عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان.
له 19/ 10 / 2005 وه دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق، 40 زنجیره دانیشتنی له گه‌ڵ شکاتکهرانی دۆسیه‌ی دوجیل ئه‌نجامدا.
له 5/ 11/ 2006 له (41) هه‌مین دانیشتنی تایبه‌تی دوجیل، به سه‌رۆکایه‌تی دادوه‌ر ره‌ئوف ره‌شید عه‌بدولره‌حمان به‌ڕێوه چوو. دوا بڕیاری دادگا راگه‌یه‌نرا:
به له سیداره‌دانی سه‌دام حسین سه‌رک کۆماری عێراق و به‌رزان تکریتی سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگریی، عه‌واد به‌نده‌ر سه‌رۆکی دادگای الثوره هه‌تا مردن، حوکمی زیندانی هه‌تا هه‌تایی بۆ ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان و 15سال زیندانی کردنی عه‌لی دایخ و عه‌بدوڵا کازم و مه‌زهه‌ر عه‌بدوڵا و محه‌مه‌د عهزاویش ئازاد کران. به پێی یاسا ده‌بێت له ماوه‌ی مانگێك دا دۆسێی تایبه‌تی هه‌ریه‌که‌یان ره‌وانه‌ی دادگای ته‌میز بکرێت.
بۆ پێدا چوونه‌وه‌ی سزاکان و دواتر دادگای ته‌میز، بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر بدات. ئه‌گه‌ر دادگای ته‌میز ته‌سدیقی حوکمه‌که‌ی کرد ته‌واو ده‌بێت. له دوای یه‌ک مانگ له ده‌رچونی بڕیاری دادگای ته‌میز، حوکمی ئیعدامه‌کان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنه‌وه جێ به‌جێ ده‌کرێن.
لێره‌دا نامه‌وێت باسی ترژیدیای تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال و کیمیابارانی ( هه‌ڵه‌بجه )و ( هه‌ڵه‌دن و به‌رگه‌ڵو و سه‌رگه‌ڵو و یاخسه‌مه‌ر و کانی توو و ئاوه‌ژێ و نۆلچکه و چنارنه و شێخ وه‌سانانی دۆڵی بالیسان و توتمه و زێنێ و بهلالوکاوا و ئالانه و دهراشێ و قه‌یوان و کۆڕه‌نگ و قزله‌ر و سنگر و مێوڵاکه و زێوێ و دهۆک و قه‌ره‌داغ و تۆمار قهمهر و گورگان و مه‌له‌کان و گۆڕشێر و که‌ندۆڵ و به‌ردۆک و بلێ و نالێ و تاهێ و شاناخسێ و سێوسێنان و دوکان و به‌له‌کجاڕ و جافه‌ران و وڵیان و گۆپته‌په و عه‌سکه‌ر و مایله و سه‌رچما و شێخان و که‌ڵه شێره و چه‌می رێزان و قۆچه‌بڵاخ و زه‌رزێ و تازه‌شاری گه‌رمیان و تیکا و باوهرکهقرێ و برحێنێ و گهلناسکی و مێرگه تووی و سارکی )
گه‌ر ئه‌م تاوانی زنجیره جینۆسایدانه له گه‌ڵ دوجیلدا به‌راورد بکه‌ین، به هه‌موو پێوه‌رێکی ده‌ستوورو یاسا‌و رێسایه‌ک، هاوکێشەی ته‌رازوه‌که زۆر لاسه‌نگ ده‌بێت.
گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی تاوانی جینۆساید له ئاستی دنیا؛
+ یه‌که‌م تاوانی گه‌وه‌ی جینۆساید له ساڵی 1915له لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه نزیکه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌رمه‌نییه‌کان به‌رپا کرا، 3نزیکه‌ی ملوێن ئه‌رمه‌نیان کۆمه‌ڵکوژ کرد.
+ دووه‌م تاوانی گه‌وره‌ی جینۆساید له 30 حوزه‌یرانی 1933 له لایه‌ن هیتله‌ره‌وه به‌رپاکرا، ئه‌وکاته راوێژ کاری ئه‌ڵمانیا بوو، بریتی بوو له به کۆمه‌ڵ سوتاندنی جوله‌که‌کان، ئه‌م جینۆسایده تا 8ی ئازاری 1944 به‌رده‌وام بوو، له گه‌ڵ وه‌ستانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی کۆتایی هات، تا ئێستا نه‌توانراوه ژماره‌ی ته‌واوی ئه‌و جوله‌کانه له هۆلۆکۆست کوژران ده‌ربخرێت. ده‌ڵێن ژماره‌یان 5 ملوین و 860هه‌زار که‌س بووه.
تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی ناوچه جیا جیاکانی کوردستان له 21 / 2 /1988 – 6 / 9 / 1988 ، به بڕیاری 160 له 29/ 3/ 1987 له لایه‌ن سه‌دام حسین سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش و به ئیمزای خۆی ده‌رچوو، هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی ره‌های خۆی ده‌دات به عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمایه‌تی، باوه‌ڕپێکراوی نهێنی نوسینگه‌ی رێکخستنی باکوور.
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید به بڕیاری 4008 له 20 / 6 / 1987، بڕیاری ئه‌نفال و کیمیا باران و جینۆسایدی کورد، بۆ جێبه‌جێکردن بۆ سه‌راپا سه‌رکردایه‌تی فه‌یله‌قی یه‌ک و دوو و پێنج ده‌ر ده‌کات، به هه‌ماهه‌نگی هه‌موو ده‌زگا باڵاکان.
له 22 / 9 / 1980 به بڕیاری سه‌دام حسین جەنگی عێراق –ئێران برپابوو. دوای 8ساڵ له 20/ 8 / 1988 کۆتایی هات، هه‌موو ژێڕ خانی ئابووری عێراق بۆ جه‌نگ و کوشتن و بڕین ته‌رخان کرا، هه‌موو تەمەنەکان لە عێراق به پیرو گه‌نجه‌وه بۆ به‌ره‌ی جه‌نگ بران. زۆربه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان له روومادی و مه‌عنه‌وی و به نهێنی و ئاشكرا هاوکاری سه‌دامیان کرد.
میدیاکانیان له خزمه‌تی سه‌دام و شه‌ڕی قادسیه‌دا بوو، گوایه پاریزگاری له (ده‌روازه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نیستمانی عه‌ره‌بی ) ده‌کات.
یه‌کێتی سۆڤیه‌ت پسپۆڕه‌کانی بواری چه‌کی کیمیایی نارد بۆ عێراق، له کارگه‌کانی (قائم و عه‌کاشات و سامه‌را )دا چه‌کی کیمیایان بۆ سه‌دام به‌رهه‌م ده‌هێنا.
چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و که‌ره‌سته‌ی قه‌ده‌غه‌کراوی نێو دەوڵەتیان به عێراق ده‌فرۆشت، له دۆسیه‌ی (میدل ئیست راتا پڕۆجیکت ) ناوی 196 کۆمپانیای ( ئه‌رجه‌نتین و نه‌مسا و به‌لجیکا و سویسرا و فه‌ره‌نسا و به‌رازیل و میسر و ئه‌ڵمانیای فیدراڵ و یۆنان و هند و ئیتالیا و ژاپۆن و جێرسی و مۆناکۆ و پۆڵۆنیا و ئیسپانیا و سوید و به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکا ).
دیاری کردووه، که که‌لوپه‌لی جۆراو جۆری چه‌کی کۆکوژیان داوه به عێراق له‌وانه:
چه‌کی رۆکێت و مادده‌یی کیمیاویی و ته‌کنه‌لۆژیای پێشکه‌وتوو
جگه له‌م چه‌که قه‌ده‌غه‌کراوانه:
+ چ. ب: چه‌کی بایه‌لۆژی و جهرسوومی .
+ چ. ک: چه‌کی کیمیایی و ته‌کنه‌لۆژیا .
+ چ. ر: تهسمیمکردنی رۆکێت و پێداویستییه‌کانی دروست کردن .
+ چ. ئه: چه‌کی ئه‌تۆمی و خه‌ستکردنه‌وه‌ی یۆرانیوم به ته‌کنه‌لۆژیاو که‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌کانییه‌وه.
+ چ. د : ته‌سمیم کردنی چه‌ک و که‌لوپه‌لی دروست کردن ، بۆ تۆپی دوور هاوێژ .
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ،ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ، به‌رگی سێیه‌م ، چاپ نه‌کراوه.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه هروئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسیده له جیهان – بەشی کۆتایی.
-عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
- All Posts