بورهان شێخ رەئوف: قۆناغێكی نوێی پێكه‌وه‌ژیان له كه‌ركوك.
دوای هه‌وڵێكی زۆری سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، كۆتایی به بنبه‌ستی سیاسی له پارێزگای كه‌ركوك هات، پارێزگار و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژێران.
هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له كه‌ركوك و بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه له نێوان پێكهاته‌كاندا، به‌ردی بناغه‌ی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش ده‌بێت بۆ كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان و سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێیه بۆ پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی.
هه‌میشه ئاڵۆز ده‌كرێت
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمان و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه بۆ دۆخی كه‌ركوك، هه‌میشه ئاڵۆز ده‌كرێت؟ كه‌ركوك دوا پارێزگا بوو له‌سه‌ر ئاستی عیراق حكومه‌تی خۆجێی تێدا پێكهێنرا، وه‌ڵامه‌كه‌ی ئاسانه، ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كییه كه ناخوازێت پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی و ئاشتیی كۆمه‌ڵایی له‌و شاره‌دا به‌رقه‌راربێت، ته‌نانه‌ت ناخوازن هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایشی تێدا به‌ڕێوه‌بچێت به بیانووی بێ بنه‌ما و جیاجیا، وه‌كو چۆن له 2005 ه‌وه نه‌یانده‌هێشت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای تێدا بكرێت، راسته كه‌ركوك فره چه‌شنه واته عیراقی بچكۆله‌یه، به‌ڵام هه‌زاران ساڵه خه‌ڵكه‌كه‌ی پێكه‌وه ده‌ژین، به‌بێ روودانی كێشه‌ی گه‌وره، به شه‌قام و كووچه و كۆڵانه‌كانیدا بگه‌ڕێیت هه‌ست به بوونی ناكۆكی و ململانێی توند ناكه‌یت، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له میدیاكاندا به‌شێك له سیاسییه‌كان به مه‌به‌ست بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و حزبی خۆیان باسی ده‌كه‌ن.
له دوای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری كه‌ركوك ئیتر قۆناغێكی نوێ ده‌ستیپێكرد له‌و پارێزگایه، هه‌روه‌ك سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی وتی: وه‌كو مام جه‌لال بۆ كه‌ركوك سیاسه‌ت ده‌كه‌ین، ئه‌ویش سیاسه‌تی چهپكەگوڵهكهیه
قۆناغێكی نوێ
له دوای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری كه‌ركوك له 11/ 8/ 2024 ئیتر قۆناغێكی نوێ ده‌ستیپێكرد له‌و پارێزگایه، هه‌روه‌ك سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی وتی: وه‌كو مام جه‌لال بۆ كه‌ركوك سیاسه‌ت ده‌كه‌ین، ئه‌ویش سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵهكهیه، پێش ئه‌وه‌ی بۆ كورد ئیش بكه‌ین بۆ خوشك و براكانمان له پێكهاته‌كانی تر ئیش ده‌كه‌ین، ده‌بێت كه‌ركوك ئاشت بكه‌ینه‌وه، ده‌بێت كه‌ركوك بكه‌ینه نموونه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیری، ئیتر كه‌ركوك نابێت له بازنه‌ی ململانێ و كێشه‌دا بمێنێته‌وه، به‌ڵێ پراكتیزه‌كردنی ئه‌م وشانه به دڵنییایه‌وه دۆخێكی نوێ له‌و شاره گرنگه‌دا دێنێته ئاراوه، بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه‌یه له نێوان پێكهاته‌كاندا و ئیتر كه‌س ناتوانێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شاره‌وه پیلان بگێڕێت بۆ تێكدانی بارودۆخ و گوزه‌رانی خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی.
كورد كه‌ركوكی پاراست له داعش
ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا بۆخۆم له به‌شێك له سیاسییه‌كانی كه‌ركوكم ده‌بیست، له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان له به‌رنامه حیوارییهكاندا، ئه‌وه‌بوو باسیان له جیاوازیی دوای 16 ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و پێش ئه‌و رۆژه ده‌كرد و ده‌یانوت ئیداره‌ی كورد له كه‌ركوك شكستی هێنا، به‌بێ ئه‌وه‌ی دان به‌و راستییه‌دا بنێن كه له 2005 به‌دواوه كه‌ركوك گۆڕه‌پانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی رێكخراوی ئه‌لقاعیده و نه‌قشبه‌ندی و زۆر تاقم و گروپی تری تیرۆریستی و داعش بوو، ئه‌وه‌یان له بیرچوو كه ئیداره‌ی كه‌ركوك له راستیدا ئیداره‌ی كوردی نه‌بووه سه‌د له سه‌د، به‌ڵكو عه‌ره‌ب و توركمانیش به‌شداربوون له به‌ڕێوه‌بردنیدا، به‌ڵام ئه‌وه پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان بوون به خوێن و گیانی خۆیان كه‌ركوكییه‌كانیان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه پاراست له مه‌ترسیی تیرۆر و داعش، نه‌یانهێشت كه‌ركوك بكه‌وێته ژێر ده‌ستی ئه‌و تیرۆریستانه و به ده‌ردی موسڵ بچێت.
پێویستە بە سیاسەتی چەپکەگوڵەکە مامەڵە لەگەڵ کەرکوکدا بکرێت
سه‌ركه‌وتنه‌كانی سوپا و پێشمه‌رگه به‌سه‌ر داعشدا، ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك هاته‌ئاراوه دوای ساڵی 2017 به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی عیراق و پێشمه‌رگه‌وه بوو به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا، پاككردنه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش بوو له موسڵ و ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین و ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك و دیاله، هۆكاره سه‌ركییه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو، نه‌ك شكستی كورد له به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ركوكدا كه ئه‌وه راست نییه، چونكه ئه‌وكات كاری له پێشینه‌ی ئیداره‌ی كورد له‌و شاره‌دا پاراستنی كه‌ركوك بوو پێش هه‌ر شتێكی تر .
لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له كه‌ركوك
له‌به‌ر ئه‌وانه‌ی باسمان كرد، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له كه‌ركوك و بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان پێكهاته‌كاندا، به‌ردی بناغه‌ی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش ده‌بێت بۆ كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان، سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێیه بۆ پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی.