ناكۆكی خێزانی و كاریگەری راستەوخۆ لەسەر دەروونی منداڵان.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕانی/ ڕێبوار عابد
توندوتیژی ڕاستەوخۆی خێزانی بەرامبەر بە منداڵان دەتوانێت مەترسیدار بێت، كاریگەری لەسەر گەشەكردنی مێشكیان و پەیوەندییەكانیان و هەست كردنیان بە جیهان، وەك شوێنێكی سەلامەت و توانای متمانە كردنیان بە كەسانی دیكەی نزیك لە خۆیان بە درێژایی ژیانیان دەبێت.
منداڵان لەهەموو تەمەنیكدا دەتوانن تووشی زەبرو زەنگ ببن، چ جەستەیی، یان دەروونی،كاریگەری جیدی لەسەر منداڵان دروست دەکات.
زۆربەی توێژینەوەكان، ئاماژە بەوەدەكەن كە منداڵانی گشت تەمەنەكان جاتەمەنی كۆرپەی 6مانگ بێت، یان مێردمنداڵ، یاخود گەورەساڵان، كاریگەری ئەو ناكۆكییانەیانە لەسەرە، هەریەكەیان بە رێژەیەك. هەر لە هاواركردن و سوكایەتیكردن، لێدان، دەست درێژیكردن، پشتگوێخستن لەخۆ دەگرێت، چونكە ئەوان هەمیشە دەترسن لەوەی كە دایك و باوك نەمێنێت، دیاردەی لەیەکجیابوونەوە دروست بێت، ئەو كات هەستی ژیانیش لەدەست دەدەن. لەم نێوەندەدا، دڵەراوكێ و فشاری دەروونیش دەبێتە بەشێك لە ژیان. كات بەسەربردن و تەرخانكردنی كاتی پێویست بۆ منداڵ، شتێكی زۆر باشە و دەربڕینی خۆشەویستی ڕاستەقینە بۆیان كاریگەری راستەوخۆی ئەرێنی لەسەریان دروست دەەكات.
خۆشەویستی نهێنی نێوان هاوسەرەكان، نهێنی تەندروستی منداڵ و سەلامەتی جەستەیی و دەروونییە بۆیان، تەنانەت قەڵغانێكی بەهێزە، لەبەرامبەر هەر كێشەیەكی دەروونیدا. باشترین شت كەدایك دەتوانێت پێشكەشی منداڵەكانی بكات، ئەوەیە كە باوكیان خۆش بوێت و ڕێزی بگرێت، بەپێچەوانەشەوە لەكاتێكدا ناكۆكی خێزانی دەبێتەهۆی زیانگەیاندن بەپرۆسەی گەشەی منداڵ وكاریگەری هەر لەسەرەتای منداڵییەوە دەبێت. ئەو كەشوهەوا گرژییەی كەمنداڵێك تێیدا دەژی لەماڵێكدا دایك و باوكی خوویان پێوەگرتووە، رەنگە ببێتەهۆی خراپی دەستکەوتی مەعریفی و ئەكادیمی، قورستریش دەبێت بۆ رێكخستنی سەرنج و هەستەكانی. لەوانەیە ڕوبەڕوی كێشەی قورسیش بێتەوە لەپاراستنی پەیوەندییەكی تەندروست لەگەڵ كەسانی دیكە. ئەوانەی لە دەوروبەری بوون كاتێك تەمەنیان گەورەتر بێت.
هەستكردن بەنەبوونی متمانە، بەیەكێك لە دیارترین هەستەنەرێییەكان دادەنرێت، كەمنداڵەكە لەمیانەی ناكۆكییەكاندا بەدەستی دەهێنێت. هەروەها منداڵان، هەست بەتوڕەیی و دەمارگیریەكی زۆر دەكەن لە كاتێكدا دەچنە ناو هێرشەكانی ترس و دڵەراوكێ، میزکردن بەخۆدا، ئەمەش یەكێكە لەنیشانەكانی گەورەترین كێشەی جەستەیی كەمنداڵان بەدەستییەوە دەناڵێنن.
دیسان كێشە و ناكۆكییەكانی خێزان، كاریگەرییان لەسەر ئاستی خوێندن و فێربوونی منداڵەكە هەیە، بەهۆی ئەوەی بەردەوام بیر لەڕووداو و وردەكاریەكانی كێشەكە دەكاتەوە، لەڕادەبەدەر توندوتیژ دەبێت بەرامبەر هاو پۆل و هاوڕێكانی، ناتوانێت پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێ و مامۆستاكانیدا ببەستێت، تەنانەت دەگاتە ئەو ئاستەی بێڕێزی بەئەوانیش بكات.
بەهیوای ئەوەی هەموومان دوور بین، لەو جۆرە حاڵەتانەی كەدەبنە بارگرانی بۆ جگەرگۆشەكانمان و بتوانین كەشێكی لەبار بڕەخسێنین بۆیان، كەهەست بەئارامی جەستەیی و دەروونی بكەن، بەتایبەت بەرەو پشووی هاوین و كۆتایی ساڵ دەچین، كەشوهەوای ماڵەكانمان ئاسودە بێت و بۆشاییەكانی ژیانیان بەكەرەستەی بەسوود پڕ بكەینەوە، ئەم چەند مانگەی خوێندن و ماندووبوونیان بەتەبایی نێوان خۆمان و دەوروبەرمان قەرەبووبكەینەوە. ئامادەیان بكەینەوە بۆ سەر لەنوێ بەردەوام بوون بە وەرگرتنی زانست و ئاكاری پەسەند.

سەرچاوەی بابەت/ https://www.alsumaria.tv/news

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت