عەتا قەرەداخی: سێینه‌ى خود” جه‌سته و ڕۆح و من، له هه‌ڵبه‌ستى (زه‌نگى په‌ستى) گۆران‌دا.
(زه‌نگى په‌ستى) یه‌كێكه له شیعره دیاره‌كانى گۆران كه لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین له‌رووى بنیادى پێكهێنه‌رى شیعره‌كه‌وه بیخوێنێته‌وه‌و له‌دواى ئه‌و پرسیاره ئیبستیمىیه بگه‌ڕێین كه‌م ئه‌م ده‌قه هه‌ڵیگرتووه.
ده‌قى شیعره‌كه:
1- ئه‌وا دیسان له‌گۆشه‌ى نادیارى
2- دڵم، هه‌ڵسا زڕه‌ى زه‌نگى فگارى.
3- به ئه‌سپایى به‌بێ هێزى به ئاسته‌م.
4- هه‌واى رۆحم ئه‌خاته سه‌ر له‌ره‌ى خه‌م!
5- به ئه‌سپایى، بهلهرزۆكى، هه‌ژارى
6- ئهناڵێنى له‌شوێنى نادیارى..
7- زمانێك دێته‌گۆ هه‌رچه‌ن زڕه‌ى دێ
8- كه تێرنابم له‌گوێگرتن به‌دوو گوێ!
9- زمانێك به‌سته‌یه‌ك، ده‌نگێك، نه‌وایه‌ك
10- سكاڵایه‌ك، هه‌ناسه‌و ئاخ‌و ئایهك..
11- كهتێى ناگه‌م، كه نازانم ئه‌ڵێ چى
12- به‌ڵامم خوڕخوڕ له گه‌ڵیا رۆحم ئه‌گرى
13- چىیه ئه‌ى رۆحى بێلێوارو بێپه‌ى،
14- له‌تۆ ناشاره‌زایى من هه‌تا كه‌ى؟
15- چىیه ئه‌م ده‌نگه؟ ئه‌م ئاوازه دووره؟
16- كه‌پێ هه‌ڵهێنه‌رى چاوى شعوره؟
17- كه دێ په‌ستم كهنایه ئاره‌زووى دڵ
18- به‌دوویا وێڵا ئه‌بێ! مهنزڵا به مهنزڵا!
19- چىیه ئه‌م زه‌نگه زرنگه‌ى دێ به‌ماتى
20- كه ژێر ته‌م كه‌وتووه شوێنى وڵاتى؟
1940
شیعرى زه‌نگى په‌ستى هه‌مان شێوه‌ى ئه‌زموونى شیعرى گۆران زمانێكى ساده پێكهێنه‌رى بنیاده گشتىیهكهیهتى، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و زمانه ساده‌یه تواناى به‌رهه‌مهێنانى شیعریه‌تى هه‌یه‌و جیهانبینىیه‌كى قوڵاو مهودادارى فره ئاراسته‌و فره مانا له پشتىیهوه راوه‌ستاوه‌و ده‌شێ به‌چه‌ند رێگایه‌كى جیاواز ئه‌م شیعره بخوێندرێته‌وه. واته زه‌نگى په‌ستى ده‌قێكه زیاتر له كلیلێكى كردنه‌وه‌ى هه‌یه. بنیادى دووانه (دیوالتى) یه‌كێكه له‌و رێگایانه‌ى كه ده‌توانرێت لێیه‌وه هه‌وڵى چونه نێو دهقو دههالیزهكانى ده‌ق بدرێت. به‌ڵام بنیادى گشتى زه‌نگى په‌ستى له‌سه‌ر پهیوهندیو به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانى سیانهیهك پێكدێت كه هه‌رسێكیان پێكه‌وه بارى ئه‌نتۆلۆژیانه‌ى خود پێك ده‌هێنن هه‌ر بۆیه ده‌شێت ئه‌و سیانه‌یه به سیانه‌ى خود ناو ببه‌ین كه بریتین له (جه‌سته، رۆح، من) یان له‌شێوه‌یه‌كى تردا دڵ واته ئاره‌زووى دنیایى، رۆح واته دنیاى په‌ى پێنه‌براو، من واته خودى فهرماندارو رووداو دروستكه‌ر له شیعره‌كه‌دا. ( ئه‌م بنیاده به‌دوو لقه هه‌ره‌مى به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر ههڵدهچنو هه‌ندێ كات ناتوانن پارێزگارى دورى نێوانیان بكهنو لێكدى نزیك ده‌بنه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز دوورى نێوان ئه‌و دوو هه‌ره‌مه (هه‌ره‌مى دنیاى جه‌سته‌و هه‌ره‌مى دنیاى رۆح) ناسڕێته‌وه، واته نزیك بوونه‌وه‌ى هه‌ردوو ههرهمهكهى بنیاد له‌یه‌كتر زیاتر له‌و كاتانه‌دا ده‌بێت كه جه‌سته واته (دڵ) (كه ئه‌ویش وه‌ك گوتمان ئاره‌زووى دنیایى نیشان ده‌دات) نزیك ده‌بێته‌وه له‌وه‌ى ناسنامه‌ى خۆى ون بكات‌و چىتر له‌دواى ئه‌و داواكراوانه نه‌ڕوات كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، واته جه‌سته له‌سه‌ر هێڵێكى داڕێژراوى شێوه به‌رنامه له‌و بنیادهدا ناجوڵێت، ئەوه‌ش شكاندنى ئه‌و حاڵه‌ته مه‌ئلوفه نیشان ده‌دات كه له‌رابردوودا هێڵكارییهكهى كێشراوه. جه‌سته له‌و چه‌ند حاڵه‌ته‌دا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت خه‌سڵه‌ته‌كانى خۆى ون بكات و نزیك ببێته‌وه له‌رۆح یان بیه‌وێت ده‌مامكى كه‌سیه‌تى په‌ى پێنهبراوى رۆح له‌سه‌ر بكات، به‌و هیوایه‌ى به‌نهێنى و په‌نهانى بمێنێته‌وه.
لقه بنیادى یه‌كه‌م له‌سه‌ر حاڵه‌تى ئاماده‌بوونى (جه‌سته = دڵ= ئاره‌زووى دنیایى) هه‌ڵچنراوه كه ئه‌ویش بنیادى دابڕان پێك دێنێت. دڵ پهستو عاجزهو دهنگو هاوارو ناڵینى به‌هیچ كوێ ناگات. ئه‌م بنیادى دابڕانه‌ش له‌دێڕى یه‌كه‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كات‌و هه‌تا كۆتایى شیعره‌كه درێژ ده‌بێته‌وه، چونكه بێزارى له‌گۆشه‌ى نادیاره‌وه (پاڵنه‌ره‌كانى ناوه‌وه) ده‌زرنگێته‌وه هه‌تا ئه‌و كاته‌ى هه‌واى رۆح ده‌كه‌وێته سه‌ر له‌ره‌ى خهمو له‌گه‌ڵا زه‌نگى دڵدا ئه‌میش ده‌كه‌وێته گریان‌و پرسیاركردنى (من)ى بگۆ له دڵ‌و نه‌شاره‌زایى سه‌رجه‌م رووى نه‌شاره‌زایى (من) ى بگۆ واته (خودى سێیه‌م) له بنیادى پێكهێنه‌رى شیعره‌كه‌دا نیشان دهداتو به‌رجه‌سته ده‌كات. هه‌ڵبه‌ته ئێسته ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ى بڵێین سه‌راپاى بنیادى شیعره‌كه له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ره (خود) بنیاد نراوه كه جه‌سته‌و رۆح وه‌كو دوو ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى بنیاده‌كه هه‌ردووكیان به‌شێكن له (من) و دیسان (من) خۆیشى وه‌كو خودێكى سه‌ربه‌خۆ له پانتایى زمانى شیعره‌كه‌دا ئاماده‌بوونى هه‌یه‌و زۆربه‌ى جوڵه‌و پراكتیكى نێو ده‌قه‌كه په‌یوه‌ندییان به‌وه‌وه هه‌یه، سه‌ربارى ده‌ركه‌وتنى رۆح‌و جه‌سته، وه‌كو دوو بنیادى ئاماده‌و سه‌ربه‌خۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه (من) له‌بارێكى ئاماده‌بوونى ئه‌وتۆدایه كه له‌پرۆسه‌ى جوڵاندن‌و خۆنواندنیدا، وه‌كو ئاماده‌بوونێكى ئه‌نتۆلۆژیانه رۆح‌و جه‌سته پابه‌ندى ئهونو له‌ده‌ره‌وه‌ى كۆنترۆڵكردنى جوڵه‌ى ده‌قه‌كه له‌لایه‌ن (من)ـه‌وه هیچ مانا‌و ده‌لاله‌تێكى ئه‌وتۆیان نابێت له‌و روانگه‌یه‌وه كه تا ئێستا بوونه‌ته به‌شێك له پێكهێنه‌رى ده‌قه شیعرییه‌كه.
لقه بنیادى (دڵ = جه‌سته) دوور له ویست‌و داواكارى (من) و بێئه‌وه‌ى (من) ئاگادارى سه‌رچاوه‌ى ئه‌وهێزو پاڵنه‌ره بێت كه دهیوروژێنێو ده‌یخاته جوڵه‌و ئاراسته‌ى ده‌كات، ئه‌و واته (دڵ) ده‌نگى خۆى ئاشكرا ده‌كات. (په‌ستى و بێزارى) به ئه‌سپایى و به‌لاوازى ده‌نگێك دروست دهكهنو به‌رزیشى ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام ده‌نگى دڵ ده‌نگى جه‌سته‌یه، ئاره‌زووى دنیایىیه، غه‌ریزه‌ى بایۆلۆژیانه‌ى (من) ه له‌كاتێكدا بنیادى جه‌سته له‌شیعره‌كه‌دا هه‌رچۆن ده‌بێته به‌شێك له‌بنیادى گشتى، هه‌مان شێوه جه‌سته وه‌كو توخمێكى بنیاده‌كه به‌شێكه له كهینوونهیهكى باڵاتر كه ئه‌ویش (من) ه واته ئه‌فریده‌بوویه‌كه كه له جوڵه‌ى به‌رده‌وامیدا خه‌سڵه‌ته ئینسانىیهكانى خۆى ئاشكرا ده‌كات. وه‌كو گوتمان ده‌نگى دڵ ده‌لاله‌تى غه‌ریزه بایۆلۆژییه‌كانى مرۆڤ هه‌ڵده‌گرێت كه مرۆڤ نازانێت چۆن‌و كهىو له‌كوێ ئه‌و ده‌نگه به‌رز ده‌بێته‌وه هه‌روه‌ك خودى (من) یش په‌ى به‌و راستىیه نابات‌و به‌رده‌وام وه‌كو نهێنىیهك لێى ده‌ڕوانێت كاتێ ده‌ڵێت:
ئه‌وا دیسان له‌گۆشه‌ى نادیارى
دڵم، هه‌ڵسا زڕه‌ى زه‌نگى فگارى
لێره‌دا پرسیارێك سه‌رهه‌ڵده‌دات به‌رامبه‌ر به (گۆشه‌ى نادیارى دڵ) و لێمان ده‌پرسێت مه‌به‌ست له‌گۆشه‌ى نادیارى دڵ چىیه؟ دیاره وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره تیشكێك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و نهێنىیهى له‌پشتى وشه‌كانه‌وه خۆى حه‌شار داوه. مه‌به‌ست له‌گۆشه‌ى نادیارى دڵ ئه‌و سه‌رچاوه په‌ى پێ نهبراوهیه كه جێگاى له‌دایكبوونى حه‌زو ئاره‌زووه دنیاییه‌كانى مرۆڤه ئه‌ویش وه‌كو ئاره‌زووى سێكس، وروژان، خۆشه‌ویستى، ئاسووده‌یى، بێزارى.. تاد.
دڵ ئاره‌زوویه‌كى خۆیى به‌رزكردۆته‌وه‌و وا پێده‌چێت مه‌یلى جێبه‌جێ كردنى هه‌بێت، به‌ڵام كاریگه‌رى ئه‌و ویسته‌ى دڵ هه‌ر له پانتایى سنوورى خۆیدا نامێنێته‌وه‌و دابڕاو‌و بێ په‌یوه‌ندى نابێت له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى تر‌ى بنیادى شیعره‌كه‌دا به‌ڵكو وروژانى دڵ‌و كۆنترۆڵكردنى له‌لایه‌ن ئه‌و حاڵه‌تى وروژانه‌وه كه گه‌یشتۆته ئاستى لێدانى زه‌نگى فگارى، له‌گه‌ڵا خۆیدا (رۆح) یش ده‌هه‌ژێنێ، زه‌نگێ بۆ رۆح لێده‌دات (هاوارى رۆحم ئه‌خاته سه‌ر له‌ره‌ى خه‌م). له‌م باره‌شدا پهیوهندىو به‌رامبه‌ر یه‌ك وه‌ستانى (دڵ و رۆح) وه‌كو دووانه‌یه‌ك كه لهبۆتهیهكى باڵاتردا پێكه‌وه به‌ندن دهردهكهوێتو سیماى په‌یوه‌ندى دایهلێكتیكانهى نێوانیان ئاشكرا ده‌بێت. رۆح له‌ژیر كاریگه‌رى داواكارى دڵ یان جه‌سته‌دا به‌ئاگادێت، به‌ڵام ئه‌و به‌ئاگا هاتنهوهیهى رۆح له‌شێوازى وهڵامدانهوهیهكدایه بۆ لێدانى ئه‌و زه‌نگه‌ى له‌گۆشه‌ى نادیارى دڵه‌وه هه‌ڵسا.
واته هه‌رچۆن دڵ یان جه‌سته له‌ژێر فشارى كاریگه‌رى زه‌نگه سه‌رچاوه نادیارههكهدا وروژاوه هه‌مان شێوه رۆحیش گه‌یشتۆته حاڵه‌تى ههژاندنو شان به‌شانى جه‌سته به‌هێواشى دههژێت. به‌ڵام هه‌ردووكیان ده‌نگیان كزه‌و له‌سه‌ر هواى خهمنن. (من) ده‌یه‌وێت ته‌نها گوێى لهزرنگهى زه‌نگه‌كه بێت به‌و هیوایه‌ى له‌و داواكارییه حاڵى ببێت كه زرنگه‌ى زه‌نگه‌كه دروست ده‌كات، واته ئێستا ده‌رده‌كه‌وێت كه زه‌نگه‌كه هۆكارێكه بۆ گه‌یاندنى ده‌نگى دڵ به ده‌ره‌وه‌ى خۆى. له‌راستیدا رۆح‌و جه‌سته وه‌كو دوو توخم ده‌بێت بكه‌ونه ژێر كۆنترۆڵى (من) ه‌وه له ده‌قه‌كه‌دا به‌ڵام (من) وه‌كو خودى پراكتیك كه‌ر له‌پانتایى ده‌قه شیعرییه‌كه‌دا ناتوانێت ده‌سه‌ڵاتى خۆى له‌پانتایى كاركردنى رۆح‌و جه‌سته‌دا دیارى بكات. لێره‌دا ده‌شێ پێكهاته‌ى بنیادى كه‌سێتى (من) و پێكهاته‌كانى واته رۆح‌و جه‌سته به چه‌مكێكى فرۆیدى ناودێر بكه‌ین‌و وه‌كو سوپه‌رئیگۆ بڕوانرێته (من). رۆح‌و جه‌سته‌ش به ئیگۆو ئید ناوببرێن، كه من له‌پرۆسه‌ى جوڵه‌ى شیعره‌كه‌دا ده‌یه‌وێت ده‌ورى چاو‌دێر ببینێت‌و خۆى رۆڵى دیسپلین كردنى ویسته‌كانى جه‌سته‌و نهێنىیه‌كانى رۆح ببینێت‌و حاڵه‌تى به‌رامبه‌ر وهستانو دژایه‌تى نێوان رۆح‌و جه‌سته‌ش كپ بكاته‌وه‌و خۆى ده‌ورى هێزى سهركوتكهرو چه‌پاندن ببینێت، به‌ڵام له‌راستیدا (من) له پانتایى شیعره‌كه‌دا لاوازه‌و به‌ئاسانى ناتوانێت ئه‌و جۆره پراكتیكه بكات.
رۆح كاتێ به‌ده‌نگى زه‌نگى دڵ واته جه‌سته ده‌هه‌ژێ ناتوانێت له گهورههرى ئه‌و ده‌نگه تێ بگات، هێنده حاڵى ده‌بێت كه جه‌سته سكاڵا دهكاتو ئاخ‌و هه‌ناسه هه‌ڵده‌كێشێت‌و ئه‌میش له‌گه‌ڵیدا به‌كوڵا ده‌گرى. لێره‌دا ئاراسته‌یه‌كى دوو لایه‌ن دروست ده‌بێت. ئه‌میش ئه‌وه‌یه كه له‌بارى یه‌كه‌مدا رۆح له‌لایه‌ن داواكارییه‌كانى جه‌سته‌وه زه‌نگى وریاكردنه‌وه‌ى بۆ لێده‌درێت‌و ئاگادار ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام به‌چ مه‌به‌ستێك ئاگادار ده‌كرێته‌وه ئه‌وه ئه‌و پرسیاره‌یه كه دواتر به وه‌ڵامه‌كه‌ى ده‌گه‌ین. له‌بارى دووه‌مدا ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه رۆح له كه‌ینوونه‌ى خۆیدا رۆحێكى پهشێوهو له‌حاڵه‌تى گومان‌و قهلهقو تێڕاماندایه. ئه‌مه‌ش پرسیارى دووه‌مه له‌م شیعره‌دا كه رویه‌كى جیهانبینى شیعره‌كه به‌مه‌وه به‌ستراوه. من وه‌كو خودى باڵا له شیعره‌كه‌دا له ده‌نگى رۆح حاڵى نابێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه رۆح تاكو ئێستا له‌سنوورى نهێنیدا ماوه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر به‌خودى من‌و من نه‌یتوانیوه نه په‌ى بهنهێنىیهكان ببات نه كۆنترۆڵى رۆح بكات‌و ئه‌نجام دسیپلینى بكات‌و به‌پێى به‌رنامه‌یه‌كى داڕێژراو ئاراسته‌ى بكات.
ئه‌م حاڵه‌تى په‌ى پێنهبردنو نهناسینهى رۆح له‌لایه‌ن خودى منه‌وه لاوازى كه‌سێتى من نیشان ده‌دات، به‌ڵام من سه‌ربارى د‌رك نه‌كردن هێشتا له پرۆسه جوڵه‌یه‌كدا هه‌وڵده‌دات بگاته ئاستى ناسینى ماهیه‌تى رۆح، ئه‌وه‌ش وه‌هاى لێده‌كات چه‌ند پرسیارێك به‌رزبكاته‌وه، ئه‌و پرسیارانه‌ش راسته‌وخۆ رووبه‌ڕوى رۆح ده‌یان كات‌و، پرسیارن له گه‌وهه‌رو ناسنامه‌ى رۆح. دیاره گه‌یشتنى خود به به‌رزكردنه‌وه‌ى پرسیار خاڵێكى گرنگه چونكه به‌ر له هه‌موو شتێ ده‌بێ ئه‌وه ئاشكرا بكه‌ین كه كاتێ خود وه‌ك ئینسان ده‌گاته ئاستى پرسیاركردن ماناى د‌رك به‌راستى گه‌ڕان له‌دواى دۆزینه‌و گه‌یشتن به‌نوێ ده‌كات، ده‌یه‌وێت ده‌رگاى داخراوى سه‌ر بهنهێنىیهك بخاته سه‌رپشت، دنیایه‌كى تازه بخاته‌ڕوو، (به‌ڵێ) بۆ ئه‌و دنیا نوێیه بكات‌و له‌پاڵا ئه‌وه‌دا دنیاى كۆن نه‌فى بكات.
ئه‌و پرسیارانه‌ى كه (من) له ده‌قه شیعرییه‌كه‌دا به‌رزیان ده‌كاته‌وه‌و ئاراسته‌ى رۆح ده‌كرێن سه‌رچاوه‌كه‌یان (دڵ) یان (جه‌سته) یه، واته له‌گۆشه‌ى نادیارى دڵه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. بۆیه وه‌ڵامى پرسیاره‌كان ده‌شێ له ئه‌نجامى شیكردنه‌وه‌ى بیناى زمانى ده‌قه‌كه‌وه ئاشكرا بكرێن به تایبه‌تى به دۆزینه‌وه‌ى مه‌دلوله سایكۆلۆژییه‌كان كه كۆمه‌ڵێ ده‌لاله‌تى سایكۆلۆژى ئاشكرا له بنیادى زمانى ده‌قه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى ئه‌و مانایانه ههڵدهگرنو لهمهودایهكى قوڵتردا مه‌دلولى سێكسیشكیان ده‌بێت. به‌ڵام (من) هه‌ر پرسیار دهكاتو له‌سه‌ر بهرزركدنهوهى پرسیاره‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌ر له شێوازى به‌رزكردنه‌وه‌ى پرسیار به‌دواى پرسیاردا ده‌رده‌كه‌وێت كه خودى پرسیاركه‌ر له بارێكى ده‌روونى په‌شێوو شلۆقدایه، گومانێك كۆنترۆڵى ههستو نه‌ستى كردوووه‌و پرسیار له‌دواى پرسیار به‌رزده‌كاته‌وه چونكه ناتوانێت له‌وه دڵنیابێت كه به‌رزكردنه‌وه‌ى یه‌كێك له‌و پرسیارانه ده‌یگه‌یه‌نێته حاڵه‌تى یهقینو به‌وه‌ش له‌دوو دڵىو گومان رزگار ببێت‌و له‌رووى ده‌رونیه‌وه بحه‌وێته‌وه، هه‌ربۆیه له به‌رزكردنه‌وه‌ى پرسیار به‌دواى پرسیاردا به‌رده‌وام ده‌بێت. ده‌لاله‌تى قوڵترى پرسیار به‌دواى پرسیاردا ئه‌وه‌یه كه من وه‌كوو خودێكى داهێنه‌ر به‌گومانه‌وه له هه‌موو شتێك دهڕوانێتو ناتوانێت بڕوا به جێگیرى شته‌كان بهێنێتو بڕواى به‌تاك مهودایى هیچ دیارده‌یه‌ك نىیه له گه‌ردووندا، بۆیه له‌برى پرسیارێك چه‌ندین پرسیارى هه‌یه به‌و هیوایه‌ى له‌برى تاكه مانایه‌ك بۆ ژیان، بۆ بوون چه‌ندین مانا بدۆزێـته‌وه.
كاتێ (من) پرسیار ده‌كات ده‌یه‌وێت ئه‌و زه‌نگه‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى له جه‌سته (دڵ) دایه بزرنگێته‌وه، به‌ڵام كه زه‌نگه‌كه‌ش ده‌زرنگێته‌وه ئه‌م په‌ست ده‌بێت. ئه‌م باره شلۆقو ناجێگیره‌ى (من) كه له‌پانتایى ده‌قه‌كه‌دا ناگاته حاڵه‌تى سه‌قامگیربوون‌و دڵنیایى حاڵه‌تى نیگهرانىو گومان‌و تێڕامان دروست ده‌كات، كه خودى من له ئه‌نجامى گه‌یشتن به‌و حاڵه‌تى نیگهرانىو تێڕامانه‌دا ده‌گاته ئاستى پرسیاركردن. لاوازى زڕه‌ى زه‌نگه‌كه‌ى دڵ تێكڕأ كرده‌ى دهربڕینو ئه‌نجامدانى كار نیشان ده‌دات كه توخمه‌كانى زمان ئه‌و حاڵه‌ته به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن ئه‌ویش به‌هۆى ئاوه‌ڵناو و ئاوهڵفرمانو فرمانى نهرێو فرمانى ئه‌رێى كردار نێگه‌تیڤه‌وه واته كردارى نهرێوه كه تێكڕا ئه‌م ره‌گه‌زه زمانیانه بارى شلۆقىو له‌هه‌مان كاتدا كرده‌ى لاواز له سه‌راپاى ده‌قه‌كه‌دا نیشان ده‌دات كه ئه‌وانیش بریتین له (به ئه‌سپایى، به‌بێ هێزى، به ئاسته‌م، به له‌رزۆكى، هه‌ژارى، ئه‌ناڵێنێ، تێرنابم، تێى ناگه‌م، نازانم، ناشاره‌زایى، په‌ستم، وێڵا ئه‌بێ، به‌ماتى….) به‌ڵام رۆح هێدى هێدى له‌ژێر كاریگه‌رى زڕه‌ى زه‌نگى پهستىو بێزارى دڵدا ده‌هه‌ژێ هه‌تا ده‌گاته ئه‌وه‌ى خوڕخوڕ له‌گه‌ڵا زڕه‌ى ئه‌و زه‌نگى پهستىیهدا بگرى. ئه‌م بنیاده‌ش له بنیادى گشتى ده‌قه‌كه‌دا بنیادێكى كراوه‌یه كه له‌چه‌ند پرسیارێك دروست دهبێتو سه‌رجه‌مى پرسیاره‌كانیش من به‌رزیان ده‌كاته‌وه، ده‌شێ رۆح لهسنووى جوڵه‌ى خۆیى‌و له‌و پانتاییه‌ى كه له‌خودى خۆیدا ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ردا دهشكێو لێى شاره‌زایه وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى (من) ى ده‌ستگیر نهبێتو نه‌توانێت وه‌ڵامیان بداته‌وه، یان له‌بارێكى تردا رۆح ئاماده‌گى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیارانه‌ى نه‌بێت، بۆیه سه‌رجه‌مى بنیادى پرسیاره‌كان ده‌سپێرێت به بنیادێكى رسته‌ى خهبهرىو پرسیار‌و سه‌رسوڕمان كه تێكڕا ئه‌م رستانه له جوڵه‌یه‌كى به‌رده‌وامى هه‌ست پێكراودان به‌ڵام له سنوورێكى داخراودا. هه‌ڵبه‌ته وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و چه‌ند پرسیاره یه‌ك به‌دواى یه‌كه‌دا مه‌وداى جیهانبینى ده‌قه‌كه ده‌رده‌خه‌ن كه دواتر بۆ ئه‌م خاڵه ده‌گه‌ڕێینه‌وه.
رۆح ئاماده‌گى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاره‌كانى (من) ى نىیه، یان وه‌ڵامى پرسیاره‌كان لاى ئه‌و ده‌ستگیر نابن چونكه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى پرسیاره‌كان (دڵ) جه‌سته‌یه، دڵیش ناتوانێت راسته‌وخۆ رۆح بوروژێنێ، به‌ڵكو زه‌نگى (دڵ) كه ئه‌و زه‌نگه‌ش له‌سنوورى جوگرافیاى دڵدا شوێنه‌كه‌ى نه‌زانراوه، هه‌واى رۆح ده‌خاته سه‌ر له‌ره‌ى خه‌م. لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت دڵ راسته‌وخۆ كار له رۆح ناكات به‌ڵكو دڵ لهرێگاى ئامرازێكه‌وه یان هۆكارێكه‌وه كه زڕه‌ى زه‌نگى فگارىیه كار له‌هه‌واى رۆح ده‌كات. هه‌واى رۆح دهههژێنێو ده‌یخاته سه‌ر له‌ره‌ى خه‌م، هه‌واى رۆح له ئه‌نجامى وروژاندا رۆح وریا ده‌كاته‌وه‌و له ئاراسته جوڵه‌یه‌كى به‌ره‌و ناوه‌وه‌دا له‌ره‌ى خه‌م كۆنترۆڵێ پانتایى رۆحى (من) ده‌كات، به‌ئاراسته‌یه‌كى پێچه‌وانه‌ش (من) ناتوانێت جه‌سته بدوێنێ لهبهرماوهى دوورى نێوانیان له‌و روانگه‌یه‌وه كه (من) بێئاگایه له ویسته‌كانى جه‌سته، یان من له‌حاڵه‌تى خود دیسپلین كردندایه‌و نایه‌وێت وه‌ڵامى داواكارییه‌كانى جه‌سته بداته‌وه. هه‌روه‌ك ده‌شێ لاوازى ده‌نگى جه‌سته‌ش له‌و بواره‌دا ده‌ورى خۆیى هه‌بێت. هه‌ربۆیه (من) پرسیاره‌كانى ئاراسته‌ى رۆح ده‌كات. پێشه‌كى هه‌ندێ زانیاریش پێشكه‌ش ده‌كات كاتێ خۆى ناتوانێت له‌ده‌نگى جه‌سته تىبگات، په‌نا ده‌باته به‌ر نێوه‌ندێك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه، به‌ڵام دواجار نێوه‌نده‌كه خۆى ده‌بێته لێپرسراوى یه‌كه‌م.واته (خود) له‌بنیادى سێینه‌ى خۆیدا له‌م ئاسته‌دا به‌م جۆره ده‌جوڵێت.
خودى یه‌كه‌م كه (جه‌سته) یان (دڵ) لهرێگاى زڕه‌ى زه‌نگه‌وه ده‌یه‌وێت خودى سێیه‌م واته (من) ئاگادار بكاته‌وه‌و داواكانى به‌رزبكاته‌وه، به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌ى زڕه‌ى زه‌نگى دڵ كار له‌خودى دووه‌م (رۆح) دهكاتو رۆح ده‌وروژێنێ. كاریگه‌رى وروژانى جه‌سته لهلایهكو رۆژانى رۆحیش له‌ژێر كاریگه‌رى ویسته‌كانى جه‌سته‌دا له‌لایه‌كى تره‌وه كار له (من) واته خودى سێیه‌م ده‌كه‌ن، (من) ده‌گاته ئاستى وریابوونه‌وه، به‌ڵام ناتوانێت له‌ده‌نگى خودى یهكهمو دووه‌م تێبگات، ئه‌ویش له ئه‌نجامى ئاماده‌بوونى (من) دا له ئاستێكى دیسپلین كراودا كه ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى (من) به واقیعى ده‌ره‌وه‌و په‌یوه‌ندىیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه نیشان ده‌دات، چۆن سانسۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى رێگاى ته‌قینه‌وه‌ى ناوه دهگرێتو حاڵه‌ته‌كانى نهێنى ناخى مرۆڤ ده‌شارێته‌وه‌و ئه‌نجام له‌شێوه‌ى غه‌ریزه‌ى چه‌پێنراودا به‌شێكیان ده‌رده‌كه‌ونه‌وه، هه‌ندێكى تریش له‌و ویستانه به‌ر له‌وه‌ى بگۆڕێن بۆ ده‌لاله‌تێكى زمانى ده‌مرن.
ماوه‌ی نێوان جه‌سته‌و رۆح له بیناى كهسێـى خودى ئاماده‌ى نێو ده‌قه‌كه‌دا گه‌لێك له‌یه‌كتر نزیك ده‌بێته‌وه به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه ناسڕێته‌وه به‌ڵكو درزێك له‌نێوانیاندا ده‌مێنێت. ئه‌مه‌ش وه‌هاى كردووه رۆح‌و جه‌سته وه‌كو دوو دنیاى سه‌ربه‌خۆ بمێنمه‌وه، هه‌ر بۆیه رۆحیش له‌به‌رده‌م پرسیاره‌كانى (من) دا ده‌سته‌وسانه‌و ناتوانێت وه‌ڵام بداته‌وه. ئه‌م دهستهوسانیهش جارێكى تر لاوازى كردار له‌بنیادى گشتى شیعره‌كه‌دا نیشان ده‌دات، هه‌روه‌ك چۆن ئاوه‌ڵناوو ئاوهڵفرمانو فرمانى نه‌رێ له بنیادى زمانى شیعره‌كه‌دا ده‌ورێكى دیاریان له دروستكردنى حاڵه‌تى (ناكرده‌یى) دا هه‌یه په‌یوه‌ست به جوڵه‌ى (من).
(من) چه‌ند پرسیارێك به‌رزكردۆته‌وه:
چىیه ئه‌ى رۆحى بێ لێوارو بێ په‌ى
له تۆ ناشاره‌زایى من ههتاكهى؟
چىیه ئه‌م ده‌نگه؟ ئه‌م ئاوازه دووره؟
كه پێ هه‌ڵهێنه‌رى چاوى شعوره؟
چىیه ئه‌م زه‌نگه زرنگه‌ى دێ به‌ماتى
كه ژێر ته‌م كه‌وتووه شوێنى وڵاتى؟
هه‌ریه‌كه له‌م پرسیارانه‌ى سه‌ره‌وه كه (من) له شیعره‌كه‌دا به‌رزى ده‌كاته‌وه، ده‌یه‌وێت له گه‌وهه‌رى نه‌زانراوێك حاڵێ ببێت، ماهیه‌تى ئه‌وى زانراوه‌ى لائاشكرا بێت، تێكڕاى پرسیاره‌كانیش ده‌رباره‌ى كهینوونهیهكى نه‌زانراو ده‌كرێن كه ئه‌ویش رۆحه، هه‌روه‌ك نه‌ناسینى ماهیه‌تى رۆحیش بۆته هۆى شاردنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى ئه‌و دهنگو ئاوازه كه من هیچیان له‌باره‌وه نازانێت، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه به‌لاى ئه‌وه‌وه چاوى شعور ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام شوێنى سه‌رهه‌ڵدانى زرنگه‌ى زه‌نگه‌كه‌ش نازانێت چونكه پێى وایه له دنیایه‌كى ون‌و نادیاردایه.
ده‌شێ وه‌ڵامى هه‌ریه‌كه له‌و پرسیارانه‌ى سه‌ره‌وه له ئه‌نجامى شیكردنه‌وه‌ى زمانىو دۆزینه‌وه‌ى ده‌لاله‌ته‌كان له هه‌ردوو هه‌ره‌مى جه‌سته‌و رۆحدا دهستگیرببن. سه‌ره‌تا با سه‌رنجێ له خودى جه‌سته بده‌ین. تێكڕاى ئاوهڵفرمانهكانى شوێن كه په‌یوه‌ندییان به جه‌سته‌وه هه‌یه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ غه‌ریزه‌كانى جه‌سته یان سه‌رچاوه‌ى له‌دایك بوونى ئه‌و غهریزانهى كه (من) نازانێت ئه‌و سه‌رچاوانه له‌كوێدان. ئاوهڵفرمانى (گۆشه‌ى نادیار) وه‌ك دالێك له‌به‌رامبه‌ریدا مه‌دلولى غه‌ریزه‌ى سێكسى هه‌یه كه جار له‌دواى جار زه‌نگه‌كه‌ى ده‌زرنگێته‌وه. (دیسان) ده‌لاله‌تى به‌رده‌وامى له‌نوێ وروژانهوهى ئه‌و غه‌ریزه‌یه نیشان ده‌دات كه ته‌نانه‌ت دواى هه‌ر كرده‌یه‌كى سێكسیش به‌ماوه‌یه‌كى كورت خۆى ده‌رده‌خاته‌وه. به‌ڵێ زڕه‌ى زه‌نگه‌كه لێره‌دا پهستو په‌شێوه، لاواز‌و بێ هێزو له‌رزۆكه، به‌ڵام ئه‌ناڵێنێ. لێره‌شه‌وه زیاتر سیماى وروژانى غه‌ریزه‌ى سێكسى دهردهكهوێتو پاڵنه‌رى ئه‌و غه‌ریزه‌یه له ناوه‌وه له جوڵه‌دایه به‌ڵام ده‌شێ له‌سه‌ر پانتایى واقیعى ده‌ره‌وه‌ى (خود) پانتایىیهك نه‌دۆزێته‌وه بۆ پراكتیك كردن كه ئه‌ویش یان هه‌ر له‌بنه‌ڕته‌وه نه‌بوونى ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ره واته (مێ) یان نائاماده‌گى ئه‌و ره‌گه‌زه‌یه (ره‌گه‌زى مێ) له‌رووى نمایش كردنى جه‌سته‌وه بۆ خودى (من)، هه‌تا به‌ئازادى (من) به‌و جه‌سته‌یه بگات‌و بیدوێنێ.
لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌ژێر كاریگه‌رى داواكارییه‌كانى جه‌سته‌دایه كه (رۆح) دووچارى په‌شێویى هاتووه‌و كاتێكیش كه ئه‌و داواكارییانه‌ى جه‌سته جێبه‌جێ ناكرێن بارى په‌شێوى رۆح زیاتر دهبێتو فشار ده‌خاته سه‌ر (من).
(من) یش له ئه‌نجامى ئه‌و فشارخستنه سه‌ره‌دا ده‌گاته ئاستى وه‌ڵامدانه‌وه، به‌ڵام ویسته‌كان‌و سه‌رچاوه‌ى دروستبوونیشیان دهكاتو ئه‌و پرسیارانه‌ش رووبه‌ڕووى رۆح ده‌كاته نه‌ك جه‌سته. ئه‌و زمانه‌ى دێتهگۆو ده‌یه‌وێت داواكارییه‌كانى خۆى به (من) بگه‌یه‌نێت زمانى جه‌سته‌یه، به‌ڵام من نه له‌گوێگرتن له‌و زمانه تێر ده‌بێت نه لێى تێدهگاتو نه‌ده‌شزانێت چى ده‌وێت. لێره‌وه به ته‌واوى ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه دیوارێكى ئه‌ستوور له‌نێوان خودى من‌و جه‌سته‌یدا هه‌یه. یان ئه‌وه‌تا به‌رده‌وامبوونى پرۆسه‌ى سانسۆركردنى جه‌سته وه‌هاى كردووه چىتر (من) به‌رامبه‌ر به داواكانى ئه‌و جه‌سته‌یه حاڵى نه‌بێت. یان نامۆبوونى (من) به‌رامبه‌ر بهداواكارىیهكانى جه‌سته بهگشتىو تێنه‌گه‌یشتنى لهویستهكانى جه‌سته‌و ئه‌زموونه سێكسىیهكانى بگه‌یه‌نێت.
به‌ڵام لێكدانه‌وه‌ى دووه‌م خواردبوونهوهیه له‌و باره شلۆقه‌ى رۆح كه تواناى سه‌قامگیربوونى نىیه. ئه‌م باره شلۆقه‌ى رۆحیش له‌نێوه‌ندى بنیادى شیعره‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌ویش پرسیار‌و سه‌رسوڕمان دروستى ده‌كه‌ن. كلیلى دابڕان له بنیادى ده‌قه‌كه‌دا بریتىیه:
چىیه ئه‌ى رۆحى بَى لێوارو بێپه‌ى
له‌تۆ ناشاره‌زایى من هه‌تا كه‌ى؟
وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره بنیاده كراوه‌كه داده‌خات، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێكى ئایدیالیانهى ئاماده‌ى بده‌یه‌وه، به‌ڵام هه‌تا به‌كۆتایى شیعره‌كه‌ش هیچ وه‌ڵامێكى ئه‌م پرسیاره گهوههرىیه نادرێته‌وه، به‌ڵكو له‌شێوه‌ى رسته‌ى پرسیاریداو له‌چه‌ند پرسیارێكى یه‌ك به‌دواى یه‌كدا ره‌گه‌زه‌كانى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره ئاشكرا ده‌كرێن. زه‌نگه‌كه كه لێره‌دا مه‌به‌ستى لهزهنگى دڵه له‌رووى وابهستهبوونیهوه به‌لێكدانه‌وه‌ى بهرۆحهوه په‌ى به‌وه نه‌براوه كه مه‌به‌ستى داواكارییه‌كانى رۆحى هه‌ڵگرتووه‌و كه ئه‌ویش له حاڵه‌تى په‌شێوى رۆحى‌و نیگهرانىو گومان كردن‌دا ده‌رده‌كه‌ون كه ئه‌م حاڵه‌ته رۆحیهش (من) ده‌گه‌یه‌نێته ئاستى تێ ئاواره‌بوون كه ئه‌ویش تىئاوارهبوونى ئهنتۆلۆژىیهو رهگو ریشه‌ى دروستبوونى ئه‌و حاڵه‌تى تێئاوارهبوونى ئهنتۆلۆژییهش لاى گۆران ئاماده‌بوونى رۆحى داهێنان له كه‌سیه‌تى گۆران‌دا دروستى كردووه.
(من) به بیستنى زڕه‌ى زه‌نگى فگارى كه زه‌نگى جه‌سته‌یه پهستو بێزار ده‌بێت، كه ناشیه‌ت، ئه‌م به‌دوایدا وێڵاو سه‌ودا سه‌ر ده‌بێت، لێره‌دا (من) شوناسنامه‌ى زڕه‌ى زه‌نگ له‌نێوان رۆح‌و جه‌سته‌دا تێكه‌ڵا دهكاتو ناتوانێت جیاوازى نێوان داواكارییه‌كانى جه‌سته‌و داواكارییه‌كانى رۆح بكات. زه‌نگه‌كه له راستیدا له‌نێوه‌ندى بنیادى جه‌سته‌وه (دڵ) به‌رزكراوه‌ته‌وه واته ئامرازى ده‌ستى جه‌سته‌یه بۆ ئاشكراكردنى داواكارییه‌كانى. هه‌ركاتێ ئه‌و زه‌نگه نازرنگێته‌وه، ئه‌وا (دڵ) ده‌كه‌وێته حاڵه‌تى حه‌وانه‌وه‌وه، واته هێزى دروستكهرى زه‌نگه‌كه له‌بارى ئۆقره گرتندایه. به‌ڵام كه نایه‌ت جارێكى دى ئاره‌زووى دڵ (جه‌سته) به‌دواى هۆى وریاكردنهوهكهدا وێڵا ده‌بێت واته له‌دواى زه‌نگه‌كه ده‌گه‌ڕێت تا بیزرنگێنێتهوه. دیاره بێ چه‌ندو چوون ئاره‌زووى دڵ، بریتىیه له ئاشكراكردنى حه‌زو ویسته غهریزییهكانو ئاشكراتر بڵێین ئاره‌زووى سێكسى نیشان ده‌دات. كه‌واته له‌م باره‌یاندا زڕه‌ى زه‌نگه‌كه زڕه‌ى تواناى ئه‌نجامدانى كرده‌ى سێكسىیه. به‌ڵام هه‌ر له میانه‌ى ده‌لاله‌تى زمانى ده‌قه‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌رینه‌وه‌ى ئه‌و زه‌نگه‌یه گه‌لێك هێواشو له‌سه‌رخۆیه به تایبه‌تیش ئاوه‌ڵناوو ئاوهڵفرمانى ده‌قه‌كه ئاشكراى ده‌كه‌ن له‌وانه‌ش (به‌ئه‌سپایى، به‌بێ هێزى، به‌ئاسته‌م، به له‌رزۆكى، هه‌ژارى،…) هێواشى زرنگه‌ى زه‌نگه‌كه ده‌لاله‌تى لاوازى ئاره‌زووى سێكسى نیشان ده‌دات. تواناى زه‌نگه‌كه‌ش توانایه‌كى لاوازه‌و پانتایى پیاده‌كردنى ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه زه‌نگه‌كه له پێناوى پراكتیك كردنیدا ده‌زرنگێته‌وه كه‌لاوه‌و وێرانه‌یه، یان له بارێكى تردا ده‌توانین بڵێین ئه‌و پانتاییه ئاشكرا نىیه‌و تاكو ئێستاى له‌دایك بوونى ده‌قه‌كه به نه‌زانراو ماوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر بێت‌و وه‌هاى لێك بده‌ینه‌وه كه جار له‌دواى جار هه‌ڵسانه‌وه‌ى زڕه‌ى زه‌نگى فگارى له ئه‌نجامى ئه‌وه‌دا بێت ك هه‌ر جارێ كه ئاره‌زووى سێكسى (من) ده‌وروژێ، پانتاییه‌ك نه‌بێت بۆ پیاده‌كردنى ئه‌و ئاره‌زووه وروژاوه، ئه‌وا پاش ساتێكى هه‌ژان، حاڵه‌تى دامركانه‌وه‌و كپ بوونێكى ساتى روو ده‌دات، به‌ڵام هێنده‌ى پىناچێت حاڵه‌تى وروژان دووباره ده‌بێته‌وه. وشه‌ى (دیسان) له‌دێڕى یه‌كه‌مدا ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه حاڵه‌تى وروژان چه‌ندین جارى پێشتر رووىداوهو ئه‌وا ئه‌مجاره‌ش دیسان ده‌ركه‌وته‌وه. هه‌روه‌ك له‌هه‌مان كاتدا وشه‌ى (دیسان) ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات گه‌رچى كرده‌ى سێكسى ئه‌نجامیش بدرێت‌و پانتایى بۆ ئه‌و پراكتیك كردنه ئاماده‌بێت، هێشتا هه‌ر ئاره‌زووى سێكسى كپ نابێت، چونكه وه‌كو حاڵه‌تێكى غه‌ریزى هه‌ر زوو سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
ئێستا ئه‌وه‌مان ئاشكراكرد كه ده‌لاله‌تى یه‌كه‌مى (گۆشه‌ى نادیار) بریتىیه له‌و جێگا په‌نهانه‌ى كه هێزى پاڵنه‌رى غه‌ریزه‌ى سێكسى تیا ده‌بزوێت. به‌ڵام له‌پاڵا ده‌لاله‌تى یه‌كه‌مدا (گۆشه‌ى نادیار) ده‌لاله‌تى ئایینى هه‌یه‌و ده‌شێ بهشوێنو جێگاى نادیارى خواوه‌ند لێك بدرێته‌وه. جا ئه‌گه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه روانیمانه مه‌دلولى (شوێنى نادیار) ئه‌وا ره‌نجى هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه گۆران به شاعیرێكى مولته‌زیمى حیزبى شیوعى دهزاننو پێیان وایه گه‌وره‌یى گۆران به‌نده به هه‌ڵوێستى ئیلتیزامبوونى به‌و حیزبه‌وه بهبادهدهین. كه له‌راستیدا له‌سه‌ر بنه‌ماى دۆزینه‌وه‌ى مه‌دلولاتى زمانى شیعره‌كه‌و ئه‌و پرسیارانه‌ى كه ماهیه‌تى پرسیاریان هه‌یه‌و ده‌بێ وه‌ڵامى ئیبستیمى بدرێنه‌وه شان به شانى بارى نیگهرانىو گومانى گۆران وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك زیاتر پێده‌چێت كه گۆران به ئاراسته‌ى جیاواز‌و بگره دژ به‌یه‌كیش پرسیارى خۆیى به‌رزكردبێته‌وه به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى نوێ، گۆران وه‌كو شاعیر له‌سنوورى یه‌ك پێناسه بۆ ژیان‌و یه‌ك مانا بۆ بوون‌و به‌رده‌وامى نامێنێته‌وه. هه‌ربۆیه سه‌ربارى پرسیاركردنى به‌ئاراسته‌ى لێكدانه‌وه‌ى بوون‌و ژیان‌و حه‌قیقه‌ت لهروانگهى ئه‌و بیر‌و ئایدۆلۆژیایه‌وه كه ئیلتیزامى پێوه هه‌بووه، گه‌ڕان له‌دواى حه‌قیقه‌تى بوون له نه‌ستیدا پرسیار به‌ره‌و كه‌شفكردنى ئه‌و دنیا نه‌زانراوو په‌ى پێ نه‌براوه دروست ده‌كات، كه‌واته ئێستا ده‌توانین به‌كورتى پرسیارى گۆران له‌م ده‌قه‌یه‌دا به‌م شێوه‌یه ده‌ست نیشان بكه‌ین. یه‌كه‌م: داخۆ شوێنى نادیار (گۆشه‌ى نادیار) ئه‌و پانتاییه ده‌گرێته‌وه كه هێزى جوڵێنه‌رى غه‌ریزه‌ى سێكس زه‌نگى به‌ئاگا هێنانه‌وه بۆ (من) لێ ده‌دات؟ دووه‌م: داخۆ (گۆشه‌ى نادیار) شوێنى نهزانراووو په‌ى پێنهبراوى خواوه‌ند نیشان ده‌دات؟
بنیادى كات
كات له‌م شیعره‌دا له‌رابردووه‌وه ده‌ست پێده‌كات‌و هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه. ئه‌مه‌ش جوڵه‌ى گشتى شیعره‌كه‌یه له‌رابردووه‌وه بۆ ئێستا، به‌ڵام جوڵه‌ى كات‌و ده‌مى فرمانى شیعره‌كه‌ش له‌رابردووه‌وه تاكو ئێستانو له حاڵه‌تى ئێستا وه‌ستاون، واته داخستنێك به‌رووى ئاینده‌دا هه‌یه‌و له‌رووى توخمه‌كانى بنیاده‌وه ده‌قه‌كه ناپه‌ڕێته‌وه بۆ دهمىداهاتوو. داهاتوو له‌سنوورى رسته‌ى رێزمانیه‌وه هیچ ئاماژه‌یه‌كى بۆ نه‌كراوه، واته له‌مه‌وداى درێژبوونه‌وه یان دابه‌شبونى دهمهكانى كاته‌وه. (رابردوو، ئێستا) كاتێ ئاماده‌ن له بنیادى (كاتى) ده‌قه‌كه‌دا، به‌ڵام ده‌لاله‌تى شیعره‌كه به‌هۆى فه‌زاى نیگهرانىو دوو دڵىو دڵهڕاوكێو تێڕامانه‌وه ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌و ئاینده‌یه‌ى جه‌سته‌و رۆح ئه‌گه‌ر له‌رووى مه‌عنه‌ویشه‌وه دیاربێت‌و چاوه‌ڕوانى بكه‌ن ئه‌وه پێى ناگه‌ن چونكه (من) به‌رامبه‌ر به‌رۆح‌و جه‌سته راده‌مێنێت، له‌رابردوودا تواناى د‌رك پێكردنو ئاماده‌گى ركێف كردنى ئه‌و دوو دنیایه‌ى نه‌بووه كه‌خۆى وا ده‌رده‌خات خاوهندێتى ئه‌وانى له‌ئه‌ستۆدایه. ئه‌و بێ تواناییه له‌رابردووه‌وه درێژبۆته‌وه بۆ ئێستا، ئه‌و بێتواناییه له‌رابردووه‌وه بۆ ئێستا كشاوه ئه‌وه‌ش له‌م دوو دێڕه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌وه دیسان له‌گۆشه‌ى نادیارى
دڵم، هه‌ڵسا زڕه‌ى زه‌نگى فگارى.
چىیه ئه‌ى رۆحى بێ لێوارو بێپه‌ى
له‌تۆ ناشاره‌زایى من هه‌تا كه‌ى؟
وه‌ك پێشتر وتمان بنیادى كات له‌م شیعره‌دا له‌سه‌ر دوو تافى (رابردوو، ئێستا) بنیاد نراوه، به‌ڵام كرده‌ى فرمانه‌كانى (ئێستا) كۆتایى پێ نه‌هاتووه، به‌ڵكو جۆرێك له‌په‌ڕینه‌وه بۆ داهاتوویان تێدایه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى گواتسنهوهى هه‌مان نائاماده‌یى (من) ده‌رده‌خات له‌داهاتووشدا بۆ پاڵنه‌ره نهێنىو نادیاره‌كه‌ى (جه‌سته= دڵ)و تێگه‌یشتنى له‌ده‌نگى رۆح، بۆیه زه‌مه‌نى شیعره‌كه له‌رابردووه‌وه بۆ ئێستا‌و بۆ داهاتووش چه‌ندێ درێژ ببێته‌وه (من) هه‌ر به‌هه‌مان كه‌ینوونه‌وه ده‌مێنێته‌وه كه له‌هه‌رسێ تافهكهدا هه‌مان بارى پهشێوىو نامۆیىو ناكردهیىو ده‌رك پێنه‌كردنى هه‌مان جۆره پرسیارى لادروست ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌م باره‌ش ده‌شێ به‌ئاسایى كه‌ینوونه‌ى حه‌قیقى گۆران ده‌ربخات یان راستتر بڵێین خودى هونه‌رمه‌ندانه‌ى گۆران نیشان ده‌دات كه هه‌میشه ده‌باره‌ى گهوههربوون له‌گوماندا بووه كه خاڵى ده‌ست پێكردنى لهخۆیهوهیه. به‌ر له‌هه‌موو شتێ (من) ناتوانێت وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه كه له‌جه‌سته‌وه به‌رز ده‌كرێنه‌وه‌و ده‌بنه هۆى هه‌ژاندنى رۆح. ئه‌م له‌هه‌ق نههاتنهش رووبه‌ڕووى پرسیارى باڵاترى ده‌كاته‌وه كه ئه‌ویش پرسیاره له‌خودى رۆح، له حه‌قیقه‌تى شته په‌نهانه‌كان. هه‌ڵبه‌ته نه‌توانینى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیارهكانو ده‌رك پێنه‌كردنى ئه‌و دنیا ئاڵۆزه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستى بنیادى شیعره‌كه‌یه. فرمانى نه‌رێ له‌ده‌قه‌كه‌دا روونه‌دانى كردار نیشان ده‌دات له‌وانه‌ش (نابم، تێى ناگه‌م، نازانم، نایه،…) نێگه‌تیف به‌رجه‌سته‌ى حاڵه‌تى لاوازى دهكاتو گومان كردن به‌رامبه‌ر به (كردار) نیشان ده‌دات. ئاوه‌ڵناوو ئاوهلفرمانیش له‌بنیادى ده‌قه‌كه‌دا دوو ره‌گه‌زى وه‌ستاوى زمانن، یان وه‌سفى حاڵه‌تى وهستانو ناكرده‌یى (من) ده‌كه‌ن یان كرده نێگهتیفهكانى ده‌خه‌نه‌ڕوو. به‌واتا ره‌گه‌زه زمانیه‌كان له‌بنیادى ئه‌م شیعره‌دا به‌تێكڕا ده‌لاله‌تى لاوازىو ناكرده‌یى خودى (من) به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن. ئه‌و خوده‌ش واته (من) ده‌شێ كه‌سیه‌تى ئاماده‌ى نێو واقیعى كۆمه‌لایه‌تى ئێمه بێت له‌سه‌ر وه‌ختى له‌دایكبوونى ده‌قه شیعرییه‌كه‌دا.
(من) پێشتر چه‌ند پرسیارێكى به‌رزكرده‌وه به‌ڵام وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى ده‌ستگیر نابێت. هه‌ڵبه‌ته پانتایى دنیاى ناوه‌و دهنگو ویسته‌كانى ئه‌و دنیایه لاى (من) تاكو كاتى له‌دایكبوونى شیعره‌كه له سنوورى نهێنیدان، ئه‌مه‌ش دیسان توخمێكى تر‌ى پێكهێنه‌رى بنیادى گشتى شیعره‌كه‌یه وه‌كو بنیادێكى كراوه كه (كردار) ى تێدا روونادات‌و پرسیاره‌كانى رابردوو و ئێستاى (من) وه‌ڵام نادرێته‌وه‌و لێره‌وه مه‌وداى جیهانبینى خودى (من) ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌و جیهانبینىیهى كه‌له‌سه‌ر بنه‌ماو زه‌مینه‌ى ئاماده‌ى كۆمه‌ڵێ پرسیارى مه‌عریفى بنیاد ده‌نرێت كه ده‌توانین به‌م شێوه‌یه پرسیاره‌كان ئاراسته‌ى بكه‌ین: بۆچى دیسان له‌گۆشه‌ى نادیارى دڵه‌وه زه‌نگى فگارى لێده‌داته‌وه؟ بۆچى زرنگه‌ى زه‌نگه‌كه هێواشه؟ ئه‌وه چ زمانێكه كه زه‌نگه‌كه به‌هۆیه‌وه داواكارى گۆشه‌ى نادیارى دڵ به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ (من)؟ خودى ئه‌و ده‌نگه چىیه؟
بنیادى شوێن
شوێن له‌م شیعره‌ى گۆران‌دا بوونێكى مادیانه‌ى نىیه، هیچ كام له توخمه‌كانى سروشت‌و ئه‌و توخمانه‌ى كه ئاماژه‌ى مادیانه‌ى شوێن ده‌كه‌ن له ده‌قه‌كه‌دا ئاشكرانین، ته‌نها به‌شێك له‌شوێن به‌هۆى توخمێكى ناسراوى تره‌وه ده‌ناسرێت وه‌كو (گۆشه‌ى نادیارى دڵ) كه دڵ خۆى پێناسه كراوه له‌رووى شوێنه‌وه. به‌ڵام گۆشه‌ى نادیارى ته‌نها بوونێكى مه‌عنه‌وى هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت له‌رووى توێكارى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى له‌شى زیندهوهریشهوه به‌شێك دیارى نه‌كراوه‌و پێى بگوترێت (گۆشه‌ى نادیارى). كه‌واته ده‌توانین بڵێین شوێن توخمێكى بهرجهستهكراوو پێناسه‌كراو نىیه له‌بنیادى ئه‌م شیعره‌دا. ئه‌مه‌ش ناجێگیرىو په‌شێوى (من) واته خودى به‌رهه‌م هێنى شیعره‌كه واته (گۆران) نیشان ده‌دات كه پابه‌ندو په‌یوه‌ستى شوێن نىیه، ئه‌و شوێنه‌ى كه زۆرجار ده‌بێته كۆت‌و پێوهندێكو خودى هونهرمهندایهتى گۆت ده‌كات یان ئازادى داهێنان ده‌كوژێت. ئه‌مه‌ش ئه‌و راستىیه دووپات ده‌كاته‌وه كه داهێنان په‌یوه‌ستى شوێن‌و بگره كاتیش نىیه.
وه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان بۆ كرد تاكه ده‌لاله‌تێكى شوێن له‌بنیادى گشتى شیعره‌كه‌دا (گۆشه‌ى نادیارى دڵ)ه كه لهدێڕهكانى (1،6،18،20) ده‌لاله‌تى شوێنیان تێدایه، به‌ڵام شوێنێكى نه‌ناسراو كه دیسان به‌نده به پرسیاره كراوه‌كانى (من) ه‌وه كه ئاراسته‌ى (جه‌سه‌ته‌و رۆح) ى ده‌كات، ئه‌ویش وه‌ك گوتمان لێكدانه‌وه‌ى بایۆلۆژیانهو له‌هه‌مان كاتدا ده‌لاله‌تى هێزێكى میتافیزیكى هه‌ڵده‌گریت كه له شوێنى نادیار‌و نه‌زانراوو پێناسه نه‌كراودا ئاماده‌بوونى هه‌یه واته خواوه‌ند. ئه‌م لێكدانه‌وه دوو جهمسهرییهش وه‌ك له‌حاڵه‌تێكى شیاو (ممكن) دا جارێكى تر بارى په‌شێو و شلۆقى (من) له بنیادى گشتى شیعره‌كه‌دا نیشان ده‌دات، له‌هه‌مان كاتدا ئاستى لاوازى ئامادهبوونیشى دهنوونێ له‌كاتێكدا نه لهزهنگى فگارىو له‌رۆحى بێ لێوارو بێپه‌ى ده‌گات.
بنیادى ئیقاع
ئه‌م شیعره‌ى گۆران له نبادى داڕشتندا ئایا مبیك پێنتامیتهره، به‌ڵام له‌چه‌ند نیوه دێڕێكدا ئه‌م بنیاده تێكشكێنراوه ئه‌ویش به‌وه‌ى یان میترێك زیادكراوه یان كه‌م، كه ئه‌مه‌ش سه‌ربارى شێواندنى ئیقاع پابه‌ندى بارى په‌شێوى (من) ه كه ل بنیاد دووانه‌ى (پرسیار) وه‌كو بنیادى رێزمانى، سیانه‌ى خودیش وه‌كو بنیادى گشتى شیعره‌كه‌یه، ئیقاع سه‌ربارى تێكچوونى یه‌كه مۆسیقیه‌كان كه پێویتسه رسته خهبهرییهكان له‌ئاستى به‌رزى ئیقاعه‌وه بۆ نزم كۆتاییان پێ بێت‌و رسته پرسیارییهكانیش ئیقاع به‌رزبێته‌وه، به‌ڵام له‌ده‌قه‌كه‌دا واناكهوێتهوه. لهرستهى خه‌به‌ریدا ئیقاع به‌رز ده‌بێته‌وه، ئیقاعیش له‌سه‌ر بنه‌ماى بنیادى سیانه‌ى خود له‌شیعره‌كه‌دا لێك ده‌درێته‌وه. ده‌نگى جه‌سته (ئیقاعى) دڵ كه تێكڕاى رسته‌كانى رسته‌ى خه‌به‌رین یان له‌شێوه‌ى گێڕانهوهدان تۆنى سه‌ر كوتانهوهى خودى یه‌كه‌م (جه‌سته= دڵ) وه‌كو غه‌ریزه‌ى بایۆلۆژى له‌ناوه‌وه ده‌وروژێ، ئاراسته‌ى وروژانیش به‌رزبوونه‌وه‌یه، واته ئاراسته‌ى ئیقاع له‌بنیادى جه‌سته‌دا سه‌ركه‌وتنه، فرمانى (هه‌ڵسا) و وروژانى ئاره‌زووى دنیایى كه سه‌رچاوه‌كه‌ى دڵه یه‌ك ئاراسته‌یان هه‌یه كه ئه‌ویش ئاراسته‌ى سه‌ركه‌وتنه.
ئه‌وا دیسان له‌گۆشه نادیارى
دڵم، هه‌ڵسا زڕه‌ى زه‌نگى فگارى
ئێستا ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌نگى جه‌سته ئاراسته‌ى سه‌ركه‌وتنى هه‌یه كه له گۆشه‌ى نادیارى دڵه‌وه به‌رزده‌بێته‌وه. ئه‌م ئیقاعه هێدى هێدى كار له خودى دووه‌م (روح) ده‌كات، رۆح له‌گه‌ڵا ده‌نگى جه‌سته‌دا جووت دهبێتو له‌گه‌ڵیدا ده‌گرى، ئاراسته‌ى ئیقاع له بنیادى خودى دووه‌مدا واته رۆح كه دێڕى (11،12) ده‌گرێته‌وه به ئاراسته‌ى دابه‌زینه.
چىیه ئه‌ى رۆحى بێ لێوارو بێ په‌ى
له‌تۆ ناشاره‌زایى من هه‌تا كه‌ى؟
ئێستا له‌م دوو دێڕهى سه‌ره‌وه‌دا ئاراسته‌ى ئیقاع دابه‌زینه، ئه‌مه‌ش له‌راستیدا لادانه له‌یاساى رێزمانى بۆ ئاراسته‌ى ئیقاع چونكه لهپرسیارى رێزمانیدا ئاراسته‌ى ئیقاع به‌رزبوونه‌وه‌یه. به‌ڵام لێره‌دا رۆح به‌ده‌نگێ مهستهو دهههژێو له‌گه‌ڵیدا ئاراسته‌ى رێ ده‌گرێ.. به‌ڵام هه‌ژاندنى رۆح ناگاته ئه‌و ئاسته‌ى كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر توخمه‌كانى زمان دیارى بكات‌و ئاراسته‌ى ئیقاع به‌رزبێته‌وه. جه‌سته دواى ئه‌وه‌ى كه ده‌گاته دواپلهى هه‌ژاندنى هێور ده‌بێته‌وه، رۆحیش گه‌رچى له‌بارێكى هه‌ژاندنى لاوازدایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵا حه‌وانه‌وه‌ى جه‌سته‌و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئیقاعدا به ته‌واوى به‌ره‌و نزم بوونه‌وه ده‌جوڵێت. ئه‌مه‌ش له‌دێڕى (11،12) ى شیعره‌كه‌دا به‌ئاشكرا ده‌ركى پێده‌كرێت.
چىیه ئه‌ى رۆحى بێ لێوارو بێ په‌ى
له‌تۆ ناشاره‌زایى من هه‌تا كه‌ى؟
له‌راستیدا ده‌بێ ئاراسته‌ى ئیقاع لێره‌دا به‌رزبوونه‌وه بێت، به‌ڵام له‌ده‌قه‌كه‌دا پێچه‌وانه‌یه. چونكه لهپرسیاردا ئیقاع به‌رز ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام بنیادى خودى دووه‌م (رۆح) له‌ئاستى دابه‌زینى خۆیه‌وه كار له ئیقاعى رێزمانى دهكاتو ده‌یگۆڕێت، ئه‌مه‌ش بۆته هۆى حاڵه‌تى شكاندن له سه‌راپاى بنیادى شیعره‌كه‌دا له ئایامبیك پێنتامیتهرهوه بۆ كهمترو زیاتر. ئه‌مه‌ش له‌ژێر كاریگه‌رى بارى په‌شێوو نیگه‌رانى (رۆح) دا‌و تێنهگهیهشتنى (من) له‌ده‌نگى رۆح كه ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌تى شكاندنى یاساى باوه به‌ره‌و پرسیارى نوێش رێ ده‌گرێ.
بنیادى ئیقاعى سێیه‌م له‌سه‌ر بنه‌ماى پرسیاره‌كانى خودى من بنیاد ده‌نرێت كه بنیادێكى داخراوه‌و تا دهستگیربوونى وه‌ڵامى پرسیاره‌كان ناكرێته‌وه. (من) به‌رامبه‌ر هه‌ردوو لقه بنیادهكهى تر واته (جه‌سته، رۆح) وه‌ستاوه، به‌ڵام ئاراسته‌ى ئیقاعى ئه‌م لقه بنیاده دابه‌زینه. (من) له ئاستێكى به‌رزترو له هه‌ردوو پێكهاته‌ى لقه بنیادهكانى (جه‌سته، رۆح) وه‌ستاوه، له‌و ئاسته به‌رزه‌وه پرسیاره‌كان ئاراسته ده‌كات. له‌راستیشدا پرسیاره‌كان دواى به‌رزبوونه‌وه‌ى زه‌نگى فگارى له‌گۆشه‌ى نادیارى دڵه‌وه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى رۆح واته هه‌ژاندنى به‌كاریگه‌رى ده‌نگى جه‌سته ئاراسته ده‌كرێن. واته پرسیاره‌كانى (من) له‌راستیدا له‌ژێر كاریگه‌رى جوڵه‌ى ناوهوهیى جه‌سته‌و رۆحدا دروست ده‌بن.
ده‌بینین هیچ وه‌ڵامێك ده‌ستگیر نابێت، ته‌نها پرسیار ئاراسته ده‌كرێت، ده‌نگى دڵ به‌رز ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته پانتایى ده‌سه‌ڵاتى رۆح. رۆح له‌ژێر كاریگه‌رى ده‌نگى دڵدا دهههژێو ده‌نگى دڵ‌و رۆح پێكه‌وه به‌رز ده‌بنه‌وه تا ده‌گه‌نه گوێى من، یان هه‌تا ئه‌و ئاسته‌ى من وریا ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام من هیچیان لێ حاڵێ نابێت بۆیه ده‌كه‌وێته پرسیاركردن، پرسیار ئاراسته ده‌كات، به‌ڵام پرسیاره‌كان به ئاراسته‌یه‌كى پێچه‌وانه ئاراسته‌ى رۆح ده‌كرێن (چىیه ئه‌ى رۆحى بێ لێوارو بى په‌ى
له‌تۆ ناشاره‌زایى من ههتاكهى؟)
من زانیارىیه‌كى كه‌م ده‌رباره‌ى رۆح له‌و پرسیاره‌دا پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه رۆح بێلێوارو بێپهیه واته قوڵاو بێ سنووره. پرسیاره‌كان له‌راستیدا بێ وه‌ڵام ده‌مێنێته‌وه، نه‌رۆح خۆى به وه‌ڵام دێت، نه جه‌سته‌ش ده‌بێته ئه‌ڵته‌رناتیڤى رۆح‌و وه‌ڵام بداته‌وه. داخرانى وه‌ڵامى پرسیاره‌كان بۆته هۆى دابه‌زینى ئیقاع. له راستیشدا پرسیاره‌كان به‌رامبه‌ر به ماهیه‌تى نه‌زانراوێك ده‌كرێن كه له پانتایى ده‌قه‌كه‌دا ناتوانرێت هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى وه‌ڵامه‌كانیان بدرێت، به‌ڵام وه‌ڵامێكى ئاماده له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌قه‌كه‌دا هه‌یه‌و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه رۆح له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌ى پێ بردنى مرۆڤه‌و ته‌نها له‌زانینى خواوهنددایه. ئه‌م وه‌ڵامه ئاماده‌یه هۆكارێكى سه‌ره‌كىیه ك له‌رووى مهعنهوىیهوه ماناى پرسیاره‌كه لێك ده‌داته‌وه‌و به‌و پێیه‌ش پرسیاره‌كه ماهیه‌تى پرسیار ون ده‌كات. هه‌ربۆیه ئیقاعیش داده‌به‌زێت. به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ى گۆران لهودیووى ئه‌و وه‌ڵامه ئاماده‌یه‌وه دهكرێتو له‌دواى وه‌ڵامێكى تر ده‌گه‌ڕێت.
ئاراسته‌ى كردنى پرسیاره‌كانى (من) له ئاستێكى به‌رزتره‌وه بۆ رۆحه‌و ناراسته‌وخۆش بۆ جه‌سته‌یه كه جه‌سته سه‌رچاوه‌ى دروستبوونى ده‌نگى وریا كردنهوهكهیهتى، هه‌ردوو لقه بنیادى رۆح‌و جه‌سته له‌به‌رده‌مى پرسیاردا راگیراون‌و واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌ڵام بده‌نه‌وه. به‌ڵام بێده‌نگ بوون له‌به‌رامبه‌ر پرسیاره‌كاندا ماناى چوونه ژێر دهسهڵاتو كۆنترڵكردنى خودى پرسیاركهرهوه واته (من) ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌تى بارى كپ كردنى ئاره‌زووه‌كانى جه‌سته ههڵدهگرێتو له لایه‌كى تریشه‌وه خۆحه‌شاردانى رۆح ده‌گه‌یه‌نیت به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر پرسیارێك كه په‌یوه‌ندى بهئاشكراكردنو ناساندنى ماهیهتیهوه هه‌بێت. به‌ڵام رۆح له‌بارێكى پهشێودایه، ئه‌ویش به‌هۆى كپ كردنى حه‌زو ئاره‌زووه‌كانى جه‌سته‌وه، چونكه هه‌تا جه‌سته نهسرهوێتو حه‌زو ئاره‌زووه‌كانى جه‌سته یان هه‌ر به‌دى نایهنو كپ ده‌كرێنه‌وه‌و ده‌چه‌پێندرێن یان له‌كاتى بهدیهاتندا هه‌رگیز ناگه‌نه لوتكه‌و حاڵه‌تى خاڵى بوونه‌وه به ته‌واوى روونادات. بۆیه روخسارى بێزارى‌و بێهوده‌یى به‌ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵا توخمه‌كانى تر‌ى بنیادى ده‌قه‌كه‌دا بۆته هۆى لاوازى كردار‌و یان له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا شیانى پراكتیكى به ته‌واوى دوور خستۆته‌وه، ئه‌مه‌ش بارى كپ كردن به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ئه‌م باره‌ش به ته‌واوى هاوشانه له‌گه‌ڵا ئاراسته‌ى دابه‌زینى ئیقاعدا.
ئێستا ده‌توانین بڵێین له بنیادى گشتى ئه‌م شیعره‌دا (خود) بۆته سێ به‌ش یان سێ بنیاد كه ئه‌وانیش به ته‌واوى خه‌سڵه‌تى سه‌ربه‌خۆبوونیان هه‌یه له روانگه‌ى جوڵه‌و پراكتیك كردنیانه‌وه له‌نێو پانتایى ده‌قه‌كه‌دا. ئه‌م حاڵه‌تى دابه‌شبوونه‌ى كه‌سیه‌تى من بۆ (رۆح، جه‌سته، منى بگۆ) له ده‌قه‌كه‌دا بارێكى ده‌روونى په‌شێو نیشان دهداتو له‌هه‌مان كاتدا له‌رووى ئه‌نتۆلۆژییه‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه خود ئه‌و ئهفریده ئاڵۆزه‌یه كه له‌نێو خودى خۆیدا مهیدانو گۆڕه‌پانى چه‌نده‌ها كێشه‌و ململانێى ئاڵۆزه‌و باڵاده‌ست بوونى هه‌ریه‌كه له‌و هێزه دژ‌و له‌هه‌مان كاتدا تهواوكهرانهى یه‌كترى كاریگه‌رى دیار‌و له‌به‌رچاوى ده‌بێت لهدیارىكردنى كهسیهتو شێوازى ههڵسو كهوتو مامهڵهكرندا.
ئه‌گه‌ر جه‌سته له‌بنیادى كه‌سیه‌تى ده‌قه‌كه‌دا ماناكانى دنیاپهرستىو حه‌زو ویسته دنیاییه‌كانى ههڵگرتبێتو له هه‌وڵى ئهنجامدانو پیادهكردنیاندا بێت‌و رۆحیش ئه‌و پانتاییه بێت جه‌سته بیه‌وێت لهرێگاى ههژاندنییهوه بیكاته مه‌یدانێك هه‌تا له‌وێوه بتوانێت ئامانجه‌كانى خۆى به‌دى بهێنێت، ئه‌وه (خودى من) له‌سه‌ره‌وه وه‌كو چاو‌دێر سه‌رپه‌رشتى رێكخستنى بارى هاوسه‌نگى دهكاتو له‌نێوان دنیاى خاوێنى رۆح‌و دنیاى شه‌هوانى جه‌سته‌دا ئهوداگهرى دروست ده‌كات به‌و مه‌به‌سته‌ى هاوسه‌نگى (خود) رابگرێت. ده‌شێ (خودى من) له ده‌قه‌كه‌دا وه‌كو ویژدانى كۆمهڵایهتىو په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌ق لێى بڕوانێت كه سنوور بۆ هه‌ر ههڵسو كه‌وتێك داده‌نێت. هه‌روه‌ك ده‌شێت وه‌هاى لێك بده‌ینه‌وه كه ئه‌و زه‌نگى فگارىیهى لێ ده‌دات له‌نێو كۆمه‌ڵدا زه‌نگى حه‌زو ویسته دنیاییه‌كانى ئینسان بێت له‌سنوورى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تیدا، به‌ڵام (خودى من) بریتى بێت له نموونه‌ى باڵاى (مپل العلیا) ى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى كه ئه‌ویش به‌ها ئهخلاقىو ئایینىیهكان ده‌گرێته‌وه‌و رێگا نه‌دات ماهیه‌تى (نموونه‌ى باڵا) له‌به‌رده‌مى حه‌زو ویستى شههوانیانهى ئینساندا بڕوخێنرێت. بۆیه هه‌موو زه‌نگ لێدانێكى هه‌ژاندنى حه‌زو ویسته دنیاییهكانىئینسان به پرسیارێك وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، كه ئه‌و پرسیاره‌ش خه‌سڵه‌تى ونكردنى ئه‌سڵى داواكارییه‌كه هه‌ڵده‌گرێت، واته ده‌لاله‌تى نه‌فى كردنى ئه‌و داواكارییه‌ى ده‌بێت كه جه‌سته به‌رزى كردۆته‌وه.
ده‌لاله‌تى زمانىى (زه‌نگى په‌ستى) وه‌كو ناونیشانى شیعره‌كه ده‌شێ به‌ئاماده‌بوونى جۆرێك لهكپ كردن یان چه‌پاندن له ناخى (من) دا لێك بدرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بابه‌تێكى ئینسانى كۆنترۆڵكراوه، ئه‌ویش ده‌یه‌وێت خۆى نمایش بكات، به‌ڵام ناتوانێت دیواره ئهستوورهكانى هێزى كۆنترۆڵكه‌ر بڕوخێنێ یان له بنه‌ڕه‌ته‌وه داموده‌زگاى عه‌قڵیه‌تى كۆنترۆڵا به‌رهه‌م هێن تێك بشكێنێت بۆیه له‌ژێر فشارى كۆنترۆڵكرندا زه‌نگێكى ئاگاداركردنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى خۆى لێ ده‌دات. مۆتیڤى دروستكهرى ئه‌و زه‌نگه‌ش بریتىیه له چڕبوونه‌وه‌ى ئاره‌زووى سێكسى، كه له ئه‌نجامى سه‌ر كوتاندنهوهو كپ كردنى لهرادهبهدهریدا زه‌نگى وریاكردنه‌وه لێده‌دات، كه ئه‌ویش ئاماژه بۆ ته‌قینه‌وه‌ى ده‌كات واته ده‌رخستنى ئاره‌زووى سیكسى.
دیسان كۆمه‌ڵێك ده‌لالاتى تر‌ى ئاشكراى سێكسى له‌ده‌قه‌كه‌دا دهدۆزرێنهوهو بارى كپ كردن له قۆناغێكداو وروژان له قۆناغێكى تردا نیشان ده‌ده‌ن. وه‌كو (ناڵین) كه ده‌لاله‌تى ده‌ربڕینى ده‌نگێكه له‌كاتى پرۆسه‌ى سێكسی‌دا درووست ده‌بێت، هه‌روه‌ها “خوڕ خوڕ ئه‌گرى” ده‌لاله‌تى رشتن نیشان ده‌دات له‌كاتى هه‌مان پرۆسه‌دا. گریان خۆى زیاتر ده‌لاله‌تێكى خاڵى كردنه‌وه‌ى هه‌یه، كه ده‌شێ خاڵى كردنه‌وه‌ى بارى په‌نگ خواردووى سێكسى بگه‌یه‌نێت.
(خودى من) له ئه‌نجامى فشار‌و په‌ستانى ده‌ره‌وه‌دا تاكو ئێستا له ماهیه‌تى داواكارى دڵ تێناگاتو ناشزانێت ده‌ڵێت چى. به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه له‌گه‌ڵا وروژانى جه‌سته‌دا ئه‌میش ده‌كه‌وێته پراكتیك كردن‌و له‌گه‌ڵا ئه‌و حاڵه‌ته‌دا رۆحى به‌كوڵا ده‌گرى. من ده‌زانێت كه سه‌رچاوه‌ى بزوێنه‌رى جوڵه‌یه‌ك دروست ده‌بێت ئه‌م له‌رووى شعوره‌وه وریا ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ك لێدانى زه‌نگى وریاكردنه‌وه كه (من) په‌ست ده‌كات، به‌ڵام نههاتنیشى ده‌یخاته سهركهڵكهڵهى گهڕانو به‌دواداچوونى ئه‌و ده‌نگه، واته ده‌نگى ئاره‌زووى وروژاوى جه‌سته. ئه‌م حاڵه‌ته دوو جهمسهرىیه زیاتر ده‌لاله‌تى پهشێویىو دوودڵىو نیگه‌رانى (من) هه‌ڵده‌گرێت، كه له‌هیچ كام له‌و حاڵتانه‌دا ئۆقره ناگرێت‌و به‌دواى حاڵه‌تێكى تردا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌وه‌ش خه‌سڵه‌تى داهێنه‌ره له‌ژیانى تایبه‌تى خۆیدا كه گومانى به‌رده‌وام نیگه‌رانى به‌رده‌وام، له قوڵایى رۆحیدا ده‌ژى.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجى بنیادى (قافیه- سه‌روا) له‌م شیعره‌دا بده‌ین ده‌بینین قافیه له‌شه‌ش فۆینم پێك هاتووه كه ئه‌وانیش بریتین له فۆینمهكانى (ى، م، ێ، ك، ه، ڵا)، واته چه‌ندباره بوونه‌وه‌یه‌كى له‌به‌رچاو لهسهروادا هه‌یه، ئه‌مه‌ش دیسان لاوازى كردار له شیعره‌كه‌دا نیشان دهداتو ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه پراكتیك زۆر هێواشه‌و حاڵه‌تى وروژانو كپ كردنه‌وه‌ش هه‌موو جار به‌هه‌مان ماهیه‌ت‌و به‌هه‌مان ماناوه روو ده‌داته‌وه‌و تواناى دروستكردنى گۆڕانیشى له له بیناى سه‌رواى ده‌قه‌كه‌دا نىیه. له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رنجى فۆنیمهكانى سه‌روا بده‌ین ئه‌وا به‌ئاشكرا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه تێكڕاى ئه‌و فۆنیمانه له‌رووى ده‌نگسازییه‌وه كپن ته‌نانه‌ت فۆنیمه بزوێنهكانیش. ئه‌م حاڵه‌تى كپ بوونهى فۆنیمهكانى سه‌روا دیسان بارى كپ كردن‌و چه‌پاندنى ئاره‌زووى وروژاوى جه‌سته نیشان ده‌ده‌ن كه چۆن داخوازییه‌كانى جه‌سته تواناى نه‌بووه بارى وروژان به ته‌واوى به‌رزبكاته‌وه‌و بیگه‌یه‌نێته حاڵه‌تى پراكتیك كردن، به‌ڵكو به‌ئاراسته‌یه‌كى پێچه‌وانه ئه‌و ئاره‌زوانه چه‌پێنراون یان سه‌ركوت كراون، ئه‌وه‌ش له‌بنیادى سه‌رواى شیعره‌كه‌دا ره‌نگى داوه‌ته‌وه‌و له‌برى فۆنیمى كراوه یان ئاوازدار فۆنیمى كپ‌و داخراو تێكڕاى سه‌رواى دیڕهكانى پێكهێنانه‌وه. ئه‌م بارى به‌كارهێنانه‌ى فۆنیم لهسهرواى شیعره‌كه‌دا په‌یوه‌ندى به‌مانه‌وه‌ى پرسیارهكانیشهوه هه‌یه به داخراوى بێ ئه‌وه‌ى وه‌ڵام بدرێنه‌وه. چونكه مانه‌وه‌ى پرسیاره‌كان به‌بێ وه‌ڵام ماناى دروست بوونى حاڵه‌تى بێده‌نگى، كه ئه‌و بێدهنگىیهش هاوشانه له‌گه‌ڵا بنیادى سه‌روادا.
ئه‌نجام:
سه‌رجه‌م بارى كپ كردنى ویسته‌كانى جه‌سته‌و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ى پرسیاره‌كانى (من) له‌پانتایى ده‌قه شیعرییهكهداو ئارام نه‌گرتنى رۆح‌و كاركردنى بنیادى زمانى ده‌قه‌كه چ له‌رووى بنیادى رسته‌وه، چ له‌رووى بنیادى ئیقاع‌و سه‌رواوه بۆ به‌رجه‌سته‌كردنى حاڵه‌تى كپ كردنى ده‌نگى جه‌سته، دواى شیكردنه‌وه‌ى ده‌قه‌كه‌و ده‌ست نیشان كردنى ده‌لالاتى زمانىو هه‌وڵدان بۆ شۆڕبوونه‌وه بۆ ئاسته شاراوه‌كانى ده‌قه‌كه‌و دۆزینه‌وه‌ى زمانى دووه‌م یان زمانى ئه‌و دیوو ده‌ق ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه گۆرانى هونه‌رمه‌ند ئه‌و پرسیارانه به‌رز ده‌كاته‌وه‌و ئه‌وه‌ش جیهانبینى ده‌قه‌كه‌ى گۆرانه، پرسیار به‌رامبه‌ر به ماهیه‌تى رۆح‌و په‌یوه‌ندى نێوان سیانه‌ى خود كه چۆن حاڵه‌تێكى دایهلێكتیكى پێكهێناوه له‌پانتایى جوگرافیاى ده‌قه‌كه‌دا پێكه‌وه دهبهستێتو ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات كه چۆنیش ویسته‌كانى جه‌سته كه بریتین له حه‌زو ئاره‌زووى دنیایى ناتوانن خۆیان به ئاشكرا نمایش بكهنو بێ هیچ به‌ربه‌ستێك بگه‌نه ئاستى پیاده‌كردن، ماده‌م له‌سه‌روى هه‌موو داواكارییهكى تایبه‌تى ئینسانه‌وه چاودێرێك هه‌یه‌و زه‌نگى وریاكردنه‌وه لێدهداتو به‌ربه‌ست دادهنێتو ئازادىیهكانى فه‌رد ده‌كوژێت، ئه‌و چاودێره‌ش له‌بنیادى ده‌قه‌كه‌دا (خودى من)ه كه نوێنه‌رى به‌ها كۆمهڵایهتىو ئهخلاقىو ئایینىیهكانه له‌سه‌ر پانتایى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى، له‌م ده‌رئه‌نجامه‌وه ده‌توانین بڵێین هه‌تا یاسا ژه‌نگ گرتووهكانى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێنه‌وه، هه‌تا مانا باوه‌كانى ژیانى ئێستاى له‌دایك بوونى ده‌قه‌كه نه‌فى نه‌كرێن نه‌جه‌سته ئازاد ده‌بێت، نه‌رۆح ده‌حه‌وێته‌وه، نهخودى من له حاڵه‌تى چاودێرى هه‌میشه‌یى رزگارى ده‌بێت. هه‌تا ئه‌و سێ حاڵه‌ته‌ش به‌رووى پۆزه‌تیفدا نه‌شكێنه‌وه (من) وه‌كو خودێكى ته‌واوى خاوه‌ن ناسنامه دروست نابێت. به‌مانایه‌كى تر ده‌توانین بڵێین لاوازى كه‌سیه‌تى تاك له‌و واقیعه كۆمهلایهتیهى كه ده‌قه‌كه‌ى تیا له‌دایك بووه ئه‌نجامى داخستنى ده‌رگاكانى ئازادىیه. دیاره ئه‌و ده‌رگایانه‌ش به‌بێ دروست بوونى پرۆژه‌یه‌كى رۆشنبیرى شۆڕشێكى كهلتوورىو ئه‌خلاقى ناكرێنه‌وه.
ده‌شێ ئه‌و پرسیارانه‌ى كه من له‌ده‌قه‌كه‌دا به‌رزیان ده‌كاته‌وه وه‌ڵام بدرێنه‌وه به‌و وه‌ڵامه ئامادانهى كه له ژه‌نى ههریهكهماندا ئاماده‌بوونیان هه‌یه. به‌ڵام پرسیارى ده‌قه‌كه پرسیارى مه‌عریفین، پرسیارن له حه‌قیقه‌ته په‌ى پێ نه‌براوه‌كان، پرسیارن له‌دنیاى رۆح‌و سه‌رچاوه‌ى غه‌ریزه‌ى بایۆلۆژى مرۆڤ، پرسیارن ده‌رباره‌ى نهێنىو گومان‌و نیگه‌رانى ناخى مرۆڤ واته پرسیاره‌كان ده‌رباره‌ى ماهیه‌تى خودى مرۆڤ به‌هه‌موو ئاڵۆزییهكانیهوه ده‌كرێن. پرسیار ده‌رباره‌ى ئهنتۆلۆژیاو چۆنێتى ژیان‌و چاره‌نووس. ئه‌م پرسیارانه‌ش له ده‌قه‌كه‌دا وه‌ڵام نادرێنهوهو ده‌قه‌كه له‌به‌رده‌م خوێندنه‌وه‌ى تردا راده‌گرن. ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تى ده‌قى كراوه‌یه.
- Latest Posts by عەتا قەرەداخی
عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی چوارەم و کۆتایی.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی سێیەم.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی دووەم.
- All Posts