دکتۆر گەنجۆ خەسرەو: به غهززهكردنی لوبنان، قوربانیه‌كی تری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێران.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
دوای ئه‌وی حه‌ماس وه‌ك كاراكته‌رێك و میلیشیایه‌كی چه‌كداری غه‌ززه‌ی به وێران كردن دا‌و و پێشكه‌شی ئیسرائیلی كرد، پاڵپشت به ده‌وڵه‌تی ئێران و یارمه‌تیه‌كانی كه ئامانجی ئێران كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كان و ده‌ربازبوون بوو له‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی پێش (7 ئۆكتۆبه‌ر) تێكه‌وتبوو كه له نزیكترین ساتی داڕمانی ئابوری و سیاسی و دیبلۆماسی دابوو، له پێناو كه‌مكردنی فشاره‌كان و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی ڕووخانی ڕژێمی ئێران ده‌ستی له پشتی حه‌ماس دا‌و هانی دا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل، به‌مه‌ش ئیسرائیل وه‌ك هه‌میشه به كه‌مترین قوربانی زۆرترین ده‌ستكه‌وت له جه‌نگی حه‌ماس – ئیسرائیل هاته ده‌ره‌وه و ده‌یان ساڵ دۆزی ڕه‌وای فه‌ڵه‌ستینیه‌كانی برده دواوه. ئامانجی ئێڕان به‌رده‌وامی شه‌ڕێكی درێژمه‌ودایه دوور له سنوره‌كانی خۆی، بۆیه دوای كۆتایهاتنی حه‌ماس ئه‌مجاره (حزب الله) ی لوبنانی خسته گێژاوی شه‌ڕه‌كه، به‌ڵام هه‌ر زوو حزب الله شۆككرا به تایبه‌ت دوای هێرشه هاوڵگری و ئه‌لكترۆنیه‌كه‌ی (16 مانگ) كاتێك زیاتر له (3000) په‌یجه‌ری ئامێری په‌یوه‌ندی ته‌قێندرایه‌وه و هه‌زاران قوربانی لێكهوتهوه، دواتر هێرشه موشه‌كی و فڕۆكه بێفرۆكه‌وانه‌كانی (21 -22) ئه‌م مانگه بۆسه‌ر بنكه و باره‌گا سه‌ربازیه‌كانی حزب الله كه دووباره هه‌زاران قوربانی و كۆچكردنی هه‌زاران هاوڵاتی باشوری لوبنانی لێكهوتهوه.
ئێران به قۆناغ درێژه به‌م جه‌نگه ده‌دات و میلیشیاكانی له چوارچێوه‌ی به‌ره‌ی مقاومه‌ی ئیسلامی كۆكردۆته‌وه و وورده وورده دهیانخزێنێته ناو ئه‌م جه‌نگه و ئیسڕائیلیش بێ به‌زیانه ته‌فروتونایان ده‌كات، به تایبه‌ت گروپه سونیه‌كان (حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی فه‌ڵستینی) به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه هاوڵاتی بێ تاوانی ئه‌م ووڵاتانه‌ن كاتێك زیاتر له (40) هه‌زار هاوڵاتی له كه‌رتی غه‌ززه شه‌هیدكران و هه‌زارانی تر برینداركران ئه‌مه جگه له وێران بوونی (70%) كۆی كه‌رته‌كه و وێران بوونی سه‌رخان و ژێرخانی غه‌ززه و ئاواره‌بوونی زیاتر له (2) ملیۆن هاوڵاتی له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
به‌پێی قسه‌ی سه‌رۆك كۆماره نوێیه‌كه‌ی ئێران (مسعود پزیشكیان): ئێران شه‌ڕی ناوێ و داوای وه‌ستاندن و ئاگربه‌ست ده‌كات كه‌چی له ژێره‌وه گروپه میلیشاكان هانده‌دات بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل، كاتێك حزب الله له گه‌رمه‌ی هێرشی ئیسرائیل بوو بۆ سه‌ر غه‌ززه جگه له چه‌ند چالاكییه‌كی بێ كاریگه‌ر و چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كی پڕ له هه‌ڕه‌شه‌ی بێ كردار، هه‌ڵوێستێكی وای نه‌بوو. چونكه ئه‌و كاته ئیسرائیل زۆرێك له هێزه‌كانی له باشوری ئیسرائیل خه‌ریكی جه‌نگی غه‌ززه بوون كه حزب الله ده‌یتوانی له‌به‌شی باكوری ئیسرائیل چالاكی گه‌وره بكات، لانی كه‌م بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌سابخانه خوێناوییه‌ی كه به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه داهات یاخود پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی كه غه‌ززه كۆتایی هات ئینجا حزب الله ده‌ستی پێكرد؟
ئێران و نصرالله چاك ده‌زانن مۆساد و شاباك ده‌توانن له‌ناو كۆشكه‌كانیان و ژووره‌كانیان چالاكی بكه‌ن، بۆیه ناتوانن هێرشی كاریگه‌ر و خوێناوی بكه‌ن به تایبه‌ت بۆسه‌ر هاوڵاتیان. له‌لایه‌كی تر توانا سهربازویهكان و هاوپه‌یمانه‌كانی ئیسرائیل به‌راوورد ناكرێ به توانای ئێران و گروپه‌كانی. ئه‌وه‌ی تا ئێستا ڕوونه ئیسرائیل نایه‌وه‌ی بچێته خاكی لوبنانه‌وه و حزب الله له‌ناو ببات، ته‌نها له ڕیگه‌ی مووشه‌ك و فڕۆكه‌وه هه‌وڵی لاوازكردنی حزب الله ده‌دات، وه ئه‌گه‌ر پێویستیشی كرد بێ سڵكردنه‌وه و حسابكردن بۆ هیچ لایه‌ك هێرشده‌كات وه‌ك چۆن له پێشوو كردوویه‌تی.
ئیسرائیل بۆچی حه‌ماس و جیهادی فه‌ڵه‌ستینی له ناوبرد، به‌ڵام نایه‌وێ حزب الله و حه‌شد شعبی و حوسیه‌كان له‌ناو ببتان؟
و- ترسی ئیسرائیل له سوننه جدیه و له ئه‌گه‌ری به‌هێزبوونی سوننه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانی ئیسرائیل بۆیه سڵ ناكاته‌وه له له‌ناوبردنیان.
2- ئه‌و گروپانه‌ی تر (حزب الله و حه‌شد شعبی و حوسیه‌كان و فیله‌قی قودس) هه‌ڕه‌شه‌ی جدین بۆ سه‌ر سعودیه و مصر و ئیمارات و بحرین، بۆیه ئیسرائیل له پێناو ڕاگرتنی به‌ڵانسی هێز و نفوز له ناوچه‌كه نایه‌وێ ئه‌و ووڵاتانه بێ ترس و هه‌ڕه‌شه بن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه ئیسرائیل وه‌ك فریاد ڕه‌س ببینن.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی چالاكیه‌كانی حزب الله، گومان له‌وه دانیه به‌شی باشوری لوبنان وێران ده‌بێـت، ڕه‌نگه غهزیهكی تر درووست بێت. بۆیه هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ڕاگرتنی ئه‌م شه‌ڕه، وه ئێرانیش له هه‌وڵدایه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه كه مه‌به‌ست لێی بهردهوامیدانێكی هێواشی ئه‌م شه‌ڕه‌یه له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گورزه ترسناكه‌كانی ئیسرائیل.
گروپه‌كانی حشدی شعبی وه‌ك به‌ره‌ی مقاومه‌ی ئیسلامی عێراقی چه‌ند چالاكیه‌كی بێكاریگه‌ر و چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كی پڕ له هه‌ڕه‌شه‌یان ئه‌نجامداوه كه ئه‌مه‌ش له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی شه‌ری ئیسرائیل و حزب الله ڕه‌نگه به ته‌واوی بخزێندرێنه ناو جه‌نگه‌كه، به‌تایبه‌ت كه حزب الله هه‌م شیعه‌یه، هه‌میش هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی حه‌شد و ئێرانه. به‌مه‌ش ئه‌گه‌ره‌كانی په‌رچه‌كرداری حه‌شد زیاتر ده‌بێـت و ئیتر عێراق و هه‌رێم ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی سنوری شه‌ڕی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مه‌ش سه‌نگ و پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی عێراق بۆ ده‌یان ساڵ ده‌گێرته‌وه دواوه و ئه‌گه‌ری داڕمانی ئابوری به‌های دینار ده‌بێته ئه‌مری واقع. هه‌رێمی كوردستانیش بێ به‌ش نابێت له لیكه‌وته‌كانی به تایبه‌ت بوونی باره‌گای سه‌ربازی هاوپایمانان و نوێنه‌رایه‌تیه‌كان وه‌ك له ڕابردوو هێرشه موشه‌كی و فڕۆكه‌كانی ئه‌و گروپانه سه‌لماندیان كه له ئه‌گه‌ری تێكچوونی بارودۆخ هه‌ڕێم ئارام نا‌بێـت و به‌شێكی سه‌ره‌كیه له ئامانجه سه‌ربازیه‌كانیان. بۆیه كۆنتڕۆل كردن و له ده‌ست ده‌رنه‌چوونی ئه‌و گروپانه له ئێستادا فاكته‌رێكه بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئاسایشی عێراق و هه‌رێم كه ئه‌مه‌ش پێویستی به سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه و نه‌رم هه‌یه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی عێراق و هه‌رێم.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە