سەرکەوتی جیهاز و بەختیار نامیق: هەڵبژاردن و درۆن و کەرکوک لە نێوان ململانێی هێزە ناوچەییەکاندا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەر جوڵەیەک و هەر ڕوداوێک و هەر گەمەیەک، ئیتر ئابوری بێ، یان سیاسی، یان سەربازی و…هتد، بەدەر نیە لەو یارییانەی کە وڵاتە زلهێزە ناوچەییەکان لەسەر سەکۆی وڵاتانی تر دەیکەن لە چوارچێوەی ڕێکەوتن و ململانێکانیاندا بە پێی بەرژەوەندی هاوبەشی باڵا، خۆ ئەگەر ڕوداوێک، یان جوڵەیەک لەدەرەوەی ئەم هاوکێشەیە ڕوبدات، ئەوا وەک هەژمون و فراوانخوازی پشکی هەر یەکێ لەو وڵاتە زلهێزانەی ناوچەیی تێدا دروست دەبێ، عێراق و هەرێم لەناو بازنەی ئەم هاوکێشەیەدان، هەر لە نەوت و موچە و هەڵبژاردن و درۆنەوە تا دەگاتە پۆستەکانی موسڵ و کەرکوک، لە ئێستادا لە نێوان تورکیا و ئێراندا دەستەڵاتی قوڵی هەردولا هاوبەرژەوەندین و بە پێی ڕێککەوتنە مێژوییەکان ڕێکدەکەون پێوەر هاوبەرژەوەندیە باڵاکانیانە، تا ئاستێک عێراق بۆ ئێران و سوریا بۆ تورکیا جێگیرکراوە و لە عێراقدا درێژکراوەکانی ئێران لە شیعە باڵا دەستن، جا ئەوەی شیعە یان سونە یان هەرچیەکی تر بێت، کاک نەوشیروان وتەنی لەژێر سەقفی ئێرانیدا نەبێت ناتوانێ هیچ بکات، ئەگەر زۆرینەی پەرلەمانیش بێت بە نمونەی عامری و سەدر17کورسی بە73 کورسی، هەر لەم چوارچێوەیەدا ئەوەی لە موسڵ ڕویدا و ڕەیان کلدانی وتی؛ ئەوەی لە کەرکوک ڕویدا و پارتی ئاوت کرا هەمان عامری و مالیکیە و لە فۆرمێکی تردا و تورکیا بێدەنگی هەڵبژارد وەک چۆن بۆ داگیرکردنی عەفرین ئێران بێ دەنگ بو، جا کاتێ دەوترێ هەولێر وەردەگرینەوە ئەوا بەندە بە ئێرانەوە و دور نیە لەبەرامبەردا لە ڕۆژئاوا تورک کارتێکیان وەرگرتبێ و بۆ ئەمەش بەرژەوەندی یەکتر لە ڕۆژئاوای دەستی تورکیا و باشوری دەستی ئێران بپارێزن. ئەمەش پێش هەڵبژاردن بە ڕێنمایی ئێرانییەکان دروست دەبێ لە چونی وەفدی یەکێتێ بۆ ئەنقەرە و فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەست پێ بکات، پارتی لە دوای موسڵ و کەرکوک و گەمەی درۆنەکان لەم ڕاستیە گەیشتون دەترسن دەیانەوەێ لە ڕێگەی ئیسرائیل و ئەمریکاوە بە کارتێکی ئەمریکی جا ئیتر کارتەکە چەکە، یان غەزەیە، یان دۆسیەی ئەتۆمیە چارەسەر بکەن و ئاوت نەبن لە هەڵبژاردنەکاندا بە تایبەت لە وادەی سەفەری پزیشکیان بۆ عێراق و دواتریش بۆ ئەمریکا. خۆ ئەگەر ئەمریکا لەبەر خاتری پێگەی جیوپۆلەتیکی و جیۆسەربازی ئەم کارتە بدات ئەوا پارتی دەتوانی لەم قیدە بێتە دەرێ خۆ ئەگەر وا نەبێ و کەشکۆڵەکەی پیزشکیان بەخاڵی بێتەوە لە ئەمریکا ئەوا بە پێی گەمە سیاسی و ئابوری و سەربازییەکان هەولێر هەمان چارەنوسی ئیدارەی موسڵ و کەرکوکی دەبێ، هەر بۆیە دۆسیەکان لە نێوان بەرداشەکاندا و لە چوارچێوەی فۆرمێکی تر لە ڕێککەوتنی ستراتیژی و دابەشکارییەکان و پێچەوانە بونەی هاوسەنگی هێز زۆر گۆڕانکاری دروست ببێت.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت