گۆران هەڵەبجەیی: مووچە، دەسکەوتە مەزنەکەی کابینەکەی مەسروور بارزانی.
+ وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دیاری کرا [ئین، ئار، تی]
+ عەتوان عەتوانی: بەبانکی کردنی مووچەی هەرێم لە بانکە حکومییەکانەوە دەکرێت. [ئن، ئار، تی]
+ پێشمهرگه و هێزه ئهمنیهكان نیگهرانن له دواكهوتنی مووچهكانیان. [ریگای کوردستان]
+ پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكی تایبەتی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێكهێنا. [هاوڵااتی]
+ ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: دەستپێیکردنی تەوتین، قەیرانی مووچە بەرەو کۆتایی دەبات. [هاوڵاتی]
+ وردبینیکردن لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم كۆتایی هات. [ئاوێنە]
+ نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچە پێش جەژن بڵاوکرایەوە. [ئاوێنە]
+ لێدوانی راوێژكارێكی سودانی لەبارەی موچەو تەوتین. [ئاوێنە]
+ وەزارەتی دارایی هەرێم: بانكی TBI یەكەم كۆمەڵە كارتە بانكییەكانی رادەستی تیمی هەژماری من كرد. [ئاوینە]
+ ههواڵێكى گرنگ لهبارهى موچهى فهرمانبهرانى ههرێمهوه. [ شارپرێس]
+ پێش جەژن شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت. [ سپی میدیا]
+ پهرلهمانتارێك: دهستپێكردنی تهوتین، قهیرانی موچه كۆتایی پێدههێنێت. [خەندان]
+ دوو مانگە هێزە ئەمنییەكان بێ مووچەن و لیستی فەرمانبەرانیش نەنێردراوە. [ لڤین]
+ وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر: پێش جەژن مووچەی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەران دابەشدەکرێت. [ئین ئار تی]
+ قوباد تاڵهبانی: بهغدا و ههولێر بۆ چارهسهری كێشهی موچه جدین. [ لڤین]
+ وادهی دابهشكردنی موچهی مانگی پێنج راگهیهندرا. [باس نیوز]
+ وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان ڕاگەیەنرا. [درەو میدیا]
+ حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی موچەی ڕاگەیاند. [وتەبێژی حکومەت]
+ جەنابی سەرۆکی حکومەت بڕیاریداوە بەر لەجەژن مووچە دابەش بکرێت، بەمەش چەژنەکە دەبێتە دووجەژن. [پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی هەرێم]
ئەم هەواڵانەی سەرەوە کوردواتەنی {مشتێکە لەخەروارێک}، کە لە مەسەلەی مووچەدا کوورت دەبێتەوە. چەند ساڵێکە دەسەڵاتی شکستخواردوو خەڵک و میدیاکانیان بەم باسەوە سەرقاڵ کردوە. کارگەیشتوەتە ئەوەی حکومەتێک بەسەرۆک وەزیرانە بێباکەکەیەوە، هاتنی مووچە لەبەغداوە بکاتە دەسکەوت و بەجەژنی بزانێت و بیکات بەمنەت بەسەرخەڵکەوە، کەواتە ئەوە حکومەت نیە، بەڵکو بەڵایە بەسەرهاوڵاتیانەوە. دەی دەسەڵاتی ئەوها سندان لێی بدات و بەنەفرەت بێت.
کەی و لە چ وڵات و سیستەمێکدا مووچە بووەتە کێشە؟ ئایا کارێکی سرووشتی نیە لەپای ماندووبوونیدا مووچەخۆر لەکۆتایی مانگدا مووچەی خۆی وەربگرێت؟
باوەڕناکەم لەهەژارترین و دواکەوتووترین وڵاتی دنیادا بەم شێوەی هەرێم سوکایەتی بەمووچەخۆران بکرێت و کەرامەتیان بشکێنرێت. باوەڕناکەم دەسەڵاتێک خۆی بەخەمخۆری خەڵک بزانێت و ئامانجی ئاسودەکردنی هاووڵات بێت، بەم جۆرەی یەکێتی و پارتی بیان چەوسێنێتەوە و سادیانە ئازاری دەروون و جەستەیان بدات.
دەسەڵاتێک نەتوانێت سادەترین و شایستەترن ماف کەمووچەیە چارەسەری بکات، کەواتە دەسەڵاتی ئەوها نەبوونی زۆر باشترە لەبوونی.
دڵنیام ئەوکاتە خەڵکی هەرێم ئاسودەدەبن دەمێک لەم چەتەو مافیانە ڕزگاریان دەبێت.