پشکۆ ئەمین: شکستی ئەردۆغان و تۆڵەکردنەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوای شکستی بێوێنەکەی پارتی داد و گەشەپێدانی ئاکەپە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی شارەوانیەکانی تورکیادا کەلە کۆتای مانگی ئازاردا کرا، ئاکەپە شکستیکی بێوێنەی بەخۆیەوە بینی لەماوەی 20 سالی رابردوودا نەی بینیبوو.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەوتارێکدا دانی نا بە شکستەکەدا و بەهەڵەی حیزبەکەی دانا، لە وتارەکەدا ئەردۆگان داوای ئاشتەوای کرد و هیوای ڕاستکردنەوەی هەڵەکان و پێکەوە کارکردنی لە گەڵ ئۆپۆزسیون و سەرۆک شارەوانیەکاندا کرد. ئەردۆگان رایگەیاند،کە کاتی نەرمی نواندن و ئاسایی کردنەوەی ژیانی سیاسی و هەوڵدانە بۆ دانانی دەستورێکی نوێی دیموکراسیانە،کە لە گەڵ ئەمرۆی تورکیادا بگونجێت، ئەو دەستورەی ئێستا هەیە، هەمان دەستوری سەردەمی ئەتاتورکە!
ئەم وشەو رستانە لەساڵانی 2014 وە لە دەمی ئەردۆگان نەبیستراوە، ئەو هەمیشە رەق و توند و خۆ بەزلزان ناسراوەو دەدوا، ئێستا پاش ئەم هەڵبژاردنە دەزانێت کورسیەکەی لەق بووە، بۆیە دەبێت نەرمبێت. لێدوانی ئاوها شتێکی سەرسوڕهێنەرە لە لایەن ئەردۆگانەوە، لە پاش هەڵبژاردنە دۆراوەکەدا بە ناوبانگترین وشە لە تورکیادا” نەرمبوون” بوو !!
بەڵێ بۆ نەرم بوون، بەڵام بۆ هەمووان بەکوردیشەوە،گەرچی داگیرکەر بەرامبەر بە کورد هەر بەردەو نەرم بوون نازانێت. هەر لە هەفتەی یەکەمی دوای هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا،حوکمەت و دادگاکانی ئەردوگان کەوتنە دروست کردنی گیرو گرفت بۆ کورد. حکومەت ویستی سەرۆکی شارەوانی وان، کە بەم دواییە هەڵبژێردرا دووربخاتەوە، بەڵام ناڕەزایەتیە گەورەکانی سەر شەقامەکان حکومەتیان ناچار کرد تەسلیمبن، رازیبن بە مانەوەی سەرۆک شارەوانی هەڵبژێراو.
ئەمە لە کاتێکدا کە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ساڵی 2019دا، لە ماوەی 2ساڵدا، سەرجەم سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپ لەشارە گەورەکان، کە بە شێوەیەکی دیموکراسی هەڵبژێردرابوون، دوورخرانەوە و لە شوێنی ئەوان قەیوم، واتە کەسێکی نۆکەری ئاکەپەی ئەردۆگان خرایە شووێنیان و هەڵبژێرراوەکان خرانە زیندان .
ئەردۆغان لە ڕووی سیاسییەوە ئێستا زۆر لاوازەو رۆژ بە رۆژیش لاوازتر دەبێت و باری خوارتر دەڕوات، نازانێت چۆن چارەسەری کێشەکان بکات! کێشەکان هەمەجۆرن، لەنێو ئاکپە خۆیدا کێشەی دۆراندن هەیەکە دەخرێتە ملی هەندێک لە بەرپرسەکان و ئەندامانی ئاکەپە خۆی و لابردن و دورخستنەوەیان. یەکێکیتر لە کێشەکان لەنێوان ئاکەپەو مەهەپەی هاوپەیمانیدا، دەوترێت بەهۆی مەهەپەوە کوردەکان لێمان دوورکەوتنەوەو دەنگیان پێنەداین، لەم رۆژانەدا لەژێر ناوی کودەتایەکی تازەدا کۆمەڵێک کەسایەتی سەربازی و وەزیرو دەستگا ئەمنیەکان دەستگیرکراون، ئەمانە سەر بە مەهەپەبن، باخچەلی ناڕازیە بە دەستگیر کردنیان.

دەنگەکانی ئاکەپە رۆژ بەرۆژ دیتە خوار
قەیرانی ئابووری کە بەرۆکی تورکیای گرتووەو رزگاری نابێت لێی، رۆژ بە ڕۆژ شتومەک گرانتر دەبێت، بەشێوەیەک کە ئێستا نرخی شتومەک لە تورکیا لەئەوروپا گرانترە، بەپێی دوا ئامار بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک لە 78% تێپەڕاندووە، دابەزینی لیرەی تورکی، هەژاری و برسیەتی و بێکاری هۆی دورکەوتنەوەی جەماوەرن لەپارتی داد گەشيپێدان، بێگوومان دیکتاتوریەتی ئەردۆگان و مەهەپەی باخچەلی دژایەتی و نارەزایەتیەکانی زیاتر کردووە، زیادکردنی باج بۆ نزیکەی 70%، گەرجی ئەردۆگان هەر لە هەوڵدایە بۆ پەیداکردنی بازارو باشترکردنی ئابوریەکەی، بەلام سیاسەتی هەڵەی چەندین ساڵ ناتوانیت وا بە ئاسانی چارەسەری کیشەکان بکات ،پیش هەلبژاردن هەولیدەدا کە لەگەل ئیسرائیلدا تەنها بەدەم پشتگیری غەزە بکات، ژێر بە ژێر هەر هەربازرگانیەکەی هیشتبوەوەو هۆیەک بوو لە لەدەستدانی دەنگیکی زۆر، لە پاش هەلبژاردن ناچاریان کرد کە کۆتای پێبهێنێت. بەلام ئیستا لەڕیگەی وڵاتی سێهەمەوە شت دەنیرێت بۆ ئیسرائیل، بۆ نموونە شتومەک دەنێرێتە بولگاریا و رۆمانیا لەویوە بۆ ئیسرائیل، وەک ئیسرائیل خۆی ئەمەی ئاشکرا کرد.
لە نێوان 2 بۆ 12ی ئەم مانگەدا ڕاپرسییەکی تازە لەلایەن دامەزراوەی ئۆرکەوە ئەنجامدراوە، بە بەشداریی 11 هەزار و 600 کەس تیایدا، بەشداربوون و پرسیاریان لێکراوە، ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت، دەنگ بە کام پارت دەدەیت؟ بەگوێرەی ئەنجامی ڕاپرسییەکە، پارتی گەلی کۆماری ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا، لە پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدان زیاتری بەدەستهیناوەو پارتی گەلی کۆماری ئۆپۆزسێۆن: لەسەدا 32.9 دەنگەکان دەهێنێت لە کاتێکدا کە لە هەڵبژاردنەکانی 2023دا 25.80%ی بەدەستهێناوە)
پارتی داد و گەشەپێدان: لەسەدا 31.5 لەکاتێکدا کە (لە هەڵبژاردنی 2023دا 36.30%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئابووری، پیوستیان بە وەبەرهێنەرە کە لە دەرەوە بهێنرێت، ئەوروپا ئامادەنین ئەو کارە بکەن و خۆیان خۆیان کشاندەوە، کاتیک قەیرانەکان دەستی پیکرد
بۆ مانەوەو گێڕانەوەی متمانە و بە دەستهێنانی دەنگ، دەبێت ئەردۆگان و ئاکەپە کاریکیتر بکەن. باشترین رێگەش لەناو میلەتی فاشیی و دەسەڵاتی دیکتاتوردا، رەنگبێت باشترین ڕێگا دەم کوتکردنی کوردو ئازادیخوازان بێت، بۆ بەدەستهینانەوەی دەنگەکان!
هەربۆیە پێرێ 16. 5 دادگای باڵای تاوانەکانی 13 لە ئەستەنبوڵ بە کۆی دەنگ، داواکاریەکەی عوسمان کاڤالای بازرگانی تورک و هاوکاری مافی مرۆڤ لە تورکیا بۆ دووبارە دادگایکردنەوەی ڕەتکردەوە. ئەم داواکاریەی کەڤالا، دوای ئەوەهات کە دەنگۆی ئازادکردنی لە چوار چێوەی ئاساییکردنەوەی سیاسیدا بڵاوبووەوە. بەڵام هەر لەگەڵ بڵاوبونەوەی هەواڵی ئازادکردنی کەڤالادا، کاردانەوەی توند لەدژی ئازاد کردنی لە لایەن گورگە بۆرەکان و مەهەپەی باخچەلی، هاوپەیمانی ئەردوگانەوە بەرزبووەو دژی ئازادکردنی عوسمان کاڤاڵا کە لە دۆسیەی خۆپیشاندانەکانی گێزیدا دەستگیرکرا وەستانەوە، دادگایکردنەوەی کاڤالا بەپێی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە لایەن پارێزەرەکەیەوە پێشکەشکرا.
ڕەتکردنەوەی داوەکەی عوسمان کاڤالا، دەریخست کە نەرمی نواندن و ئاسایکردنەوەو ئاشتەوای لەقاموسی سیاسی ئەردۆگاندا بوونی نیە، تەنها قسەو باسەو هیچیتر ئەمانە هەرهەمووی بە ڕوونی دیارن کە پاڵنەرێکی سیاسیی لەپشتیانەوەیەو سیاسەتی سەرکوتگەرانەی ئاکەپەو مەهەپە داڕیژەرن و بەردەوامن و دەیانەوێت کە بەم کارە فاشی و دیکتۆریانەیان، دەسەڵات و کورسیەکەیان لەدەست نەدەن و بەمشێوەیە کۆنتڕۆڵی دەسەڵات لەدەستی خۆیاندا بهێڵنەوە.
هەر بۆیە تەنها یەک رۆژ دوای رەتکردنەوەی بڕیاری دادگایکردنەوەی کەڤالا، دەسەڵاتی دادوەری تورکیا دۆسیەی (ڕووداوەکانی کۆبانی ) هێنایە پێشەوە کە تیایدا ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندەری پشتگیری کۆبانی دەستگیرکراون، بۆ کۆبانی کورد و هەموو مرۆڤێکی ئازادیخوازیش لەسەرتاسەری جیهاندا پاڵپشت و پشتگیری خۆیان بۆ خۆڕاگری و قارەمانیەتی کۆبانی دەربری. بۆیە خوشک و براکانیشمان لە باکوری نیشتیمان و لە شارەکانی تورکیادا رژانە سەر شەقامەکان دژ بە پەلامارەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش وەستانەوەو، داوای پشتگیری لە بەرخۆدانی کۆبانی دەکرد. لەو خۆپیشاندانانەدا سیاسەتمەدارانی هەدەپ حکومەتی تورکیایان تۆمەتبار کرد،کە پشتگیری داعشە و هیواخوازی سەرکەوتنی ئەو بەناو جیهادیانەیەو، دژایەتی خۆڕاگری قارەمانەکانی پاراستنی کۆبانیە. لە کاتێکدا هەموو ئەوروپاو ئەمریکاو ناتۆ پشتگیری یەپەگەیان دەکرد، تا بە بەڵگەوە لەلایەن رۆژنامەنووسی بەناوبانگی تورکیاوە (کان دووندار) لە کۆتا خاڵی پشکنینی سنوری تورکیاو سوریدا، ڤیدێوو وێنەی ئەو ئۆتۆمبیلانە بڵاو کرادەوە، کە لەژێر ناوی هاوکاری بۆ خەڵکی سوریا، پڕکرابوون لە چەک و تەقەمەنی بۆ داعش. ئەم وێنەو ڤیدیۆیانە بۆ دنیای سەلماندو دەریخست کە تورکیای ئەندامی ناتۆ ژێر بەژێر پشتگیری دەوڵەتی ئیسلامی داعشی دژە کورد دەکات.
لە تێکهەڵچوونەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکانی تورکیادا، زیاتر لە 38 کەس کە هەرە زۆریان ئەندامی هەدەپ بوون، گەشمردە کران، ئەم خۆپیشاندانە و رژانی ئەو خوێنە بووە هۆی دەستگیرکردن و دادگایکردنی سەرکردەکانی هادەپ و تاوانی خوێنی کوژرا و تێکدانی ئاسایشی وڵات و پارچەپارچەکردنی وڵات و پشتگیری لە تیۆرو جودا خوازی خرایە ئەستۆی سەرکردەکان و هادەپ وەک باڵی سیاسی ( پێکەکە ) ناوزەدکرا.
لێرەوە پرۆسەی ئاشتی کە هێشتا هیوایەکی تێدا مابوو، بەتەواوی لەبار چوو. داگیرکەری تورک کەوتنەوە گیانی کوردو دژایەتی کورد دەستی پێکردەوە، هەر پاش ئەو کارە ناڕەوایەی دژی کورد، پارتی دادو گەشە پێدان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی 2015 دا زۆرینەی ڕەهای دەنگەکانی لە دەستدا ! بۆیە ئاکەپە گەڕا بە دوای هاوبەشێکی نوێدا لە بری کورد، ڕووی لە مەهەپەی توندڕەو گورگە بۆرەکانی دژە کورد کرد. مەهەپە بە هەموو شێوەیەک دژی کوردو ناوی کوردستانن، لە هەوڵی قەدەغەکردنی هەموو حیزب و ڕێکخراوێکی کوردیدان، بە تایبەتی سەرۆکەکەیان باخچەلی شۆڤێنی،کە بەردەوام داوای قەدەغە کردنی هەدەپەی دەکرد.

هادەپ خۆی گۆری و بە ناوی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان DEM
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هادەپ کە ناسراوترین سیاسەتمەداری کوردی تورکیایەو کاریزماو دووجار لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیادا وەک رکابەرێک ئەردۆگان خۆی کاندید کردووە، لەلایەن حوکمەتەکەی ئەردۆگان و باخچەلیەوە بە (تیرۆرست ) تۆمەتبارکرا. لە تشرینی دووەمی 2016 لەگەل ڤیگەن یوکسەکداغ ی هاوسەرۆکی هادەپدا دەستگیرکران و ئیستا هەشت ساڵە لەسەر کورد بوون، لەگەڵ زۆرێکیتر لە سەرکردەو سیاسەت مەدارو سەرۆک شارەوانیەکانیتری کوردا لە زینداندانن و دەست بە سەرکراون!
پاش ئەم شکستە تازەیەی ئاکەپەی ئەردۆگانی کوردکوژ و مەهەپەی گۆرگە بۆر، ئەو هیوایەی کە دەتوانرا جارێکیتر سیاسەتێکی ئەهەوەن لە تورکیادا پیادەبکرێت و ڕیگری لەبەردەم ئۆپۆزسێۆن بووندا بکرێتەوە، بە تایبەت ئۆپۆزسیۆنیی کوردی، ئێستا بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن دادگا پڕشەرمەزارە حیزبیەکەی ئاکەپەو مەهەپە فاشیەوە، تێکهەڵچوونەوە لە خۆپیشاندانی ساڵی 2014 کۆبانی دەکرێت.
دادوەرەکان ڕۆژی پێنج شەممە 16. 05. 2024 لەکۆی 118 زیندانی کراو، 36 حوکمیان دەرکرد، 12 کەس بێتاوان دەرچوون، 24 کەس تۆمەتبارکران و سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا.
دەمیرتاشی تەمەن 51 ساڵ، بە 47تۆمەت تۆمەتبار کراوە، لەوانە پێشێلکردنی یاساکانی دەوڵەت، هەوڵدان بۆ پارجەپەرچەکردنی خاکی وڵات، هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندان کە بۆتە هۆی کوژرانی 37 کەس تیایدا، بە 42 ساڵ و شەش مانگ سزادراوە، ڤیگانی هاوسەرۆکی هادەپ سزای 32 ساڵ و 3 مانگی بەسەردا سەپێنرا، سەرۆکی شارەوانی شاری ماردین ئەحمەد تورک،کە لە مانگی ئازاردا لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا هەڵبژێردرایەوە، 10 ساڵی سزای بەسەردا سپێنرا کە بەمەش دەردەکەوێت کە جارێکی تر سیاسەتمەدارێکی هەڵبژێردراو لە ڕێگەی دادگا ئابرووچوەکەی تورکەوە لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە. سەباحەت تونجەلی 12 ساڵ سزادرا، بەلام سەباحەت دوانزە سالە لە زینداندایە بۆیە ئازاد دەکرێت،
گولتان کشناک 12 ساڵ، ئامینە ئاینا 10 ساڵ، ئەوانیتریش هەریەکە بە چەند ساڵێک سزادراون، هێشتا 72 کەسیتر ماون کە دادگای بکرێن!
چەند مانگیک پێش هەڵبژاردنی شارەوانیەکان، دەمیرتاش رایگەیاند کە وەڤدی دەسەڵات هاتوون و داوای پشتگیریان لێکردووین، پێیانوتوم هەر ئیستا بەفرۆکە دەتبەینە کۆشک،گەر رازیبیت ئەوا خۆت و هەموو هاوڕێکانت ئازاد دەکرێن، بەڵام ئێمە لە پێناو ئاشتی و دیموکراسی و ئازادیدا ئەوکارەمان نەکردووە.
ئەم دادگای کردنەو ئەم سزایانە تۆڵەی ئەو نارازیبوونەیە لەدەمیرداش و سەرکردەکانی هادەپ دەکرێتەوە، بڕیارەکانی دادگای دۆسیەی کۆبانی نایاساین و بەڵگەنامەیەکی پڕشەرمەزاری دەسەڵاتی پیلانگێڕی ئاکەپە و مەهەپەی شۆڤینیە لە دژی کورد.
سزادانی ئەندامانی هادەپ کە ئامادە نەبوون پشتگیری دەسەڵاتی سەرکوتکەر بکەن و دژی ئۆپۆزسێۆن بوەستنەوە، تەنها بڕیارێکی سیاسی تۆڵە کردنەوەیە لەو دۆڕاندنەی کە بەهۆی کوردەوە تووشیان هات بۆیە دژی دەوەستنەوە. هەروەها ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ لە جەهەپەی ئۆپۆزسیۆنیش ڕەخنەی لە بڕیارەکەی دادگا گرت و بە پاڵنەرێکی سیاسی دەزانێت.
کیلیچدارئۆغڵو لە هەژماری خۆیدا ڕایگەیاندووە دەستگیرکردنی دەمیرداش و هاوڕیکانی لە ڕێگەی زنجیرەیەک درۆو بوختان و لەژێر پەردەی هەڵگرتنی پاریز بەندیدا دادگایکراون، ئەم بڕیارانە بە نایاسایی و بێ ئەخلاقی بەڕێوە چووە، من ئەگەر بەتەنیاش بم لەگەڵ دەمیرتاش و هاوڕێ زیندانییەکانیدا دەبم و شەڕ دەکەم.
ئاماژەی بەوەشکرد، من لەنێو ئەو کەسانەدا نابم کە دەمیرتاش بەتەنها جێدەهێڵن، ئەمڕۆ ئەو باجەی کاک دەمیرتاش و هەموو زیندانیانی سیاسی داویانە، هۆکەی ڕاوەستانی ئەوانە لەگەڵ میلەت لە دژی حکومەتی ستەمکار.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت