دانا مەنمی: بارزانی و دیوی پشتەوەی دەمامکی سیاسی.
ئهگهر مهسعود بارزانی بچوك بێت به پیاههڵدان گهوره نابیت، خۆئهگهریش گهوره بێت به وتاری خهڵك بچوك نابیتهوه، بەڵام کاتیک ھیچ شتێکی بارزانی لەگەڵ دروشمی کوردایەتی و بەهاکانی دیموکراتی و مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگای کوردیدا ناگونجێت، ئیتر چی ئومێدێکی لەسەر هەلبچنین بۆ داهاتووی کۆمەلگا! من هیچ کێشەیەکی سیاسی و رۆحیم لەگەڵ ئەم ڕۆحیەتە فشەڵ و بەزیوەی مەسعود بارزانی نیە و رهخنهكانم له دهرونێكی پاك و له عهقڵێكی سهلیمهوه چاوگهی گرتووه و نوسینیش لای من پیرۆزهو پهیامێكی وردو شیكارییه.
بۆ ئهوهی مهسعود بارزانی وهكو خۆی بیناسیت پێویسته پیناسهی ئاكارو كرداری پڕ به پێستی خۆی بكهیت، واته دهبێ بارزانی رووت بكهیتهوه لەو گۆرانی گوتنەی پارتیەکان بەباڵایدا و دیوی پشتەوەی ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و دۆخی دەروونی بەبێ ماسک شیکاری بکەین کە سیناریۆو شانۆی سیاسی و خۆچەماندنەوەی هەواڵگری هەمەجۆری تیدایە کە خەڵکی کوردستان بە گومانەوە لە کەسایەتی دەڕوانن تووشی دڵەڕاوکێ بوون، ئەوەی بارزانی بناسێت دەزانێت کە هیچ پرۆژەو پلانێکی نیە بۆ ئیدارەدان و بێ ئەندازە مرۆڤێکی دەست و پێ سپیی و کەسایەتیەکی ساختەو تێکشکاوە کە ئیمکانی ئەوەی نیە لەسەر بونیادی بنەڕەتی خۆی بووەستێت!
یەکێک لە کێشەکانی ناو دونیای ئەمڕۆی ئێمە لەگەڵ مەسعود بەرزانی دەمامک پۆشینەکەیەتی کە لەسەر هەر بابەتێک زۆر قسە بکات ئامانجێکی حیزبی و دەستکەوتێکی خێزانی و شەخسی لە پشتییەوەیە، مەسەلەن لە شکستی ڕیفراندۆم و لە دەستدانی کەرکوکەوە بیگرە شەڕی پردێ و سحێلا و تەلسقوف بارزانیمان باشتر ناسی و تیگەیشتین کە دیوی پشتەوەی ترافیکی بارزانی دیوی خۆچەماندنەوە و خۆبچوکردنەوەیە بۆ عێراقی خۆشەویست! هەموو بەڵێن و موژدەکانی مەسعود بەرزانی لە ڕیفراندۆمدا پێچەوانەو دژ بە ڕیفراندۆم بوون، واقیعی حاڵی ئەمڕۆی بارزانی و حیزبەکەی لەناو هاوکێشەو تابلۆ سیاسییەکاندا بەڵگەیە بۆ خۆچەماندنەوە پێشبڕکێ کردن لەپێناو شانازیکردن بە عێراقەوە!
بۆچی مەسعود بارزانی ناتوانیت دەمامکەکەی هەڵبداتەوە و فڕێی بدات؟! لەبەر ئەوەیە ژیان وەکخۆی کە هەیە سەختە! وەک ئیمانویڵ کانت دەڵێ: گوتنی ڕاستی مرۆڤ دەکوژێ. سەخترین شۆڕش ئەو شۆڕشەیە کە مرۆڤ لەگەڵ خۆی دەیکات بۆ ئەوەی خاوەنی خودی خۆی بێت بەبێ دەمامک وەک ئەوەی هەیە بوونی خۆی بسەلمێنێت، ئاخر خۆبوون بوێرییە و هیچکات ماسک مرۆڤ جوان ناکات و جوامێری و فەزیلەتمان پێ نابەخشێت، هەر وەک چارلی چاپلین دەڵێ: سەختتر لەوەی بەسەر تەنافدا بڕۆیت، بریتی یە لەوەی کە بە ماسکەوە خۆت پێ مرۆڤ بێت و بەسەر زەویدا بڕۆیت!