رەزا شـوان: هـیرۆ باجەلان یەکەم باڵيۆزی ئەمریکی بە رەچەڵەک کورد.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مایـەی رێـز و شانـازییە بۆ گەلی کوردمـان، کە لەنـاو خـێزانەکانی رەوەنـدی کورد، لە ئەوروپا و لە ئەمریکا و ئوسترالیادا، چەندین کچ و ژنی کوردمان لە بواری ئاکادیمیدا، بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای پسپۆرییان بەدەستهێناون. چەندین کچ و ژنانی کوردمان سیاسەتمـەدار و کارگـێڕی بەڕێـوەبـەردن و ئەنـدامی پەرلەمـان و ئەنـدامی ئەنجومەنی شارەکانـن. چالاکوانی ناسراون لە چەنـدین بـواری جیاوازی دیکەدا. کە بە تێکـۆشان و هەوڵی خۆیان و بە پشتگیری و هانـدانی کەسوکاریان و بە دەنگی کوردانی ئەو وڵاتانە سەرکەوتـوون. کە لە ئێستادا، پـلە و پایـە و پێگە و رەنگ و دەنگ و سەنگـیان هـەیە. داکۆکی لە دۆز و لە مافە رەواکانی گەلی کوردمان دەکەن. بۆ هـێنانەدی ئەم مەبەست و ئامانجـانەش، چـوونەتە ناو کۆمەڵە و رێکخـراو و ریـزەکانی پارتە سیاسییە دیموکراتی و سۆسیالیستی و کرێکاران و چەپـەکان و میانـڕەوەکانی ئەو وڵاتـانەوە. بە لێهاتـوویی و بە دەنگـدان سەرکەوتوون. پێگەیەکی باڵایان لەناو ئەو رێکخراوەکان و ئەو پارتانەدا هـەیە و جـێی متمانە و بـڕوایـانـن.
بـۆ نمـوونە نـاوی چـەنـد خاتـوونێکی کـوردی ناسراومـان، لـەم بـوارانەدا دەهـێنـین:
(*) ئامیـنە کاکـە بـاوە / پەلەمـانتـارێکی کوردی ناسراوە لە پەرلەمـانی / سویـد.
(*) هـێرۆ مستەفا باجەلان/ دیپلۆماتکار و باڵیۆز و کەسایەتییەکی ناسراوە/ ئەمریکا.
(*) ئەڤـین خـان/ داکـۆکـیکەرێـکی دۆزی کـوردە/ ئەنـدامی پەرلەمـانی ئەوروپـایە.
(*) لەنیا تەهـا کەریـم/ ی (21) ساڵان، بچـووکترین ئەنـدام پەرلەمانی / ئایسلەنـدا.
(*) یاسەمیـن مـوقـبیلی ـ مەهـابادی/ یەکـەم کەشـتیـوانی ئاسمانی کوردە/ ئەمـریکا.
(*) ئیـنۆر سەبـری کوڵـبان/ سەرۆکی شارەوانی شاری بـۆجـۆهـولـمـز/ بەریتانـیا.
(*) رۆزا سـاڵح/ ئەنـدامی ئەنجـومەنی شارەوانی شـاری گـلاسکـۆ/ بەریتانـیا.
(*) ئەڤـین ئەبـریشـەمی/ ئەنـدامی ئەنجـومەنی شاری ئـۆکـسفـۆرد/ بەریتانـیا.
(*) جەنـان بارام / ئەنـدامی پەرلەمـان/ ئەڵـمـانیا.
(*) لاوێـن رێـدار تارا، سارا سـێـپـیـنـلی/ دوو ئەنـدام پەرلەمـانی / سویـد.
ئەمـانە و چەنـدیـن چالاکـوانی ناسراوی تـری ژنـی کوردمـان لە بـوارە جیاوازەکـانـدا، لە وڵاتـانی ئەوروپـا و ئەمـریکا و ئـۆسترالـیادا. لەوانەیە ناوی هـەنـدێکـیانـم بەرچـاو نەکەوتووبێت. بە کورتی باس لە خانمێکی دیپلۆماتکاری کورد دەکەی، ئەویش خاتوو (هـێرۆ مستەفـا باجـەلان)ە، کە دیپلـۆماتکار و سیاسەتمەدارێکی ناسراوە و شارەزای کاروباری رۆژهـەڵاتی ناوەڕاستە. یەکەم باڵیـۆزی ئەمـریکی بە رەچەڵەک کوردە، کە ئەو پـۆستە باڵایە وەربگـرێـت. هـەڵگـری پـلەی وەزیـری راوێـژکارە. هـێرۆ باجـەلان ماوەیەکە بووە بە مانـشـێت و بە هـەواڵی ماڵپەڕە ئینلـیزی و کوردی و عـەرەبییەکان. دوای ئەوەی کە بۆ یەکەم جار کـرا بە باڵیـۆزی ئەمـریکا لە بـولگاریـا، دووەم جاریش لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا (جۆ بایدن) ەوە، کاندکرا و بوو باڵیوزی ئەمریکا لە میسر. لە ئێستا باڵـيۆزی ئەمـریکایە لە میسر.
بایـۆگـرافی هـێرۆ باجـەلان:
ناوی (هـێرۆ قـادر محـەمەد ئەمـین مستەفـا باجـەلان)ە، لە ساڵی (1973) لە شاری هـەولـێری پایتـەختی هـەرێـمی باشـووری کوردستان. لە دایـک و باوکـێکی کـورد و کوردسـتان پەروەر لە دایک بـووە. هـێرۆ منـداڵی یەکـەمی (قـادر مستەفـا) و خاتـوو (نەسرین محەمەد عەبدوڵڵا) یە. سێ برای هەیە، ناویان (هەڵـۆ، هەورۆ، بارزان) ن.
هێرۆ لە ئێستادا تەمەنی (51) ساڵە. زمانی فەرمیان لە ماڵەوە کوردییە. بەڵام خۆی و بـراکانی ناتـوانـن، بە پیـتی ئـارامی کوردی بخـوێنـنەوە و بنـووسـن. بەڵام هـێرۆ، بە رێنـووسی لاتیـنی کوردی دەتـوانێـت بخـوێـنێـتەوە و بنووسێـت.
باوکی هـێرۆ تێکـۆشەر و سیاسەتمەدارێکی دێـرینی کورد بوو، ئەنـدامی سکرتاریەتی یەکـێتی قـوتابیانی کوردستان بـوو. نەیـارێکی سەرسـەخـتی رژێـمی فـاشستی بەعـسی گۆڕبەگۆڕ بوو. قادر مستەفا، خۆی وتی:” کە نە خۆی و نە منداڵەکانی، ئەندامی هـیچ حـیزبـێکی کوردسـتان نـین. وەک یەک لەگـەڵ هـەمـوو حـیزبەکان ئاشـنام هـەن. ئێستا زۆر شانازی بە هـێرۆی کچمەوە دەکەم. وێنەیەکی خۆی و جـۆ بایـدنـم لایە، بە خەتی خۆی لەسەر وێنەکە نووسیویەتی: چەندە سەرسامە بە لێهاتوویی و زرنگیی هـێرۆ”.
لە ساڵی (1974) دا، هـێرۆ تەمەنی یەک ساڵ بـوو، شەڕ لە نێـوان شۆڕشی کورد و سوپای رژێـمی بەعـس هـەڵگـیرسـایەوە. وەک هـەزاران خـێزانی کورد، خـێزانەکەی هـێڕۆ بـوونە پەنـابەر و لە کەمـێکی ئـاوارەکان لە ئێـران. بـۆ مـاوەی دوو ساڵ لـەو کەمپـەدا مانـەوە. ژیـانـێکی سەخـت و ناخۆشیان هـەبـوو. ئازادییان سنووردار بـوو. تا ئەو کاتـەی کە سپۆنسەرکـران بـۆ هـاتـنیان بـۆ ئەمـریکا. لە ساڵی (1976) دا، خێزانەکەی هێرۆ، روویان لە ئەمریکا کرد، لە شاری (ماینێت) لە ویـلایەتی (نـۆرس) گـیرسانەوە. مـافی پەنـانەرییـان لە ئەمـریکادا وەگـرت. هـێرۆ باجـەلان، لەبـارەی ژیـانی پەنـابەرییـەوە، دەڵـێـت:”پەنـابەربـوون بـە تـەواوی ئـەوە دەگەیەنێت، کە لە هـیچەوە دەستپێـدەکەیت، بەڵام ئەوەی فـێرکردم دەبـێت ئامـانجی بەرزت هـەبـێـت و بەدەستی بهـێـنـیـت”.
هـێرۆ قـوتابییەکی زیـرەک و بـلیـمەت و متمانە بەخـۆبـوو. زۆر کۆششی دەکـرد. لە پـۆلەکانی قـوتابخـانەی بنەڕەتیـدا، هەمـوو ساڵـێک بە یەکەمی پـۆل دەردەچـووە. لە ساڵی (1991) دا، لە ئامـادەیی (مـیـنـتـۆن) دەرچـوو.
لە ساڵی (1995) لە کۆلـێژی (ئیـدمـۆنـد ئەی والـش) لە زانکـۆی (جـۆرج تـاون) بـڕوانامەی بەکالـۆریـۆسی لە خـزمەتگـوزاریی دەرەوە و لە ئاسایشی نیشـتمانی و رۆژهـەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهـێنا. باوکی دەڵێت:”هـێرۆ لە ئاهـەنگی دەرچووانی زانکـۆی (جـورج تـاون) هـەسـتا و قـسەی کـرد، لە سـەرەتـادا، بە بـاسی کـورد و کوردستان دەستـیپـێکـرد، کە خـۆی زۆری پـێخـۆشـبوو”.
لە ساڵی (1997) دا، لە کـۆلـێـژی (ویـدرۆ ویـلـسـۆن) لە زانکـۆی (پـریـنسـتـۆن) بـڕوانامـەی مـاسـتەری لە بابـەتی (پەیـوەنـدیـیـە نێـودەوڵـەتیـیەکـان) دا وەرگـرت.
لە ساڵی (1997) زانکۆی (پرینستۆن) بڕوانامەی رێزلـێنانی (دکتۆرای شانازی) یان بە هـێرۆ باجـەلان بەخـشی.
هـێرۆ باجـەلان، لە ساڵی (1999) وە تـێکەڵی دیـپـلـۆماسییەت و بـوو. سـەرەتادا لە بەشی خزمەتگوزاریی کاروباری ئەمـریکادا کاری کـرد.
هـێرۆ دیپلۆماتکارێکی ناسروای ئەمریکایە. خاوەن ئەزموونە. کەسێکی لێهـاتووە. لە چەنـدین پێگە و پـۆستی دیپلـۆماسیدا کاری کردووە و سەرکەوتوو بووە و جێ دەستی دیاربـووە. چەنـدیـن کار و پـۆستی باڵایان پێسپارد. لە هەمـوویانـدا سەرکەوتـوو بـوو.
چەنـد ساڵـێکە لە بـواری سیاسـەتی دەرەوەی ئەمـریـکادا کاردەکـات. جـێی متمانەیە و شانازی و رێـز بووە لەلای سـەرۆکەکانی ئەمـریکا (دۆنـاڵـد تـرەمـپ) و (جـۆ بایـدن).
گرنگـترین کار و پۆستەکانی هـێرۆ باجەلان:
لەم (21) خاڵـەدا، زۆر بە کورتی و بە چـڕی باس لەو کـار و پـۆستانە دەکەین، کە خاتـوو هـێرۆ باجـەلان، لە سایەی لـێهـاتـوویی و دیـپلـۆماتـیدا بەدەستیانی هـێناون:

1- هـێرو لە دوای تەواکردنی خوێنـدن، بۆ ماوەیەک بەڕێـوەبەری رێکخـراوێکی ناحکـومی بـوو، بۆ لێکـۆڵینەوەی کوردی. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.
2- هـێرۆ وەک سەرنـووسەری باڵای سەنتەری لێکـۆڵـینەوە ستراتـیژییەکان لە (ئەبـوزەبی) ی پایتـەخـتی مـیرنـشیـنە یەکگـرتـووەکانی عـەرەبی، کـاری کـرد.
3- وەک نوێنەری ئەمریکا، چاودێری هـەڵبژاردنەکانی پارێزکانی (بۆسنە) ی کرد.
4- هـێرۆ لە ساڵی (1999) دا لە (ئەسینا) ی پایتەختی یۆنان، وەک ئۆفیسەر بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ و بازرگانیکردن، لە یۆناناد کاری کـرد.
5- هـێرۆ لە (بەیـروت) ی پایتەخـتی لـوبنان، وەک ئۆفیسەری دیسکی ئێران، لە ئەنجومەنی نیشـتمانیـدا کاری کرد.
6- هـێرۆ وەک ئەنـدامێکی پـیـشەیی سـلکی دیـبلـۆماسی ئەمـریکا بـوو بە پـلەی راوێـژکاری وەزیـر بوو لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمـریـکادا.
7- بەڕێوەبەری نووسینگەی ئەفـغـانستان بوو، لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمريکا.
8- هـێرۆ راوێـژکار بوو، لە ئۆفـیسی بەڕێـوەبەری سکرتێری کاروباری سیاسی، رۆژهـەڵاتی ناوەڕاسـت.
9- هـێرۆ ، لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمـریکادا، لە ئەنجـومـەنی ئاسـیشی نیشتمانیدا، بەڕێوەبەری کاروباری: ئێران، ـ فەلەستین، ئەفغانستان، عێراق، ئوردن و ئیسرائیل، بـووە.
10- ئـەرکی دیبـلۆماتی لە ناوچە جیـاجیـاکانی جیهـان وەرگرتـووە، لەوانە: عـێراق، هـیندستان، لـوبنـان، پـورتـوگال، یـۆنـان، ئـوردن، بـۆسـنە.
11- لە بەڕێـوەبەرێتی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکادا، لە کۆشکی سپیدا، کاری کـردووە.
12- هـێرۆ وەک راوێژکاری وەزیری سیاسی، لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە (نیودەلهی) لە هـیندستان کاری کـردووە،
13- یاریدەدەری وەزیـری دەرەوە (ولـیەم جـەی بێـرنـز) بـوو بۆ کاروبـاری سیاسی.
14- لە ساڵی (2005) دا هاوکاریی (کۆندەلیزا رایس)ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای کـرد، بـۆ کاروبـاری عـێراق. هـەمەهـەنگـیکاری (پـۆل بـریمەر) ش بـوو، بۆ باردۆخی شاری (موسڵ). سەرۆکی رێکخەری مەدەنی بوو. بە ئەرکی سیاسی لە شاری (موسڵ) دا کاری کـردووە.
15- لە ساڵی (2009) تا (2011)، راوێـژکاری جـیگـری سـەرۆکی ئەمـریـکا (جـۆ بایدن) بوو ـ ئەو کاتە (باراک ئۆباما) سەرۆکی ئەمریکا بووـ لە بابەتەکانی پەیوەسـت بە رۆژهـەڵاتی ناوەڕاسـت و باشـوور و ناوەڕاسـتی ئاسـیا، پـرسـیان بە هـێرۆ دەکـرد.
16- لە مانگی یـۆلـیۆی (2016) تا یانـواری (2017) جێگری بەرپرسی نوێنەرایەتی بـووە، لە باڵـیۆزخانەی ئەمـریکا لە (لـشـبۆنە) ی پایتەختی پـورتـوگال. واتە (باڵـیۆز بە وەکـالەت) بـوو.
17- لە مانگی (حوزەیران)ی (2019) دا، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا (دۆناڵد ترەمپ) هـێرۆی بۆ باڵیۆزی ئەمریکا لە بولگاریا بەربـژێـرکرد. لە (26/ سێپتەمبەر/2019) دا، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، بە تێکـڕای دەنگی ئەنـدامـانی بـریارەکەیان پەسەنـدکرد.
لە مانگی (ئۆکتۆبەری ـ 2019) تا (ئاداری ـ 2022) بـۆ مـاوەی چـوار سـاڵ، هـێڕۆ باجـەلان، وەک باڵـیۆزی ئەمـریکا لە (سـۆفـیا)ی پایتـەخـتی بـولـگاریـادا، کاریکـرد.
ئەمـە بـۆ یەکـەم جـار بـوو، لە مـێـژووی ویـلایـەتە یەکگـرتـووەکانی ئەمـریـکـادا، کە ئەمریکـییەکی بە رەچـەڵەک کورد، پـۆستی باڵـیوزی ئەمـریکا وەربگـرێـت. هـێرۆ کە ئەم پۆستەی وەرگـرت، وتی:”شانـازی دەکـەم کە وەک ئەمـریکـیـیەکی بە رەچـەڵـەک کـورد، وەک باڵـیۆز دیـاری کـرام”.
18- سـەرۆکی ئـێـسـتای ئەمـریکا (جـۆ بـایـدن) لە رۆژی (29/ ئـاداری/ 2023) دا، دیـپلـۆماتکار هـێرۆ باجـەلانی بەربـژێـرکـرد، بـۆ ئەوەی وەک باڵـیـوزی ئەمـریکا لە گەورەترین وڵاتی عەرەبی (کۆماری میسر) دا، خـزمەت بکات. لە لایەن ئەنجومەنی پیـرانی ئەمـریکاوە پەسەنـدکـرا و دەنگـیان لە سەری دا. جـۆ بایـدن واژووی لەسەر دەستبەکاربوونی کرد. بایدن سەرسامی خۆی دەربـڕی بە لێهاتوویی و زرنگی هـێرۆ. ماڵـپەڕی فـەرمی کۆشکی سپی رایگەیـانـد کە:”هـێرۆ مستەفـا دیـپلـۆماتێکی خـاوەن ئەزموونە”. هـێرۆ باجەلان لە شوێنی باڵیـۆزی ئەمریکی (جۆناسان کۆهـین) بوو بە باڵیـۆزی ئەمریکا لە (قـاهـیرە) ی پایتەختی میسر. لە رۆژی (8/ نـۆڤـەمبەر/ 2023) لە دیـوانی وەزارەتی دەرەوەی مـیـسردا، هـێرۆ باجـەلان، وەک باڵـێوزی ئەمـریـکا لە میسر، سوێندی یاسایی خوارد. لە کاتی سوێنـدخـواردن و پـێشکەشکـردنی بڕوانامەی باڵێوزیـدا. هـاوسەرەکەی و هـەردوو کچەکەی لەگەڵـیدا بـوون. هـێرۆ باجـەلان رۆژی (9/ نۆڤەمبەر/2023) دا دەست بەکاربوو، تا ئەمڕۆ لەو پۆستەدایە و زۆر لێی رازین.
19- خاتـوو هـێرۆ باجەلان لە یادی جەژنی نەورۆزی رابردوودا، بە جلی کوردییەوە، پیرۆزبـایی جەژنی نەورۆزی لە گەلی کوردمـان و گەلانی تـر کـرد.
20- پێش ماوەیەک، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا (ئەنتـۆنی بـلینکن) و هـێرۆ باجەلان لە قاهـیرەدا، دیداری سەرکۆماری میسر (عەبدولفەتاح ئەلسیسی) یان کرد. بۆ رێگرتن لە تەشنەکـردنی شەڕی نێـوان ئیسرائیـل و حەماس و پاراستنی هـاوڵاتییانی مەدەنی لە غـەزە و بە زووتـرین کات، راگـرتن و کۆتـایی هـێـنان بەم شـەڕە و ئازادکردنی بارمـتە ئیسرائیلییەکان لای حەماس و ئازادکردنی گیراوە فەلەستینییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە.
21- لە رۆژی (1/ تەمـوز/ 2024)، پاپای قـبتییەکانی میسر (تەوادرۆسی دووەم) لە شوێنی نیشتەجـێبوونیدا لە قـاهـیرە، زۆر بە گەرمی پێشوازیی لە باڵـێۆزی ئەمریکا لە میسر خاتـوو هـێرۆ باجـەلان کـرد.
بـێجگە لەو کارانەی کە لەسەرەوە باسمان کـرد، هـێرۆ باجەلان، لە چەنـدین، بـوار و لایەنی کەشدا رۆڵی هـەبـووە و هـەیەتی. ئەو لە ئێستادا ناوبانگـێکی جیهـانی هـەیە.
شایەنی باسە هـێرۆ باجـەلان، زمـانـزانـێکی زیـرەکە. (9) زمـانی جیهـانی دەزانێـت و قسەیان پێـدەکات: زمانی کوردی کە زمانی نەتەوەیی و زمانی ئاخاوتنی خێزانەکەیانە، ئیـنگلـیزی، عـەرەبی، فـارسی، یـۆنـانی، هـیـنـدی، بـولـگاری، پـورتـوگالی، ئیـسپانی.
ژیـانی تایبەتی هـێرۆ باجـەلان:
هـێرۆ لەگەڵ پیاوێکی ئەمریکی بە رەچەڵەک هـیندی کە ناوی (راڤـنیش باجەلان) ە. هـاوسەرگـیریی کـردووە. هـاوسەرەکەی (باجـەلان) ی کـرد بە نازناوی خـۆی. دوو کچیان هـەیە، ناویـان (ئاریـانـا) تەمەنی دە ساڵە و (ئاشـنا) تەمەنی هـەشـت ساڵە.
خەڵاتە شایستەکانی هـێرۆ باجـەلان:
رۆڵی دیپلـۆماسی و لێهـاتوویی و خزمەتە زۆرەکانی هـێرۆ باجەلان لە لایەک، وەک پەنابەرێکی نموونەیی چالاک و بـەرز، وەک زمانـزانێکی نـاوازە، لە لایەکی تـرەوە. شایەنی رێـزلـێـنان و پێـزانیـن و پاداشـت و خـەڵاتکـردن بـووە، بە لای ئەمـریـکـاوە.
بە کـورتی باس لە چـەنـد خـەڵاتـێکی دەکـەین:
(*) لە ساڵی (2009) دا، لەلایەن هـونەرمەنـدی فـیلمسازی ئەمریکی (کـیرک رۆس) کە یەکـەمـین هـاوڕیی ئەمـریـکی هـێرۆ بـوو، لە شـاری (مـاینـێـت)، بەڵـگەفـیلـمـێکی (فـیلمێکی دۆکۆمێنتاری) لەسەر ژیانی خاتـوو هـێرۆ باجەلان بەرەهـەمێناوە، فـیلمەکە بە ناوی (هـێرۆی ئەمـریکا) وەیە. پاڵەوانی فـیلمەکە هـێڕۆیە کە تێیـدا چـیرۆکی ژیانی ئـەو خـانمە کـوردە، لە منـداڵـییەوە دەگـێڕێتـەوە، کە چـۆن هـێرۆ لەگـەڵ خـێزانەکەیـدا کۆچـیان بۆ ئەمـریکا کـرد. کەنـاڵی تەلەفـزیـۆنی ئەلـعـەرەبیـیە ئـەم فـیلمە نمایـشکـرد.
(*) سـاڵانە لە رۆژی (4/ یـۆلـیۆ) دا، کە یـادی ساڵـرۆژی سەربـەخـۆیی ئەمـریـکایە.
دامەزراوەی (کارنیگی) رێـزنامە و دیـاری پێشکەش بە ئەو پەنابەرانە دەکات، کە بە دڵسۆزییەوە خـزمەتی بەرچـاوی ئەمـریکایان کـردوون. لە ساڵی (2021) دا، هـێرۆ مستەفـا باجـەلان،، وەک سەرکەوتـووتـریـن پەنـابەر خـەڵات کـرا.
وەزیـری دەرەوەی ئەمـریـکا، لە تـوێـتـێکـدا نـووسی:”خـۆشـحـاڵـم کـە یـەکـێک لە ئەندامانی وەزارەتی دەرەوە، بە هۆی کارەکانی لە بواری بەهێزکردنی دیموکراسی و پاراستـنی بەرژەوەنـدییـەکـانی ئەمـریکا و هـاوپەیـمـانەکـانمـان لـە جـیهـانـدا، وەک (پەنـابەرە گەورەکـان) دەستـنیـشان کـراوە”.
(*) هـێرۆ باجەلان، بە هـۆی ئـەو بەهـرە باڵایـەی هـەیـتی، کـە (9) زمـانی جیهـانی دەزانێت و پێیان دەدوێت، خەڵاتی (ماتيڵدا سینکلێر)ی تایبەت بە زمانیان پێ بەخشی.
(*) هـێرۆ باجەلان، پاڵیوراوە بۆ وەرگـرتنی خەڵاتی مافی مـرۆڤ و دەستکەوتەکانی دیموکراسی وەزارەتی دەوڵـەت.
(*) هـێرۆ باجـەلان، بە هـۆی خـزمەت و کارەکانیـیەوە، چەنـدین خەڵاتی رێـزلێنانی شایستەیان پێ بەخـشیـیوە.

(*) بۆ نووسینی ئەم بابەتە سوودم لە چەنـدین سایتی ئینگـلـیزی و وەرگرتووە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت