عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: کورسی شەرمەزاریی.
حوکمڕانی دەسەڵاتدارانی حیزبە سیاسییەکانی کورد لە پەرلەمان و حکومەت، پڕە لە کێشەی ئاڵۆز و داخراو و دژوار. پڕە لە جیاوازی نێوان جوگرافیای شارەکان. پڕە لە قەیرانی عەقڵی چەق بەستووی حیزبایەتی خێڵەکی و خانه‌واده‌یی و بنه‌ماڵه‌یی.
هاوڵاتیان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی نیشتمان، رۆژانە ئەو هەموو ململانێ نابەجێ و ناپەسەندو جیاوازی و دیاردە نەشیاوانەی ناو ئۆرگانەکانی مەڵبەندو لق و کۆمیتەو ناوچەکانی حیزبەکان دەبین.
شەڕی ناو هۆڵی پەرلەمان و دەنگی ناسازی پەرلەمانتارەکان؟ چۆن بە مەزاجی عەقڵی حەکیمانەی سەرکردەی سیاسیی حیزبەکان، هەموو دەستوورو یاسای کایەکان حکومەتی هەرێمیان لە بناغەوە هەڵتەکاند؟
ئه‌م سه‌رکردانه دوور له هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و مرۆڤ و مرۆڤایەتی، بە عەقڵی نەرجسیەتی داخراویان، هه‌موو خەون و توانای لە بن نەهاتووی گه‌نجی ئه‌م نیشتمانه‌یان خستە په‌راوێزه‌وه‌و سڕیانەوە. ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران کادری( ئینیهازی و ماستاوچی و کاسه‌لێس و خائین و جاسوس و هیچ له بارا نه‌بوویان له هه‌موو ئۆرگانەکانی حیزب و کایەکانی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم، به پلان و بەرنامەو نەخشە و سیناریۆی جیاجیا دامه‌زراندووە. ئه‌م ئه‌زمونه‌ی دەسەڵاتدارانی کورد به‌پێی به‌رنامه‌و نه‌خشه و پلانی داگیرکه‌رانی نیشتمان، جینۆسایدێکی ترە، هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و کلتووری کوردەواریان سڕییەوه. ئه‌م سه‌رکردانه لە ژیانێکی ئەوەندە رەفاهیەتدان، نە هەستیان ماوەو نەبەهای شکۆی ویژدانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی.
گێل ئاسا و بێ ئاگان لە نەهامەتی و بێ بژێوی تا سەر ئێسکی هاوڵاتیان، بوون بە هێڵی تەریب و لە خەڵک دابڕاون. تەرازووی جیاوازی و غەدرو ناعەدالەتی، ژیانی حوکمڕانانی کورد‌و هاوڵاتیان بە قەد دووری زەوی و ئاسمانە. هاوڵاتیان بێزارن لە دەسەڵات، بە زەرویان دەزانن، خۆپەرستی و غروری سەرکردەکان بە جۆرێک لە ژیانی رۆژانەیاندا رەنگ دەداتەوە له ناو خۆیاندا کەسیان یەکتریان خۆش ناوێت و دژی یه‌کترین.
گرێی سایکۆلۆجی ئەم دەسەڵات دارانە، ئەوەندە ئاڵۆز‌و دژوارە پڕه له رق و کینه‌و پاشقول گرتن و چاڵ هەڵکەندن بۆ یەکتریی. سیناریۆ کانیان وەک کەشتیەکی تێك شکاوە، لە زەریای گەندەڵیدا، بە هەرەس و جینۆسایدی کورد،کۆتایی دێت.
ره‌فتاری سەرکردەکان و حوکمرانە کان ئه‌وه‌نده ناڕه‌وا و ناشرین و ناپه‌سه‌ندە، پڕە لە درۆ‌و فێل و لوت بەرزی و ناعەدالەتی و غەدر و شەرمەزاری. دەیان که‌ناڵ و میدیای زەبەلاحیان لەسەر ئێسک و پروسکی شەهیدان داناوە. دەیان و سەدان رۆژنامه‌نووسی ماستاوچی و نووسەری دووفاق و ده‌رباریان لە کۆمپانیای حیزبەکانیان دامەزراندووە.
رۆژانه سه‌دان هه‌واڵ و راپۆرته هه‌واڵ و به‌رنامه‌ی سه‌قه‌ت و پڕ وپاگەندەی بێ سەرو بەر و درامای دۆبلاج کراوی ئاست نزمی بێگانه، دوور له داب و نه‌ریتی کۆمەڵگەی کورده‌واری دهگەیننە هه‌موو ماڵه‌کان. به‌و هەموو کەناڵ و پروپاگەندەو به‌رنامە ئاست نزمانەیانەوە ئەوهندهی تر، ژیانی گه‌نجه‌کانیان تەم و مژاوی تر‌و ون کردووە.
ئەم حیزبانە بەپێی مەزاجی سەرۆکەکانیان، قوڕمیشی کەناڵەکان و رۆژنامەنووسە، لەب لەبانەکان دەکەن بۆ دژایەتی و شه‌ڕو ململانێ ناڕوا و نابه‌جێی. یەکتریی.
له که‌ناڵه جیا جیاکانیان و له شۆسیال میدیاکانیانەوە، شەڕیکی دەروونی ئاڵۆزی خۆیان، دوور لە هەموو رەوشتێکی کاری میدیا په‌خش ده‌که‌ن. رق و کینه و توند‌و تیژی و پاشقول گرتن و سیناریۆ و چاڵ هەڵکەندنەکانی خۆیان، دەگەیننە ناو هەموو خانەوادەو ماڵەکان.
ئه مانە تەنیا نوێنه‌ری خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌کانی خۆیانن، هەموو بەرنامەو نەخشەو پیلان و پروپاگەندەکانیان بە کاسه‌لێس و مه‌قاش و ماستاوچی و پەرپوتەکانیانی دەورەبەری خۆیان هەڵدەسوڕێنن.
دەسەڵات دارانی کورد لە ئەزموونی 33 ساڵەی حوکمرانیاندا، نەیانتوانی ئەو جوگرافیایەی لە جەستەی باشووری کوردستان دابڕابوو، بخەنەوە سەرنیشتمان، مادەی( 140 )یشیان دۆڕاند. چەند ساڵیکی تر جوگرافیای ( کەرکوک و سلێمانی و هەولێر و دهۆك )، بە مەزاجی عەقڵی حەکیمانەی حیزباتەتیان لە دەست دەدەین.
کوا دام و دەزگا کانی هەیمەنەی حکومەتی هەرێم؟ کوا دام و دەزگا خزمەت گوزارییە گشتییەکانی هاوڵاتیانیان، هەموویان کرد بە کەرتی تایبەتی بۆ دەسکەوتی خۆیان ئەوەندەی تر بژێوی هاوڵاتیانیان قورس تر‌و دژوارتر کرد.
حوکمڕانانی کورد بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی ده‌یان و سه‌دان کێشه‌ی سیاسیی و ئابووری و کلتوریی و ده‌روونی. هاوڵاتیانیان لە مافە سەرەتاییەکانیان و بژیوی ژیانیان بێ بەری کردووە که‌سێتی تاکی کوردیان بە جۆرێک هاڕیوەو تێک شکاندووە، تف لە رابووردوی خۆیان و حوکمڕانیان دەکەن. بە هەموو پێوه‌رێکی (سیاسیی و دەستووریی و یاسایی و ئابووریی و میژوویی و کۆمەڵایەتی و کلتووریی و دەروونیی).
دەسەڵاتدارانە کورد، هۆکاری سەرەکی ئەم هەموو ئەم ستەمانەن، بە ئەمری واقع جاش و مەقاشی داگیرکەرانن. بۆ تراژیدیای نەهامەتی بۆ جینۆسایدی گەلەکەیان، ئەوەندە بێ چاو روون، دەستبەرداری کورسییە شەرمەزاریەکەیان نابن.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts