چۆنیەتی تیرۆر کردنی سەرۆک تورگوت ئۆزال، سەرکێشیەکی سیاسی ترسناک – به‌شى هه‌شته‌م.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئه‌حمه‌د ئۆزال دەڵێت: ته‌نانه‌ت دواى هه‌لدانه‌وه‌ى گۆره‌كه‌ى باوكم, جه‌سته‌ى باوكم هه‌روه‌ك خۆى مابوو, ته‌نانه‌ت ئه‌ندامه‌ ناوخۆكانى و مۆخ و ئیسكه‌كانى و هه‌ندێ ئه‌ندامى بۆیه‌ هه‌ستان به‌شیكارى ته‌واوى ئه‌و به‌شانه‌ و دواتر وێنه‌یه‌كمان له‌ڕاپۆرتى پزیشكى دادوه‌رى پێدرا وپشتمان به‌پسپۆڕرى ژه‌هركرد كه‌به‌دوادا چونى بۆ بكات.
ئیرسى كالیك ئۆغلۆ فه‌رمانبه‌ر له‌ تاقیگه‌ دەڵێت: به‌دواداچونى ئیجرائاتى پزیشكى دادوه‌رى بوو له‌و كات و سه‌رده‌مه‌ و له‌و شوێنه‌ هه‌لده‌ستیان به‌ شیكارى ژه‌هره‌ بیایۆلۆژی و نه‌خۆشیه‌كانمان ده‌كرد, ته‌نانه‌ت ئه‌زمایشى تیشكى مان ده‌كرد و ئه‌و پشكنیانه‌ى ده‌مانكرد هه‌موییمان هه‌ریه‌كه‌ به‌كۆمه‌له‌ى خۆى به‌جیا داده‌نا ئه‌و ناوكه‌ى كه‌ ده‌بیَته‌ هۆكارى ژه‌هراوى بوون, له‌وانه‌ بكوژى مێروه‌كان زۆر به‌چڕى پشكینینى بۆكرا, و هه‌روه‌ها پشكنین بۆ كانزا قورسه‌كان و مادده‌ تیشكاوه‌ره‌كان كه‌ ده‌بیَته‌ هۆى ژه‌هراوى بوون كوشتن، پاریزه‌رى بنه‌ماله‌ى ئۆزال ده‌ڵێت: سه‌یرى ئه‌و راپۆرته‌مان كرد و له‌ئه‌نجامى شیكارى جه‌سته‌ى سه‌رۆك 4 مادده‌ى ژه‌هراوى دۆزرایه‌وه‌ ئه‌وانیش (كادمیۆم و پۆلۆنیۆم و ئه‌مریكانیۆم و دیدى دیدى تى) له‌سه‌ر جه‌سته‌ى سه‌رۆك هه‌بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى 19 سالا به‌سه‌ركۆچى دواییدا تێپه‌رى. بۆیه‌ سكالامان پێشكه‌ش كرد كه‌ مه‌رحوم ئۆزال به‌ ژه‌هر تیرۆر كراوه‌ و به‌تایبه‌ت ژه‌هرى كادمیۆم كه‌ یه‌كیَكه‌ له‌ میتاله‌ قورسه‌كان و زیانبه‌خشه‌ به‌ جه‌سته‌ى مرۆڤ، له‌تواناىدا هه‌یه‌ زۆر كردارى جه‌سته‌ بوه‌ستێنێ. بۆیه‌ تیرۆركردن به‌و ماده‌ تیشكاوه‌ره‌ كاریَكى ناسراوه‌، به‌لام با بڵێین به‌ پۆلۆنیۆم ژه‌هراوى كراوى بێت به‌ جاریك ئه‌وه‌ ڕوو نادات، به‌ڵكو به‌ چه‌ند جارێك ده‌كرێت.
ئه‌حمه‌د ئۆزال ده‌ڵێت: پێش كۆچى دوایی باوكم له‌ ئه‌مریكا بوین و پشكنینى گشتى ته‌واوى كردووه‌ له‌و ڕاپۆرته‌ هیچ كیَشه‌یه‌كى نه‌بووه‌. به‌لام دواتر هه‌ست كردن به‌ماندوبون, له‌سه‌ره‌خۆ رۆیشتن و ره‌نگ تێكچونى هه‌موى به‌هۆى ئه‌و ژه‌هره‌وه‌ بوو كه‌ پێى دراوه‌ به‌ چه‌ند جارێك نه‌ك به‌یه‌كجار. به‌پێ ڕاپۆرتى ده‌زگاى پزیشكى دادوه‌رى ژه‌هر له‌سه‌ر جه‌سته‌ى بونى هه‌بوو، گوتویان گه‌ر جارێكى دیكه‌ش گۆره‌كه‌ى هه‌لده‌نه‌وه‌ ئه‌و ژه‌هره‌ بونى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئیَسكه‌كانى ئه‌وه‌ روون ئاشكرا بۆوه‌.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت