فەرەیدون کونجرینی: پێویستریین شت بۆ مرۆڤ!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئێمە لەسەرەتاوە بەدوای کەسێکدا دەگەڕێین لەگەڵیدا بژیین تا بەهەرزەکاری بمێنینەوە” دەخوازیین ئەوەندە بژیین تا پێکەوە تەواو پیردەبیین، ئەو جۆری پێکەوەبون و هێشتنەوە لە تێگەیشتن و متمانەو خۆشەویستییەوە سەرچاوەی گرتوە. لە تەواوی جیهاندا» ئەوەی زۆرتریین قسەی لەسەرە وشەی خۆشەویستی بووە” کەلە ئاکاری باش و هەست و سۆزو و گڤتوگۆی هێمنانەو زەردەخنەو بەخشین و بەخشندەیی و جوانی و عاشق بوون دروستـ دەبێ، جۆرێکیتری بۆتە تەلاری بەستنەوەی خۆشەویستی» ئەویش منداڵە کەلەنێوان دوو کەسی بڕیاردەری ژیانێکی هەڵکەوتە دروست دەبێ!
خۆشەویست، یان خۆشەویستی لە دڵی دووجۆر مرۆڤدا بەدوودیوی پێویستدادێت و تێدەپەڕێ دیوێکی تەواوی ئەوانەی سەرەوەی لەخۆ گرتوەو ڕووەکەی تری مەترسیدارترینەو خراپ بەکار دەهێندرێ” لێرەدا ڕووە پێویستەکە گرنگی پێ دەدەیین کەهەندێک لەجۆری ڕووانین و نیگا و قسەی سۆزداری و کرداری باش و هەست و پێکەنین و بەخشین ئاماژەن بۆ خۆشەویستی. بەتێگەیشتن لەباشەکان هەڵەو خراپەکان ڕۆدەچن!؟
جۆرێک لە خۆشەویستی نێوان مرۆڤەکان هیوابەخشبێت بۆ ژیان و ئاسودەمان دەکات، بەدەستهێنانی متمانەیە دەمانهێڵێتەوەو بەخۆمان دەڵێین بەختەوەر” جۆرێکیتر لە خۆشەویستی نێوان دوو کەس تەنها سۆزداریبێت بۆ بەکارهێنان و وەرگرتنی سودێک کە چەند خولەکێک دەخایەنێت مەترسیدارتریین قۆناغەکانی تری ژیانیان لە چەمکە پێویستەکانیتردا دەبیندرێتەوە!؟ ئەویش بەردەوام نەبونە و ئازاربەخشە بۆ کەسی متمانەپێکراو.
مێژوو سەدان وانەو ئامۆژگاری لەخۆگرتوەو دەتواندرێ سودی لێوەربگریین” هەستکردن بە خۆشەویستی نێوان دووکەس بۆ یەکتریی لەلایەن کەسانیترەوە وانەیەکی باشە.
لە ساڵی هەشتاکاندا مامۆستایەکی فێرگەی سەرەتایی شەش بۆ حەفت» ساڵ لە خوێندکارەکانی دەپرسێت خۆشەویستی چییە” بەم جۆرە وەڵام دەدەنەوە؛
1. خۆشەویستی ئەوەیە کە سێک بە کورتە ناوێك، یان وشەیەکی جیاواز لە ناوی خۆت بانگت دەکات کە هەڵبژاردەی خۆیەتی» بەو شێوەی کە ناوی تۆ دەڵێت؛ لەناخیەوە» ئەوکەسە تۆی خۆشدەوێ و دەیەوێ پتپارێزێ.
2. خۆشەویستی ئەوەیە دوو کەسی ئەویندار بڕیار دەدەن و پێکەوە بچنە جێیەک و بەدەم پیاسەکردنەوە بۆن بەیەکترییەوە دەکەن و دەست لەناودەستی یەکدەنێن.
3. خۆشەویستی ئەوەیە کاتێک دایکم قاوە بۆ باوکم ئامادە دەکا” قومێک دەبات بۆ دەمی پێش ئەوەی بیدات بەباوکم” بۆ ئەوەی دڵنیا بێت کە تامەکەی باشە.
4. خۆشەویستی ئەوەیە کەسێک دیاریەکی لە ژورەکەمدا دانابێت کەلە جاوەڕوانیدابووبم’ هەمبێت.
5. ئەگەر دەتەوێت فێربیت و باشترین خۆشەویستی بکەیت، هەوڵ بدە باشتر لە ئاکارەکانی هاوڕێکەت ڕەفتار بکە.
6. خۆشەویستی ئەوەیە بە کەسێك بڵێیت کراسەکەت جوانە و بە دڵمە، ئەویش هەموو ڕۆژێک لەبەری دەکات.
7. پێکەوە بونی دووکەس تا پیردەبن خۆشەویستی دەیان هێڵێتەوە” خۆشەویستی وەک پیرەژنێک و پیاوێکی پیر وایە تەنانەت دوای ناسینی یەکتری ماونەتەوە.
8. دایکم لە هەموو کەس زیاتر خۆشی دەوێم. بەوەدا دەزانم هەموو شەوێک دوای شەوباشکردنی یان چوونم بۆ شوێنێک و گەڕانەوەم ماچم دەکا
9. خۆشەویستی ئەوەیە کاتێک دایک باشتریین شوێنی مریشکی برژاو دەداتە بوک و زەردەخەنەی بۆ دەکا” گەر لە نێوانیاندا دانیشتبێتم چەندین جار بینیومە دایکم وایکردوە
10. خۆشەویستی ئەوەیە کە دایکم باوکم دەبینێت بۆنی ئارەقاوی لێدێ هێشتا دەڵێت ئەو جوانتریین مرۆڤە.
11. خۆشەویستی ئەوەیە کە توتکە سەگەکەت ڕوکارت دەلێسێتەوە تەنانەت دوای ئەوەی کە بەتەنیا جێت هێشتووە.

گەر خۆشەویستەکەت بڕیاریدا، دابڕێ و پەیوەندی نەمێنێت» بەداواکەی ڕازیبە، دوایین داوای تۆش ئەوەبێ» بۆجارێکیتر نەیبینیەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت