چۆنیەتی تیرۆر کردنی سەرۆک تورگوت ئۆزال، سەرکێشیەکی سیاسی ترسناک – بەشی چوارەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کامەران قەرەداغی دەلێت؛ نەجیب توروتای سەرۆکی ھەیئەی ئەرکانی سوپای تورکیا، زۆر دژی ئەو ھەڵویستەی ئۆزال بوو، مەبەستی چارەسەری کێشەی کورد سەرۆک ئۆزال لەوەڵامدا پێی گوت؛ بەپێی دەستور من سەرۆک کۆمارم و من بەرپرسیارم لە سیاسەتی دەرەوە، ئەوەی ئەوسیاسەتەی قبوڵ نییە و ناڕازییە پێویستە ئیستیقالە بکات. ئەوە یەکەمجارە سەرکردەیەکی سیاسی تەحەدای دەسەڵاتی سەربازی بکات، بۆیە نجیب توروتای ئیستیقالەی کرد.
جەنگیز چانداری رۆژنامەنوسی تورک دەڵێت؛ سەرۆک ئۆزال وای بۆ دەچوو کە کۆتایی سەدام نزیک بۆتەوە و پێشبینی بۆشاییەک لە دەسەلات لەعیراقدا ڕوودەدات, گەر تورکیا رۆڵی خۆی نەبینێت لە پر کردنەوەی ئەو بۆشاییە، دامەزراندنی دەسەلاتی نوێ لە عیراق، بەدژی تورکیا دەشکێتەوە.
کامەران قەرەداغی دەڵێ؛ کاری تۆپەری رۆژنامەنوس، دیدارێکی بۆ ڕێکخستم لەگەڵ ئۆزال، کە چوومە لای سەرەتا زۆر پرسیاری لێکردم سەبارەت بارودۆخی کورد لە عیراق، لەکاتی چاوپێکەوتنەکە نەخشەیەکی دیمۆگرافی عیراقی لەپێش بوو، گوتی؛ دەبینی ئێرە ناوچەی عەرەبە سوننەکانە کە سعودیەو ئوردن لەدەوریانە، عەرەبی شیعە لەگەڵ ئیران ھاوسنوریانە، کەواتە کورد و تورکمان هاوسنورە لەگەڵ تورکیا، کەواتە ئیمە دەتوانین پارێزەریان بین.
لە 2ی ئەیلولی 1992 ئۆزال باگێشت نامەی بۆ سەرکردە کوردەکان نارد کە سەردانی کۆشکی کۆماری تورکیا بکەن! کامەران قەرەداغی دەڵێت: ئەو چاوپێکەوتنە زۆر گەرم و گوڕی بەخۆیە دی و ئۆزال کرانەوەی بەرامبەر چارەسەری کیشەی کورد ھەبوو، باسی پارتی کریکارانی کوردستان کراو چی لەگەڵ بکرێت و چون چارەسەری ئەوکێشەیە بکەین! لەگەڵ ھەنگاونانی سەرۆک ئۆزال بۆ چارەسەری کێشەی کورد دژەکانی بەرە بەرە زیاتر دەبون.
جەنگیز چاندار دەلێت: ڕاستە ئۆزال سەرۆک کۆمار بوو، بەڵام تەنھا بوو. چونکە حکومەت لەھەردوو حیزبی ریگای راست و حیزبی کۆمەلایەتی دیموکرات دژی ھەڵوێستەکانی بوون. بۆیە لەھەول دابوون دەسەڵاتەکانی دیاری بکەن و لەکار لایبدەن تەنانەت دێنیزبایکاڵ سەرۆکی حیزبی گەلی کۆماری بوو, گووتی زۆر بەخراپیش دەیخەین و ھێزە چەکدارەکان ھەر لەبنەرەتەوە دژی ئەو سیاسەتەی ئەون و وای دەبینن کە کیشەی کورد کێشەیەکی ئەمنیە.
لەگەڵ سەرەتای ساڵی 1993 گۆرەپانی تورکیا چەند تیرۆرێکی نادیاری لە خۆگرت، ئەحمەد ئۆزال دەلێت: بەراستی مانگی شوباتی 1993 گەورەترین کودیتا بوو, یەکەم قوربانیش رۆژنامەنوسی چەپ ئۆگور مۆمجۆ بوو. ئاردان زینتورک پارێزەر تەنانەت منیش بۆماوەی 7 رۆژ بەندکرام، چونکە شایەدی یەکیک لەوانەم لەو کوشتنەدا بلاوکردەوە. بەلام ھەر تەنھا کەسێک نەبوو، بەڵکو چەند کەسێک بوون. خەلیل شیفگین دەڵێت؛ تەنھا کەسێک نەبوو, کە ھەوڵی چارەسەری کێشەی پەکەکەیان دەدا, بەلام مۆمجۆ ئەو لایەنەی دیاریکرد کە تەمویلی پەکەکە دەکەن پێش ئەوەی لەکتێبەکەیدا ناوی بھێنێت، بۆیە کوشتیان. جەنگیز چاندار دەلێت: کاتێک عەدنان قەھوەچی مرد، ئیمە لە ھیوستن بوین لەگەڵ ئۆزال بۆ پشکنینی پزیشکی گشتی. کاتێک ھەوالەکەی پێراگەیەنرا، زۆر خەمبارو دلتەنگ بوو. بەلام نە بە بیری ئیمە و نە بەبیری ئۆزالیش دەھات کە ئەوە تیرۆر بێت، ئەو گیان لەدەستدانە بەھۆی ڕوداوی ھاتوچۆوە بوو.
بەرە بەرە گرژیەکان لەتورکیا پەرەی دەسەند و دوای چەند رۆژێک ھەواڵی کوژرانی ئەشرەف بەتلیس فەرماندەی پاسەوانی سنور ئاشکرا کرا، بەھۆی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکەی گیانی لەدەستداوە. ئاردان زێنتورک دەلێت: ئەشرەف بەتلیس گوتبوی پەکەکە یەکەم پرۆژەی ئەمریکایە دژ بە تورکیا. ھەروەھا گوتبوی پێویستە تورکیا بەو شێوەیە بیر لەچارەسەری پەکەکە نەکەنەوە بە زەبری ھێز و چەک و بەکارھێنانی توندو تیژی، بەلکو فراوانکردنی ئاستی دیموکراتیەت و بەبەشداریکردنی دیموکراسیانە دەبێت، بۆیە ئەویش کوژرا. کامەران قەرەداغی دەلێت: کورد ژەنەرال ئەشرەف بەتلیسییان بەدۆستی خۆیان دەزانی و وەک لەیادم بێت، جارێکیان ھاتە ھەولیرو لەناوبازار و گەران بەشارەکەیدا ئەنجامدا.
خەلیل شیفگین دەلێت؛ سەرۆک ئۆزال کاریکی دەکرد سەبارەت بەکێشەی کورد. عەدنان قەھوەچی لێکۆلینەوەیەکی سیاسی ئامادە دەکرد تا بگەن بەچارەسەرێک بۆ کێشەی کورد، بەلام ئۆزال خاوەن بڕیار بوو لێرەدا. ھەروەھا دەلێت ئەم زنجیرە تیرۆرە پیویستی بەلیکۆلینەوە ھەبوو، ئایا پەیوەندییان بەو بابەتەوە ھەیە؟
جەنگیز چاندار دەلێت: عەدنان قەھوەچی پیاوێکی سەنگین و خۆشەویست بوو، سەنگی خۆی ھەبوو لە تورکیا. ڕاپۆرتێکی ئامادەکردبوو پێی دام و پێی گوتم؛ بیدە بە ئۆزال تا بیخوێنێتەوە، خۆشت بیخوێنەوە. بەڵام بیرم چوو بیگەیەنمە ئۆزال. دوای چەند ساڵێک لەساڵی 2005 لەگەڵ رەجەب تەیب ئۆردۆغان بۆ گەشتێکی سیاسی لەگەڵی چووم بۆ باسکردنی کێشەی کورد، پێم گوت پێش ئەوەی قسە لەسەر کێشەی کورد بکەین، ئەم ڕاپۆرتەی عەدنان قەھوەچیت دەدەمێ بیخوێنەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت