رەزا شـوان: کچۆڵەیەکی سێ ساڵان بوو بە بچووکترین نووسەری جیهـان.
کچـۆڵەیەکی ئیـماراتی ـ لە دوبـەی (ئـەلـمەهـا راشـید ئەلـموهـێری) تەمـەن (3) ساڵان، لە ئەمساڵدا (2024) بوو بە بچووکترین نووسەر و بە بچووکترین نووسەری زنجـیرە کـتـێـب بۆ منـداڵان لە جـیهـانـدا. دوای ئـەوەی ئەلـمەهـا کە ئـەم دوو کـتـێـبەی نـووسی (گـوڵ) و (هـەنگی هـەنگـوین) هەر خۆشی وێنەکانی بۆ کێشان. کتێبەکانی چاپکـردن و لە مـاوەی (24) کاتـژمـێردا، لە رێـگەی فـرۆشـگای ئەلـیکـترۆنی و بـازرگـانـییەوە، لە هـەر یـەکـە لـەو دوو کـتـێـبـەی، زیـاتـر لە (2000) دانـەیـان لـێ فـرۆشــران. بەمـەش ئەلـمـەهـا ئەلـموهـێری، تـوانی مـەرجـە پێـویستـییـەکـانی، ژمـارەی پێـوانـەیی جـیهـانی “گینس” بەدەسـتبهـێنێـت. دوو ریکـۆردی ژمـارەی پێوانەیی تازەی جـیهـانی تۆمارکرد. لە رۆژی (7/ ینایـر/ 2024) بە فەرمی دان بە ئەنجامەکەیـدا نـرا و ناویـان لە تۆمـاری “گـینس” بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆمارکرد و دوو بـڕوانامەیان پێـیدا. بەم دوو ریکۆردە جیهـانییە، ئەلـمەهـا راشید ئەلـموهـێری، دەستکەوتـێکی پـڕ لە شانازی و شکـۆداری و مـێژوویی نەمـری بـۆ خـۆی و بـۆ خـێزانـەکەی و بـۆ ئیـماراتی نیـشـتـمـانی تـۆمارکرد.
ئەلـمەها ئەلـموهـێری لە دایەنگە دایە، بەدەر لە منـداڵانی تر، کە لە تەمەنی (6 بـۆ 7) سـاڵ، فـێری خـوێنـدنـەوە و نـووسـیـن دەبـن. ئەلـمـەهـا کـارامـەیی و نـاوازەیی خـۆی نیشانـدا. ئەم لە تەمەنی (3) ساڵی دایە، بـلیمەتانە فـێری خوێنـدنەوە و نووسین بووە. هـەر لە سەرەتـای ئەمساڵـەوە (2024) بە شـێـوە و شـێـوازێـکی سـەرەتـای نایـاب و سەرکەوتـوو دەستی بە چـیرۆک نووسـین کرد. بە توانای بـەرزی لە زمـانـدا، کەسانی دەوروبـەری سەرسـام کـردووە. ئەلـمەهـا بەوەش ناسـراوە، لە تەمـەنی منـداڵـیـیەوە، بە گـفـتووگۆی تـێڕامانی، هەمـوو کەسانی دەوروبـەری رامـان و سەرسام و کردوون.
گوڵکردنی ئارەزووی ئەلـمەهـا، بۆ پاراسـتنی ژینگە، لە کاتی بەشـداریکـردنی دایک و باوکی لە کـۆنفـرانسی (28) تەمی نەتـەوە یەکـگـرتـووەکـان، کە لە دوبـەی لە مـانگی (نۆڤەمبەر/2023) بۆ گۆڕانی کەشوهەوا بەڕێوەچوو. بانگ کرابوون و ئەلمەها شیان لەگەڵ خـۆیانـدا بـرد. لەوێـدا ئیلهـامی بۆ چـیرۆکەکانی تایبـەت بە ژیـنگە بەدەسـتهـێـنا.
دایکی ئەلـمەهـا (مـۆزە ئەلـدەرمەکی) دەڵێت:”سەرەڕای بچـووکی تەمەنی، هەوڵـدەدات لە بـوارە جیـاوازدکـانـدا جیـاوازبـێـت. پـێـداگـری لەسـەر ئـەوە دەکـات، کە بابـەتـەکـانی نووسینەکانی دربـارەی ژینگەبـن. ئەمەش رەنگـدانەوەی کارتـێکـردنی بەشـداریکـردنی ئەلـمەهـایە لە میـوانـداریکـردنی لەگەڵ ئێمەدا، لە کۆنفـرانسی ساڵی رابـردووی نەتەوە یەکگـرتـووەکان لە دوبـەی، دەربـارەی گـۆڕانی کەشـوهـەوا. سەرەڕای ئـەو هـەواڵ و فـیـلـم و ڤـیدیـۆ و ریـکلامـانەی دەربـارەی کەشـوهـەوا و ژیـنـگە، کـە لـە میـدیـاکـانـدا دەیانـبـیـنـێـت و گوێی لـێـيان دەبێـت. هەمـوو ئەمـانە پاڵـنەرێکـن، بۆ ئـەوەی ژیـنگە و گرنگـدان بە ژینگەپارێزی، بخاتە لیستی نیگەرانییەکانییەوە”. سەبارەت بە چـۆنییەتی ئاشناکردنی منداڵ و بەرزکردنەوەی بەهـرەکەی، لە نووسینی چـیرۆکدا، بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش و بە رووداوی زنجـیرەیی و وێنەکـێشراو، دایکی ئەلـمهەهـا دەشـڵـێـت: “بوونی بەهـرە لە منداڵێکدا بەس نییە. دەبێت بە ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری دەوربـدرێـت، کە بەهـرەکەی بە شـێوەیـەکی دروسـت بەرزبـکاتـەوە و پەرەیـپـێـبـدات، گونجـاوبێـت لەگەڵ لەبـاربـوون و توانـا و لـێهاتـووەکانی، سەرەڕای ئەوەش پێـویستە منـداڵان بەشـداربـن لە گـفـتوگـۆکانی خـێزانەکانیانـدا، بۆ پێشخـستنی بیـرکـردنەوەیـان، پاڵـنەریـشـیانە بۆ بیـرکـردنەوە و بـۆ داهـێنانیـان”.
ئەلـمەهـا ئەلـموهـێری، منـداڵـێکی گەشـبـیـن و هـیـواخـواز و مـتـمانە بەخـۆیە. هـێزی پەرەپێدانی کارامەیی و بـیرۆکەکانی، لە رێگەی خوێندنەوەی زۆرەوە، بە دەستهێناون.
شایەنی باسیشە ئەلمەهـا، لە خێزانێکی بلیمەت و زیرەکە. لە گەڵ خوشک و بـراکەیدا لـە کـێـبڕکـێـیەکی هـەمیـشەیـیـدان . بـۆ پـێـشکەوتـن و بـۆ داهـێـنان و بەدەسـتهـێـنان.
خوشکەکەی کە ناوی (ئەلـزەبی) ئەلـمـوهـێری یە، تەمـەنی نـزیکی هـەشـت ساڵە، بە ئیـنگـلیـزییەکی پـەتی دەدوێـت. تا ئـێـستا زیـاتـر لە (3000) کـتـێـبی هـەمـەچـەشـنەی خوێنـدۆتەوە. خاوەنی ریکـۆردی جیهـانی “گـیـنـس” ە، کە لە تەمەنی (7) ساڵـیدا، لە (2024) بچـووکـتریـن نووسـەری کـتـێـبی چاپکـراو و بڵاوکـراوەیە، بە دوو زمـان لە جـیهـاندا. ناونیـشـانی کـتـێـبەکەشی (بـیـرۆکەیـەکـم هـەیـە) کـە بـە زمـانی عـەرەبـی و ئیـنگـلـیزی نووسـیوێـتی. باس لە منـداڵی خـۆی و لە ژیـانی خـێـزانـیـیان دەکـات.
براکەشی کە ناوی (سەعـید) ئەلمـوهـێری یە و تەمەنی (4) ساڵە، خاوەنی بـڕوانـامەی ریکۆردی جیهانی “گینس”ە، کە بچووکترین نووسەری (نێر)ە، لە نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان لە جیهان. کتێبەکەی بە ناوی (فیلێکی شاد و ورچێک) باس لە هاوڕێتی دەکات.
واتـە بـرا و دوو خـوشـکەکە، خـاوەنی چـوار بـڕوانـامـەی ریـکـۆردی جـیهـانـین، وەک بچـووکترین نووسـەر و بچـووکترین نووسـەری زنجـیرە کـتـێبی چاپکـراو و بڵاوکـراوە بۆ منـداڵان و بچـووکـترین نووسـەری کـتـێـب، بە دوو زمـان بـۆ منـداڵان لە جیهـانـدا.
ئەلـمەها راشـیـد ئەلـموهـێری، لە رێـگەی نـووسـینی هـەردوو چـیرۆکەکەی (گـوڵ) و (هەنگی هەنگوین) پەیامی گرنگی ژینگەپارێزی بە منداڵانی هاوتەمەی رادەگەیەنێت.
پێویسـتە دایکان و باوکان، ئارەزوو و بەهـرە شـاراوەکانی منـداڵەکانیان بـدۆزنـەوە و پشتگـیرییان بـکەن و رێنـمایی پێـویـستـیان بـکەن بۆ گەشـەکـردنیـان و بـۆ داهـێـنان. کەڵە زانـای جیهـانی (تـۆماس ئەدیسۆن)ی داهـێنەری کارەبـا. ئەگەر بە پشـتگـیری و هـانـدانی دایـکی میهـرەبـانی نەبـوایە، نەدەبـوو بـەو زانـا داهـێـنەرە. بۆیـە ئەدیـسـۆن خـۆی بە بە قـەرزاری دایـکی دەزانـی.
لەناو منداڵانی ئێمەی کوردیشدا، بلیمەت و دانا و داهـێنەرمـان زۆرن. بەداخـەوە کە نە پشتگیری و نە هانـدانیان هەیە، بۆ ئەوەی دەربکەون و گرنگی بە بەهـرەکانیان بـدەن.
(*) بۆ ئەم نووسینە، سـوودم لە چەنـد سایتێکی ئینگلـیزی و عـەرەبی وەرگرتـووە.