دوکتۆر بێرگ: سوودەکانی میخەک بۆ تەندرووستی و سوودی خواردنەوەی ئاوی میخەک شەوانە پێش خەوتن!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕانی: حەسەن ڕازانی
سەرچاوە: https://youtu.be/XEcssz8NOhg
(سەردەمێک بە چراو شەدایان بۆ میخەک دەگەڕان و بەهاکەی هەروەک بەهای زێڕ وابوو!)، ئەمڕۆ دێین زۆرترو بە درێژی باسی سوودەکانی میخەک دەکەین بۆ تەندرووستی بە شێوەیەکی گشتی!
میخەک، لە لای زۆرێک لە ئێوە دەست دەکەوێت و هەر ئەوەندە ماوە بزانرێت چۆن بەکاری دەهێنین! بزانین کە ئەو دەنکە بچووکەی لە بەردەستماندایە چەندە بە بەهاو چەندە بە سوودە بۆ تەندرووستی لەشمان! سەردەمێک میخەک ئاڵوگۆڕی لە گەڵ زێڕ پێکراوە. لە چین بۆ ماوەی 2000 ساڵێک دەبێ کە میخەک بەکار دەهێنرێت بۆ هەندێک دەرمانی تایبەت و سوودی لە ڕووی پزیشکییەوە لێ وەردەگیرێت! هەروەها تەنانەت لە سەردەمی تاعونە (ڕەشە)کەشدا کە لە ئەوروپادا بڵاوبوویەوە سوودی زۆر لە میخەک وەرگیراوە. تەنانەت هەر ئەو کاتیش میخەک سووتێنراوەو دووکەڵەکەی بە بن لووت و دەوروبەردا بڵاوەی پێکراوە بۆ لە ناوبردنی دەردو بەڵاو ڤایرۆس!
هەروەها لە سەردەمی زوودا، دوکتۆرەکانی ددان سوودیان زۆر لە زەیتی میخەک وەرگرتووە لە بواری ددانسازیدا بۆ سڕکردنی ددان و پووک کە نەشتەرگەرییەکی بچووکی پووک و ددان لە گۆڕێدا بووبێت! بۆ سڕکردن هەر زۆر نزیکە لە سینثێتیک لایۆک کەین Synthetic lioc cane . بۆ نموونە ئەگەر ددان کلۆر بووبێت و ئازارو ئێشی لێ پەیدابووبێت، گەڕاون لە دەنکە میخەکێک و خستوویانەتە ناو کلۆری ددانە هێشاوەکەو ئیتر سڕی کردووەو وای کردووە کە ئێش و ئازارەکە نەمێنێت!

تایبەتمەندیی و سوودەکانی میخەک بە زنجیرە:
* میخەک تایبەتمەندییەکی زۆر بەهێزی هەیە کە ئەویش دژە کەڕوویە و دژی ئەو نەخۆشیە پێستەشە کە ناو دەم و پووک دەگرێتەوە، یان بۆڕیەکانی میزو میزەڕۆ دەگرێتەوە.
* میخەک دژە بەکتریایە، دژە Candida کاندیدایە کە ئەویش جۆرە نەخۆشییەکە کە ناو دەم و پل و قوگ و زمان دەگرێتەوەو خاڵی سپی لەسەر زمان دروست دەبن. نەخۆشییەکی پێستییە. هەندێک جاران قورگیش وە ئازار دەکەوێت.
* میخەک دژە ڤایرۆسە و توانای هەیە کە ڕاستەوخۆ ڤایرۆس لە ناو بەرێت یان هەر نەیهێڵێت ڕوو لە خانەکانی لەش بکات و زەرەریان پێبگەێنێت!
* تایبەتمەندی و باشییەکی تری میخەک ئەوەیە کە تا ئێستا هیچ نەسەلماوەو دەرنەکەوتووە کە میخەک زیانی لاوەکی هەبووبێت!
* میخەک بەکار دەهێنرێت بۆ سڕکردنی ددان کە ئازاری هەبێت!
* میخەک دەبێتە هۆی لە ناوبردنی میکڕۆبیش!
* میخەک بۆ شتن و لە ناوبردنی بۆنی ناو دەمیش بەکاردێت!
* میخەک لە ناو هەویری ددان شتنیشدا تێکەڵ دەکرێت و لەوێشا سوودی هەیە.
* میخەک بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی پووکیش بەکاردێت.
* میخەک دەتوانێت ڕێڕەوی زەرداو و ڕۆییشتنی زراو و ئەنزیمەکانی هەرس زیاد بکات.
* توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری جیهانیی پزیشکی ددان بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە کە زەیتی میخەک خێراتر کاردەکات و کاریگەریی هەیە، کاریگەرییەکەشی بۆ ماوەیەکی زۆرتر دەمێنێتەوە، کاریگەرییە باشەکەشی زۆرترە بۆ نەهێشتنی ئێش و ئازاری ددان لە بێنزۆکایین Benzocaine !
* هەروەها توێژینەوەیەکی تر کە یوجینەڵ Eugenol ی بەراورد کردووە لە گەڵ هیدرۆکۆرتیزۆنHydrocortisone دەریخستووە کە کاریگەرییەکە وەک یەک بووە، یان باشتریش بووە لە کەمکردنەوەی ئاوسانی پێست و سووربوونەوەی پێست! یان هەر بە توێژینەوە دەرکەوتووە کە زەیتی دارچا لەگەڵ زەیتی میخەک بەراورد کراوە بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی پێست، زەیتەکەی میخەک باشتر کاری کردووە!
* دیسان میخەک دەتوانرێت پێش خەوتن بکرێتە دەمەوەو بجوەرێت و دەشتوانرێت ئاوی لێدرووست بکرێت و بخورێتەوە پێش خەوتن و بۆ خەوتنێکی باش و تەندرووست سوودی لێ وەربگیرێت!
* میخەک دەتوانرێت بۆ ئازاری ددان بەکاربهێنرێت، بۆ ئازاری ماسوولکەکان، بۆ ئازاری جومگەکان و زۆر شتی تریش.
* زەیتی میخەک دتوانرێت تێکەڵ بە زەیتی کۆکۆنەت ( گوێزی هیندی) یان زەیتی زەیتوون بکرێت و بە کاربهێنرێت بۆ شێلانی جومگەکان و تێیان هەڵسوویت، یان ئەو شوێن و جومگانەی کە ئازاریان تێکەوتووە چەوریان بکەیت!
* هەروەها دەتوانرێت زەیتی میخەک وەک مەرهەم بەکابهێنرێت بۆ لێو و وەک چارەسەرێکی سرووشتیش لە دژی ڤایرۆسی هێرپس سیمپلێکس Herpes Simplex Virus بەکار دەهێنرێت.
* هەروەها دەتوانرێت میخەک مێش و مەگەزیشی پێ لەدەوری خۆت ڕاونێی و نەیانهێڵیت بێنەوە دەورت!
* خواردنەوەی ئاوی میخەک پێش خەوتن هاوکاریت دەکا بۆ ئەوەی ڕیلاکس و ئارام بیتەوە!
* میخەک ژەهرەکانی ناو جگەریش پاک دەکاتەوە و کرداری هەرس کردنیش بەرەو باشی دەبات!
* میخەک وەک چارەسەر بەکاردەهێنرێت بۆ کێشەکانی تەنگە نەفەسی و کێشەکانی پەیوەست بە هەناسەدان و بۆڕیەکانی هەناسەوە!
* میخەک هاوکارە بۆ چارەسەر کردنی گرفتی سەرماو کۆخەو کێشەی سیەکان و نەخۆشی تەنگەنەفەسیی واتە ئەزما!
* ئاوی میخەک چارەسەری نەخۆشی پووک و ددان دەکات!
* میخەک بۆ دڵ و گرفتەکانی دڵ باشەو وا دەکا دڵێکی تەندرووستت هەبێ!
* هەروەها میخەک وا دەکا بەرگرییەکی تەندرووستی باش پەیدا بکەیت!
* میخەک وەک هێورکەرەوەیکی سرووشتی بەکاردێت و دەتوانرێت بۆ خەولێکەوتن بەکاری بهێنی ئەگەر کێشەی خەوت هەبێ بە بێ ئەوەی کێشەو گرفتی لاوەکی لێبکەوێتەوە وەک ئەوەی کە حەبی خەولێکەوتن گرفتی لاوەکی هەیە لە سەر دڵ و لاوازکردنی دڵ!

چۆنیەتی درووست کردنی ئاوی میخەک
جا بۆ ئەوەی ئاوی میخەک درووست بکەیت 3 تا 4 دەنکە مێخەکی باش و گەورە، یان زیاتر لەو ژمارەیە بینە و بیانخە ناو کوپێک ئاوەوە و بیخە سەر ئاگرێکی هێواش و کز هەتا وای لێ دێت نەرم دەبێ و دەپیشێت لە ناو ئاوەکەدا بۆ ماوەی پێنج خولەکێک، هەوڵبدە کە نەهێڵیت ببێتە هەڵم و بڕواتە دەر. دای پۆشە!. ئینجا لەسەر ئاگرە هێواشەکە لایبەرەو لە شوێنێک دای نێ بۆ ماوەی سەعاتێک تا سارد دەبێتەوەو بە تەواوی دەبێتە چایەکی لە میخەک درووست کراوو، ئیتر ئامادەیە بۆ ئەوەی بیخۆیتەوە نیو سەعاتێک پێش خەوتن.
ڕێگایەکی تری ئاسانتر کە هەندێک شوێن و دوکتۆری تر پێشنیاریان کردووەو لە ڕیگەی مامۆستا گوگڵەوە پەیدام کرد( ح.ڕ):
دەتوانی هەندێک میخەک بخەیتە کوپێکەوەو ئاوی لەکوڵی تێکەو سەری کوپەکە داپۆشە بۆ ماوەی سەعاتێک هەتا ڕەنگ دەداتەوەو دەبێتە چاو ئینجا لێی گەڕێ با سارببێتەوەو دوای ساردبوونەوە دەتوانی شەوانە پێش خەوتن بیخۆیتەوە!
هیوادارم ئەو ڤیدیۆیەتان بە دڵ بووبێت!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت