عەبدوڵا کەریم مەحمود: قفڵی زمان و کلتور.
سروشت و ژیانی مرۆڤ بە جیاوازییەکانی یەوە، هەناسەی بە ردەوامی ژیانی کۆمەڵگەن، جیاوازییەکان پرە لە ململانێ بۆ خزمەتی مرۆڤ و مرۆڤایەتی و سروشت، بۆ گۆڕانکاریی و نوێ بوونەوە و داهێنان.
جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانی، بوو بە وانە و ئەزموونێکی نوێی مێژوویی بۆ هەموو مرۆڤ و نەتەوەکانی جیهان. بە بڕیاری عەقڵی مەزاجی هێزی سوپاو و زەبرو زەونگ و داپپڵۆسین ناتوانرێت هیج نەتەوەو جوگرافیاو شکۆی مرۆڤایەتی لە دنیادا بسڕنەوە.
لە ساڵی 1985 پێشمەرگەو کادر بووم لە یاخسەمەر، ئەمنی سلێمانی خانەوادەکەمانیان دەسگیر کرد، باوکم 40 رۆژ لە زیندانی ئەمنی سلێمانی و سنجار زیندانی کرا، هەروەها دوو برام دووساڵ لە سلێمانی و دیالە زیندان کران، ماڵی باکم و کتێبخانەکەم تاڵان کران.
لە یاخسەمەر بووم، (مەلا بەختیارو شێخ عەلی و مامۆستا پشکۆ)یان گرت و زیندان کران، هەڵویستی خۆم نواند: بۆیە بووم بە پێشمەرگە تا دەنگی ئازادی لەم شاخ و گوندانە. کپ نەکرێ،کەس لە سەر راوبۆچوونی جیا جیا دەسگیرو زیندانی نەکرێ.
لە یاخسەمەر نەمامەوە بووم بە ئەندامی یەکیتی نووسەرانی کوردستان لە شاخ. لە دوای راپەڕین لەماوەی ئەو 34ساڵەی دەسەڵات هیچ سەردانێکی مەلا بەختیارم نەکردووە، بەرژەوەندیم بە هێج کەسێک نی یە. تەنیا ئەو بەهاو شكۆیانەم خۆش دەوێت خزمەتی مرۆڤ و مرۆڤایەتی و نیشتمانەکەم دەکەن.
دوای راپەڕین، دوای نەمانی سەدام و بەعس، لە ئێوارەی 5. 6. 2024، هیزێکی چەکدار دەڕژێنە ناو دەزگای چاودێر و قفڵ لە زمان و کلتووردەدەن، ئەو دیاردەیە هەمان ئازاری ناخی 1985ی یاخسەمەریان دامەوە.
چاودێر دەزگایەکی مەعریفی و رووناکبیریی و توێژینەوەی زانستی وکلتوویی و ئەدەبی و هونەریی و فیکریی و رەخنەیی و رۆژنامەوانی یە، خاوەنی 26 فیستیڤاڵی گەلاوێژ و دەیان کتیىی جوارو جۆرو گۆڤاری گەلاوێژ و دەیان کۆڕو سممینارو ڤیستیڤاڵی ئەدەبی و هونەریی و فکری جیا جیای ئازادە.
ئایا دەسەڵاتدارانی کورد لە ئێواری 5ی ئەیلوولی 20424 بە زەبری هێز، پەلاماری دەزگایەکی مەعریفی و کلتوویی دەدەن، چ ئازایەتی؟ و چ هونەرێکی دیموکراسی یە؟.
لە شاخ محەمەد موکری رۆمانی ( سەگ وەڕ)ی چاپ و بڵاو کردەوە، چەند کەسێک بە زمانی نەشیاو دوور لە بەهای کوردەواری، قسەی نەشیاویان پێ دەوت و نیازیان بوو پەلاماری بدەن و بە توندوتیژیی هەڵسوکەتی لە گەڵدا بکەن، مام جەل بەیەک رستە بەوانەی وت: محەمەد موکری نووسەرو رۆمان نووسە، بە وشە شەڕێکی روناکبیریی لە گەڵ سەردەمەکەیدا کردووە، ئێوە کەستان توانای ئەو شەڕەتان نی یە. ئەو دەمی هەموو ئەوانەی داخست کە دەچوون بە گژ موکری و سەگوەڕەکەیدا.
ئێوارەی 5 ی ئەیلوولی 2024 ، دوای 94 ساڵ بەسەر٦ی ئەیلوولی 1930ی راپەڕینی شاری سلێمانیدا، ئەمجارەیان کورد قفل لە زمان و کلتوورو دەزگایەکی مەعریفەو هوشیاریی و رەخنەیی و کلتورو ئەدەب و هونەی و ئازادی و زمانی شار دەدن، ئێستا هەموومام گوێمان لە سەگوەڕەکەی موکرییە.
قۆڵتێردەڵێت؛ رام لە گەڵ راتان جیاوازە، بەڵام لەسەر ڕادەربڕینتان ئامادەم گیانی خۆم بەخت بکەم.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عهبدوڵا کهریم مهحمود: رهشهبای ژه هروئەنفال، سێیهمین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عهبدوڵا کهریم مهحمود: رهشهبای ژههرو ئەنفال، سێ یهمین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts