فه‌رمان عزیز شریف: كورد له سه‌رژمێری عێراق – به‌شی یه‌كه‌م.
مێژووی سه‌رژمێری له عێراق
سه‌رژمێری به‌گه‌وره‌ترین پڕۆسه‌ی ئاماریی داده‌نرێت كه وڵاتان چه‌ند ساڵ جارێك ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، سه‌ره‌تا با باسی مێژووی سه‌رژمێری بكه‌ین له عێراق له‌دوای دروست بوونی ده‌وڵه‌تی عێراق.
1- یه‌كه‌م سه‌رژمێری له‌ساڵی 1927 له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی گشتی باری شارستانی عێراق ئه‌نجام دراوه، زیاتر بۆ دوو مه‌به‌ست بووه یه‌كه‌م بۆ مه‌به‌ستی ڕێكخستنی تۆماری دانیشتوان بووه چونكه هیچ ئامار و داتایه‌ك له‌به‌ر ده‌ست نه‌بووه له‌سه‌ر ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق، دووه‌م بۆ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌یانگرێته‌وه.
2- دووه‌م سه‌رژمێری له ئه‌یلولی 1934 به‌هه‌مان شێوه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی گشتی باری شارستانی عێراق ئه‌نجام دراوه كه ئه‌مه جیاواز له‌سه‌رژمێری یه‌كه‌م عێراقی و بیانی یه‌كانیش تۆماركراون كه له‌ناو عێراق نیشته‌جێ بوون.
3- سێ یه‌م سه‌رژمێری له له 19ی تشرینی یه‌كه‌می 1947 به‌هه‌مان شێوه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی گشتی باری شارستانی عێراق ئه‌نجام دراوه له‌م سه‌رژمێری یه سه‌رجه‌م دانیشتوانی عێراق له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێر تۆماركراون.
4- چواره‌م سه‌رژمێری له 12ی تشرینی یه‌كه‌می 1957 به‌هه‌مان شێوه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی گشتی باری شارستانی عێراق ئه‌نجام دراوه له‌م سه‌رژمێریه دانیشتوانی سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه و گونده‌كان تۆماركراون.
5- پێنجه‌م سه‌رژمێری له تشرینی یه‌كه‌می 1965 ئه‌نجام دراوه. تاكو ئه‌وكاته هیچ یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌سه‌رژمێری له‌عێراق نه‌بوو دواتر یاسای ژماره 21ی ئامار له ساڵی 1972 ده‌رچوو به‌پێ ی ئه‌و یاسایه ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری به‌ده‌سته‌ی ئامار سپێردرا.
6- شه‌شه‌م سه‌رژمێری له عێراق له 17ی تشرینی یه‌كه‌می 1977 بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رژمێری له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئامار ئه‌نجامدرا كه له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی و پێوه‌ره نێوده‌وله‌تیه‌كانی تایبه‌ت به‌سه‌رژمێری ئه‌نجامدرا بۆ تۆماركردنی داتا و زانیاریه‌كان.
7- حه‌وته‌م سه‌رژمێری له 17ی تشرینی یه‌كه‌می 1987 ئه‌نجامدرا، گۆڕانكاریه دیمۆگرافی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق بۆ شارنشین و گوند نشینه‌كان تۆماركرا.
8- هه‌شته‌م سه‌رژمێری له 16ی تشرینی یه‌كه‌می 1997 ئه‌نجامدرا له‌كۆی 18 پارێزگای عێراق ته‌نها له 15پارێزگا ئه‌نجامدرا، له هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئه‌نجام نه‌درا چونكه به‌هۆی ڕاپه‌رینه‌كه‌ی به‌هاری 1991 و دروستبوونی هێلی 36 هه‌رێمی كوردستان بووه خاوه‌نی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی خۆی و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عێراق نه‌مابوو.
دوای ڕوخانی صدام حسین له2003 باروودۆخی عێراق گۆڕانكاری گه‌وره‌یان به‌سه‌رداهات و به‌هۆی ده‌یان كێشه و گرفت نه‌توانرا له‌ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوو هیچ سه‌رژمێریه‌ك ئه‌نجام بدرێت، هه‌رچه‌نده له‌ساڵی 2009 و 2010 هه‌وڵ درا سه‌رژمێری ئه‌نجام بدرێت و قۆناغی یه‌كه‌می سه‌رژمێریش ده‌ستی پێكرد به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی سیاسی لایه‌نه‌كانی عێراق و ڕێكنه‌كه‌وتنی كورد و شیعه و سوننه پڕۆسه‌كه ئه‌نجام نه‌درا و هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
جیاوازی ئه‌م سه‌رژمێری یه
ئه‌م سه‌رژمێری یه كۆمه‌ڵێك جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رژمێری یه‌كانی دیكه وه‌ك:
1- یه‌كه‌م سه‌رژمێریه دوای ڕوخانی صدام حسێن له 2003له عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.
2- یه‌كه‌م سه‌رژمێریه له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت دوای ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری 1991.
3- دوایین سه‌رژمێری له‌عێراق ئه‌نجام درابێت ئه‌وه‌ی ساڵی 1997 بوو كه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام نه‌درا، واته له عێراق 27ساڵه سه‌رژمێری ئه‌نجام نه‌دراوه، له هه‌رێمی كوردستان یش له سه‌رژمێر حه‌وته‌م كه ساڵی 1987 ئه‌نجامدرا سه‌رژمێری ئه‌نجام نه‌دراوه، واته له هه‌رێمی كوردستان یش 37 ساڵه سه‌رژمێری ئه‌نجام نه‌دراوه. كه‌چی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان چوار ساڵ یان پێنج ساڵ جارێك سه‌رژمێری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
4- یه‌كه‌مجاره سه‌رژمێری له عێراق به‌ئه‌لیكترۆنی و داتابه‌یس و كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ری ئه‌نجام ده‌درێت، كۆمه‌ڵێك ئاسانكاری و ورده‌كاری تێدایه كه كه‌مترین هه‌ڵه‌ی تێدا ده‌كرێت، به‌كه‌مترین كات زانیاریه‌كانت بۆ شیده‌كاته‌وه و داتاكانت ده‌خه‌ته به‌رده‌ست.
5- له‌م سه‌رژمێری یه هیچ جۆره فۆرم و كاغه‌ز و تۆماری سه‌ر كاغه‌ز به‌كارناهێنرێت و هه‌موو پڕۆسه‌كه به تابلێت(ئایپاد)ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌و زانیاریانه‌ی تۆمار ده‌كرێت ڕاسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه ئه‌و داتا سه‌نته‌ره‌ی له‌به‌غدا دانراوه.
6- ئه‌م سه‌رژمێری یه له‌كه‌مترین كات ئه‌نجام و داتا ژماره‌كان ده‌خاته به‌رده‌ستت به پێچه‌وانه‌ی سه‌رژمێری یه‌كانی ڕابردوو كه چه‌ندین مانگی پێویست بوو تاكو ئه‌و فۆرمه ده‌ستی و نوسراوانه‌ی سه‌ر كاغه‌ز كۆده‌كرانه‌وه وزانیاریه‌كانی ناو شیكار ده‌كران له‌م سه‌رژمێری یه ده‌توانرێت له چه‌ند كاتژمێرێك زانیاریه‌كان ڕابگه‌یه‌نرێت.
7- له‌م سه‌رژمێری یه وێنه‌ی ته‌واوی عێراق له ئاسمان گیراوه و خراوه‌ته سه‌ر نه‌خشه و داخیلی ئه‌و تابلێت(ئایپاد)انه كراون، به‌رنامه‌ی نه‌خشه‌ی جوگرافی و GIS به‌كارهێنراوه، هیچ خانوو و باڵه‌خانه‌یه‌ك نیه له‌و نه‌خشه‌یه ده‌رنه‌چووبێت و ته‌نانه‌ت كابینه‌یه‌كی بچووكی دوو مه‌تری یان عه‌ره‌بانه‌یه‌كی بچوكی جێگیری سه‌ر شه‌قامه‌كان یش له نه‌خشه‌كان وێنه‌یان گیراوه و له قۆناغی گه‌مارۆسازی و ژماره‌لێدان تۆماركراون.