عەبدوڵا کەریم مەحمود: سێ گردەکەی هەڵەبجەی تازە.
دوای کیمیابارانی هەڵەبجە، بە بڕیاری عەلی حەسەن مەجید، شاری ( هەڵەبجەی تازە) یان لە نزیک زەرایین دروست کرد. شۆفڵ و حەفارەو ئامێرەکانی بەڕیوەبەرایەتی ئیدارە محلی سلێمانی کارەکانیان جێ بەجێ کرد. بەڕێوەبەری ئیدارە محلی سلێمانی و ئەندازیارەکان کە شۆفڵ و حەفارەکانیان بینی، لەسەر بڕیاری عەلی حەسەن مەجید، بەربوونەتە جەستەی ئەو سێ گردەی ناو هەڵەبجەی تازەو تەختی دەکەن، زۆر نیگەران بوون. بەڵام هیچ دەسەڵاتێکیان نەبوو. کاک ئاوات نامیق ئاغا بە ناوی خۆی و بەڕێوەبەرو ئەندازیارەکانی ئیدارە محلی، وەک هەڵوێستێکی نیشتمانی، مامۆستا عەبدولرەقیب یوسفی لەلای کاک عومەری مەکتەبەی سلێمانی بینی و پێی وت: بە بڕیاری عەلی حەسەن مەجید چەند رۆژێکە هەرسێ گردەکەی ناو شاری هەڵەبجەی تازە تەخت دەکەن.
عەبدولرەقیب یوسف هەر لەویادا بە پێوە لە 28. 2. 1988، یاداشتێکی کورتی نوسی و بۆ( موئید سەعید )ی بەرێوەبەری گشتی شوێنەوارانی عێراقی لە بەغداد نارد.
لە یاداشتەکەیدا، داوای لێ کرد: بەخێرایی ئەو پرۆژەیە بوەستێن و جێ بەجێی مەکەن، ئەو سێ گردە مەڕوخێنن.
موئید سەعید وەک بەرێوەبەری گشتی عێراق و وەک رەوشتی پیشەی شوێنەواران، پشتگیری یاداشتەکەی مامۆستا عەبدولرەقیبی کرد و بە نوسراوێکی فەرمی بەرزی کردەوە بۆ دەزگا باڵاکانی حکومەتی عێراق.
دوای چەند رۆژێک بە بڕیاری دەزگا باڵاکانی عێراق، هەموو شۆفڵ و حەفارەکانی ئیدارە محلی سلێمانی، دەست بەرداری روخاندنی هەرسێ گردەکە بوون.
دوای گۆڕانکاری 9. 4. 2003 دوای لە سیدارەدانی سەدام و عەلی حەسەن مەجید، بەرێوەبەری ئیدارە محلی سلێمانی عەبدولرەقیب یوسفی بینی و پێی وت: من و هەموو ئەندازیارەکانی ئیدارە محلی کە ئەو شۆفلانەمان بینی، بەربوونەتە ئەو گردانە، وامان دەزانی دڵ و جگەرمان لەت لەت دەکەن، ئێمە لە بەردەم یاداشتی پڕ لە تەحەداو هەڵویستی ئازایەتی جەسارەتا، دەست لەسەر سنگ دەوەستین.
سەرجاوە: عەبدوڵا کەریم مەحمود/ دیدارێک لە گەڵ مامۆستا عەبدولرەقیب یوسف.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگاییکردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts