چۆنیەتی تیرۆر کردنی سەرۆک تورگوت ئۆزال، سەرکێشیەکی سیاسی ترسناک – بەشی پێنجەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کورداندن بەدەستکارییەوە/ عوسمان عومەر
زۆر ڕای جیاواز ھەبوو لەسەر ئەو واقیعی تیرۆرانەی دەکرا، سەرۆک ئۆزال “جەنگیز چانداری” بەنھێنی نارد بۆ گەیشتن بە ئاگر بەستێک لەگەڵ پەکەکە، خەلیل شیفگین دەڵێت: لەو سەردەمەدا لەگەڵ ئۆزال سەفەریکم کرد بۆ کۆمارە تورکیەکانی وەک ئۆزبەکستان و کازاخستان و قرغیزستان و تورکمانستان و لەوێشەوە بۆ ئازەربایجان لەو ماوەیە بەردەوام لەگەڵی بووم.
جەنگیز چاندار دەلێت: لە 14- 15ی نیسان بوو جەلال تالەبانی پەیوەندی پێوەکردم لە دیمەشقەوە و پێی ڕاگەیاندم؛ کە قسەم لەگەڵ ئوچەلان کردووە و بڕیاری درێژکردنەوەی ئاگربەستی بێ مەرجی داوە. خۆم گەیاندە ئۆزال لە تورکمانستان پێش ئەوەی بگاتە ئازەربایجان و ئەوەی پێم راگەیەندرا بوو ئاگادارم کرد ئەوەی دەیویست جێ بەجێ کراوە. ئازەربایجان کۆتا ویستگەی سەردانەکانی ئۆزال بوو بۆ ناوەراستی ئاسیا، بەپێی ئەونامەیەی گەیشتوە بە خانەوادەی ئۆزال، کەسێک ژەھرخواردی کردووە ئەوکاتەی لە ئازەربایجان بووە. پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ھیچ پەیوەندیەک بەو بریارەی ئۆزالەوە ھەبووە کە لەوێ بووە؟ کەبەزوویی بگەرێتەوە تورکیا و چارەسەری کێشەی کورد بکات؟ سەرۆکی پارتی کریکاران عەبدوڵا ئوچەلان لەبەندیخانە لەچاوپێکەوتێکی دا لەگەل پارێزەرانی کە پرسیاری لێکراوە سەبارەت تیرۆری ئۆزال گوتویەتی؛ منیش گومانم لەکۆچی دوایی سەرۆک ئۆزال ھەیە لەوکاتەدا، دوای ئەوەی ئۆزال ئامانجی گفتوگۆو چارەسەری کیشەی کورد بووە.
ئەحمەد ئۆزال دەڵێت: کاتێک لە عیشق ئابادی پایتەختی تورکمانستان بوین، باوکم پێی ڕاگەیاندم کەگەڕامەوە تورکیا مجازەفەیەکی ترسناکی سیاسی ئەنجام دەدەم دەربارەی کارێکی گرنگ، ئەویش چارەسەری کیشەی کوردە لەتورکیا تاھەتایی. ئەحمەد ئۆزال دەلێت: ئۆزال باجی ئەو موجازەفەیەی و سیاسەتی کرانەوەی بەڕووی کێشەی کورد کە دەشی زانی حکومەت و سوپا دژی ئەو کراونەوەیەن.
جەنگیزچاندار دەڵێت: کاتێک لەناو فرۆکە بوین لەباکۆوە بۆ ئەنقەرە ئۆزال پێی ڕاگەیاندم کە قسە لەگەڵ سولەیمان دیمیریل دەکەم و کەمێک چاوەران دەبم تابزانم کاردانەوەی چی دەبێت سەبارەت پلانەکەم، ئەوەشی پێراگەیاندم و دڵنیایی پێدام ئەوە قەرزێکە لەئەستۆمە بەرامبەر گەلەکەم و نرخی ئەو موجازەفەیەم ھەرشتێک بێت من بۆی ئامادەم. ئەوە ئاواتی سەرۆک ئۆزال بوو، بەلام نەیدەزانی رۆژی دواتر کۆتا رۆژی دەبێت.
سەرۆکی دەستەی پاسەوانی ئۆزال دەلێت: خۆمان ئامادە دەکرد بۆ چوونی سەیرکردنی یاری گەلەتە سەرای و یانەیەکی کۆسۆڤا، بڕیار بوو کاتژمێر 11ی شەو برۆین, بەلام کارەساتەکە لە نێوان کاتژمێر 10.20 و 10.30 ڕوویدا.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت