ئارپاک سەرگەتی: سوود و قازانجەکانی ڕووسیا لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەر جەنگێک لە نێوان ئێران و ئێسرائیلدا رووبدات، زۆرترین سوود و قازانجی بۆ رووسیا دەبێت و دەتوانین بڵێین کردنەوەی دەرگایەکە بۆ هەڵمژینی هەوایەکی تازە بۆ ئەم وڵاتە؛
یەکەم/ بە دەستپێکی جەنگ و بەرزبوونەوەی سیعری نەوت لە بازار و بۆرسەکانی جیهان، ئابووری وێران و پەککەوتووی ڕووسیا زووترین سوود دەکات و هەل دەرفەتێکی زێڕین دەبێت بۆ بوژانەوەی ئابووری ئەم وڵاتە کەلە ئاکامی جەنگی چەن ساڵەی ئۆکرانیا لەلێواری داڕماندایە.
دووەم/ بەداخستنی گەرووی هورمز لە کەنداوی فارس، ئەگەری هەناردەکردنی نەوت لەم ناوچەیە کە دەوڵەمەندە بە سەرمایەی نەوت، نزیک دەبێت لەسفر و دونیا رووبەڕووی قەیڕانی گەورەی وزە دەکاتەوە و بەم پێیە گەمارۆکانی سەر ڕووسیا بە شێوەیەکی کرداری بێ ئەنجام دەبێت.
سێیەم/ وەستانی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ چین، وەکوو ڕکابەری ڕووسیا، ئاسانکاریە بۆ هەناردەکردنی نەوتی رووسیا بۆ چین و زۆربوونی داهاتی ئەم وڵاتە.
چوارەم/ تەرکیزو فۆکۆسی جیهان و ڕۆژئاوا لەسەر ناسەقامگیرییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت بەریەککەوتنی تاران و تەلەبیب، دەبێتە هۆی پەراوێزخستنی جەنگی ئۆکراین و ڕەخسێنەری دەرفەتە بۆ پێشڕەویەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا…
لەم ڕوانگەوەیە کە ئەمریکا و وڵاتانی کەنداوە داوا لە ئیسرائیل دەکەن وەڵامی ئێران نەداتەوە، یان لانیکەم وەڵامەکە بە جۆرێک بێت دامەزراوە ناوکی و نەوتییەکانی ئێران نەکاتە ئامانج.
درەنگ وڵامدانەوە ئیسرائیل پەیوەستە بەم بابەتەوە بۆیە لە نوێترن لێدوانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، داوای گفتوگۆ دەکەن بەمەرجی چەک کردنی حیزب اللە وگەڕانەوە بۆ پشت ڕووباری لیتانی، ئەوکاتە هیچ هێرشێک بۆ سەر ئێران ڕوو نادات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت