عوسمان کەوکەبی شاد: خەڵاتی ئاشتی نۆبێل 2024.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئالفرێد نوبێل لە 21/10/1833 لە شاری ستۆکهۆڵم، پایتەختی وڵاتی سوید لە ناو بنەماڵەیەکی ئەندازیاری لە دایک بووە. ئەو بۆ خۆی ئەندازیاری کیمیا و داهێنەر بووە. بنەماڵەی نۆبێل لە ساڵی 1895 کارگەی ئاسن و پۆڵایان کڕیی، کە پاشان کردیان بە کارگەیەکی گەورەی چەکسازی. ئالفرێد نۆبێل لە ساڵی 1888 برایەکی بە ناوی ” لودڤیگ نۆبێل” مرد. رۆژنامەی فرانسی نووسی بووی کە بازرگانی مەرگ و مردن کۆچی دوایی کردووە. کاتێک کە ” ئالفرێد نۆبێل” ئەوەی دەخوێنیتەوە زۆر نارەحەت دەبێت و کاریگەری دەکاتە سەر دڵ و دەروونی. ئەو بیری لەوەی کردەووە کە ئاخۆ دوایی مردنی چۆن لە سەری دەنووسن و چۆن یادی دەکەن. ئەو وەسیەتنامەی خۆی گۆری و بریاریدا کە لە بارەی ئاشتیدا چالاک بێت. لە وەسیەتنامەی خۆیدا نووسی کە سامانی ئەو بۆ خەڵاتدانی مرۆڤایەتی و ئاشتی تەرخان بکرێت. سامانەکەی تەرخان کرد بۆ پێنج خەڵات، وەک خەڵاتی فیزیا، خەڵاتی کیمیا، خەڵاتی دەرمان و پزیشکی، خەڵاتی وێژەی و ئەدەبیات، خەڵاتی ئاشتی. لەو پێچ خەڵاتەی کە سامانی خۆی بۆ تەرخان کرد بوون، چواریان لە وڵاتی سوید لە 10ی مانگی دێسامبر دەدرێن بە براوەکان لەو رۆژەیدا کە ئالفریذ نۆبێل کۆچی دوایی کردووە. هەروەها خەڵاتی ئاشتی لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی وڵاتی نۆرویژ دەدرێت بە براوەکان. ئەو خەڵاتە دەدرێت بەو کەسانە و رێکخراوانە کە بۆ ئاشی چالاکن.
ئالفرێد نۆبێل لە 10ی مانگی دێسامبری 1896 لە ڤێلاکەی خۆیدا لە شاری سانرێمۆی وڵاتی ئیتالیا کۆچی دوایی کرد.

ئاڵفرێد نۆبێل
براوەی خەڵاتی ئاشتی لە لایەن کۆمیتەی خەڵاتی ئاشتی لە شاری ئۆسڵۆیە لە مانگی 11ی ئۆکتۆبەر ئاشکرا دەکرێت. هەورەها رێورەسمی پێشکەش کردنی خەڵاتەکەش لە 10 مانگی دێسامبر لەو رۆژەیدا کە ئالفرێد نۆبێل کۆچی دوایی کردووە بەڕێوە دەچیت. یەکەمجار خەڵاتی ئاشتی لە ساڵی 1901 درا بە هێنریک دونانت خەڵکی سویسرا و فرێد ریک پاسی خەڵکی فرانسە. هەتا ئێستا 134 خەڵاتی ئاشتی دراون. خەڵاتی ئاشتی دراوە بە 107 کەسیاتی و 24 رێکخراوی مرۆڤی.
براوەی خەڵاتی ئاشتی ئەمساڵی 2024 رێکخراوی ژاپۆنی( نیهۆن هیدانکیۆی) یە. ئەم رێکخراوە لە ساڵی 1956 دامەزراوە. رێکخراوەکە بۆ ئەو کەسانە دامەزراوە کە لە بۆمبی ئۆتۆمی هیرۆشیما و ناگاساکی رزگاریان بووە. بەڕێوەبەری ئەو رێکخراوە ناوی ” تۆشیوکی میماکی ” یە. ئەو یەكێکە لەو کەسانەی کە دوایی بە کار ‌هێنانی بۆمبی ئۆتۆمی لە لایەن ئەمریکاوە لە ساڵی 1945 بۆ سەر شارەکانی هێرۆشیما و ناگاساکی ماوەتەوە. ئەمریکا بە بۆمبی ئۆتۆمی ئەو دوو شارانەی لە کۆتایی شەری دووهەمی جیهانی لە ریکەوتی 6 و9 ی مانگی ئاوگۆستی 1945 بۆمباران کرد. بە هۆی ئەو بۆمبارانە نزیکەی 150.000یان 246.000 کەس کوژران. هەروەها چەندین کەسی دانیشتوی ئەو دوو شارانە دەژین توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون، یان منداڵەکانیان بە کەم ئەندامی لە دایک بوون. تۆشیوکی میماکی دەلێت هەرگیز بیری ئەوەم نەکردۆتەوە کە رێکخراوەکەمان خەڵاتی ئاشی وەرگری. ئەو رێکخراوە دژی بۆمبی ئۆتۆمەیە، دەڵێت دەبێ ئەو چەکە لە بنەرەترا بنبڕ بکرێت و نابێت هەرگیز بە کار بهێنرێت. رێورەسمی خەڵاتی ئاشتی لە 9 ی مانگی دێسامبرەوە دەست پێدەکات و پێشکەش کردنی خەڵاتی ئاشتیش 10ی دێسامبرە.

میداڵیای خەڵاتی ئاشتی
هەڵبژاردەی خەڵاتی ئاشتی ساڵی2024 زۆر گرینگە و رێکخراوی ژاپۆنی (نیهۆن هیدانکیۆی) شایستەی ئەو خەڵاتەیە. ئەو رێکخراوە دژی دروست کردنی چەکی ئەتۆمی و بە کارهێنانیەتی. هەروەها دەیهەوێت کە ئەو وڵاتانەی چەکی ئەتۆمیان هەیە، لە بەینی بەرن. داوخوازی ئەوەشە کە هەموو وڵاتانی جیهان واژۆی دروست نەکردنی چەکی ئەتۆمی بکەن. نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی مەترسی کۆمەڵکۆژی و وێران کاری کەم دەکاتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت