شێرزاد شێخانی: قەیرانە دەستکردەکانی دەسەڵات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەموو ئەو قەیرانانەی میللەتەکەمان بە دەستیانەوە دەناڵێنێ هەر هەموویان دەستکردی ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرو خۆسەپێنەی پارتییە . با یەک بە یەک لۆتان شیبکەمەوە لۆ ئەوەی نەڵێن لەخۆیەوە قسە دەکا.
* قەیرانی کارەبا. سەرباری ئەوەی ئێمە خۆمان کارەبا بەرهەم دەینین و بەقسەی وەزارەتی کارەبا رۆژانە زیاتر لەسێ هەزار میغاوات کارەبا بەرهەم دێ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کارەبا بەشی ئەو هەرێمە ناکات. هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە لۆ فراوانبوونی شارەکان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی کە هیچ پلانێکی زانستیانەی لۆ دانەندرایە. دەیان شارو گوندو سیتی قییتکرایتەوە بەبێ ئەوەی یەک وێستگەی کارەباش دروستبکرێ. لەلایەکی تریشەوە لەکاتێکدا ئێمە خۆمان کێشەی کارەبامان هەیە، بەڵام دەسەڵات زۆر بێ ویژدانانە بەشێکی لەو کارەبا کەمەی هەشمانە دەفرۆشێتە موسل و کەرکوک بە بێ گوێدانە پێداویستیەکانی خەڵک.
* قەیرانی ئاو. ئەوەشیان قەیرانێکی دەستکردە، ئەویش هەمان هۆکارەکەی زیادبوونی سیتی وشوققەو باڵەخانەی گەورەی شارەکان و زۆربوونی مەزرەعەی مەسئولانە کە باوەڕ ناکەم هیچ مەسئولێک مەزرەعەکی تایبەت بە خۆی نەبێ کە زۆربەشیان مەسبەح وباخو باخاتیشیان تێدایە .
* قەیرانی مووچە. جاران حکومەت دەیگوت داهاتمان کەمە و ناتوانین مووچە دابینبکەین. داهاتی نەوتیش دەچووە گییرفانی مەسئولە گەورەکان. بۆیە دەستیان بۆ پاشەکەوتو لێبڕین و خواردنی چەند مووچەیەکیان برد. ئێستا مووچە کەوتۆتە سەرشانی بەغدا، لەوەشدا فرتوفێل دەکەن و وەکو پێویست هاوکاری بەغدا ناکەن، یان لیستی مووچە درەنگ دەنێرن، یان ناوی بندیوارەکان ئاشکرا ناکەن، یانیش دەیانەوێ مووچەی خەڵک هەر لەناو هەژماری مندا بمێنێ لۆ ئەوەی وەکو کارتی فشار دژی مووچەخۆران بەکاری بیێنن.
ئەوانە قەیرانی سەرەکی هەرێمە کە هەموو سەبەبکاری ئەو دەسەڵاتە ستەمکارەی پارتییە. بۆیە دەڵێم قەیرانەکان دەستکردن چونکە پارتی نایەوێ ئەم میللەتە لەژێر حوکمە ڕەشەکەیدا ئیسراحەت بکاو دەیانەوێ داهات و خێروبێری ئەو هەرێمەش وەکو خۆیان دەڵێن ( بەشی خۆم لۆ خۆم، بەشی ئێوەش دەخۆم ). باقی وەلسەلام .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت