ڕێبوار عابد محەمەد: تایبەتمەندیەكانی مامۆستای داهێنەرو لێهاتووی سەركەوتوو.
مامۆستایەكی سەركەوتوو لەكارەكانیدا جیاواز بێت،كۆمەڵێك تایبەتمەندی هەیە كە تایبەتە بەخۆی و بەم شێوەیە توانای سەرنج راكێشانی خوێندكاران و زیادكردنی توخمێكی خۆشی بۆ پۆلەكە بەدەست دەهێنێت. لەم بابەتەدا زیاتر فێر دەبیت تایبەتمەندیەكانی مامۆستایەكی داهێنەر چین؟
ئارامگری؛ مامۆستای پایە بەرزو داهێنەر لەكارەكانیدا بە تەواوی ئاگاداری گرنگی ئارامی و خۆڕاگریە لە پەروەردەدا. ئەو سەركردەیەكی پەروەردەییە كە دەبێت توانای بەرگە گرتنی سەختی و ناخۆشیەكانی هەبێت و ئەمەش خۆڕاگری بۆ روو بەرووبوونەوەی ئاستەنگەكان و توانای چارەسەركردنی كێشەكانی پێ دەبەخشێت.
چوستی؛ مامۆستای داهێنەردەبێت بە لێهاتوویی و شارەزایی تایبەتمەند بێت بۆ ئەوەی بتوانێت پرۆگرامی پەروەردەیی روون بكاتەوەو بیگەیەنێت و بیرۆكەكان، بەئاسانی بگەیەنێتە قوتابیان. وەك ئەوەی ئەویش دەبێت دوایین پێشهات و پەیڕەو بكات. هەروەها شارەزایی لە بواری تەكنەلۆجیای سەردەم هەبێت تاوەكو لەباری نائاساییدا بتوانێت پەیامەكەی بگەیەنێت و دوا نەكەوێت.
ئارەزووی پسپۆڕی؛ گرنگی دان بەبابەتی پسپۆڕی و هەوڵدان بۆ گەشەپێدانی دەبێت بەبەردوامی بمینێتەوەو لێی دانەبڕێت.گرنگی دانیش لەپێناو سەركەوتندایە،بەتایبەتی كە ئەمڕۆ جیهان بەرەو پێشكەوتنی خێرا دەچێت و پەرەدەسەنێت ،بۆیە پێویستی بە هەموو دیسپلینەكان هەیە كە هاوسەنگ بن.
مامۆستاو فێرخوازێك لەیەك كاتدا؛ ئەو مامۆستا سەركەوتوەی هەوڵی داهێنان و داهێنەر بێت، نابێت واز لە گەڕان بەدوای مەعریفەدا بهێنێت. وەك چۆن مەعریفە هیچ سنوورێكی نیە، مرۆڤیش ناتوانێت لێی رازی بێت. هەروەها گەشە دەكات و پێویستی بە بەدواداچوون و چاودێری هەیە، ئەمەش وادەكات مامۆستا زیاتر پێویستی بە زیاتر هەوڵدان هەبێت بۆ سوود بینین.
چاكسازی لەسیستەمی پەروەردەدا؛ مامۆستا یەكێكە لە وەرچەرخانە گرنگەكانی پرۆسەی پەروەردەیی. بەرپرسە لە پرۆگرام و سیستەمی پەروەردە و بەو پێیەش دەبێت بە پەرۆش بێت بۆ گەڕان بەدوای چاكسازی و گرنگیدان بەهەڵەكان و پێشنیاری دەستكاری كردن. جگە لە ئاگادار كردنەوەی كارگێڕی لە دوایین پێشهاتەكان و خستنەروی بیرۆكەی كاریگەر بۆیان و هەوڵدان بۆ خوێندنی ئەرێنی دیاردەكانی نێو سیستەمی پەروەردە.
هەمەچەشنكردن لەرێبازدا؛ یەكێك لەو شتەگرنگانەی كە یارمەتی مامۆستا دەدات بۆ داهێنان، داهێنان بریتیە لە هەمەچەشنكردنی شێوازەكانی پەروەردەیی. بەناساندنی فێربوونی چالاك لە پلانەكانی خوێندن. وە بەلەبەرچاوگرتنی جیاوازی تاكەكەسی قوتابیان. وەك هەموو قوتابیەك ئەو بە شێوەیەكی جیاواز لەكەسانی تر فێر دەبێت. ئەمەش هەمووی بەشدارە لە هەمە چەشنكردن لە رێبازی پەروەردەیی كە بەگرنگ دادەنرێت بۆ بەدەست هێنانی توخمە كاریگەرەكان لە پەوەردەدا.
راستی رەفتار؛ مامۆستایەكی سەركەوتوو داهێنەر لەكارەكانیدا بە رەفتارەكانی لە قاڵب دەدرێت. بە جۆرێك هاوسەنگ بێت و دژ بەیەك نەبێت. جگە لەوەش خۆنەویست بەو پێیەی بەتەواوی ئاگاداری كاریگەری رەفتارەكانی لەسەر خوێندكارە. ئەو نموونەی ئەوانەو لەبەرامبەردا بەشداری دەكات لە داڕشتنی كەسایەتیەكانیان.
هەمیشە فێربوون؛ هەموو شتێك دەخوێنێتەوە و فێری دەبێت، بەردەوام نوێبوونەوەو ئەبدەیتی زانیاریەكانی دەكاتەوە. هەر پرسیارێك رووبەرووی دەبێتەوە دەیكاتە دەرفەتێك بۆ گەشەكردن لەپۆلداو رازی نابێت بە ئەنجامدانی كاری لاسایی كردنەوە. بۆیە زیاتر پاڵی پێوەدەنێت بۆ پەیوەندیەكی بەهێزتر لە نێوان خۆی و قوتابیان.
پەیوەندیدار؛ مامۆستای داهێنەر هەمیشە ئاگاداری بارو دۆخی خوێندكارانە، پێویستیەكانیان دەزانێت و باشترین رێگاكانی مامەڵەكردن لەگەڵیاندا. هەروەها ئاگاداری ئەو گۆرانكاریانەشە كە لە بابەتگەلی جۆراو جۆردا روو دەدەن.
هاوكار؛ هاوكاری بەشتێكی پیرۆز دادەنرێت، بۆیە پێویستە گیانی یارمەتی و هاوكاری لەنێوان مامۆستاكاندا بەرجەستەببێت و پێكەوە كاربگەن بۆ چارەسەركردنی كیشەكان و هاوبەشی سەركەوتنەكان بن. بە دواداچوون بۆ بابەتەكان دەكات و زانیاری نوێ لەگەڵ هاوكارانیدا بەش دەكات.
پرەنسیپ؛ مامۆستایانی داهێنەر بە پرەنسیپ و بەها بەهێزەكانی ژیانی خۆیان دەژین، ئەوان پەروەردە بەرێگایەكی زۆر باش دەزانن بۆ ئەوەی جێ پەنجەی خۆیان لەسەر دونیا جێبهێڵن و بەرێگایەكدا بڕۆن بۆ ئەوەی ببنە نموونە، ئەوان پێش هەموو شتێك بەرگری لە بیرباوەڕو پرەنسیپ دەكەن. هەمیشە خولیای ئەزموون و رێگەكانی سەركەوتن دەبن.
مامۆستای سەركەوتوو
مامۆستای سەركەوتوو ئەو كەسەی كە بتوانێت پاڵنەرو ئیلهام بەخش بێت بۆ خوێندكاران بۆ بەدەست هێانی توانا تەواوەكانیان و بەشداریكردن لە گەشەكردنی ئەكادیمی و كەسییان بۆ شێوازی داهێنەرانەو كاریگەر. چەند تایبەتمەندیەكی مامۆستای سەركەوتوو؛
1- خەمخۆری و بەرژەوەندی كەسی: مامۆستای سەركەوتوو ئارەزووی خۆی نیشان دەدات ،هەروەها بەشێوەیەكی كەسی لەگەڵ هەر قوتابیەك ،كارلێك لەگەڵ پێداویستییە تاكەكەسیەكانیان دەكات.
2- پەیوەندی كاریگەر/ توانای پەیوەندیكردنی بەهێزی هەیە كە یارمەتی دەدات پەیوەندیەكی روون و كاریگەر لەگەڵ خوێندكاران ،دایبابان ،و هاوكارەكانی بكات.
3- توانای بەڕێوەبردنی پۆل/ شارەزایە لە بەڕێوەبردنی پۆل بە شێوەیەكی كاریگەر ،ژینگەیەكی فێركاری هاندەرو رێكخراو دروست دەكات.
4- توانای لێبوردەیی و هاوسۆزی، متمانە بەخۆبوون و بە قوتابیان،كراوەیی بەرامبەر بەگۆڕانكاری و گەشە سەندن.
5- بەتاك چاودێری هەموو قوتابیان دەكات و خاڵە بەهێزەكانیان لە خاڵە لاوازەكان جیا دەكاتەوەو ئەمەش یارمەتی دەدات كە ستراتیژێك دابڕێژێت بۆ سەركەوتن بەسەر خاڵەلاوازەكان و هەوڵی چارەسەریان بۆ بدات.
6- ئامانج دانان لەگەڵ قوتابیان/ سەركەوتنی مامۆستا زیاتر بەسەركەوتنی قوتابیەكانی دیاریدەكرێت. بۆیە پێویستە ئامانج لەگەڵ قوتابیەكانی دابنێت، پاشان لەگەڵیان كاردەكات بۆ گەییشتن بە ئەنجامە دروستەكان وەك تیمێك.
7- مامۆستا دەبێت نموونە بێت/ نموونەی باش یەكێكە لە باشترین شێوازەكانی پەروەردە كە كاریگەری ئەرێنی هەیە.كاریگەرە لەسەر پێكهێنانی رەوتی كەسایەتی فیكری.نموونەی باش بەرەو رەوشت و ئاكاری پەسەند و ئەخلاقی كۆمەڵایەتی بەرز.بۆیە مامۆستا ناتوانێت نمونەیەك بێت ئەگەر ئەخلاق بۆزانست زیاد نەكات و پەرە بە رەوشتی جوان نەدات.
8- روونكردنەوەكانی وردو ئاشكران؛ بەبەكارهێانانی زمانی گونجاو لەگەڵ ئاستەكاندا دەدوێ. زمانی جەستەو ئاماژەی پێویستی هەیە بۆ زیاتر حاڵی كردنی قوتابیان لە مەبەستەكان.
9- بەوردی گوێ لە بۆچوون و پرسیارەكانی قوتابیەكانی دەگرێ و ،ژینگەیەكی سەلامەت و هێمن دەڕەخسێنێ.
10- پلانی وردو كاریگەر بە پێی پرۆگرامی خوێندن دادەنێت كە بگونجێ لەگەڵ تێگەییشتنی خوێندكاران.
11- پاڵنانی خویندكاران بۆ بیركردنەوەی رەخنەگرانە لە پێناوچارەسەر كردنی كێشەكان .
12- دلنیا بوون لەگەشە پێدانی دروستی تواناو زانیاری پەروەردەیی بەردەوام.
13- بەشداریكردن لە خول و ۆرك شۆپەكانی راهێنان و هاوبەشكردنی ئەزموونەكان لەگەڵ هاوكاران.
14- لەبابەتی پسپۆڕی و بوارەكەدا؛ لە بوارەكەدا هەموو شتێك فێرببە، چون شارەزا بوونێكی زۆر لەبواری خوێندنەكەتدا خاڵی دەستپێكی گرنگە بەرەو كارێكی سەركەوتوی وانە وتنەوە. وەك مامۆستایەك پێویستە زیاتر خۆراك بدەیت بەمێشكت،بۆیە لەبیرت بێت هەمیشە قوتابیان پێیان باشە راوێژ بەو مامۆستایانە بكەن كە ناسراون و زانیاری قوڵیان هەیە دەربارەی بابەتێكی دیاریكراو.
15- هەوڵ بدە هەموو وانەیەكی وانەوتنەوە بۆ خوێندكارەكانت وروژێنەر بێت، ئەمە نەخێر نەك هەر ئەزموونی فێربوونیان چێژ بەخش دەكات ،بەڵكو دڵنیایی دەدات لەوەی كە بێ خەوشن.
16- تێكەڵكردنی تەكنەلۆجیای مۆدێرن لە پرۆسەی پەروەردەدا، وەك بەكارهێنانی كۆمپیوتەرو بۆردی ئەلیكترۆنی و داتا شۆ. هەروەها نیشاندانی ڤیدیۆی سەرنجڕاكیش و گونجاو لەگەڵ پرۆگرامی خویندندا.
17- بەستنەوەی زانیاری تیۆری بەبەكارهێنانی پراكتیكی و دەوڵەمەندكردنی وانەكان لەگەڵ نموونەی ژیانی راستەقینە.
ئەو لێهاتووییانەی كە مامۆستا دەبێت خاوەنی بێت
كۆمەڵێك لێهاتوویی هەیە كە پەروەردەكاران كۆكن دەبێت لە مامۆستایاندا هەبێت، دەتوانین بەم شێوەیە كورتیان بكەینەوە:
1-لێهاتوویی گشتی؛ توانای خۆ گونجاندن لە ڕوی دەرونی و كۆمەڵایەتیەوە دەگرێتەوە، وەك هەستكردن بەرازی بوون لەخۆی، توانای بەشداریكردن لەو كۆمەڵگەیەدا كە تیایدا كار دەكات. هەروەها خاوەندارێتی میتۆدەكانی خۆ گەشە پێدانی دەروونی و كلتووری لەروی پیشەیی و كۆمەڵایەتیەوە.
2-لێهاتوویی تایبەتمەند؛ زانیاریەكی تەواو لەخۆ دەگرێت لەسەر ئەو بابەتانەی كە دەخوێندرێن بە شێوەیەك كە بتوانێت لەئەركی دیاریكراودا سەركەوتوو بێت.
3-لێهاتوویی پەروەردەیی؛ ئەمانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:
أ-توانای هەڵمژینی تایبەتمەندیە جەستەیی و دەروونیەكانی و خوێندنی كۆمەلایەتی بۆ خوێندكاران و خەمڵاندنی جیاوازی تەمەنی نیوانیان. تایبەتمەندی فێربوونی هەر قۆناغێكی تەمەن بزانە.
A- شارەزایی تەواووهۆشیاری لەسەر شێوازە پەروەردەییە دروستەكان لە مامەڵەكانی لەگەڵ خوێندكاران.
B- توانای چارەسەری ئەو كیشانەی رووبەروی قوتابیان دەبنەوە.
C- توانای ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵسەنگاندن و لێهاتوویی لەئامادەكردنی تاقیكردنەوەكان، رێبازی هەمەلایەنەی دروست كە لەگەڵ تایبەتمەندی و قۆناغی فێرخوازاندا بگونجیت.
D- لێهاتوویی سەركردایەتی پاڵنەر؛ توانای سەركردایەتیكردنی پۆلی هەیە، وەپاڵنان و هاندانی خوێندكاران بۆ گەییشتن بە ئامانجە پەروەردەییەكانیان.
رۆڵی مامۆستا بەرامبەر بە قوتابخانە
1- رێز لەیاساو رێساكان بگرن.
2- هاوكاری نیوان ئەندامانی ژینگەی قوتابخانە.
3- بەشداریكردن لەچارەسەری كیشەكان.
4- بەشداریكردن لە پەرەپێدانی پرۆگرامی خویندن وبەكار هێانی.
5- بەشداریكردن لە خول و كۆنفرانس و ۆرك شۆپ و راهینانەكان.
6- پەیوەندی كردن لەگەل دایباب بۆ لەنزیكەوە ئاگادار بوون لە ئاستی زانستی و چۆنیەتی هەوڵدانی قوتابیەكە رۆڵی مامۆستا بەرامبەر بەقوتابی و خوێندكار
1- فێركردنی بابەتەكە بەگوێرەی ئەوئەمانجانەی كە بۆ وانەكە دانراون بە تەواوی.
2-رێزگرتن لەقوتابی و ئازارنەدانیان چ لەروی دەروونی، چ لەروی جەستەیی و راگرتنی هەستیان.
3- یەكسانی نێوان قوتابیان بەلەبەرچاوگرتنی جیاوازی و تواناكانیان. لەگەڵ رەچاو كردنی ئاستی مادەی پەروەردەیی و پێگەییشتنیان.
4- شێوازی هاندان و پالنەر بەكاربێنە بۆ فێربوون.
5- توانای روو بەروو بوونەوەو بارو دۆخی نائاسایی و خێرا.
6- شارەزایی لە بابەتی ئەكادیمی خۆی.
7- نموونەو رەوشتی پەسەندو توانای سەرنج راكێشانی قوتابیان.
8- رەخساندنی كەشێكی گونجاو بۆ خوێندن و دوور لەسەرقاڵ كردن بە بابەتی لاوەكی.
لەكۆتاییدا دەڵێین؛ مامۆستایەتی یەكێكە لەپیرۆزترین پیشەیەك كە هەموو كەس شایەنی نابێت، مامۆستا بەراهێنەرو پەروەردەكاری كەسایەتی دادەنرێت، چونكە پەرەپێدانی كەسایەتی مرۆڤ بە گشتی پێی دەسپێردرێت. هەروەها رۆڵێكی بنەڕەتی هەیە لەزانیاری پەیوەست بە گواستنەوەی زانست و ئەزموونەكان كە دەبنە هۆی زیادبوونی گەشەكردن،پاشان دەستكاری كردن و باشتر كردنی رەفتارەكان. بۆیە تۆی مامۆستا دەبێت لەئاست ئەو بەرپرسیارێتیە مێژوویی و رەوشتی و ژیارێتیەدا بیت كە رۆڵەكانی میللەت لێت چاوەڕی دەكەن. مامۆستا ئەو كەسەیە كە پیشەیی و خۆبەخشی تیكەڵ دەكات، هەمیشە هەوڵ دەدات پاڵنەرو ئیلهام بەخش بن بە خوێندكاران بۆ بەدەست هێنانی توانای پەروەردەیی و كەسی خۆیان زۆر ترین بكەن.
بەئیرادەو بە زیرەك و چالاك و بە ئاسۆی فراوانت هەبێت، پارێزەری كلتوری رەسەنی گەلەكەت، بە خۆرێكخەر بە هەگبەی زانستیت و دەوڵەمەند بكە، بەحەماسەت و لێبڕاو بە بۆ گەیاندنی زانستەكەت، دەنگت دلێربێ و بوێر بەو ڕێزگربە. هەمیشە شیك پۆش و تۆكمە بە.
سەرچاوەكان:
ما هي صفات المعلم المبدع : سارة المجالي .
صفات المعلم المبدع : صفاء شريم.
صفات المعلم المتميز : سارة عبدالرحمن.
المعلم المبدع : صفات و مهارات يتحلى بها: سارة كفافي
المعلم الناجح: سيسي طاهر معتمد.
خصائص المعلم المثالي : المرحوم عاطف سليم