هۆی چییە دەستەراست بەرزدەکرێتەوە لەکاتی سوێند خواردن لەدادگاکان؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کورداندن / عوسمان عومەر
ئەم نەریتە لە ژیاری وولاتی دوو زێ هەبوە، بەتایبەت سەردەمی حوکمرانی پاشای ناوداری بابلی حامورابی، شەشەمین پادشاکانی بابل بووە لەنیوان سالەکانی 1792 تا 1950 پ. ز و یاساکانی گەیشتنە 282 ماددە، یەکێ لەو ماددانەی لەدەستورەکەیدا نوسراوە دەلێت: سزای ئەوەی کە ساختە لە شیرو هەنگوین و زەیت دەکات لەپە دەستی بە شیشێکی سورکراوە داخ بکرێت وەک هیمای (( × )) دیار بێت، تا ئەوکەسانەی مامەلەی لەگەڵ دەکەن بزانن ئەوە دزی و ساختەی کردوە. لەوکاتەوە ئەم نەریتە لەدادگاکان پەیرەو کراوە بەبەرز کردنەوەی دەستەراست، بەوەدا دەزانرا ئەو کەسەی دەست بەرزدەکاتەوە و سوێند دەخوات، هیچ تاوانێکی پێشوتری لەسەر نییە، کەسێکی ئاساییە. بۆیە رێکاری سوێند خواردن تەواو دەکرێت.
پێش هەمو شتێک ئەوانەی خۆمان چ نیشانەیەک لەبەرەدەست، یا ناوچەوانیان دابنرێ؟ کەسوێندیش دەخۆن درۆ دەکەن. ئایا سزای ئەو سویند خواردنە درۆیە چییە و چ نیشانەیەک هەلدەگرێ؟ ئەوانی ئیمە پێشتر تاوانبار بون، بۆیە لەپەدەستیان دەرناکەوێ و نیشانی کەسی نادەن، روو لەکتێبە پیرۆزەکەی دەکەن و کتێبی پیرۆزیش دەزانی درۆ دەکەن و هیچیان لەگەل ناکات.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت