عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: درۆی رەنگاو رەنگ.
له ساڵی 1992 تا ئێستا 2024، ئەوە 32ساڵە پەرلەمانی کوردستان نوێنەری چەند خانەوادەو بنەماڵەیەکی حیزبەکانە.
ئەوان پسپۆری درۆی رەنگاو رەنگن، بە ناو نوێنەری خەڵکەوە، دەگەنە هەموو ماڵ و کۆڵان و شەقامی شار‌و لادێ و ئۆردگاکان.
بەهەزارەها وێنەی کاندیدەکان و پەرۆی رەنگاورەنگ، هەموو شەقام و بازاڕ‌و شوێنە گشتییەکان داگیر دەکەن، هەموو میدیاکانیان پڕ کردوە، لە هاشوهوش، خەڵک لە وێنە و درۆ رەنگە کانیان بێزارە.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و نمایشی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و شه‌ڕه په‌ڕۆ و قسه‌ی نه‌شیاو و رق و کینه و بوغز و تۆمه‌ت هەلبەستن و تەزویری ناوسندوقی هەڵبژاردنەکان، سیناریۆو نمایشی سەرکردەکان، بوو بەمۆدیلی نوێی ده‌سه‌ڵا تدارانی کورد. کادرە هیچ لە بارانەبو و کاسەلێسەکان، ئەوانەی سواڵ بۆ پلەوپایەو بۆ کورسی و بۆ گیرفان دەکەن، دەبن بە کۆیلەی سەرۆکەکان.
نەفسیەتی نزمی وا دەبینن، چەند ساڵیک ئەندام پەلەمان بووە، جارێکی تر حیزب بۆ دووەم جار دایناوەتەوە، ئەوەندە نەفسیەت نزمە، بە هەموو لایەکدا هەڵپە دەکات، دوای هەشت ساڵ، بۆ جارێ سێیەمیش، دەیەوێت لە سەر دیوارەکانەوە خۆی هەڵداتە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە. ئەم هەموو کۆیلە و ماستاوچیانە، نەک ئەندام پەرلەمان، سەرۆکی حیزب و حکومەتیش بن، ناتوانن نوێنەی خەڵک و نیشتمانەکەیان بن، دەڵاڵی مەزاتخانەی رێبازی سەرۆکەکانیان و نوێنەری گیرفانی خۆیانن.کاری زۆربەی ئەمانە، دزی و تاڵا نی و زوڵم و غه‌در و جاسوسی و چاڵ ههڵکەندن، بۆسه نانهوهیە بۆ یه‌کتریی.
رۆژانه دەیان و سەدان دیاردەی نه‌شیاوو نابەجێی حیزبەکان له میدیا کانه‌وه ده‌گاتە هه‌موو ماڵه‌کان، بەمەش خو و رەوشتی و خانەوادەو منداڵە کانیشیان، تێک و پێک داوین .
ئەمانە وەک ئەندام پەرلەمانی خولەکانی تر، مشت و مڕیی بێ بنەماو شه‌ڕه کورسی و وشەی ناشیاو دەگرنە یەکتریی، دەیان بوختیان بۆ یەکتریی هەڵدەبەستن، ئەم کلتوورە ناشیرینانەی ناو هۆڵی پەرلەمان بەهۆی میدیاکانیانەوە ،دەگەیەننە ناو هه‌موو چین و تویژەکانی کۆمهڵگەو بەهای رێز‌و ئەدەب و وەفاو ئەمەک و شکۆیی کوردەواری زیاتر تێک دەشکینن.
ئەو ململانێ ناڕەوایانەی ئەوان، لەسەری سەرەوە، شۆڕ بوەتەوە بۆ خوارەوە، بووە به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان دیارده‌ی توند‌و تیژی و سیناریۆی تۆڵەو تۆڵە کردنەوە و کوشتن و بڕین و تاوان.
گه‌ر له رووی دەستوور و یاسا وە بڕ وانینە بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و کلتووریی و سایکۆلۆجی، چۆن بەو هه‌موو دیارده ناشیاوانەیان، ئیرادەی کۆمه‌ڵگەی کورده‌واریان بە جۆرێک تێک شکاندووە، تراژیدیایەکیان دروست کردووه، لە رەشەبای ژەهرو ئەنفال مەترسیدار تر.
هه‌موو بەرنامەکانیان، دژ بەنەریتی کوردەواری و زمانی ئه‌ته‌کێتی ئه‌ده‌بی قسه‌کردن و زمانی لۆژیکانەی نوسین و له‌یه‌کتر گه‌یشتن و یه‌کتر قبوڵکردنە، دژی به‌های مرۆڤ و شکۆی مرۆڤایه‌ت یه.
دەسەڵاتدارانی کورد، ئێوە به‌م سیناریۆو دیارده نەشیاوانەیان، خۆیان دادەپاچن و یەکتریی دەسڕنەوە، ئیتر چۆن ده‌توانن بەم ئەندام پەرلەمانانەتان نوێنەری خەڵک بن؟
ئێوە به‌م ئەندام پەرلەمانە لەب لەبانانەوە، بەو هەموو درۆ‌و فیشاڵانەوە، تەنیا بیر لە گیرفانی خۆتان دەکەنەوە ، چۆن دەتوانن ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان، به‌رەو پێگەیەکی دەستووریی و یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و کلتووری و ده‌روونی ببەن؟
ئێوە بە دروستکردنی ئەم هەموو کۆیلەو کەسێتیە فێڵبازو لاوازانە؟، چۆن ده‌توانین کۆمه‌ڵگەکه‌مان لە نەهامەتی دەرباز بکەن؟، چۆن هەنگاو بنێن بۆ گۆڕانکاری و بۆ داهێنان؟.
گه‌ر به وردی بڕوانینه، هەموو ئەو دیارده سلبیانەی سه‌رکرده‌کانی کورد، بە پێچەوانەی سەکردەکانی دنیاوە, ئەوان کۆمه‌ڵگە و نیشتمانەکەیان بەرەو ئاراسته‌ی گۆڕانکاری و پێشکه‌وتن و داهێنان بردووه. ئێوەش بەم بت و ئینتهیازیانە، جارێکی تر نەتەوەکەتان رووبەرووی تراژیدیایەکی تر دەکەنەوە.
ئەوان سەروەتی نیشتمان تاڵان ناکەن، قوتی خەڵک ناخۆن، نیشتنمان ناکەن بە مەزاتخانە، ئەم هەموو دەڵاڵە ساختەچیانە دروست ناکەن، ئەوان خۆیان لەسەرووی دەستوورو یاسا‌و هەورەکانەوە دانانێن.
ئەوان هاولاتیان رووبەرووی نەهامەتی ناکەنەوە، خۆیان فیرعەونانە ناژین و ژیانی هاوڵاتیان ناکەن بە دۆزەخ. دڵنیابن ئه‌م خولەی پەرلەمانیش، هەمان پلان و نەخشەو سیناریۆی سه‌رکرده‌کانی کوردە لە ناو پەرلەمان. هەموو بوارەکانی ژیان بەم بتانە دەکەن، بەقوربانی دەسەڵاتی عەقڵی مەزاجی تاک رەوانەی خۆیان.
ئەوان لە بری ئەم هەموو ئینتیازیانە بکەن بە پەرلەمانتار، دەبوایە بواریان بۆ گه‌نجه بەتواناکان بڕەخسەندایە. ئەوانەی پێشەنگ و سەرکردەی ئێستا‌و ئایندەی ئەم نییشتمانەکەیانن، بە پێی پسپۆری خۆیان رۆڵی خۆیان ببینیایە بۆ خزمەتی گەل و نیشتمان.
رۆژانه له‌میدیای حیزبەکانەوە ئه‌و هه‌موو هەڵسوکەوت و هه‌واڵه سلبیانه ده‌بینین. لە هەڵبژاردنەکاندا، حیزبەکان تراژیدیایەکی تر بۆ گەلەکەمان دێنێتە دی، لە ئەنفال مەترسی دار ترە. ته‌نیا پزیشکی پسپۆڕانی ده‌روونی و توێژەری ده‌روونی ده‌توانن بڕیار له سه‌ر دەروونی سایکۆپاتی ئاڵۆزیان بدات.
با لەمە زیاتر لەشکرێک، لە کۆیلەی گیرفان و دەسەڵات بە ناوی ئەندام پەرلەمان دروست نەکەین، ئەمانە خۆیان کۆیلەن بەردێکیان بۆ ناخرێتە سەر بەرد ێک. ئیتر هەموو درۆ رەنگاو رەنگە لە کوێدا چێی دەبێتەوە.
با لەمە زیاتر گه‌نجه‌کانی ئەم نیشتمانە نەخەینە پەراوێزەوە، لەمە زیاتر دەرگای دام و دەزگانی حکومەت و کەرتی تایبەتییان لێ دانەخەن، بالە بازاڕی مردووی بێ کار‌و کاسپیدا، بە گیرفانی خاڵی تێکیان نەشێنن، با بە ئەزموونە فاشیلانەوە لە مەزیاتر ئەم هەموو گەندەڵکاران دروست نەکەین، با لەمە زیاتر گەنجە بە تواناکانی نیشتمان، بە ناو رەنگاو رەنگەکانی حیزبەکاندا سەرگەردان و ون نه‌کەین.