هۆشیار عەبدوڵا: نوکتەکانی کابینەی نۆ و ئارامی سلێمانی.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
1
تیرۆرکردنی هەنییە بەمجۆرەی رویدا، گومانەکان لەسەر ئەوەی رەئیسیش تیرۆر کرابێت گەورەتر دەکات! لە لایەکی ترەوە هێندەی گەورەیی روداوەکە پرسیارەکان لەسەر ئێران لە هەموو ڕویەکەوە گەورەن! بەتایبەتی پرسیاری ئەوەی چیی دەکا؟! وەک تیرۆری سولەیمانی لێی دەگەڕێ یان بە کەمتریش لەوەی ئەو لە باسەکە دەگەرێ؟!
2
هەوڵەکانی بارزانی بۆ کۆکردنەوەی ناو ماڵی سوننە و هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان شکشتی هێنا، کەسێک ناو ماڵی خۆی پەرت بێ، هی ئەوانیتری بۆ کۆنابێتەوە، دەمێکە گوتراوە: فاقد الشّيء لا يعطیە!
3
گوایە کابینەی نۆ ی ماوە بەسەرچوو بەتەمایە بۆ ساڵی 2025 یاسای بودجە دابنێ! چوار ساڵی ماوەی یاسایی و دو ساڵی تری نایاساییان بەسەربرد تازە خەبەریان بۆتەوە!
کابینەی نۆ نوکتەی لێ نابڕێ!
4
بە ژمارەی قوربانییەکان بێت، لە ئێستادا سلێمانی ئارام نییە! بەڵام بە گوێرەی قسە و هۆنراوەکانی والی بێت؛ لە زەمانی ملازم موحسینەوە تا ملازمەکانی ئێستا، سلێمانی ئارامترین شاری دونیایە!
5
وەزیری کار (کە گۆڕانە)، گلەیی لە دەسەڵاتدارانی سلێمانی هەیە کە بۆچی وەڵامی نوسراوەکانی وەزیری ناوخۆ (کە پارتییە) نادەنەوە! لە هەمان کاتدا پارێزگاری سلێمانی کە ئەویش گۆڕانە دەڵێت: ( لە سایەی بڕیارەکانی سەرۆک وەزیران ئاوەدانی ڕوی لە سلێمانی و هەڵەبجە کردوە)!
بە دوعای کامیان بڵێین ئامین!
6
زۆرێک لە میدیاکانی هەرێم بونەتە تەختی شانۆ بۆ نمایشی دەسەڵاتداران بە تایبەتی وەزیرە بێ دەسکەوتەکانی هەرێم! وەزیر هەیە هەموو رۆژێک لەسەر شاشەکانە، سەرقاڵە و لێدوان ئەدا و کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەکا .. گوایە ئیش دەکات، لەسەر ئەرزی واقعیش ئەوەی ئیشی ئەو بێت دیار نییە!
7
حزب هەیە دەڵێت؛ کوردستان بدەنە دەست ئێمە دەیکەین بە سەعاتی سویسری، کەچی بۆنەیەکی سێ سەد کەسی بە رێک و پێکی بۆ ئیدارە نادرێ!
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە