رزگار شێخ حه‌سه‌ن: په‌روه‌رده وه‌ك بنه‌مای هه‌ڵبژاردنێكی دروست.!
دیموكراسی بنه‌مایه‌كی گرنگی گه‌شه و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگایه، به‌ڵام هه‌لومه‌رجی هۆشیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی هه‌یه، تاك كه له سیستمی دیموكراسیدا پایه‌ی سه‌ره‌كییه و ده‌نگده‌ره و چاره‌نووسی پرۆسه سیاسییه‌كه یه‌كلاده‌كاته‌وه، پێویسته هۆشیار بێت، بزانێت چی پێویسته، كۆمه‌ڵگاكه‌ی چی ئه‌وێت و له چ قۆناغێكدایه، به‌داخه‌وه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستاندا جه‌نجاڵی بهردهومای میدیاكان و راگه‌یاندنه‌كان، دروشمبازی لیسته‌كان، بواری پێویستی نه‌هێشتۆته‌وه بۆ گه‌شه و بیركردنه‌وه راست، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی سیاسی لیست و قه‌واره‌كان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه به‌داخه‌وه پێگه‌یشتنی هۆشیاری تاكی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش له ئاستی پێویستدا نییه و زه‌مینه‌ی ره‌خساندوه بۆ دروستكردنی كه‌شێكی نه‌خوازار و ئه‌نجامێكی نه‌خوازراوی هه‌ڵبژاردنیش.
كاتێك تاك له ڕووی ئاستی هوشیاری و پێگه‌یشتنی په‌روه‌رده‌ییه‌وه وه‌ك پێویست پێناگات، گه‌شه ناكات، ئیدی كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی نه‌خوازراو دێنه ئاراوه، له‌وانه ده‌توانین سه‌رنجی چه‌ند دیارده‌یه‌ك بده‌ین:
یه‌كه‌م/ له جیاتی كاندیدی به ئه‌زموون و پسپۆر و خاوه‌ن پرۆژه، كاندیدی بێ ئاست و كهمخوێندهوار، نه‌ناسراو نه‌زانراو دێته ئاراوه، هه‌ندێكجار ئه‌م كاندیدانه‌ش زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان دێنن، ئه‌مانه له ئه‌نجامدا ده‌بنه نوێنه‌ری بێ كه‌ڵك و نموونه‌ی خراپی كاری په‌له‌مانتاری، پێویسته كاندیدی خاوه‌ن پرۆژه، خاوه‌ن پسپۆری كه بتوانێت خزمه‌ت بكات كار بكات و رۆڵی خۆی ببینیت و تاكیش هۆشیار بێت ده‌نگ به‌وانه بدات.
دووه‌م/ راگه‌یاندنه‌كان رۆڵێكی نه‌رێنی ده‌بینن، بوار ناده‌ن ده‌نگده‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی بكات و كاندیدی باش و خراپ له یه‌كتر جیا بكاته‌وه، به‌ڵكو به‌رده‌وام به ئه‌جێندای تایبه‌ته‌وه ئه‌و كاندیده‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێ وه‌ك كاندیدی باش و نموونه‌یی ده‌یخه‌نه بواره‌كه، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ بابه‌ته‌كه دروستكردوه.
ئیمه لێره‌دا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته كۆمه‌ڵێك پێشنیار ده‌خه‌ینه روو:
یه‌كه‌م/ بایه‌خدان به په‌روه‌رده‌ی ده‌روونی
بایه‌خدا به بابه‌تی په‌روه‌رده‌ی ده‌روونی وه‌ك زانستێك بابه‌تێكی گرنگه، گرنگه بۆ رێكخستن و گه‌شه‌پێدانی ره‌فتاری تاك به شێوه‌یه‌كی نوێ و مرۆڤانه، گرنگیشه بۆ ئه‌وه‌ی له ساتی هه‌ڵبژاردنه‌كان و روداوه‌كاندا مامه‌ڵه‌ی دروست بكات و له ژێر كاریگه‌ری میدیاكان و هه‌والی ناراستدا دووچاری كاردنه‌وه و هه‌ڵبژاردنی ناڕاست نه‌بێت، په‌روه‌رده‌ی ده‌روونی له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندن بایه‌خی پێبدرێت و ببێت به به‌شێك له په‌روه‌رده‌ی تاكه‌كه‌س له سه‌ره‌تاییه‌وه هه‌تا زانكۆ.
دووه‌م/ گه‌شه‌پێدانی بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی
به‌داخه‌وه له وڵاتی ئێمه‌دا كه‌سانێك پیرۆزییه‌كانی ئایین یان پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاردێنن، ئه‌مانه خۆیان وه‌ك قسه‌كه‌ر و ده‌مڕاستی ئایین، یان نه‌ته‌وه ده‌ناسێنن و رێگا ناده‌ن تاك خۆی بیر بكاته‌وه، رێگاناده‌ن تاك خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه بێت سه‌باره‌ت به‌و پرسانه، سه‌ره‌نجام ئه‌وان له جیاتی تاك بڕیار ده‌ده‌ن، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی جدییه و بواری ئازادی تاكه‌كه‌سی بۆ بریار و هه‌ڵبژاردن ته‌سك ده‌كاته‌وه، پێویسته كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت به‌ناوی ئایین یان نه‌ته‌وه ببێت قسه‌كه‌ری خه‌ڵك.
سێیه‌م/ په‌روه‌رده‌یی مرۆڤانه
زۆر گرنگه تاكی كورد له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی مرۆڤانه و دوور له ره‌وشتی به‌رژه‌وه‌ندخوازی په‌روه‌رده بكرێت، به‌ڵی راسته مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكه به سروشتی خۆی هه‌وڵی پاراستنی په‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌ك به‌شێك له ره‌وشت ته‌ماشا بكرێت، رێگا نه‌درێت هه‌لپه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ژیانی گشتی تێكبدات، بێگومان ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێت پڕهسیپ و یاسا دابنرێت، رێگا له باڵاده‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی بگیرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێویسته په‌روه‌رده رۆڵی گرنگی خۆی ببینێت، په‌روه‌رده تاكێك دروست بكات.