رێبوار عابد محەمەد. زمانی جەستە – بەشی یەكەم.
ڕوونە كە زاراوەی زمانی جەستە زاراوەیەكی ئاوێتەی دوو وشەیە: (زمان ) و (جەستە). بەئاماژەدان بە فەرهەنگەكانی زمان بۆمان دەردەكەوێت كە وشەی (زمان): بە واتای دەنگێك كە هەموو گەلێك مەبەستەكانی خۆی پێ دەردەبڕێت.
كەواتە زمانی جەستە: ئەو زمانەیە جوڵەو ئاماژەكان لە خۆ دەگرێت كە مرۆڤ لەرێگەیانەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەرامبەرەكەی دەكات بۆ باشتر تێگەیشتن و حاڵی بوون لێی. زانینەكانت چۆن نهێنیەكانی زمانی جەستە دەخوێنێتەوە لەرێگەی ئاشكرا بوونی ئەو ئاماژانەوە كە دەخرێنە روو. هەتا زیاتر نزیك بوونەوەو تێكەلی هەبێت باشتر لەو زمانە تێدەگەیت.
یان: ئەو گفتوگۆ دەروونییەی كە لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕوودەدات و ئەو واتایەی لە نێوانیاندا دەگوازرێتەوە.نەك لەڕێگەی قسە كردنەوە، بەڵكو لە ڕێگەی بێدەنگی و تایبەتمەندییە گشتییەكانی مرۆڤی بێدەنگ. وەك نیگاو دەربڕینی چاوو جوڵەی دەموچاوو جەستە.
لەمانەی سەرەوە دەردەكەوێت كەزمانی جەستە: پەیامی سۆزداری، یان نائاگاییە كە لەجەستەی مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرن. بۆ گەیاندنی هەندێك چەمك، یان پەیام بەكەسانی تر.
جا لەگەڵمان بن بۆ خوێندنەوەی بەرامبەر لە رێگەی زمانی جەستەوە.
زمانی جەستە چەمك و گرنگییەكەی چۆن بخوێنینەوە؟
ئایا دەزانیت بۆچی هەموان زنجیرەی پۆلیسی ئەمریكییان خۆش دەوێت؟ چونكە لێكۆڵەر هەمیشە وەك ئەو كەسە نائاساییە دەردەكەوێت كە بەیەك سەیركردنی جل و بەرگی كەسێك، یان بەشیكردنەوەی كاردانەوەی گومانلێكراوێك، یان بەخوێندنەوەی قووڵی دەربڕینی دەم و چاو توانیویەتی تاوانباری ڕاستەقینە بدۆزێتەوە. بەهۆی زیرەكی و فێڵبازی بێهاوتایەوە. ڕاستیەكە ئەوەیە ئەم كارامەییەی كە لەكاتی سەیركردنیدا سەرسامت دەكەن، تۆش دەتوانیت فێری ببیت لەڕێگەی شارەزابوونت لەزمانی جەستە. بەڵام زمانی جەستە شتێكی هەروا ئاسان نییە. چونكە چەندین نهێنی لەخۆ دەگرێت. لەڕادەبەدەر قوڵ و وردە. بەڵام پرۆسەیەكی مەحاڵیش نییە.
رێژەی 55% لە لێتێگەییشتنەكانی نێوان مرۆڤ پشت بە زمانی جەستە دەبەستێت. لەوانەیە زۆرینەی مرۆڤ وا حاڵی بن كە وشەو ڕستەكانن پانتاییەكی گەورەو بنچینەیی لێك تێگەییشتن و حاڵی بوونەكان پێك دێنن، بەڵام لێكۆڵینەوەو شیكردنەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە تەنها 7% ە.لەكاتێكدا بەشێكی گەورەی زمانی جەستە لەجوڵەو ئاماژەكان وەر دەگێڕرێن لە زیهن و ئاوەزدا بێ ئەوەی مرۆڤ هەست بەوە بكات.
38 % تۆنی دەنگەكان و وەستانەكان، 7% وشەو رستەكان، 55%جوڵەی جەستەو دەم و چاوو باڵەكان و… هتد، لێتێگەشیتن پێك دەهێنن.
گرنگی زمانی جەستە لە پەیوەندیكردندا
زمانی جەستە گرنگییەكی زۆری هەیە لە پەیوەندی نێوان مرۆڤەكاندا،بەتایبەتی 55% وابەستەی ئەو زمانە. بۆیە دەكرێت لەو هێزە تێبگەین كە ئەم زمانە هەیەتی و ڕۆڵی بەرفراوانی لە كاریگەریكردندا بۆ زیاتر تێگەییشتنی مرۆڤ و گەشە سەندنی بەم شێوەیەن:
1- زمانی جەستە پرۆسەی پەیوەندیكردن باشتر دەكات لەناو مرۆڤەكاندا، بەتایبەتی ئەگەر لەسەر بنەمای. شارەزایی لە گەیاندنی پەیامی پەیوەندیكردن بە شێوەیەك ڕاستەو هیچ تێنەگەییشتنێكی نییە.
2- زمانی جەستە یارمەتی ئەوە دەدات كە خاوەنەكەی ڕاستگۆیانە هەستەكانی دەر ببڕێت، تەنانەت ئەگەر دەرەنجامیش بێت، زمانەوانی لەم كارەدا یارمەتی نادات.
3- زمانەكانی جەستە ئەوە ئاشكرا دەكەن كە ئەم دووەمیان هەوڵی شاردنەوەی چی دەدات. یان وا خۆی وا نیشان دەدات كە نیشانی بدات. بە جۆرێك فریودانی ئەستەمە، ئەوانەی كە دەتوانن بە باشی بیخوێننەوە.
4- زمانی جەستەی پیشەیی یارمەتیدەرە بۆ بەجێهێشتنی سەرنجی یەكەمی ئەرێنی لەسەر كەسێك، بەتایبەتی لەكاتی چاوپێكەوتنەكاندا.
5- زمانی جەستە یارمەتی دۆزینەوەی مرۆڤە فێڵبازەكان دەدات، چونكە زمانێكە سەختە. ساختە، یان فریودانی تێدا بكرێت.
6- زمانی جەستە بە زمانێكی گشتگیر دەناسرێتەوە كە پێویست ناكات بۆ وەرگێڕێك،كە لەڕیگەیەوە دەتوانرێت پردێكی پەیوەندی مرۆیی دروست بكرێت. كاریگەریەكەی لەوەدایە گرنگ نییە كلتوورەكان چەندە جیاوازن، یان زمانەكان چەندە ئاڵۆزن.
7- زمانی جەستە زۆر كاریگەرە بە تایبەتی. پەیوەندی لەگەڵ ئاژەڵەكاندا، لەو شوێنانەی كە بتوانن لە پێداویستییەكانیان تێبگەن،بەئاسانی كار بۆ تێركردنیان بكەن.
سوودەكانی زمانی جەستە
لەگرنگی پێشووی زمانی جەستە دەكرێت لەو سودە تێبگەین كە بۆ هەموو بوارەكانی مرۆڤ دەیگەیەنێت، بەتایبەتی سەبارەت بە پەیوەندیكردن، یارمەتیدەرە لە:
1- دەست نیشان دەكات كە ئایا قسە بۆكراو لە گفتوگۆكە تیدەگات، یان نا؟.
2- زانینی كاتی كۆتایی پێهێنان و دەستپێكردنی گفتوگۆكەو كاریگەری ئەوەش لەسەر گوێگر.
3- رادەی ڕێككەوتنی ئاڕاستەكراوەكە دیاری دەكات بۆ قسە كردن.
4- زانینی تواناكانی قسە بۆكراو بۆ ڕێزگرتن و تێگەییشتن، لە كەسی بەرامبەر.
5- زانینی كاردانەوەی قسەبۆكراو ، چ بە ڕازی بوون یان ڕەتكردنەوە.
6- زانینی چۆنیەتی گەیاندنی زانیاری بەناو نیشاندەر.
7- دیاریكردنی ئەوەی كە ئایا گفتوگۆكە پێویستی بەزانیاری زیاترە بۆ باشتركردنی ،یان ئەوەی پێشكەشكراوە بە پێی پێویست نییە؟.
مێژووی زمانی جەستە
یۆنانی و ڕۆمانی كۆن توانییان بزانن جوڵەو ئاماژە جەستەییەكان لە ڕیگەی پەیوەندیكردنەوە لە نێوان مرۆڤەكاندا، هەروەها میسری كۆنیش خۆی پڕە لەو وتەیانەی كە كارەكتەرەكانی بەكار دەهێنن. ڕەفتارەكان یەكێكە لەو فۆڕمانەی ئەو زمانانەی كە بەكار هێنراوە بۆ دۆزینەوەو تێگەییشتن لە خود.كە خۆی لە خۆیدا پێناسەیەكە ناڕاستەوخۆ بۆ ئەوەی چەمكی زمانی جەستە نوێنەرایەتی چیدەكات. وەك چۆن زانایانی میسری كۆن ئەم خاڵەیان لە دەستەواژەیەكی بەناوبانگدا دەربڕی كە دەڵیت: (كەسایەتی ئێمە تیشك دەخاتە سەر جیاوازی نێوانمان). ڕەنگدانەوەی هەست و دەربڕینەكانی ڕۆحن. هەرچەندە مێژووی كۆن خاوەنی گەنجینەی كلتوورییە كەڕەنگدانەوەی گرنگی زمانی جەستەو رؤڵی لە تێگەییشتنی مرۆڤدا هەیە.كۆمەڵێك كتێب كەباس لەزمانی جەستە دەكەن، وەك – باتۆ مایۆ – ، -تامپا- .بەڵام یەكەم هەوڵی زانستی ڕاستەقینە كتێبێك بوو – دەربڕینی هەست و سۆز لەمرۆڤدا- لەساڵی 1872ز یەكەم كتێب لە جۆری خۆی كە باس لەزمانی جەستە دەكات، بەتەواوی بەرفراوان بوو. بەڵام یەكەم هەنگاوی ڕاستەقینە بۆ خوێندنی زمانی جەستە لە شەستەكانی سەدەی ڕابوردوودا بوو. دەروونناسەكان بە شێوازی جیاواز دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوە لەزمانی جەستە لە ڕوی زانستی و پراكتیكی.
لێرەدا هەندێك راستی هەن پێویستە بیانزانین لە رێگەی خوێندنەوەی زمانی جەستەوە.
1- زمانی جەستە لە كەسێكەوە بۆ كەسێ تر جیاوازە. لەگەڵ بوونی هەندێ ئاماژەی ناسراودا زمانی جەستە لە یەكێكەوە بۆ یەكێ تر دەگۆڕێت، هەموو جەستەیەك زمانێكی تایبەت بە خۆی هەیە.كە پێی دەوترێت (پێوەر)بە شێوەیەكی سادە باری كەسێكی سروشتیانەیە، دوور لە هەر جۆرە پاڵەپەستۆو ترس و دوو دڵی و شێواویە كە كار بكاتە سەری. هەروەها هەر جۆرە هۆكاریكی تر كە پاڵی پێوە بنێت بۆ شاردنەوەی راستیەكان و هەستێكی دیاریكراو.كاری شیكردنەوەی زمانی جەستە خۆی لە بەراوردی نێوان هەڵس و كەوت و رەفتارەكانی كەسێكدا وێنا دەكرێت. بەم پێوەرانە لەمیانەی زانیاریەكانمان بۆ ئەو كەسە وێنەیان دەكیشین. جا ئەگەر كەسەكە نامۆ بوو ئەوا خوێندنەوەمان بۆی لە رێگەی بەراوردی نێوان ئاماژەكانی جەستەو جولەكانیەوە پێشبینی بۆ دەكەین كە هەڵوێستی چۆنە. هەروەها زانینی ئەوەی كە ئایا هاوشێوەیە لەگەڵ وتەكانیدا یان نهێنیەك هەیە چاوەڕێ دەكەیت ئاشكرای بكات.
2- مەشق و راهێنان لەسەر زمانی جەستە لە شاردنەوەی راستیەكاندا.
زۆرێك لە پسپۆڕەكان و شارەزایانی دەروونی هەن كە بەمەشق و راهێنان زمانی جەستە دەخوێننەوە،هەرچەندە مرۆڤ هەوڵ بدات بیانزانێت بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندیەكانی خۆیدا بەكاریان بێنیت،بەلام هەندێ هەلوێستی تایبەت هەن وا لە مرۆڤ دەكەن نەتوانێ كۆنترۆڵی خۆی بكات و لە رێگەی ئاماژەیەكەوە دەریان دەخات.
3- چاوەكان درۆ نازانن:
ئاماژەكانی چاو گرنگترین شتن كە شارەزایان پشتیان پێ دەبەستن لە خوێندنەوەی زمانی جەستەدا، لەبەر ئەوەی كۆنترۆڵ كردنیان قورسە لەكاتی روو بەروو بونەوە بە شێوەیەكی راستەو خۆ.
A-گەورە كردنی بیلبیلەی چاو بەڵگەیە لەسەر بەختەوەر بوون بە شتیك كە دەیبیستێ، وە بە پێچەوانەشەوە.
B- جوڵەی رەشینەی چاو بەرەو لای راستی خۆی (چەپی تۆ)لەكاتی قسەكردنیدا بەڵگەیە لەسەر راستی قسەكەی كە بۆت دەكات، بە بیر هینانەوەی وتەو كردەوەكان، یان هەر هەستێكی دیاریكراو.
C- بردنی رەشێنەی چاوی كەسێك كە گفتو گۆی لەگەڵ دەكەیت بۆ لای چەپی خۆی (راستی تۆ). بزانە كە راستگۆ نیە لەقسەكانیدا، بەڵام كاتێك چاوی بۆ لای چەپ گێڕا بەرەو زەوی ئەوە بزانە وت و وێژ لەگەڵ خۆی دەكات.
D- رەشێنەی چاو كەمێكی بەدیار كەوت ئەوە وت و وێژێكی ناوخۆییە.
E- هەروەها تەماشا كردن بەهەردوو چاو بە شێوەیەكەی راستەو خۆ لەكاتی تەوقەكردندا بەلگەیە لەسەر متمانەو رێزگرتنی ئەو كەسەی كە بەرامبەری وەستاوە.
4- رێو رۆشتنت رەنگدانەوەی كەسێتیتە.
درێژ كردنەوەی هەنگاو، خۆ قنج كردنەوە،جوڵاندنی شانەكان، سەر بەرز كردنەوە لەكاتی رۆشتندا، هەموویان بەلگەن لەسەر هێزو متمانە و خۆ بە گەورە زانین و سەرنج راكیشانی دەورو بەر. بۆیە هەوڵ بدە رێو رۆشتنەكەت سادەو خاكی بێت.
5- ئاڵاندنی پەنجەكان بەناو یەكترداو جوڵاندنیان بە بەردەوامی بەڵگەیە لەسەر نائارامی.
لەكاتی گفتو گۆ لەگەڵ كەسێكدا تێبینی ئەوەت كرد پەنجەكانی لەناو یەكتر دەئاڵێنی و جوڵەیان پێدەكات، ئەوە بزانە كە ئارام نیەو پەشۆكاوە بە هەر هۆیە ك بووبێت. هەستانی بەو شێوە جوڵانە لە زانستی دەرون زانیدا بە خۆ نوساندنی خودیەوە ناو زەد دەكرێت بۆ دەست كەوتنی كەمێك ئارامی. ئەم شێوە جوڵەیە بەلگەیە لەسەر دوو دڵیت لە شتێك، پێویستە لێی دوور كەویتەوە لەو هەلوێستنانەی كە وا دەخوازن متمانە بە خۆ بكەیت.
6-گەڕانەوە بۆ دواوە بە خیرایی لەدوای كۆتایی هینان بە قسەكردن بەلگەیە لەسەر درۆ وتن.
كاتێك كەسێك بەرەو دواوە گەڕایەوە پاش بیستنی راستیەك كە پێی دەڵێیت؛ ئەوە بزانە درۆی لەسەر كردویت، لە میانەی گەڕانەوەكەیدا هەوڵی راكردن لەدرۆكەی دەدات.
7- سەر شۆڕ كردنەوە بەواتای چیە؟
لەزمانی جەستەداكەمێك سەر شۆڕ كردنەوە بەڵگەیە لەسەر پەیوەندی زۆر خۆشەویستی لە نێوان تاكەكانداو نیشانەی شەرم و رێز گرتنی بەرامبەرە، جا ئەگەر هامڕای زەردە خەنەو پێكەنین بێت بەڵگەیە لەسەر ئارامی و شۆخی كردن.
8- خوراندنی چاو لەكاتی گفتو گۆدا بەڵگەیە لەسەر رێك نەكەوتنی تەواو لەگەڵت.
كاتێك گفتو گۆ لەگەڵ كەسێك دەكەیت، بینیت یەكێك لە چاوەكانی دەخورێنێ و وەك لە دوورەوە لێت بڕوانێت، ئەوە بزانە نیازی رێك كەوتنی نیە و چاوەڕێی ئەو ساتە وەختە دەكات وتەكانت كۆتایی پێ بێت و بەئارامی جێت بهێڵێت.
9- خوراندنی گوێ و لوت و چەناگە لەگەڵ دەربڕینی تێگەییشتم لێت، بەڵگەیە لەسەر تێنەگەییشتن.
كاتێك شرۆڤەی بیرۆكەیەكی دیاریكراو دەكەیت، تێبینیت كرد ئەو كەسەی گفتو گۆی لەگەڵ دەكەیت.گوێ، یان لوت، یان چەناگەی خوراند لەگەڵ جوڵانی سەری بۆ خوارەوەو سەرەوە ئاماژەیە بەوەدا كە لێت تێگەییشتوە، باش بزانە هیچ حاڵی نەبووە لێت.
10- داپۆشینی ئەندامانی جەستە لەكاتی دانیشتندا بەڵگەیە لەسەر نەبوونی متمانە بە خۆ.
لەهەندی حاڵەتدا كەسانیك هەن وا حەز دەكەن ئەو كەل و پەلەی لایانە ئەندامەكانی جەستەیانی پێ داپۆشن لە كاتی دانیشتندا، ئاماژەیە بۆ نەبونی متمانە بە خۆی، یان ناڕەزایە بە پێكهاتەی جەستەی.
11- زمانی دەستەكان لە كاتی گفتوگۆدا.
لە زۆر حاڵەتدا دەستەكانمان بەكار دێنین لە كاتی گفتو گۆو قسە كردندا.گرنگترین ئاماژەكانی دەستەكان ئەمانەن:
A- دانانی یەكێك لە دەستەكان لەسەر مل لەكاتی گفتو گۆدا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی گفتو گۆكە كراوەیەو، وا دەردەكەوێت وازی لە هەڵویستەكەی هینا بێت و بە قسەكانت قایل بووبێت.
B- بە ناو یەكتر بردنی باڵ و مەچەكەكان بەلگەیە لەسەر دیار خستنی كەسێتی و متمانە بە خۆبوون لەسەر هەڵویستەكانی.
C- خۆ ئەگەر كەسێك بێتاقەت بوو گوێی نەدا بە وت و وێژەكان و بەگرنگی نەزانی ،دەستەكانی خستە نێو گیرفانەكانی و سەری لەقان بەم لاو لا،بەڵگەیە لەسەر پەشیمانی.
12- زمانی جەستە نهێنی بازرگانی سەركەوتووە:
بۆ لەخۆ گرتنی هەمان كەل و پەل و بەدڵ بوون، زۆربەمان دەیگرین بە بازرگانێكی دیاریكراوەو رێزی لێ دەگرین، ئەمە وا دەگەیەنێ زمانی جەستەی زۆر باشەو كڕیارەكانی لە خۆی نزیك كردۆتەوە، ئەو بازرگانەی هەمیشە بە ئاماژەكانی رەواج دەدات بە كاڵاكانی بەڵگەیە لەسەر متمانە بوونی بە بەرهەمەكانی و ،كڕیارەكانی وا لێكردووە بە بێ ئاگایی خۆی زیاتر دڵنیا بێت لە كاڵاكان. لێكۆڵینەوەكانیش دەریان خستووە زۆرینەی خەڵكی كاڵاكان لەسەر بنەمای بەرهەمەكان ناكڕن، بەڵكو لەسەر بنەمای ماهیەتی هەست كردنیان بەرامبەر فرۆشیارەكەیە.
13- زانیاریت بە نهێنیەكانی زمانی جەستە یارمەتیت دەدات بۆ سەركەوتن و بەدەست هێنانی كارو فەرمانی جۆراو جۆر:
زۆر لە كارو فەرمانەكان وا دەخوازن چاو پێكەوتنی زارەكییان بۆ ئەنجام بدرێت. بە شێوەیەك زمانی جەستە لەكاتی چاوپێكەوتنی دامەزراندندا زۆر گرنگ بن و پێویستە لەسەرت ئەوە بزانیت هەموو ئەوانەی سەر پەرشتیاری چاو پێكەوتنەكان دەكەن شارەزاو پسپۆڕن لە زمانی جەستەو زیاتر گرنگی بەوە دەدەن وەك لە وتەو قسەكان، بەو سیفەتەی زمانێكە درۆ نازانێت. بۆیە پێویستە سور بیت لەسەر سود وەرگرتن لەو راستیانەی رابوردوو، ئاگات لە ڕێو ڕۆشتنەكەشت بێت، چۆنیەتی تەوقە كردنت، شێوازی دانیشتنت، تۆنەكانی دەنگت، شوێنی ئاراستەی چاوەكانت لە كاتی گفتو گۆ، جوڵەی دەستەكانت هەوڵ بدەیت نەلەرزن و ئاماژەی ترست نەبێت، خۆت دوو دڵ نیشان نەدەیت، پەنجەكانت نەكەیت بەناو یەكتردا. ڕێكوڕاست دەستەكانت بەكار بێنەو ئاماژەیان پێبكە بە بیرو بۆچونەكانت بۆ ئەوەی بەڵگە بن لەسەر متمانەت بە خۆت.
14- تێگەییشتنت بۆ زمانی جەستە پێشڕەویت دەكات لەوەی كە نەكەویتە تەڵەكەوە:
وا مەزانە هەموو ئاماژەكانی تاكەكان شتێكی سادەن و نرخیان نیە، تۆش كەسێكی لێهاتویت و هەر تۆ زمانی جەستە دەزانیت، بەڵكو وا پێویست دەكات حساب بۆ زۆرینە بكەیت كە لە هەوڵدان زمانی جەستە بزانن و كۆنترۆڵیان كردووە. لەبەر ئەوە بە تەنها پشت بەستن پێی بۆ بەدرۆ خستەنەوە یان بڕوا هێنان بە كەسانی تر لەوە دەچێت بكەویتە تەڵەی زمانی جەستەوە. بەڵام خۆشبەختانە دەتوانرێت ئاماژە سادەكان لەگەڵ راهێنراوەكاندا لێك جودا بكرێنەوەو تۆش نەكەویتە تەڵەكەوە. چونكە ئاماژە سادەكان دەكەونە پێش وتەو قسەكانەوە بە بێ چاو تێكەل بوون. ئاماژە ڕاهێنراوەكان دەكەونە سەرەتا یان كەمێك دوای وتەكان لەگەڵ بوونی ناو بڕ لە ڕستەكاندا، تیگەییشتن و زانیاریت بەو ڕاستیانە یارمەتیت دەدەن كە نەكەویتە ناو تەڵەی زمانی جەستەوە.
15- ئاگات لە دووری نێوان خۆت و ئەو كەسە بێت كە قسەی لەگەڵ دەكەیت:
دووری و نزیك بوونەوە لەو كەسەی كە گفتو گۆی لەگەڵ دەكەیت لەو بەڵگە بەهێزانەن لە زمانی جەستەدا،بەشێوەیەك شێوازو سروشتی پەیوەندییەكان دیاری دەكەن لە نێوانتاندا.
بۆ نموونە: گەر تۆ نزیك بیتەوە لەو كەسەی كە قسەی لەگەڵ دەكەیت ،لەكاتێكدا ئەو هەوڵی دوور كەوتنەوە دەدات، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە نزیك نیە لێتەوەو هەوڵەكانی تەنها بۆ ئەوەیە كە پارێزگاری لە پەیوەندیە رەسمیەكە بكات، بۆیە پێویستە تێبینی ئەوەبكەیت تا چەند پلە لە یەكەوە نزیكن.