سەردەست محەمەد: پێوستمان بە هۆشیارییە، نەک کۆمەک.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێی ئەو ئامار و داتایانەی خراونەتە ڕوو، تەنها لە ماوەی 10 ساڵدا ڕێژەی توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە، لە پارێزگای سلێمانی، لە 1000 کەس لە ساڵێکدا بەرزبووەتەوە بۆ 3000 هەزار توشبوو. ئەمە تەنها ئامار و داتای ئەو کەسانەن کە لە نەخۆشخانەکانی سلێمانیدا تۆمارکراون، ڕەنگە زیادەڕۆی نەکەین ئەگەر بڵێین نزیکەی ئەو ژمارەیەش ڕویان لە شوێنانی دیکە کردووە بۆ چارەسەر و نایان تۆمار نەکراوە.
ئەمە زەنگێکی مەترسیدارە و ئەگەر لە هەر وڵاتێکی دنیادا، لەو وڵاتانەی کە قەدر و بەهای مرۆڤ لە پێش هەمو پلە و پۆست و بەرپرسیاریەتییەکەوەیە ئامارێکی لەم جۆرە بخرایەتە ڕوو، ئەوا گۆڕانکاری گەورە لە لە هەیکەلی حکومڕانی ئەو ڵاتەدا و بەتایبەت لە کەرتی تەندروستییەکەیدا دەکرا، کەچی لای ئێمە نەک کەس خۆی لەپرسێکی وەها تێناگەیەنێت، بەڵکو دەسەڵاتی سنورەکە لەبری گۆڕانکاری لە هەیکەلی ئیدارەی شار و هەرێمەکەدا دێت گۆڕانکاری لە ژینگەو سروشتی شاردا دەکات و لەبری زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و دەست خستنەسەر هۆکارەکانی پیسبونی ژینگە و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان دێت هەرچی ژینگەی سرشتی هەیە دەداتە بەر نوکی شۆفڵ و دەیکات بە ئاپارتمان و باڵەخانەی دەیان نهۆمی.
شار پڕدەکەن لە ژەهر و گەروی مرۆڤەکان پڕدەکەن لە گازی ژەهراوی تا ئەو ئەندازەیەی کە توشی نەخۆشی شێرپەنجەیان دەکەن و دواتریش لەڕێگەی دانانی سندوقی خێرخوازییەوە کۆمەک بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە کۆدەکەنەوە.
ئامار و داکان پێماندەڵێت؛ داهاتومان ئەوەندە سەخت و پڕمەترسییە کە مرۆڤ ناوێرێت لە ئێستاشەوە بیری لێبکاتەوە، بۆ ڕێگریکردن لەم مەترسییە تاکە چارەسەر تەنها هۆشیاربونەوەمانە، هۆشیارییەک کەڕێگربێت لەوەی نەێڵێت؛ هیچ کەس و لایەن و گروپێکی بەرژەوەندی خواز نەک نە ژینگەی شار و وڵاتێک بۆ بەرژەوەندی خۆی تەختبکات، بەڵکو شەرم بکات دەست ببات بۆ بڕینەوەی دارێک.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت