چۆنیەتی تیرۆر کردنی سەرۆک تورگوت ئۆزال، سەرکێشیەکی سیاسی ترسناک – بەشی دووەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەحمەد ئۆزال دەلێت: شەوی 12ی ئەیلولی 1980 کینان ئیڤرن کۆدیتایەکی سەربازی ئەنجامدا دژی حکومەتەکەی سولەیمان دیمیریل، خلیل شیفکین کە ھاوڕێی ئۆزال بوو دەڵێت: لەگەل ئۆزال چومە ناوسیاسەتەوە دوای کودیتاکەی 12ی ئەیلول، لەوکاتەدا تورکیا ڕووبەڕووی تەنگژەیەکی ئابوری خنکێنەر ھاتبوو، بۆیە ئینقلابچیەکان وەک جیگری سەرۆک وەزیران دیارییان کرد، چونکە دەیانزانی ئۆزال لەتوانای دایە وولات لەو قەیرانە ئابوریە رزگار بکات.
ئەحمەد ئۆزال دەلێت: باوکم ساڵی 1982 لە حکومەت ئیستقالەی کرد، بەھۆی ئەوەی رووبەروی چەند کێشەک ببۆوە و داوای دەکرد ھەلبژاردن بکرێت و تورکیا بگەرێتەوە سەر رێڕەوی دیموکراتیەت. حیزبی دایکی نیشتمانی دامەزراند لەگەڵ ئەوەی دوو حیزبی تر ھەبوو سەربەعەسکەریەکان بوون. وای بۆ دەچوو لە ھەلبژاردن ئەوان سەرکەوتن بەدەست بھێنن، بەلام گەل ھەموی دەنگی بە ئۆزال بەخشی. لە تشرینی دووەمی ساڵی 1983حیزبەکەی بەتەنھا حکومەتی پێکھێنا, دەستی بەچاکسازی ئابوری کرد, بەلام ھەر مەترسی لەسەر ژیانی ھەبوو.
تەقەکردن لە ئۆزال:
موسی ئوزتورک سەرۆکی پاسەوانانی تایبەتی ئۆزال بوو, بەھۆی ئەوەی ریکارەئەمنیەکانمان باش نەبون، ئەوەی ڕوویدا دەکرا رووی نەدابا. لەکۆبونەوەیەکی جەماوەری ئەو تیرۆریستە سودی لەو کەلینە ئەمنیە وەرگرت و خۆیکرد بەھۆلەکەدا، لە دووری 13 مەترەوە تەقەی لە ئۆزال کرد. بەلام قەناس بەدەستەکان جولەیان لێبری. دواتر گرتیان و درایە دەست دەزگا تایبەتمەندەکان. گولەیەک بەردەستی کەوت و ئەوی تریش بەر عەمودی مایکرفۆنەکەی قسەی پێدەکرد، دەنا بەر سنگی دەکەوت. لەگەڵ ئەوەش بەردەوام بوو لە قسەکردن و لە ھەمان مایکرۆفۆنەوە.
( کارتال دیمیراگ )ئەو کەسە بوو کە ئەو کارەی ئەنجامدا. خۆی زۆر لەدەزگاکانی راگەیاندن دەپاراست، دەلێت: دوای گیرانم و راکردنم لە بەندیخانە بیرم لە تیرۆرکردن کردەوە، بۆیە ئەو رۆژەی ئۆزال ووتاری دەدا لەھۆڵێک، گوڵ زۆر دەبرایە ژوورەوە، منیش دەمانچەکەم لەناو گولەکان شاردەوەو بردمە ژوورەوە. لەدەرگای دواوە ھیچ کەسێک نەی پیشکنیم، ئەوە ئیھمالی ئەوان بوو، تەقەم لیکرد. دوای دەستگیرکردنم بۆماوەی مانگێک زۆر بەتوندی و بەچڕی لیکۆلینەوەیان لەگەڵ کردم، لێیان پرسیم بۆچی ئەو کارە تیرۆرستیەت ئەنجامدا ؟وەڵامی من ئەوەبوو کە لەبەندیخانە توشی بارودۆخێکی دەرونی خراپ ببووم، چونکە ھیچ لێبوردنێک نەبوو, گەر رێکخراوێک ھەبوایە من ئەندامی ئەوان بومایە دەردەکەوت. لیکۆلینەوەکان ئاسان نەبوون, دواتر ڕاپۆرتە پزیشکیەکان دەریانخست ئەو کەسە بارودۆخی دەرونی ناجێگیرە. دواتر ئوزال لیم خۆش بوو. دوای ئەوەی زانیاری سەبارەت بە من پێدرا بوو، بۆیە لێبوردنێکی گشتی دەرکرد و ماوەی حوکمەکەم کەمکرایەوە و ساڵی 1992 ئازاد کرام. بەراستی پیاوێکی چاک و ڕاستگۆ بوو, تورکیا زۆر سودی لێ بینی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت