چۆنیەتی تیرۆر کردنی سەرۆک تورگوت ئۆزال، سەرکێشیەکی سیاسی ترسناک – بەشی حەوتەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەحمەد ئۆزال دەلێت: دوای وەفاتی باوکم دوو خزمەتکاری کۆشک دیار نەمان, ژن و پیاوێک بون, لەناوکۆشک چاو و قاوەیان ئامادە دەکرد, وەک پێمان گەیشت گەشتی ھندارۆسیان کردووە, ھیچ شتێکیان دەربارەیان نازانین.
زۆر کەس دژی باسکردنی ئەوە بوون کە ئۆزال تێرۆرکرابێت، دەیانگوت مردنێکی سروشتی بووە بەنەخۆشی دڵ.
حەنەفی ئاڤچی دەڵێت؛ چەند ھەڵەیەک کراوە، بەلام بێ مەبەست بووە, ئەو کەسانەی کە لەدەوری بوون شایستەی ئەو دەستپێشخەریە نەبوون, بەڵام نەدکتۆر نە ئەمبولانس بونیان نەبوو لە کۆشک. پێدەچێت ڕوداوی مردنەکە سروشتی بێت، چونکە ئۆزال باری تەندروستی باش نەبوو لەو رۆژگارە, کێشی زۆر بوو. ساڵی 2012 نەشتەرگەری دڵی بۆ کرابوو.
ساڵی 2012 ئەنجامی لیکۆلینەوەکان دەریان خست گومانی تیرۆرکردنی سەرۆک ئۆزال ھەیە، بۆیە دادگا بڕیاریدا گۆرەکەی ھەلدرێتەوەو شیکاری بۆ جەستەی بکرێت.
ئەحمەد ئۆزال دەلێت؛ سەرۆکی پزیشکی دادوەری پێش ھەڵدانەوەی گۆرەکەی، پێی ڕاگەیاندم؛ مرۆڤ دوای5 ساڵ جەستەی مرۆڤ تەنھا ئیسکەکەی دەمێنێتەوە دوای ناشتنی. بەلام کە گۆرەکە دوای 19 ساڵ ھەڵدرێتەوە، گوتی رەنگبێ ھەندێ موو بدۆزینەوە, بۆیە چەند لێکۆلینەوەیەکی لەسەر دەکەین تا بزانین چی رووی داوە. جەستەی سەرۆک ئۆزال نێردرا بۆ پزیشکی داوەری تا جەستەکە شیکاری بۆ بکرێت.
حەسەن ئیشگوزار پارێزەری بنەمالەی سەرۆکی کۆچکردو لەوبارەیەوە دەلێت؛ دوای بڕیاری دادگا بە ھەلدانەوەی گۆرەکەی سەرۆک, بۆمان دەرکەوت کە ئاو کراوەتە ناو گۆرەکەیەوە, چون ئاو دەکرێتە ناو گۆرێکەوە کە 24 کاتژمێر پاسەوانی ھەبێت؟ دیارە کەسانێک ھەن کە ویستویانە شتەکان تیکەڵ ببن و سەری لێ دەرنەکرێت و تەگەرە بخاتە سەر شیکاری لەجەستەی سەرۆک تا ھیچ ئەنجامێک بەدەست نەھێندرێ. بەلام جەستەی خوالێخۆشبوو لەلایەک بوو ئەو ئاوەی نەگەیشتبویە بەئەمری خودا. ئەوە گومانەکانی زیاتر کرد کە خەلکانێک ھەبوون لە رۆژی دیاریکراو ئاوەکەیان کردۆتە ناو گۆرەکەوە. ئەوە رێرەوی لیکۆلینەوەکان دەگۆڕێت، بۆیە داواکاری گشتی چەند کەسێکی بانگێشتی دادگا کرد، بەلام دواتر بێتاوانی ئەوانی سەلماند، چونکە ھیچ بەڵگەیەک نەبوو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت