عەبدوڵا کەریم مەحمود: گۆیژه و ئهزمەڕیش داگیر مەکەن.!
گەر دەسەڵات دارانی کوردو سەرمایەدارەکان و کۆمپانیاکان، لە سەر پرۆسەیەی خاپورکردنی گۆیژە بەردەوام بن، زیاتر. ئەم نیشتیمانە بەرەو هەڵدێر دەبەن،گۆیژە خاپوور دەکەن و دەیکەن بە ڤێلاو شوقە، بۆ سەرمایەدارە عەرەبەکان و فیرعەونەکانی کورد، بەمەش مادەی 140 زیاتر دەمرێنن و خزمەتی عێراق دەکەن.
شاخ و گردەکان خاپوور دەکەن
لە سەردەمی کۆماری عێراقدا، موتەسەریفی سلێمانی گردەکەی گەڕەکی بەرانانی داگیر کرد، کۆشکێکی نوێی لێ دروست کرد، خەڵکی شار پییان دەوت: گردەکەی موتەسەریف.
سەدام حسینی سەرۆک کۆماری عێراق، شاخی( سەری رەش و گارا) ی داگیر کرد، دوو کۆشکی خەیاڵی لێ دروست کرد، ئەم کلتورەی داگیرکەران و سەدام، لە ساڵی 1992ەوە ، لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان و دامەزرانی حکومەتی هەرێم، بوو بە کلتووری سەرکردەی حیزبەکان و حکومەتی هەرێم و سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکان.
حوکمدارانی کوردستان، بە هۆی ئەو کادرە حیزبیانەی خۆیان لە سەر کورسی دایان دەنێن، بەبێ دەنگی و بێ هەرڵویستی هەموو پارێزگاکانی شارو ئەنجومەنی پارێزگاکان و بە رەزامەندی سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی شار ئاراستەی ماستەر پلانی شاریان بۆ خزمەتی کۆمپانیاو پرۆژەکانی خۆیان کۆنترۆڵ کردووە، هەموو شاخ و گردەکانی ناو شارو دەرەوەی شاریان بە بڕیاری یاسایی کردووە بە موڵکی خۆیان و خانەوادەو بنەماڵەو کۆپانیاکانیان. هەموو خزمەت گوزارییەگشتیەکانی شاریان لە کەرتی گشتییەوە کرد بە کەرتی تایبەتی بۆبەرژەوەندی تایبەتی خۆیان.
بەهۆی بێ دەسەڵاتی پارێزگای شار و ئەنجومەنی پارێزگاو رەزامەندی شارەوانییەوە، هەموو پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی کەرتی گشتییان ئیفلیچ کرد، هەموو ماستەر پلانەکانی شاریان،بۆ بەرژەوەندی خۆیان و سیناریۆکانیان بەکار هێناوە.
بە پێی پیلان و بەرنامەو نەخشەی ئەندازیاری نوێ، کوشک و تەلار و شوقەی چەند نهۆمی لە سەر دروست دەکەن و بە نرخی گران و خەیاڵاویی بە فیرعەونەکانی کورد و سەرمایەدارەکان و برا عەرەبە چاوڕەشەکانیان دەفرۆشنەوە.
لێرەدا، دوودیمەنی دژ بەیەک لە ماهیەتی دوو فاقی حوکمدارانی کورد دەبینین:
لەدیمەنی یەکەمدا
ئەوان شوقەی چەند نهۆمی لە ژێر زەوی و سەر زەوییەوە بەرەو قوڵایی ئاسمان بەرز دەکەنەوە.
لە دیمەنی دوومدا
ئەوان لوتکەی چیاو بەرزییگردەکان ، خاپوور دەکەن ، لە ئاسمانەوە بەرەوسەر زەوی خاپوور و تەختی دەکەن ، رۆمانسیەتی سروشتی چیاو گردەکان، دەکەن ، بە دیکۆری چیمەنتۆو شیس و ئاسن و روکەشێکی بریقەدار.
رۆژنامەنووسە ماستاوچی و نووسەرە دەربارەکان لە میدیاکەنیانەوە بە ریکلامی ئاستنزم ئەم پرۆژە و سیناریۆیانەی دەسەڵاتداران دەکەن بە کارێکی خزمەتگوژاری نیشتمانی.
گەر بە وردی بڕوانییە دەیان ماستەرپلانی ئیفلیجی ئەم شارە، ئەم پرۆژە مردوانە دەبینین: شەقامە سییە خۆڵەکەی شاری سلیمانی، لە سەردەمی سەدامەوە تا ئێستا قیرتاو نەکراوە، لە پردی دەباشانەوە درێژ دەبێتەوە بۆ گەڕەکەکانی شێخ ئاوا و هاوکاری و کارێزە وشک و ئاشتی، بووە بە حاوییەی زبڵ و خاشاکی ئەو گەڕەکانە.
چەندان گەڕەکی شار لە ماستەر پلانی شار بێ بەریکراون، دەیان کەلاوەو دیمەنی ناشارستانی لەو گەرەکەکاندا دەبینرێت، پێویستی بە گۆڕانکاری هەیەو تا ئێستا بۆیان نەکراوە.
زۆربەی شەقامەکانی شار پڕە لە چاڵ و چۆڵی و تا ئێستا چاک نەکراون، سەرمایەدارەکان هەزارەها ئۆتۆمۆبیلیان هێناوەتە ناو ئەو شەقامە مەوداکەمەکانی شارو قەرەباڵغیەکی بێ سنوورو ژینگەیەکی ناسروشتی دروست کردوە، شار پێویستی بە چەندان ئەندەرپاس و پرد هەیەو تا ئێستا نەکراوە.
ئەی رۆڵی پاریزگای شارو ئەنجومەنی پارێزگاو سەرۆکایەتی چییە؟ ئەو بێ دەنگی و بێ هەڵوێستەی ئەوان لە ئاست ئەو ناعەدالەتییە، لەماوەی ئەو 33ساڵەدا لە پێناوی پۆستەکانیان، چی دەگەیەنێت؟.
ئەوە 33ساڵە دوو چین لە کوردستانی باشوور سەری هەڵداوەو چینی ناوەڕاست هیچ بوونێکی نییە.
چینی یەکەم
سەرکردەی حیزبەکان و دەسەڵاتدارانی حکومەت و سەرمایەداران، کۆمپانیاو پرۆژەکانیان، پرۆژەو سەرمایەکانیان ئەوەندە خەیاڵاوییە وەک خوێنی شەهیدان، تەنیا بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان دەهێنن، ئەمانە بە جۆرێک گۆڕاون رابووردووی خۆیان کاڵ کردوەتەوە، ئاگایان لە هاوڵاتیان و لە بەهاکانی شکۆی مرۆڤ و مرۆڤایەتی نەماوە، بە جۆرێک دەژین و هەڵسوکەوت لە شارەکاندا دەکەن، بوون بە سەرمایەدارێکی ئالی پوچ گەرایەتی.
چینی دووەم
هاوڵاتیان بە فەرمانبەران و کاسبکارانی بازاڕەوە حکومەتی هەرێم نەک موچەکانیان پێ نادات، موچەی چەند مانگی ئەوانیان بە سیناریۆی جیاجیا خواردووە، کاسبکارانی شار ىێ بازاڕی و بەرهەمی کشتوکاڵی جوتیاری گوندەکان، لە بەر بەرهەمی هاوردەی دەرەوە هیچ بەهاو نرخێکی نییە، هاوڵاتیان بێزارن لە حکومەت و حیزبەکان.
حوکمڕانانی کورد، سەرکردەکان و سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکان ئێوە هەموو ئەو شاخ و گردانەی نیشتمان خاپوور دەکەن، پرۆژەی کۆشک و تەلارو ڤێلاو شوقە کانتان، لەسەر ئێسک و پروسکی شەهیدان و ئەنفال، بنیات دەنێن.
ئایا بیر لەوەناکەنەوە رۆژێک دێت چارەنووستان رووبەرووی شۆڕشی ئاشتی گەل و دادگای گەل دەبێتەوە، وەک حوکمڕانەکانی پێش خۆتان دەبن بە زبڵدانی مێژوو.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگاییکردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts