چۆنیەتی تیرۆر کردنی سەرۆک تورگوت ئۆزال، سەرکێشیەکی سیاسی ترسناک – بەشی نۆھەم و کۆتایی.
ئەحمەد ئۆزال دەلێت: دوای کۆچی دوایی باوکم بە 5ساڵ کاتژمێر 1.30ی شەو لە نەخۆشخانەی حاجەتەپێ پزیشکی تاقیگەکە پێی ڕاگەیاندم کە باوکتیان ھێنایە ئێرە، ئیمە برێک خوێنمان لێوەرگرتوە، ئیوە وەک بنەمالەی کۆچکردوو دەتوانن داوای بکەنەوە، لای ئیمە ھەیە، ناچارین بتاندەینەوە. ڕۆژی دواتر پەیوەندییان پێوەکردم و گوتیان دوێنی شەو ئەو برە خۆێنەی وەرگیراوە لە دەست پەرستارێک بەھەڵە کەوتۆتە خوارەوەو شکاوەو ھیچی تیدا نەماوە. چۆن ئەوە ڕووی داوە، نازانین. رۆژنامەنوسێکم نارد بۆ نەخۆشخانەکە یەکێک لە پەرستارەکان پێی ڕگەیاندوە کە ئەو ماددانەی لە خوێنەکەی ئۆزالدا ھەبووە چەند ماددەیەکە نابێت لە خوێنی مرۆڤی سروشتیدا بونی ھەبێت.
گەراین بەدوای ئەو پزیشکەی جەستەی سەرۆکی پشکنی بوو, ناوەکەیمان لە یەکێک لە زانکۆکانی ئەمریکادا دۆزیەوە, بۆیە سەفەری فرجینیانمان کرد لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بەلام نەمانتوانی چاومان پێی بکەوێت. زانکۆکە پێی ڕاگەیاندین کەچەند مانگێکە لێرە وازی لەکارەکەی ھێناوەو زانکۆکە داوای بوردنی لێکردین، تەنانەت ژمارەی تەلەفونەکەشی پێنەداین، تا پەیوەندی پێوە بکەین. زیاتر گەراین بە دوای (دکتۆر سار سەلماس) رۆژنامەنوسێک، پرسیاری لێکردبوو سەبارەت بەکۆچی دوایی سەرۆک ئۆزال. لێرەدا سەردواێک دەرکەوت کە جەماعتەکەی فەتحولا گولەن دەستیان ھەبووە لە بەسیاسی کردنی دادگاییەکە.
خلیل شیفگین دەلێت؛ ئیستا گەیشتمە ئەو بڕوایەی سەرەتا پەیوەندی نێوان گولەن و ئۆزال زۆر باش بوو, دواتر خراپ بوو, ئۆزال پێی وابوو گولەن کەسێکی واقیعی نییەو لەزۆر شت ھەلەیە، بۆیە جەماعەتەکەی گولەن دەستیان کرد بە ووتار نوسین لەدژی ئۆزال.
حەنەفی ئاوچی دەلێت: دوای ئەوەی جەماعەتی گولەن دەستیان بەسەر دادگا تایبەتەکان و پۆلی دا گرتبوو لە نێوان ساڵەکانی 2007تا 2013 ھەر لێکۆلینەوەیەک بکرایە ئەوان کۆنترۆلیان دەکرد، ھەر ئەوان بوون گوێیان گرتبوو، ھەر ئەوانیش بوون لە رۆژنامەکاندا بڵاویان دەکردەوە بەو ھۆکارە دەیانەویست ئەوەی خۆیان ئامانجیانە بپێکن و ھەرشتێک دژی ئەوان بوایە ھەولیان دەدا بەلاڕێی دا بەرن بۆ بەرژەوەندی خۆیان. لەشاری نیویۆرک داوامان کرد چاومان بە ووتەبێژی فەرمی فەتحولاگولەن بکەوێت (یۆکسل ئەسلان دۆگان), داوای لێبوردنی کرد و نەیھێشت وینەی بگرین، بەلام بە دەقێکی نوسراو وەلامی چەند پرسیارێکی داینەوە، لەوانە؛ نوسیبوی رژێمی تورکیا و ئەو ھەڵا ئیعلامیەی بۆ تێوەگلانی گولەن لە کۆچی دوایی ئۆزال ساڵی 1993 کارێکی بێبنەمایەو زۆرنایەکەو لێی دەدەن. ئیمە بەتوندی رەتی دەکەینەوە. چونکە سەرۆک ئۆزال پالپشتێکی بەھیزی جولانەوەکەمابووە لەماوەی حوکمڕانی، چ وەک سەرۆک وەزیران و چ لەکاتی سەرۆکایەتی. چەند نامەیەک ھەیە پێش کۆچی دوایی بۆ دەولەتانی ناوەراستی ئاسیا, ھەولی داوە ھاوکاری ئەو خوینگایانەی ئیمە بکات و ئۆزال ھاوڕێەکی نزیکی گولەن بووە. لەکاتی ئەنجامدانی پشکنینەگشتیەکە بۆ سەرۆک ئۆزال لە ھیوستن، گولەن سەردانی کردووە.
توانرا دۆسیەی جەلەسەی کۆتایی و بریاری دادگامان دەستکەوت کە قازی گوتویەتی پێویست ناکات زۆرباسی ئەو بابەتە بکەرێت و زنجیرەیەک کەمتەرخەمی کراوە ھەر لەنەخۆش کەوتنی تا کۆچی دوایی نە دەزگای پزیشکی, نەدکتۆر ئەو رۆژەی کۆچی دوایی کردووە نەخوێنیان وەرگرتووە نە پشکنینی ووردی جەستەیان بۆنەکردووە, با وا مەزەندە بکرێت کەسەرۆک تیرۆر کراوە ئەوە تەنھا گومانە, زۆر بەڵگە دیارنەماون بەھۆی کەمتەرخەمی, دادگا بێتاوانی فەرماندەی ھەوالگری جەندرمە لە تۆمەتانەی ئاراستەی کران, ھەولدرا چاومان پێی بکەویچت، دواتر لەچاوان بزر بوو دیار نەما. قازی دادگاش لە کۆتایی بریارەکەی دەلێت: نەمانتوانی ئەو دەستە چەپەلە دیاربکەین کە دەستی ھەبووە.
کامەران قەرەداغی ساڵی 2020 لە دەرج میدیا لەوتاریکیدا دەلێت: سەرۆک ئۆزال پێی ڕاگەیاندم و جەختی کردەوە کە بەسەرکردە کوردەکان بڵێم؛ متمانەیان پێم ھەبێت و تورکیا دوژمنیان نییە. لە شوێنێکی دیکەی ووتارەکەی دەلێت: دەبینە پارێزەری کورد پرسیارم لیکرد چۆن دەبینە پارێزەری کورد کە خۆتان پارێزەری کوردی خۆتان نبن؟ ھەر لەو وتارەدا ھاتووە گوتم جەنابی سەرۆک کێشەکە گەیاندنی خزمەتگوزاری نییە، بەڵکو ئیوە دان بەناسنامەی نەتەوەی کوردا نانێن ئەویش. لەوەلامدا گوتی؛ کێشەیەکمان ھەیە باشوری خۆرھەلات کە ناوچە کردیەکانە پەکەکە کردەی چەکداری ھەیە لەوناوچانە. ھەروەھا دەلێت؛ پێمگوت ناتانەوێت مافی نەتەوەی کورد بسەلمێنن و تەنانەت ناھێلن بەزمانەکەی خۆیان قسە بکەن، ھەروەھا نایەلن لەقوتابخانەکان بخوێندرێت و رۆژانە رووبەروی داپلۆسین و ئەشکەنجە و ئازار دەدرین تا ئەو کێشەیە بەو شێوەیە بەردەوام بێت بارو دۆخی تورکیا ھەر وا دەمێنێتەوە.