چۆنیەتی تیرۆر کردنی سەرۆک تورگوت ئۆزال، سەرکێشیەکی سیاسی ترسناک – بەشی سێھەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەحمەد ئوزال دەلێت: باوکم دەستی کرد بەبەدوادا چون بۆ ئەوبابەتە, تەنانەت لە دەزگا ھەوالگریەکان زانیاریمان پێگەیشت، لێم پرسی کە ھەندێ پارە تەحویل کراوە, ھیچم پێ ناڵێیت لەوەی پێی گەیشتوی؟ گوتی ھیچ شتێک دەرناخەم پێم گوت بۆچی؟ گوتی لە ئیستادا تورکیا بەرەو پێش دەچێت گەر ئەوەم ئاشکرا کرد پەراوەکان تێکەڵ دەبن، بۆیە نامەوێ ئیستا ھیچ بڵێم! ھەمو شتێک لەکاتی خۆی دا دەردەکەوێت، ئەوەی بۆم گرنگە ئیستا تورکیایە، بۆیە پەراوەکەی داخست.
لەکوتایی ھەشتاکان فرۆکەوانیکی پاکستانی کاری لەگەڵ دەکردین ناوی تاھیر بوو، بۆیە ھەلدەستا بە پشکنینی ئەو فرۆکەیەی گەشتمان پێدەکرد، چونکە شارەزایی لەو بوارە ھەبوو. جاریک ھەستی بەوە کردبوو ھەندێ ئامێری ناوفرۆکەکە دەستکاری کراوە کە پێی راگەیاندین؛ ئیمەش بەو فرۆکەیە گەشتمان نەکرد، بۆیە ناچار بە ئۆتۆمبیل گەشتەکەمان ئەنجامدا.
ئەحمەد ئۆزال دەلێت: جارێکیان لەگەڵ ئەو فرۆکەیە بوم کە باوکم گەشتی پێدەکرد لە ئەستەمبولەوە بۆ ئەنقەرە، لەنکاویکا ئاگر لەناو فرۆکەکە بەرز بۆوە. بەلام خوا ئیمەی پاراست بەسەلامەتی نیشتەوە. دواتر دەرکەوت کە ئەوفرۆکەیە پێشتر دەستکاری کرابوو. دوای ھەولی تیرۆرەکەو دووجار دەستکاری ئامیری ناوفرۆکە, ھەستمان کرد دژ، یا ئۆپۆزسیونێک ھەیە بەرامبەر سیاسەتەکانی باوکم, بۆیە سەرۆک ئۆزال سیاسەتێکی نوێی گرتەبەر, دوای ئەوەی بەسەرۆک کۆمار ھەڵبژێردرا. لەوانە چارەسەری کێشەی کورد بەدڵنیایی و ناراستەوخۆ، چونکە ئەو بابەتە زۆر ھەستیار بوو، چەند رۆژنامە نوسێکی خستە ناوبابەتەکەوە.
رۆژنامەنوسی تورک جەنگیز چاندار ئەو کەسە گونجاوە بوو کە ئۆزال بەدوایدا دەگەڕا تا ھەنگاو بنێت بۆ چارەسەری کێشەی کورد بە نھێنی. جەنگیز چاندار دەلێت؛ لە جیھانی ئەمرۆدا و دوای جەنگی سارد تورکیا گرنگترین وولاتی جیھان بوو. سەرۆک ئۆزال لە کۆنگرەی دووەمی ئەزمیر بۆ ئابوری، گوتی؛ دەتوانین وا لەتورکیا بکەین ببێتە گرنگترین وولاتانی جیھان و بیگەیەنینە 10 یەکەمەکانی جیھان. کاتێک باسی ئەو بابەتەی کرد ھەرخۆی وەلامی خوی دایەوە کە ناتوانین وایلێبکەین و بەوھۆکارە پەیوەندی کرد بە جلال تالەبانی یەکەمجار، دواتر بەرزانی. رۆژنامەنوسێکی دیکە پەیوەندی توندوتۆلی لەگەڵ سەرکردە کوردەکان ھەبوو، ئەویش کامەران قەرەداغی بوو، ئەویش چاوی بە سەرۆک ئۆزال کەوت و دەلێت: چەند پرسیارێکم لیکرد سەبارەت بەکێشەی کورد، گوتی؛ ئیمە یاسای خراپمان لەو ناوچەیە بەکارھێناوە و پێویستە بەو یاسایانەدا بچینەوە, بەنمونە من داپیرەم لەدایکەوە کورد بووە. نەک وەک ئوچەلان بڵێت؛ دایکم تورک بووە، ئەوە یەکەم دانپێدانان بووە لەلایەن سەرۆکێکی تورکیاوە. کامەران قەرەداغی دەلێت: قسەم لەگەڵ سەرکردە کوردەکان کرد و پێم گوتن؛ من ھەست دەکەم کە ئۆزال لەوانی تر جیاوازترە. ڕەنگبێ کرانەوەی ھەبێت بەرامبەر بە کێشەی کورد. مامجەلال زۆر بەو ھەنگاوە دڵخۆش بوو، دوای گەشتەکەی بۆتورکیا کە گەڕایەوە لە ئوتێل سولاف دەعوەتیکی بۆ سەرکردایەتی سوپای ھاوپەیمانان رێکخست، ئیمەش وەک دەستەی پێشمەرگەو پاسەوانان و بێتەلی تایبەتی سکرتاریەت لەوێ بوین, نازانم چۆن بوو نزیک بومەوە بانگی کردم بە مێجەرە ئەمریکیەکەی گوت؛ ئەوە پەیوەندیەکی گرنگی بەزمانی ئینگلیزی لەگەڵ بەڕیتانیەکان بۆ ئەنجامداین. دوای ئەوەی گەراینەوە قەڵاچوالان، دوای ماوەیەک لێی پرسیم تورکی دەزانی، منیش لەوەڵامدا گوتم نەخێر. مامجەلال فەرموی عەرەبی دەزانیت، فارسی فێربویت, بە بێتەل قسەت لەگەڵ ئینگلیزەکان کردووە، بۆیە دەبێت لەمەودا ھەوڵبدەی خۆت فێری تورکیش بکەیت وەک یادەوەریەک.
کاتێک جەنگی دووەمی کەنداو بەرپا بوو 1991 ئۆزال پالپشتی بۆ ھێزە ھاوپەیمانەکان نیشاندا کە دژی سەدام بوون, ئەردان زینتورک دەلێت: سەرۆک ئۆزال پەیوەندی باش نەبوو لەگەڵ ھەردوو ھاوسێ بەعسیەکەی حافز ئەسەد و سەدام حسین. بەراشکاوی دەلێم؛ بەدوژمنی سەرسەختی تورکیای دەزانین لەباشوری تورکیا. لەوکاتە پەکەکە لەلایەن ڕژێمی بەعسی سوریاوە چەکدار دەکران دەست درێژییان دەکردە سەر تورکیا.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت