چۆنیەتی تیرۆر کردنی سەرۆک تورگوت ئۆزال، سەرکێشیەکی سیاسی ترسناک – بەشی شەشەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەحمەد ئۆزال دەلێت: باوکم خۆی ئامادە دەکرد بۆ نانخواردنی بەیانی و دایکم لە پێشیەوە بوو، کاتێک کەوتە سەرزەوی و وەک نەریتێک دەبوایە لە کۆشکی سەرۆکایەتی دوو دکتۆر و دوو ئۆتۆمبیلی ئەمبولانس لەوێ بێت، بەلام ئەو رۆژە نەدکتۆرەکان و نە ئۆتۆمبیلەکان لەوێ نەبون و خستیانە ناو ئۆتۆمبیلیکی کۆنی گواستنەوەو، ئەمبولانس نەبوو، لەبەشی فریاگوزاری گاتا چاوەروانیان دەکرد. بەلام ئەوان بردیان بۆ نەخۆشخانەی حاجەتەپێ و ماوەی 45 خولەک لە کۆشکیشەوە دوور بوو دواکەوت، بۆیە گیانی لەدەستدا..
خلیل شیفگین دەلێت: لە تورکیا ئەمبولانسی زۆر پێشکەوتو ھەبوو، تەنانەت دەتوانرا نەشتەگەری تێدا ئەنجام بدرێت، لەوانە 4 دانەمان لە کۆشکی کۆماری دانا بوو. ئەو رۆژەی باری تەندروستی تیکچوبوو بوو، ھیچیان لەوێ نەبوون. پێشتر سەحب کرابونەوە تاکو ئۆزال چارەسەری سەرەتایی بۆنەکرێت، تاگەیشتن بە نەخۆشخانە.
موسی ئۆزتورک دەلێت: بەپێی یاسای ئەوکات مرافقی یەکەم بەپلە یەک دەبوایە لەوێ بێت، دواتر بە پێی خشتە ئیمە دەھاتین، بەڵام بەھۆی ئەوەی ڕوداوەکە لەنەکاو بوو نوینەری پاسەوانەکان و تیمێکی مغاویر جەستەی سەرۆکیان خستبووە ناو سەیارەیەکی ئەمبولانسی ئەلمانی کە بەدیاری درابوویان بە ئێمە و بەردەوام بەھۆی بێتەلەوە پەیوەندیمان پێوە دەکردن، بەلام نەخۆشخانەی گاتا دووربوو, مورافقی یەکەم کە ناوی (ئەصلان پاشا) بوو کە دواتر فەرماندەی دووەمی ئەرکان پێی راگەیاندین کە دەیبەن بۆ نەخۆشخانەی حاجە تەپێ، کاتێک گەیشتینە ئەوێ، سەرۆکمان لەدەست دابوو. پرسیارەکە ئەوەیە پاداشت کراوە بەو پلەیە؟
خەلیل شیفگین دەلێت: دەبوایە لە بارودۆخی وەھا بگوازرێتەوە بۆ نزیکترین نەخۆشخانە، بەلام ئەوان گواستبویانەوە بۆ نەخۆشخانەیەک کە 15-20 خولەک دوور بووە, کاتیان بەفیرۆ داوە. ئەمبولانسێکی گونجاویش نەبووە. ئەمبولانسێکی کۆن کە شایستەی سەرۆک کۆمار نەبووە، پێی گواستراوەتەوە کارێکی تابڵێی خراپ بووە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت