عەبدوڵا کەریم مەحمود: مه‌رگی خانه‌واده‌یه‌ک.
ره‌شه‌بای ژه‌هری هه‌ڵه‌بجه پڕە له چیرۆکی دڵته‌زێنی تراژیدیای کۆمه‌ڵکوژیی، له 16/ 3/ 1988 فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی عێراق هه‌ڵه‌بجه‌یان نوقمی ناپاڵم و رۆکێت و ئاگرو دوكه‌ڵ و ژه‌هر کرد. خانه‌وادی فایه‌ق تۆفیق میران، له گه‌ڵ شه‌پۆلی خه‌ڵکی شار روویان کرده ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام ته‌وژمی زریانی ژه‌هره‌که، سه‌راپا هه‌موو کون و قوژبن و ژێر خان و کۆڵان و شه‌قام و گه‌ڕه‌که‌کانی شار‌و ده‌ره‌وه‌ی شار یان گرتبوه‌وه. ئه‌وان به زه‌حمه‌تێکی زۆر توانیبویان به ناو ئه‌و هه‌موو بۆردومان و دوکه‌ڵی ژه‌هره‌دا خۆیان بگه‌یه‌ننه (بله قه‌وی )نێوان عه‌نه‌ب و بناویله بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له مه‌رگی ژههردەرباز بکه‌ن. به‌ڵام دوکه‌ڵی ژه‌هره‌که گەیشتە ناو سییه‌کانیان و هه‌موو جه‌سته‌ی ئه‌وانی ته‌نی بوو ، هه‌ر هه‌موویان له‌م لاو ئه‌و لای ئاوی کانیه‌که‌ی بله قه‌وی به ده‌م ئازارێکی بێ سنووره‌وه رۆحیان سپارد.
مه‌حمود تۆفیق میران له باره‌ی ئه‌و مهرگاساتی خانەوادی فایەقی برایەوە ئاماژەی بەوەکرد: فایه‌قی برام و توبای هاوسه‌ری و 6 منداڵه‌که‌ی له ماوه‌یه‌کی کورت دا خنکان، بۆیان گێڕامه‌وه: پۆل پۆل فرۆکه‌کان ده‌گه‌یشتنه سه‌رئاسمانی شاری هه‌ڵه‌بجه به نزمی بۆمبه کیمیاییه‌کانیان به‌سه‌ر شار‌و ده‌ره‌وه‌ی شار به‌رده‌دایه‌وه و دهگهڕانهوە، بواریان نه‌ده‌دا که‌س له ژێر خان و ماڵه‌کانیان بێنه ده‌ره‌وه، که‌س نه‌یده‌توانی خۆی رزگار بکات، که‌س به‌که‌س نه‌بوو، ره‌شه‌بای ژه‌هر هه‌موو ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی فایه‌قی برامی خنکاند .
1- فایه‌ق تۆفیق میران 1933
2- توبا تایه‌ر ئه‌حمه‌د 1949
3- به‌هار فایه‌ق تۆفیق 1970
4- فه‌لاح تۆفیق میران 1971
5- سه‌لاح تۆفیق میران 1976
6- به‌ناز تۆفیق میران 1978
7- سه‌باح تۆفیق میران 1981
8- فریشته تۆفیق میران 1984
دیمەنێک لە پرۆژەی کتێبی ( ڕەشەبای ژەهرو ئەنفال )، بەرگی( 3 و 4و 5 و 6)، چەند هەزار لاپەرەیەکە، لە( توێژینەوە، چیرۆکی تراژیدیای ئەنفال، ژەهرباران، زیندان، بێ سەروشوێن کردن، گۆرەبە کۆمەڵەکان لە ریپۆرتاژ ، بەڵگەنامە، ئامار و چەندان بابەتی جیاجیای بەڵگەنامەی نێو دەوڵەتی جینۆسایدی کورد، تا ئێستا چاپ نەکراوە.
- Latest Posts by عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts