ئارپاک سەرگەتی: سوود و قازانجەکانی ڕووسیا لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەر جەنگێک لە نێوان ئێران و ئێسرائیلدا رووبدات، زۆرترین سوود وقازانجی بۆ رووسیا دەبێت و دەتوانین بڵێین کردنەوەی دەرگایەکە بۆ هەڵمژینی هەوایەکی تازە بۆ ئەم وڵاتە؛
یەکەم/ بە دەستپێکی جەنگ و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازار و بۆرسەکانی جیهان، ئابووری وێران و پەککەوتووی ڕووسیا زووترین سوود دەکات و هەل دەرفەتێکی زێڕین دەبێت بۆ بوژانەوەی ئابووری ئەم وڵاتە کەلە ئاکامی جەنگی چەن ساڵەی ئۆکرانیا لەلێواری داڕماندایە.
دووەم/ بەداخستنی گەرووی هورمز لە کەنداوی فارس، ئەگەری هەناردەکردنی نەوت لەم ناوچەیە کە دەوڵەمەندە بە سەرمایەی نەوت، نزیک دەبێت لەسفر و دونیا رووبەڕووی قەیڕانی گەورەی وزە دەکاتەوە و بەم پێیە گەمارۆکانی سەر ڕووسیا بە شێوەیەکی کرداری بێ ئەنجام دەبێت.
سێیەم/ وەستانی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ چین، وەکوو ڕکابەری ڕووسیا، ئاسانکاریە بۆ هەناردەکردنی نەوتی رووسیا بۆ چین و زۆربوونی داهاتی ئەم وڵاتە.
چوارەم/ تەرکیزو فۆکۆسی جیهان و ڕۆژئاوا لەسەر ناسەقامگیرییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت بەریەککەوتنی تاران و تەلەبیب، دەبێتە هۆی پەراوێزخستنی جەنگی ئۆکراین و ڕەخسێنەری دەرفەتە بۆ پێشڕەویەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا.
لەم ڕوانگەوەیە کە ئەمریکا و وڵاتانی کەنداوە داوا لە ئیسرائیل دەکەن وەڵامی ئێران نەداتەوە، یان لانیکەم وەڵامەکە بە جۆرێک بێت دامەزراوە ناوکی و نەوتییەکانی ئێران نەکاتە ئامانج.
درەنگ وەڵامدانەوە ئیسرائیل پەیوەستە بەم بابەتەوە، بۆیە لە نوێترن لێدوانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، داوای گفتوگۆ دەکەن بەمەرجی چەک کردنی حیزب اللە و گەڕانەوە بۆ پشت ڕووباری لیتانی، ئەوکاتە هیچ هێرشێک بۆ سەر ئێران ڕوو نادات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت