عوسمان کەوکەبی‌شاد: هێڕشی موشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوژمنایەتی ئێران و ئیسرائیل لە ساڵی 1979 ی زاینی لە کاتی دامەزراندنی حکومەتی ئیسلامی ئێران دەستی پێکردووە. زۆرجار دەسەڵاتدارانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەرەشەی سڕینەوەی نەخشە و وڵاتی ئیسرائیلیان کردووە. هەروەها ئەمریکایان بە شەیتانی گەورە و ئیسرائیلیان بە شەیتان بچوک ناوبردووە. دوژمنانیەتی حیزبوڵلا و ئێسرائیل لە ساڵی 1980دەستی پێکردووە و زۆر جار هێرشیان بۆ سەر یەکتر کردووە. حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو لایەکەوە پشتیوانی حیزبوڵڵا و حەماس دەکات. لە رێکەوتی 17/ 9/ 2024 پەیجەر تەقاندەوەی بە کۆمەڵ لەناو گیرفانی ئەندامانی حیزبوڵڵا، شەڕی بەینی حیزبوڵڵا و ئیسرائیلی خەستر کرد.
ئیسمائیل هەنیە بەرێوەبەری رێکخراوی حەماس لە 31/ 7/ 2024 لە ئێران لە شاری تاران کوژرا. حەسەن نەسروڵڵا لە هێرشی هەوایی ئیسرائیل لە ڕێکەوتی 27/ 9/ 2024 لە باشوری لوبنان کوژرا. ئەو بۆ ماوەی 30 ساڵ بەرێوەبەری حیزبوڵڵا بوو. هێرشی موشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بۆ تۆڵە ستاندنەوەی کوشتنی ئیسمایل هەنیە بەڕیوەبەری رێکخراوی حەماس و حەسەن نەسروڵڵا بەڕێوەبەر حیزبوڵڵا و ‌‌هێرش بۆ کەرتی خەززە و حەماس و لوبنانە. هەروەها بۆ تۆڵە ستاندنەوەی عەباس نیلفروشان کە یەکێک بوو لە فەرمەندە دێرینەکان و راوێژکاری سوپای پاسداران لە لە لوبنان کە لە رێکەوتی 27/ 9/ 2024 لە لوبنان کوژرا. ئێوارەی رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 1/ 10/ 2024ی زاینی حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند کە حکومەتی ئیسلامی ئێران بە موشەک هێرشی بۆ سەر وڵاتی ئیسرائیل کردووە. ئێران بە نزیکەی 200 موشەک ئیسرائیلی بۆمباران کرد. ئەو موشەکانەی کە بەرەو ئیسرائیل نێردران، هێزی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل لە هەوا تەقاندنیەوە و پوچەڵی کردنەوە. هەروەها ئەمریکا و ئۆردن لە پوچەڵکردنەوەی موشەکەکانی ئیران بەشدار بوون. بە وتەی بەرپرسانی ئیسرائیل لەو هێرشەدا هیچ کەس نەکوژراوە. هێرشی ئێران سەرکردەکانی حکومەتی و سەربازیەکانی ئیسرائیلی زۆر تورە کردووە. هەروەها دەڵێن؛ ئەو هێرشە بی وەڵام نامێنیتەوە. ئەو شەڕە لە وانیە کە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەراست بگریتەوە. وڵاتانی تریش توشی ئەو شەڕە بن.
لەشکری ئیسرائیل لە رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 1/ 10/ 2024ی ئێوارێ چوونە ناو باشوری لوبنان کە زۆربەی چەکدارانی حیزبوڵا لە وێ جێگیرن. ئیسرائیل دەیهەوێ حیزبوڵا لە بەن بەرێ. بە شەڕی نێوان ئیران و ئیسترائیل شەرەکە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگرێتەوە. بە وەڵام دانەوەی یەکتر بە موشەک و هێرشی هەوایی بە درۆن و فرۆکە، ئاگری شەرەکە زیاتر بڵێسە دەگرێت و پرشنگ بەر وڵاتانی دەورو بەر دەکەوێ.
ئیسرائیل هاوکات شەڕ لە گەڵ ئەو لایانانە دەکات وەک، حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان و ئێران و حوسنیەکان و سوریا و بەرەی مەقاوەمی شیعەی ئێراق. ئەگەر ئەو شەڕەی بەینی ئیسرائیل و ئیران تەشنە بکات و وڵاتانی دەروبەر بگریێتەوە، کاریگەریی دەبێت بۆ تێکچوونی ئابوری. نرخی نەوت زیاد دەبێت و نرخی کەل و پەلی پێویستی رۆژانە بەرز دەبێتەوە. خەڵکێکی زۆر بە ناچاری لە بەرشەر دەبێ زێدی خۆیان بە جێ بێڵن و ئاوارەی هەندەران بن. چاوەڕێ دەکرێ کە ئیسرائیل ووڵامێکی توند بداتەوە ئێران. لە وانەیە لەو شوێنانە بدات کە بۆمبی ئەتۆمی لێدروست دەکرێت، یان لە شوێنی ستراتیژیەکانی سەربازیی و ئابوری ئێران بدات.
وا باشە کە کورد لەو شەڕەدا زۆر هێمن بێت و خۆی تێکەڵ نەکات. دەبێ حیزب و رێکخراوەکانی کوردستان زۆر ئاگادار بن کە لەو شەڕە خۆیان بپارێزن. هەروەها بەرەیەکی یەکگرتوو لە ناو حیزب و رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێک بهێنرێت، بۆ هەر ئەگەرێک خۆیان ئامادە کەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت