نەبەز جەلال: دیزاین کراو.!
وشە بە توێکڵە نێو پوچەکەی ئەمڕۆی سیاسەت ، کۆنە بێتامێکی، بە تام نوێ گەرمکراوە.!
لەم سەردەمی پێشکەوتنە گشتی و مێژووییەدا هەر جارەی چیرۆکێکی کۆنی جەندین جار تاقیکراوەو تێپەڕیو، بە چێژی گەرمە درۆیەکی گەوجانەی نوێ دەکەنە وێردی سەر زمانی خەڵکە نا کامڵ و سادەکەی وڵات و سیاسییە بێ ئابڕووەکانیش بە دۆخ و ژینگە سازو فێڵاوییە گونجاوەکەی خۆیان رۆژی پێ قاندەدەن، ناویشیان لێناوە ژیانکردن بە ( ئازادیی و سەربەخۆیی) .!
ئاخر کامە لە ( مەلیک و سەرککۆمار و سەرۆک حکومەت و سەرۆک حیزب و سەر و دەست سوڕاو، یان هەر دەسەڵاتی پلە و پۆستێکی حیزبی و حکومی ) ناوچەکە، بە گشتی هەموو سەرو بەرۆکەکانی کەهاتوون بە بەرگریکار و بێ بەرگرییەوە؛ کامیان بە بێ بڕینی هەنگاوەکانی پرۆسەی قاڵبی داڕێژراو و دیزاینکراو هاتونتە سەر کورسی دەسەڵات و حکومیان بە پاکی و پێویستییەکانی ژیانی خەڵک کردووە، ناویشیان لێناوە ( هەڵبژاردن بە دیموکراتی ) .!
بێگومان ئەوەشی یەکجار لە دیزاینەکە لا بدات و پێیەکانی خوار دابنێ، بۆ هەتا هەتایە ناتوانێت قاچ بخاتەوە سەر شانۆ و نمایشی سیاسی لە کاردەخەن،کورد ووتەنی: ( متمانە یەکجارە ). چانسی دوبارە بوونەوەی دەربڕینی ئەو چاکەیەش تەنها بە دوورگرتنە لە هەمان جۆرو شێوازی کۆتاییهێنانە بە قەدەری ڕێگای ڕۆشتوان.
ناویشیان لێ ناوە ( دەستاو دەستی ئاشتیانەی دەسەڵات ).!
بەگشتی تا ئاوەزی سیاسی لە ئاستی بینین و بیرکردنەوەی سەرانی پوچ لە قۆناغی ( جێ نشینی ) یەوە نەگوازینەوە بۆ قۆناغی بەدەست هێنانی بەرهەم و دەستکەوتی ( سەر نشینی ) بوون، ناتوانیین ئەم جۆرەر لە سەپاندنی قۆناغی دیزاینکراوی چوارچێوەگیراو تێپەڕێین. ئەمەشیان ناو لێ ناوە ( خەبات و تێکۆشان ).!
گەرچی زۆرگەلێکی سیاسی کورت بینی ئەزموون شکست ئەم جۆرە هەنگاوە بە دەرفەت و سودی میلەتەکەمان دەبینن بۆ تێپەڕاندنی گشت ئەو ئاڵۆزکاویی و ئازارەی توشی کورد بووەو هاتووە. بەڵام لە دواجاردا بەستنەوەی کێشەو خەباتی گەلێکی قوربانی بەخش ناچێتە چوارچێوەی شانۆیەکی دیزاینکراوەوە وەک چارەسەری ئازارشکێنک و نمایشی چەند ئەکتەرێکی جوڵاو بۆ پیشاندان و بەدەست هێنانی دەستکەوتی گەورە لەم قۆناغی پارچە پارچە بوون و وێرانکارییەدا کە گڕی شەڕ بەرەوە گەرمییەکی زیاتر بە سوتانی ناوچەکە جۆش دەدەن، کە یەک هەڵەی بچوکی ناوخۆیی دەبێتە تەقینی باڵۆنە پف تێکراوەکەی باشورو دۆخەکەش پوچەڵ دەبێتەوە بۆ ژێر خاڵی سفر. ناویشیان لێناوە ( ئاوەدانی و کۆڵنەدان ).!
- بابەتەکانی تری نەبەز جەلال
نەبەز جەلال: پیرۆزییەکانی سەروەری.!
-نەبەز جەلال: بەرماوەخۆری.
-نەبەز جەلال: ساڵ.!
- All Posts