عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: له قۆچکه تاشییهوه بۆ حه‌فر – بەشی دووەم.
سەرتاشینی زیندان
زه‌ینه‌دین محه‌مه‌د له ساڵی 1931له دایک بووه، به هۆی روداوێکه‌وه سێ ساڵ له به‌ندیخانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی سلێمانی زیندان کرابوو، له ناو به‌ندیخانه‌که‌دا مه‌کینه‌یه‌کی سه‌رتاشینی کڕی به (250)فلس. له زیندان سه‌ری هه‌ر زیندانییەکی به (10 ) فلس ده‌تاشی، به‌باشی لە زیندان فێری سه‌رتاشین بوو. نرخی سه‌رتاشینه‌که‌ی کرد به (20) فلس، لە بەر پیسی زیندان لەو سەردەمەدا، زۆربەی زیندانییەکان سەریان پڕ بوو لە ئەسپێ و ڕشک، چەندان نەخۆشی لە زیندان بڵاو بوەوە، لەوانەوە گەیشت بە خەڵکی شار و گوندەکان.
فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی، کیسی تایبەتییان بە زینەدینی سەرتاش لە زیندانی سلێمانیدا، پیان راگەیاند: لە کاتی سەرتاشینی زیندانەکاندا، قژو ئەسپێ و ڕشکەکانیان لەوکیسانەدا کۆبکەرەوە، نابێ هەرکیسێ لە (50) ئەسپێ کەمتری تیا بێ.
ئەو سەردەمە زۆر کەس لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە روویان کردبووە سلێمانی، رۆژانە کرێکاریان بە (100- 150) فلس دەکرد، هەندێک لەو کرێکارانە لە ماڵان دەحەوانەوە، ئەوانی تر لە خانەکاندا دەژیان، پۆلیسی حکومەتی مەلیکی ناوبەناو بە ناوخانەکان و ناو بازاڕدا دەگەڕان، ئەو کرێکارانەیان لە خانەکان و بازاڕدا دەسگیردەکرد، 10 رۆژ لە بەندیخانەی سەرەوەی سلێمانی زیندانیان دەکردن و دواتر بە ئوتۆمۆبیلی تایبەتی دەیانگەیاندنە سەر سنووری عێراق – ئێران. لەوێ بەرەڵایان دەکردن.
نە من موبارەکم بێ و نەتۆش دەست خۆش
لە ساڵی 1963 زەعیم سدیق 36 هاوڵاتی لە زیندانی سەرەوەی شاری زیندان کرد. زینەدینی سەرتاش، سەری زیندانییەکانی دەتاشی، پیاوێکی شارەزووری بە زەینەدینی وت:
سەرم بە گوێزان بۆ سفر بکە.
زەینەدین وتی؛ من کاری گویزانم نەکردوە و نایزانم.
ئەویش وتی؛ هەرچۆنێک بێ سەرم بە گویزان بۆ سفرکەو ئەوتوکە زۆرەم لە کۆڵ بکەرەوە.
زەینەدین سەری بەسابوون و ئاو خوساند، بە گوێزان کەوتە سەر تاشینی، لە 10- 12 شوێنەوە سەری بڕیندار کرد و خوێنی پیا هاتە خوارەوە، لۆکەی لەسەر هەموو برینەکان دانا، سەری شارەزووری بە تەواوی سفر کرد، هەموو زیندانیەکان لە دەوریان کۆبونەوە، هەریەکەیان پلارێکی دەهاوێشت، زینەدین وتی؛ موبارەکت بێ.
شارەزوورییەکەش بە توڕەییەوە وتی: نە من موبارەکم بێ و نە دەستی تۆش خۆش، بۆ خۆت و سەرتاشینت، ها ئەوە 20 فلس بیخەرە ناوچاڵی چاوتەوە.
زینەدینی سەرتاشی کرد، بە زەیینە بێدەین
زەینەدین لەساڵی هەشتاکان ناوی خۆی لەسەرووی ئاوێنەکە نوسی بوو(زینە ا‌لدین ی الحلاق) . رۆژێک نائیب عەریفێکی عەرەب رووی کردە دوکانەکەی، زەینەدین سەری بۆ تاشی، وتی:اشکرک.!
عەریفەکە ویستی پارە نەدات. زینەدین وتی: ئەی هەق دەستەکەی
وتی: تۆ خۆت لەسەر ئاوێنە کەنوسیوتە (زەیین بیدین)
عەریفەکە دەستكی بە تورەیی راوەشاندو لە دوکانەکە چووە دەروە، لە ناو شەقامەکە خۆی ون کرد.
سفر و گودیلەو کاکۆڵ
له‌وسه‌رده‌مانه‌دا پاک و خاوێنی که‌م بوو، زۆربه‌ی خه‌ڵک سه‌ریان سفر ده‌کرد، مشکی و جامانه‌یان ده‌به‌ست، ئەو سەردەمە مۆدیلی قژ سفر کردن بوو، هه‌ندێک که‌س تۆپه‌ڵه قژیان له‌سه‌رووی ناوچه‌وانیانه‌وه ده‌هێشته‌وه پیان ده‌وت (گودیله). هه‌ندێک که‌سی تر له پشت سه‌رو ملیانه‌وه به پانتایی ملیان قژیان ده‌هێشته‌وه، به‌شه‌کانی تری سه‌ریان ده‌تاشی پیان ده‌وت (کاکۆڵ).
سندوقی سەرتاشەکان
بەختیار سەلام لە سەرتاشخانەی سەلام لە تەمەنی 10ساڵییەوە شاگردی باوکی بووە، تائێستا سەرقاڵی ئەم کارەیە لە شەقامی بێ کەس، لێپرسراوی سەندیکای سەرتاشەکانی سلێمانی بوو. لە 17/ 10/ 1997زیاتر لە 150سەرتاشی سلێمانی لە هۆڵی کاڵی کۆبونەوە، بۆ هەڵبژاردنی نوێنەری خۆیان، لە هەڵبژاردنێکی دیموکرسی و ئازادانەدا، نوێنەری خۆیان هەڵبژارد، رۆژی سێشەمەی هەموو هەفتەیەکیان، بە رۆژی پشوو دیاری کرد.
سەرتاشەکان لە نێو خۆیاندا (سنوقی کۆمەک) یان دروست کرد، بۆ بەهاناچوونی سەرتاشەکان لە کاتی تەنگانەدا، هەوڵیانداوە لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت، رێژەی باج لەسەر سەرتاشەکان کەم بکرێتەوەو لە ئاستێکی دیاری کراودا بێت.
سه‌رچاوه/ عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود : سه‌رتاشی لهقۆچکه تاشی جارانه‌وه بۆ حه‌فری ئێستا، رۆژنامەی هه‌رێمی کوردستان، ژماره 212، پێنج شه‌ممه، 8 / 6 / 2000، ل4.