زەبەنگ بەهادین: پۆخڵەواتی حیزب لە هەڵبژاردندا زەق دەبێتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە جیهاندا شێوازی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرپەمان بێت، یان سەرۆکایەتی لە رێگەی پێشکەشکردنی بەرنامە و پلانی داهاتوی هەر لایەنێک، یان حیزبێکە کە پێشبرکێ دەکات بۆ بەدەستهێنانی زۆرینە، باشترین بروانامە بۆ هەر حیزبێک بۆ ئەوەی لای دەنگەدەران پەسەند بێت مێژوو کار و کرادری ئەو حیزبەیە لە رابردودا لە روی خزمەتگوزاری بێت، یان لە روی پەیرەوی حیزب و پێشکەشکردنی باشترینی لە هەموو بوارەکانی سیاسیدا.
لە کوردوستان پێچەوانەی جیهان هیچ حیزبێک بەرنامە و پلانی نییە کە بتوانن بە شێوەیەکی زانستی و ژمارە پێشکەشی بکەن، هیچ کامیان دنیا بینیەکی نوێ پێشکەش ناکەن کە دەنگدەر بروای پێبێنێت، بە پێچەوانەوە ئەوەی دەیکەن لە یەکتر ناشرینکردن و هەڵدانەوەی پاشەڵی ناشرینی یەک و رشانەوە بە یەکدا هیچی زیاتریان پێ نییە، شەقام و شۆستەو بلوارەکان ناشرین دەکەن بە وێنە کە هەریەکێکیان کەمی دەرونی خۆی لە گەورەی وێنەکەیدا بەرجەستە دەکات وەک ئەوەی کامیان پۆستەری زەقتر و گەورەتر بێت باشتر و ئازاتر دەرکەوێت لەو وێنانەدا.
رەخنە ئاساییە بە مەرجێک بنەما و بنەچەی زانستی و تەندروستی هەبێت، رەخنە دروستە بە مەرجێک ببێتە شارێی چاکسازی و چاککردن، ئەمەی ئەمان رەخنە نییە لە دیوێک هەڵدانەوەی مێژوی ناشرین و خیانەت و بۆگەنیەکانی یەکدیە، لە دیوێکی دی شکاندن و بێ بەهاکردنی ئەوی کەیانە بە جنێو قسەی ناشرین و قسە بۆ دروستکردن، ئەمە بانگەشە نییە بەڵکو هەڵدانەوەی پاشەڵی پۆخڵی یەکترە کە رەنگە خۆیان نەیانبینیبێت نەزان لەوەی هاونیشتیمانی ئەم هەرێمە باش هەمویانی کێشانە کردوە و قورسی هەر یەکێکیان دەزانێت، ئەمەی حیزبەکان دەیکەن تەنها ناشرینتر کردنی یەکدیە و شکاندن و رەش کردنی بەرامبەر کە خۆیان لە بنەرەتدا ناشرین و بێ بەهان، ئەزمونی سی ساڵی دەسەڵاتداری باشترین سەلمێنەرە کە هیچ کامیان لەوانی دی باشتر نەبوە، بۆیە خەڵک بێئومێدە لە لایەک وە لە لایەکی دی ئەوەی ئەم داشی دامانە دەگۆرێت هێزی ئیقلیمی و جیهانییە، ئەوەی ژیر بێت دەزانێت هەڵبژاردن لە تای تەرازوەکان ناگۆرێت لەم رۆژهەڵاتی ناوینە بەگشتی، تەنها کۆمەڵێ مشەخۆری دی زیاد دەکات بۆ سەر بودجەو قوتی خەڵکی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت