دکتۆر عەلی داود: ئیسڕائیل ڕاستەوخۆ ئەمیندارە گشتیەکانی حیزب اللە دەکاتە ئامانج!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێرانی/ حەسەن ڕازانی
کاردانەوە سەربازیەکانی هێزی بەرەنگاریی سوپای ئیسڕائیل ئەزمەیەکی گەورەی بۆ مانەوەی ئەمیندارێکی گشتی لەسەرکورسی بۆ حیزب اللەی ئێرانی لە ناو لوبناندا خوڵقاندووە!
بە پێی ڕاگەیاندنە فەڕمیەکانی سوپای ئیسڕائیل کە زۆرایەتی ڕاگەیاندنە جیهانیەکان پشتیان پێدەبەستن و بوونەتە جێی متمانە لە درووستی هەواڵ و ڕاگەیاندنەکانیاندا، ئەوەیە کە هەر لە دوای ئەوەی کە حەسەن نەسڕواللەیان لە ناو برد، بە سەرە دوو ئەمینداری گشتیی تری ئەو حیزبەیان بە هەمان شێوەی لە ناوبردنی ئەمینداری گشتی یەکەم لە ناو برد! کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە؛
یەکەم/ صبحي الطفیلي: یەکەم ئەمینداری گشتی حیزباللەی لوبنانی کە لە ساڵی 1979سەرەتای درووستبوونی حیزباللە، ئەو بوو بە ئەمینداری گشتی ئەو حیزبەو خۆشی یەکێک بوو لە ئەندامە چالاک و کاریگەرەکانی درووست بوونی حیزباللە، دیارە بە هاوکاریی ڕاستەوخۆی ئێران بوو!
صبحی الطفیلي زۆر لە گەڵ ئێران نەدەهاتەوەو ئەو لەگەڵ ئەوە نەبوو کە حیزب اللە بەشداری بکات لە شەڕی ناوخۆی سوریادا، چونکە ئەو پێی وابوو بەم کارەیان دوژمنایەتی نێوان سونەو شیعە گەورەتر دەکەن. ئەو پێی وابوو ئێران زیاتر دەرگای بۆ دەکرێتەوەو حیزبیش لە حیزبێکی بەرەنگاریی بە رامبەر بە ئیسڕائیل دەیگۆڕن بۆحیزبێک کە بە تەواوی پابەندی ئێران و سیاسەتەکانی بێت!
دووەم/ دوەمین ئەمینداری گشتی حیزب اللەی لوبنانی بریتیبوو لە عەباس موسەوی کە لە دوای صبحی الطفیلي بوو بە ئەمینداری گشتی حیزب اللە بەڵام لە ڕۆژی 16ی فێبروەری ساڵی 1992 بەدەستی هێزەکانی سوپای ئیسڕائیل لە ناوبرا!
سێیەم/ حەسەن نەسراللە کە سێیەمین ئەمینداری گشتی حیزب اللەی لوبنانیە. حەسەن نەسراللە کە کاریگەرترینیان بوو لە نێو ئەمیندارە گشتیەکاندا لە دوای ئەوەی کە عەباس موسەوی کوژرا بە دەستی سوپای ئیسڕائیل ئەو وەک سێهەمین ئەمینداری گشتی حیزباللە هاتە شوێنی و بوو بە ئەمینداری گشتی حیزب! بەڵام حەسەن نەسراللە لە 27ی سێپتەمبەری 2024 بە دەستی هێزەکانی سوپای ئیسڕائیل کوژرا!
چوارەم/ حەسەن خەلیل یاسین. ئەو بوو بە چوارەمین ئەمینداری گشتی حیزباللەی لوبنانی هەر دوای ئەوەی کە حەسەن نەسروللە لە ناوبرا! بەڵام حەسەن خەلیل زۆری نەخایاند و کەمتر لە یەک ڕۆژ توانی وەک ئەمینداری گشتی بەردەوام بێت! هەر دوای چەند سەعاتێک لە بوونی بە ئەمینداری گشتی ئەویش لە لایەن هێزەکانی ئیسڕائیلەوە لە ناو برا لە ڕۆژی 28ی سێپتەمبەری 2024 کە شایانی باسە لە هەمان ڕۆژیشدا کە وەک ئەمینداری گشتی دەست نیشانکرا هەر هەمان ڕۆژیش کوژرا!
پێنجەم/ هاشم سفي الدین. هاشم لە دوای ئەوەی کە حەسەن خەلیل کوژرا لە لایەن هێزە سەربازیەکانی ئیسرائیلەوە ئەو لە 1ی ئۆکتۆبەر 2024 دا بوو بە پێنجەمین ئەمینداری گشتی حیزب اللەی لوبنانی. بەڵام هەر زوو ئیسڕائیل ئەویشی لە ناوبرد لە ڕۆژی 3ی سێپتەمبەری 2024
پرسیاری باو ئەوەیە: هۆی چیە کە حیزب اللە ناتوانێت ئەمیندارە گشتیەکانی بپارێزێت؟

سەرچاوە Dr. Eli David@DrEliDavid

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت