رەزا شـوان: گوڵبژێرێک لە وتەکانی ناوداران دەربارەی ئازادی.
ئازادی لە زمانی ئینگـلیزیدا (فـریـدۆم) ـە. لە بنەڕەتـدا وشەی فـریدۆمی ئینگلیزی لە رووی ئیتیـمـۆلـۆژییەوە، پەیـوەنـدی بە وشەی (فـرێنـد) واتە (هـاوڕێ) وەوە هـەیە.
لە ئینگلیزیی کۆنیشدا (فریدۆم) واتای: هـێزی هـەڵـبژاردن و بڕیاردانی چارەنـووس، دۆخـی ئیـرادەی ئـازاد، رزگـاربـوون لـە کـۆیـلایەتی و لـە سـتەمـکاری دەگـرێـتـەوە.
هەنـدێکیش وشەی ئازادی بۆ وشە لاتـینی (لـیـبەر) دەگەڕێـننەوە، کە واتای توانـای مـرۆڤ لە جـۆڵان و رەفـتار و هـەر کارێک دەگرێتـەوە، بە بـوونی کەمتریـن مـەرج.
ئازادی وشەیەکی پێرۆزە، لە هەموو ئاین و ئایدیاڵ و پەرتووکەکان و لەلای هەمـوو گەلانی ئازادیخوازی جیهان. جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤيش جەختی لەسەر کردۆتەوە.
ئـازادی چـییە؟ رەنگە ئەمە پرسیارێکی قـورس بێـت، چونکە وەڵامـەکەی پەیـوەستە بەو کەسـەی وەڵامی دەداتـەوە. ئـازادی بـریتییە لە دەسەڵات یان مـافی رەفـتارکـردن، قـسەکـردن و رادەربـڕیـن، یان بیـرکـردنەوە وەک ئـەوەی کە مـرۆڤ دەیەوێـت، بەبێ بەربەست و ئاستەنگی و کۆنترۆڵکردن و بوونی حکومەتی ستەمکاری سەرکوتەر و دەمکوتکەر. ئـازادی سەربەخـۆییە لە کـرداردا، بۆ بەدەستهـێنانی خەون و هـیواکانی مـرۆڤ. یـان ئەنجـامـدانی هـەر کـردارێـکی دڵـخـوازی تـاک، تـا ئـەو رادەیـەی، کـە پـێـشـێـلی ئـازادی و مـافـەکانی کەسـانی کە نەکـات.
مـرۆڤ بە ئـازادی لەدایک دەبێـت. ئـازادی مافـێکی سـروشتـییە لە مافـەکانی مـرۆڤ، کە هـەمیـشە هـەوڵی بۆ دەدات. چونکە ژیـان بەبێ ئـازادی ژیـان نیـیە و هـیچ چـێژ و خـۆشییەکی نییە. ئـازادی یەکـێکە لە سادەتـرین و گـرنگـترین پێـداویستییەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگا. رێگە بە تاکەکان دەدات، بەبێ سنوور و سانسۆر بیربکەنەوە و دەریببڕن.
ئـازادی مـافی ئـەوەت پێـدەبەخـشێـت، لەگەڵ ناسـنامـەی راسـتەقـینەی خـۆتـدا بـژیـت. ئازادیـش نادرێـت و دەبێـت بەدەستبهـێنرێـت. ئـازادی ئـازاییە، هەموو ئازادیخوازێکی ئـازا، پێـشمەرگەیـەکی ئـازایە، کە لە پێـناوی بەدەسـتهـێـنانی ئـازادیـدا، سـڵ ناکاتـەوە.
کۆمەڵناس (ئـۆرلانـد پاتەرش) نووسەری پەرتووکی (ئازادی لە پیشەسازی کولتووری رۆژئـاوادا) دەڵـێـت: ئـازادی تەنهـا بەهـایە، کـە پێـدەچـێـت زۆر کـەس ئـامـادەبـێـت لە پـێـناویـدا بـمـرێـت”.
بۆ ئـەوەی ئێـوەی خوێـنەر، زیاتـر لە واتا و لە بەهـەکانی ئـازادی تـێـبگەن و سوودیان لێوەربگرن. (50) وتە لە وتەکانی ناودارانی جیهان بۆتانم گوڵبژێر کردوون. لە چەندین سایتی ئینگـلیزییەوە وەریانـم گرتـوون و وەریانـم گـێڕاون بۆ سەر زمانی. کوردی.
1ـ کاری جـۆنـز: نهـێـنـیی بەخـتەوەری ئـازادیـیە .. نهـێنی ئـازادیـش ئـازاییـە.
2ـ جـوبـران خەلـیل جـوبـران: ژیـان بەبێ ئـازادی .. جەسـتەیەکی بێ رۆحـە.
3ـ ڤـیکـتۆر هـۆگـۆ: ئـازادی بۆ مـرۆڤ نایـاتە خوارەوە .. پێویـستە مـرۆف بـۆی سەربـکەوێـت.
4ـ مـۆرا: هەر نەتەوەیەک، لە پێناوی ئازادیی خۆیدا، خۆی بەهـێز نەکات و ئامادەی گیانبەخـشیـن نەبێـت.. خـۆی دەدۆڕێـنێـت.
5ـ نـۆرداڵ گـرایک: ئـازادی و ژیـان یەکـن.
6ـ مارتن لوتـێر کینگ: ئازادی هەرگیز خۆبەخشانە لەلایەن ستەمکارانەوە نادرێت.. دەبێـت لەلایـەن ستەمـلـێکـراوانەوە داوا بکـرێـت.
7ـ جـۆرج واشـنـتـۆن: پـەروەردە کـلـیلی کـردنەوەی درگـای زێـڕینی ئـازادییـە.
8ـ هـێربـێرت هـۆڤـەر: ئـازادی ئەو پەنجـەرە کـراوەیەیـە، کە تیـشکی خـۆری رۆحی مـرۆڤ و شکـۆداری مـرۆڤی لـێـدێتـە ژوورەوە.
9ـ پـێشەوا قـازی محەمەد: هەستی نیشـتـمان پەروەری و ئـازادی.. لە دڵی هەمـوو کوردیکـدا جێگـیربـووە و دەست لـێهـەڵگـرتنی نیـیە.
10ـ باراک ئـۆبـاما: ئـازادی مـن بەنـدە بـەوەوە.. کە تـۆش ئازادبیـت.
11ـ تاگـور: ئازادی کاتێک بەدەستـدێـت.. کە باجـی تەواوی بـدەیـن.
12ـ وۆلـێ سـویـنکا: گەورەتریـن مەتـرسی بـۆ سەر ئـازادی نەبـوونی رەخـنەیە.
13ـ مـاوتـسی تـۆنـگ: ئـازادی لە لـوولەی تـفـەنگـدا هـەڵـدێـت.
14ـ دیمـۆن دیـسی: ئـازادی نادرێـت و دەسێـنرێـت.. کە سەنـدیـشت، دەبـێـت بـزانیـت کە چـۆن بەکـاری دەهـێـنیـت.
15. ناپـلـیۆن: نەتەوەیەک ئاڵای ئازادی و یەکـێتی بشەکێتەوە.. هـیچ کاتێک نانەوێـت.
16ـ جان جاک رۆسۆ: مـرۆڤ بە ئازادی لەدایک دەبێـت.. بەڵام لە هەمـوو شوێنێکـدا، زنجـیری کۆیـلایەتی بەکـێـش دەکـات.
17ـ پاتریک هـێنری: کەسانی تر چییان دەوێت.. ئەوەی من دەمەوێت ئازادی یا مردنە.
18ـ مـەدام رۆلانـد: ئـەی ئـازادی، چەنـدهـا تـاوان.. بە نـاوی تـۆوەوە دەکـرێـن.
19ـ مـۆشـیە دیـان: ئـازادی ئـۆکـسجـیـنی رۆحـە.
20ـ ئەبـرەهـام لـیـنکـۆڵـن: ئەوانـەی نکـووڵـی لە ئـازادیی کەسـانی تـر دەکـەن.. خـۆیـان شـایـەنی نـیـن.
21ـ فایـق بێکەس: داری ئـازادی بە خـوێـن ئـاو نـەدرێ قـەت بەرناگـرێ، سـەربـەخــۆیـی بێ فـیـــداکـاری ئەبــــەد سـەرنـاگـرێ
22ـ شارلـوت بـرونـتی: مـن باڵـندە نیـم، هـیچ تۆڕێکـیش مـن ناگرێـت، مـن مرۆڤێکی ئـازادم و خـاوەن ئیـرادەیـەکی سـەربەخـۆم.
23ـ خـۆزە سیلـوا: تا زەمانی کـۆت و بەنـدی و ئەسارەت نەبـینین.. هەست بە ئازادی ناکەیـن.
24ـ تۆماس کامبل: ئەو کەسەی نیشتمانەکەی خۆشدەوێت.. خوێنەکەی تۆوی ئازادییە.
25ـ نـزار قەبانی: ئازادی وەکو ئاسمان و شەو و دەریـایە.. رازی نابێت بە دابەشکردن و لێ کەمکـردنەوە و سازشکـردن.
26ـ ماهـاتما گانـدی: ئەگەر نەتوانین بە ئازادی بژیـن.. باشتر وایە باوەش بکەینەوە و پـێشـوازی لە مـەرگ بکەیـن.
27ـ شێخ سەعـیدی پـیران: چۆن شۆڕشی نەتەوەیەک بۆ تا هەتایە لەناو دەبرێـت.. کە ئەم نەتەوەیە سووربێـت لەسەر، سەنـدنی ئازادی و ئامادەش بێـت نـرخەکەی پێشکەش بکات.
28ـ رۆپـسـپـێـر: بەو وڵاتـە دەڵـێن ئـازادە.. کە رێـز لە مافەکانی مرۆڤ دەگرێت و یاسا سـەروەرە و دادپـەروەریی تێـدایـە.
29ـ رۆبـێرت فـرۆسـت: ئـازادی لە ئـازایـەتی دایـە.
30ـ هـانـز کریـستیان ئەنـدەرسـۆن: تەنیـا ژیـان بـەس نیـیە.. مـرۆڤ دەبێـت چـێـژ لە تیـشکی خـۆر و لە ئـازادی و لە خـونچـەگـۆڵەکان وەربگـرێـت.
31ـ تـونی مـۆریسـۆن: ئەرکی ئـازادی، ئازادکـردنی مـرۆڤی تـرە.
32ـ جـۆرج واشـنـتۆن: ئەگـەر ئـازادیـمان لێ زەوتـبکەن.. رەنگە دامـاو و بێ دەنگ وەک مـەڕ بـەرەو سەربـڕیـن بـمـانبـەن.
33ـ جـێمس باڵـدویـن: ئازادی شتێک نییە بە هەر کەسێک بدرێـت.. ئازادی شتێکە کە خەڵکی وەریـدەگـرێـت. خەڵکـیش ئـازادن چـۆنیان بـوێـت.
34ـ پێشەوا قازی محەمەد: ئێوە هەمووتان ئاگادارن کە کورد لە رێگای ئازادیدا، زۆری بەخـت کـردووە و بەردەوامـیش لەگەڵ داگـیرکەرانـدا لە مـلمـلانـێی بەرەنگاریـدا بـووە.
35ـ ریچارد لاولیس: من کە لە بەنـدیخانە دام، دەزانم ئازادی چـییە و چ تامێکی هەیە.
36ـ مەلای گەورەی کۆیی: هـەرکـەس ئـــازادی و سـەربـەسـتی بـوێ – بـای گــەرم و ســاردی وەلــەش ئەکـەوێ
37ـ ڤـۆڵتێر: ئازادی و تەندروستی هاوشێوەن، تا لە دەستیان نەدەین بایەخیان نازانین.
38ـ ئەمەرسۆن: هـیچ کاتێک ئازادی چاوەڕێمان ناکات، بەڵکو دەبێت درێغی نەکەین و بە دڵ و بە گیان داوای بکەیـن. لە هـیچ شوێـن و مـێژوویەکـدا، شکـنابەم کە ئازادی و دیمـوکـراتی بە سـووک و ئاسانی دەستکەوتـبن.
39 سـۆنیا سـۆن: هەرگـیز دەسەڵات مـەدەن بە کەسێک، کە ئـازادیتان لێ زەوتـبکات. ئـەوە هـی ئێـوەیە، هـی کەسی تر نیـیە جگە لە ئێـوە، ئەوەتـان لەبیـربێـت.
40ـ بـوم ستۆکـوێـل: مـن باوەڕم بە ئـازادیی دەربـڕین هـەیە.. بەڵام لەو بـڕوایەشـدام ئێـمەش مـافی تـێـبـیـنـیـمان لەسەر ئـازادیی دەربـڕیـن هـەبێـت.
41ـ هـێمـن موکریـانی: بەڵێ سەخـتە یەکجـار سەخـتە، دووری لە ژن، نامـرادی، بـەڵام لە ژن خـۆشـەویـستـر لە لای مـن ئەتـۆی ئـازادی
42ـ بـۆپ مارلی: باشـتر وایە لە خەباتکـردنـدا، لە پـێـناوی ئازادیـدا بمـریـت.. لەوەی بە درێـژایی تەمـەنی ژیـانـت بە دیـلی بـژیـت.
43ـ جۆهـان سـیوم: ئـازادیی راستەقـیـنە.. لە دادپـەروەری بەولاوە هـیچی تـر نیـیە.
44ـ فـریـدریـش ڤـۆن هـایـک: بـاری نائـاسایی، هـەمـیـشە ئـەو بـیـانـووە بـووە، کە گەرەنـتی ئـازادیی تاکـە کەس لەنـاوچـووە.
45ـ رەحمەت نەژاد: ئازادی مافە و دەبێت وەربگیرێت.. دیاری نییە پێشکەش بکرێت.
46ـ بنیامیـن فـرانکـلـین: ئـازادی نیـشـتـمانـە.
47ـ ماهـاتـما گانـدی: ئـازادی رۆح و هـەناسەی مـرۆڤە.. نـرخی ئـەم شـتانە چـەنـدە؟
48ـ ئەلـبـێر کامـۆ: ئـازادی دەرفـەتـێکە.. بـۆ ئـەوەی باشـتر بـین.
49ـ تـۆنی کاڵـدیـرۆن: ئـازادی بۆ لاوازەکـان نیـیە.
50ـ ئـاونـگ سـان سـووکی: تاکـە زینـدانی راسـتەقـیـنە تـرسـە.. تاکـە ئـازادیی راستەقـینەش ئـازادبـوونە لە تـرس.