برسێتی و تینوێتی گوێزرانه‌وه بۆ شارێکی تر. کە 23 زیندانی بوون، هەموویان خزانده ژورێکه‌وه، دواتر برانه ژووری ژماره [1] . له‌وێ زانیان، هه‌یئه‌ی ته‌حقیقی خاسه‌یه، زیندانێکی سه‌ربازی و نهێنی حیزبی به‌عس بوو، لە که‌رکوک.
دوای چه‌ند رۆژێک به‌پێی به‌رنامه‌ی هه‌یئه‌ی ته‌حقیقی که‌رکوک، ناوی یه‌ک بە یه‌کی زیندانییەکانیان خوێندەوە: عومه‌ر عه‌زیز محه‌مه‌د، محه‌مه‌د ره‌حیم عه‌بدولره‌حمان، محه‌مه‌د سه‌عید ساڵح، دلیر مسته‌فا ، که‌مال عه‌لی، شێخ عه‌بدول شێخ ساڵح، جه‌میل، حه‌سه‌ن حسێن، دارا، حه‌مه سه‌عید غهدۆ، حیکمه‌تی عه‌به پاشا، عوسمان قادر محه‌مه‌د، مه‌حمودی مه‌لا عیزه‌ت. هەموویان بردن بۆلێکۆڵینه‌وه و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سه‌ته‌یی و ده‌روونی، بۆ ئه‌وه‌ی بە جۆرێک تێکیان بشكێنن، سەرەداوی نهێنییه‌کیان پێ بدرکێنن.
ئەمنێک مه‌حمودی مه‌لا عیزه‌تی برد بۆ هۆڵی لێکۆڵینه‌وه‌و ئه‌شکه‌نجه‌دان. جەللادێکیان به چەند پرسیارێک مامۆستای داگرتەوه، وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانی مامۆستا [هیچ. نازنم]. لێکۆڵەرەوەکە، بە وەڵامی (هیج نازانم )، توشی هیستریا بوو، دووجهلادیان هەردوو لاقی مامۆستایان به‌رز کرده‌وه، به‌ستیان بە قوڵاپی سەقفەکەوەو هەلیان واسیی، جهڕانیان به کێبڵ، بنه پێ یەکانیان داگرته‌وه.
هەموو زیندانییەکان بە ئیرادەو بە وره‌یه‌کی به‌رزەوە، بڕیاریان دابوو، به هه‌موو تواناییهکیانەوه، به‌رامبه‌ر بە هەموو ئه‌شکه‌نجه‌کان خۆیان رابگرن.
مامۆستا مەحمود ی مەلا عیزەت، به‌یه‌ک گورچییلهوە لەو زیندانانە بێ دا‌و و ده‌رمان برینی نەشتەرگەرییەکەی ئیلتیهابێکی زۆری کردبوو، لە بەر هیچ نازانمەکەی، جەلادەکان لێدانه‌که‌یان توندتر کرد. جه‌سته‌ی مامۆستا له به‌ر شاڵاوی توندی ئه‌شکه‌نجه‌که خاو بوه‌وه، له هۆش خۆی چوو، جەللادەکان ئاوی ساردیان به سه‌ردا کرد.
کاتێ مامۆستا به ئاگا هاته‌وه، کاره‌بایان له قورگییه‌وه بۆ که‌له‌که‌ی، به‌سه‌ر ئه‌ندامه ناسکه‌کانی جه‌سته‌ییدا ده‌هێنا. له ناکاو گوێی له ده‌نگێکی به‌رزبوو، گه‌یاندیانه به‌رده‌م (موقه‌ده‌م عامر موسڵای) سه‌رۆکی هه‌یئه‌ی خاسەی کەرکوک. ئه‌ویش لە سەرەتادا به قسه‌ی نه‌رم، دواتر به هه‌ڕه‌شه و سیناریۆی جیاجیا ده‌یویست سەرەداوی نهێنیه‌کی چنگ بکه‌وێت، له‌و سەری دواوە، به‌رنامه‌ی لێکۆڵینەوەیان تونترو چڕ تر بکەنەوە، بۆ ئه‌وه‌ی هەموو نهێنییه‌کانیان پێ بدرکێنێن، بۆ بەرنامەو پیلان و نەخشەی ئەمنی عامە لە بەغداد. هەموو وەڵامەکانی مامۆستا، ئەم دوو وشەیە بوو ده‌یوت: هیچ نازانم.
هه‌موو جه‌لاده‌کانی هەیئە، لە هیچ نازانم، سڵیان دەکردەوە. مامۆستا له بەر سوێی ئازاره‌کانی جه‌سته‌ی و ئیلتهابی برینی گورچیلەی لەسەر کاشییەکە که‌وتبوو.
لە ناکاو جه‌لادێکیان کێبڵەکەی دەستی بە توندی له‌پشتی گیر کرد‌و وتی: هه‌سته له سه‌ر زه‌وییه‌که.
بە شه‌له‌شه‌ل و به‌پاڵ بردیان له ناکاو جەللادێکیان یه‌ک له‌قه‌ی توندی لە مامۆستاداو که‌وته‌وه سه‌رزه‌وی، هه‌ستایه‌وه بەپاڵ کردیانه‌وه به ژووره‌ی ژمارە ( ١ ) .
هه‌موو زیندانییه‌کان لێ کۆبوونه‌وه.
مامۆستا مه‌حمود زانی یەکێک لەو زیندانیانە، ( قالە )ی جاسوسه، بەڕیوەبەری زیندان بە ناوی زیندانییەوە، خستبویانە ناو زیندانییه‌کان ، بۆ ئەوەی لەوێ بە نهێنی و بە پرسیار، زانیاری لە زیندانیەکان وەربگرێت و بیگەیەنێتە بەرێوەبەری هەیئە. مامۆستا مەحمود بە قالەی وتی: زۆر سه‌یره ئه‌مانه بۆ وا ده‌که‌ن، گه‌ر سیاسه‌تم بکردایه پێم ناخۆش نه‌ده‌بوو، من هیچم نه‌کردوه بۆ وام لێ ده‌که‌ن. دواتر مامۆستا مه‌حمود قه‌ره‌داغی و مهغد ید کوێخا عه‌بدوڵڵا و سه‌رداری حاجی قادر یان هێنایه ژووری ژماره [1]، ژماره‌یان بوو به [28 ] زیندانی.
نوسه‌ر زۆر به وردی لە یادەوەوەرییەکەیدا: باسی ئه‌شکه‌نجه‌ی هاورێ زیندانییه‌کانی و روداوه‌کانی ناو هه‌یئه‌ی کردوه، هه‌موی به به‌رنامه‌و پیلانی ورد بووه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ی ببه‌ن به سەرەداوێکی نهێنی زنجیره‌ی رێكخستنه‌کانی ناو شاری سلێمانی.
نووسەر لە کاروانی بێ کۆتاییدا، باسی جه‌للاده‌کان ده‌کات، چۆن ئه‌شکه‌نجه‌ی بێ سنوور و دڕندانه‌ی مامۆستا مه‌حمود قه‌ره‌داغییان داوه. هه‌موو جاره‌کان مامۆستا مەحمود قەرەداخیان به عه‌مودێکه‌وه له به‌رده‌م ژووره‌که‌ی ئەواندا دەبەستەوە و ئەشکەنجەیان دەدا، بۆ ئه‌وەی لە رووی دهرونییەوە، زیندانییه‌کانی تری پێ بڕوخێنن. به‌ڵام مامۆستا مه‌حمود قه‌ره‌داخی بە ئیرادەیەکی وا ئازایانە هەموو ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌للاده‌کانی به جۆرێک تێک دەشکاند، ئه‌وان هه‌ستیان به‌لاوازی و بێ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌کرد: جه‌لاده‌کان له کاتی ئه‌شکه‌نجه‌داندا له‌ناو خۆیاندا ده‌یانگوت: مەحمود قەرەداخی بۆیە ئیعتراف ناکات، له‌زه‌ت له ئه‌شکه‌نجه‌دان وه‌رده‌گریت.
له‌دوا لێکۆڵینه‌وه دا،ره‌ئیسی هه‌یئه‌ی که‌رکوک ، لە کاتی ئه‌شکه‌نجه‌دان ، هەموو پرسیارەکانی رووبه‌رووی مامۆستا مه‌حمود کرده‌وه، لە ناو پرسیارەکان دا، چه‌ند پرسیارێکی نوێی تیا بوو، دیاربوو ئەو پرسیارە تازانەی بەپێی زانیاری نوێ، پێ گه‌یشتبوو:
ناوت چی یه: مه‌حمود
ناوی باوکت و باپیرت: مه‌لا عیزه‌ت مه‌حمود
کارت چی یه: موده‌ڕیس
له کوێ: له‌سانه‌وی ئه‌زمڕ
ره‌ئیسی هەیئە، زووزوو لاپه‌ڕه‌کانی ئەو فایله‌ی بەردەمی هه‌ڵده‌دایه‌وه، پڕ بوو له راپۆرت و زانیاری ئه‌منی سلێمانی. له یه‌که‌م لێکۆ ڵینهوهوه تا دوا لێکۆڵینه‌وه، وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانی مامۆستا مه‌حمودی مه‌لا عیزه‌ت؛ به‌ڵێ .. نازانم .. ئاگادارنیم.
له دوا لێکۆڵینه‌وه‌دا، ره‌ئیسی هه‌یئه هیچ زانیاریەکی دەست نەکەوت، وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانی مامۆستای وه‌ک خۆی دەخوێندەو ئهمنێكیش هه‌مووی ده‌نوسییه‌وه.
دواجار، ئەمنێک پێیان وت: دەستت بێنه په‌نجه گه‌وره‌ی ده‌ستی چه‌پیان گرت به قوماشێکی مهرهکهباویدا هێنایان، دوا کاغه‌زی ناو هەموو فایله‌که‌یان پێ مۆر کرد. دوای ماوه‌یه‌ک چاوی هه‌ر 26 زیندانییه‌که‌یان به‌ست، دوو – دوو که‌له‌پچه‌یان کردە دەستیان و هەموویان خزێنرانه ناو ئۆتۆمۆبیلی تایبه‌تییەکەی زیندان. ئۆ تۆمۆبیلەکە کەوتە جوڵە، زیندانییەکان نه‌یان ده‌زانی بۆ کوێ‌یان ده‌به‌ن، نزیکه‌ی 3 کاتژمێر به رێگاوه بوون،گه‌یشتنه شوێنێک زۆر گه‌رم بوو. ئوتۆمۆبیله‌که وه‌ستا، دایان به‌زاندن، به زله و جنێو و شه‌ق پێشوازیان لێ کردن، هه‌موویان بردنه به‌رده‌م عه‌قید تارق ا لعزاوی – معاونی مدیری ئه‌منی عامه، بۆ کاروباری سیاسی. ئه‌بو نه‌سر –مدیری شوعبه‌ی سێ، ئه‌م شوعبه‌یه تایبه‌ت بوو به کورد و شۆڕشی کوردستان. نه‌قیب خه‌له‌ف – معاونی شوعبه‌ی سێ، چه‌ند ئه‌منێکی تر به جلی سڤیله‌وه له پشت ئه‌مانه‌وه وه‌ستابوون، سه‌یری زیندانییه‌کانیان ده‌کرد.
عه‌قید تارق رووی کرده، هه‌ر 26 زیندانییه‌که و وتی: ده‌زانن چی له ئێوه ده‌که‌ین؟
بێ دەنگی و خامۆشییەکی پڕ لە چاوەڕوانی، لە روخساری زیندانییه‌کان دەخوێنرایەوە، عەقید بێ دهنگییەکەی شکاند‌و وتی: ئێوه بۆ ئه‌وه نه‌گیران، لێرە بتان بینینه‌وه، ئێستا هەموتان هەناسە دەدەن، ئێوه بۆیه گیران بێ لێکۆڵینه‌وه و دادگایی کردن بکوژرێن. به‌ڵام سوپاس بۆ خوای گه‌وره ئه‌وه نه‌کرا له لێکۆڵینه‌وه‌دا بۆمان ده‌رکه‌وت ئێوه هاوڵاتی باشن و بێ زیانن. بۆیه سه‌رکردایه‌تی حیزب و شۆڕش ئێوه‌ی عه‌فوکرد، ئێستا ئێوه میوانی سه‌رکردایه‌تین، ماوه‌یه‌ک لامان ده‌مێننه‌وه، دواتر ئازاد ده‌کرێن، ئێستا ئێوه ئازادن، ئێوه له سه‌فه‌رێکی دوور‌و درێژه‌وه هاتوون، ئێستا برسیتانه، چی ده‌خۆن؟
عه‌قید تارق سه‌یری روخساریی بێدەنگی زیندانییه‌کانی دەکرد. له ناکاو گوێ له ده‌نگێک بوو وتی: ئێمه زۆر تینیو و برسین.
عه‌قید سه‌یرێکی هه‌موویانی کرد‌و وتی: ئێوه زیندانی نیین، میوانن.
له‌و کاته یه‌کێک له زیدانییه‌کان رووی کرده مامۆستا مه‌حمود و وتی :
-بڵێ مریشک ده‌خۆین.
عه‌قید به مامۆستای وت: ئه‌وه ده‌ڵێ چی.
ده‌ڵێت: مریشک ده‌خۆین.
دوای تاوێک مریشکی برژاویان بۆ هێنان، ئه‌م میواندارییه بۆ سڕینه‌وه‌ی کاریگه‌ری ئه‌و ئه‌شکه‌نجه جه‌سه‌دی و ده‌رونیانه بوو، له روخسار و هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌موویاندا ده‌رکی پێ ده‌کرا.
کاتژمێر دووی شه‌وی 18. 6. 1981 هه‌ر 26 زیندانییه‌کانیان به سه‌ر دوو پاسدا دابه‌شکرد، دوای 8 مانگ له دۆزه‌خی مه‌رگه‌وه ئازاد کران. 7ی به‌یانی گه‌یشتنه که‌رکوک، نان و کهبایان ده‌خوارد، لەوێ هه‌واڵی کوشتنی [ قاله ]ی جاسوسی ههیئهیان پێ گه‌یشت. پا سهکان رێگای سلێمانیان گرته به‌ر، گه‌یشتنه باخی به‌ختیاری و پرده‌که‌ی قلیاسان و دووڕیانه‌که‌ی سه‌رچنار و شه‌قامی سالم، پاسه‌کان له به‌رده‌م بینای حه‌سیب ساڵحدا وه‌ستان، زیندانییەکان ماڵئاوایییان له یه‌کتر کرد، به خانه‌واده‌و که‌سوکارو خه‌ڵکی شاره‌که‌یان شاد بوونه‌وه.
دواجار مامۆستا مه‌حمود، بڕیاریدا له گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌یدا روو بکه‌نه هه‌نده‌ران، سه‌رله‌به‌یانی 13. 8. 1981 کهلاوێژخانی هاوسه‌ری و هه‌ر 5 منداڵه‌که‌ی روویان کردە قه‌ڵادزێ،له‌وێوه له گه‌ڵ نه‌سرین خان بگه‌نه ناو زه‌نگ. مامۆستا مه‌حمود هه‌ر ئه‌و رۆژه له سلێمانی رووی کرده لای کوێخا حسه‌ین-ی هه‌ناران، ئه‌ویش کاک بورهانی کوڕی له گه‌ڵدا نارد، رێگای ناو زه‌نگیان گرته‌به‌ر، دوای ماندوو بونێکی زۆر که گه‌یشته تهختایهکهی سه‌ره‌وه، کاک نه‌وشیروان و کاک شازاد سائیب و کاک فه‌ره‌یدون پێشوازیان لێ کرد، دواتر شه‌و رۆژێکیش لای مام جه‌لال مایه‌وه له توژه‌ڵه، مام جه‌لال باسی ئه‌وه‌ی کرد مامۆستا مه‌حمود ئیش و کاری شۆڕش وه‌ربگرێت.
مامۆستاش وتی: با ئه‌وان بگه‌یه‌نمه سوید، ده‌گه‌رێمه‌وه.
مام جه‌لال وتی: راپۆرتێکی دوور‌و درێژ له سه‌ر هه‌یئه‌ی که‌رکوک بنووسه بۆ رێکخراوی ئه‌منستی.
له 10. 10. 1981 شێخ محه‌مه‌دی سه‌رگه‌ڵو و کاک به‌ختیاری مه‌لا عیزه‌ت، مامۆستا مه‌حمود و خانه‌واده‌که‌یان له فرۆکه‌خانه‌ی تارانه‌وه به‌رێ کرد بۆ شام، ده‌مه‌و به‌یانی 22. 10. 1981 لهفرۆکانهی شامه‌وه گه‌یشتنه ستۆکهۆڵم.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts