ئارپاك سه‌رگه‌تی: چارەنووسی دووەمین شەڕی ناوخۆ لە سوریا – ئایا ئەسەد سەردەکەوێت، یان هێزەکانی سوریای دیموکرات؟
شه‌ڕو پێكدادان له سووریا گه‌شتۆته هه‌ستیارترین قرناغی خۆی، کەس پێشبینی نەدەکرد كه پێشڕه‌ویه‌كانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ته‌حریر شام به‌و خێراییه بێت و دوای ده‌ستڕاگرتن به‌سه‌ر شاری حه‌له‌ب. به‌ره‌و حه‌ما به‌رێكه‌ون. له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌نگۆی جیاواز ده‌بیسترێت سه‌باره‌ت به هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ركرده باڵاكانی سوپای ئه‌سه‌د و پهیوهوهندی گرتنیان به گروپه‌كانی ئهپۆزیسیۆنهكانهوه. هه‌روه‌ها بڕێك له ماڵپه‌ره‌كان باسی كوده‌تا ده‌كه‌ن و بڕیكتر پێیان وایه كه رووسیا پشتی له ئه‌سه‌د كردووه و ته‌نانه‌ت جه‌نه‌ڕاڵ حسام لۆكای وه‌ك جێگره‌وه‌ی دیاری كردووه. گه‌ر هه‌موو ئه‌م ههوالانهش ڕاست نه‌بن ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن كه دۆخی سووریا ته‌واو ئاڵۆزه و ناسه‌قامگیره. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێی پرسیاره ئه‌وه‌یه كه داهاتووی ئه‌م شه‌ڕه چۆن ده‌بێت و كام به‌ره براوه‌ی ئه‌م جه‌نگه ده‌بن؟ ئایا جارێكی دیكه به‌ره‌ی سووریا و ئێران و رووسیا ده‌توانن هێزه هێرشبه‌ره ئۆپۆزیسیونهكان سه‌ركوت كه‌ن یان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مجاره به هۆی ڕووداو و پێشهاته‌كان له ئاست ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی، به قازانجی ئه‌سه‌د نابێت و خۆری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به‌ره‌و ئاوابوون ده‌ڕوات؟
خێرایی له به‌ره‌و پێشچوون براوه‌ی جه‌نگی سووریا دیاری ده‌كات.
بە درێژایی مێژوو فاکتەری “خێرایی ئۆپەراسیۆن” یان “کەمکردنەوەی کات” ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی لە شەڕەکاندا هەبووە. لە شەڕی ناپلیۆن لەگەڵ ڕووسیا، فاکتەری کات بووە هۆی لەناوچوونی ئیمپراتۆریەتی فەرەنسا. دوودڵی ناپلیۆن لە هێرشکردنە سەر ڕووسیا بووە هۆی ئەوەی فەرەنسییەکان ڕووبەڕووی زستان و لەناوچوونی سوپای ناپلیۆن ببنەوە. زۆرێک لە مێژوونووسان پێیان وایە هۆکاری سەرکەوتنی هیتلەر لە یەکەم ئۆپەراسیۆنەکانیدا لە جەنگی جیهانی دووەمدا خێرایی زۆری هێرشەکانی بووە. لە ئۆپەراسیۆنی تاڵیبان دژی حکومەتی ئەفغانستانیش کات فاکتەری یەکلاکەرەوە بوو. تاڵیبان هێندە خێرا شارەکانی ئەفغانستانی داگیرکرد کە سوپای کۆماری ئەفغانستان چانسی چاکبوونەوەی بۆ دەست نەکەوت. پێدەچێت ئەم فاکتەرە لە شەڕی ئێستای سوریاشدا گرنگ بێت. ئەندامانی تەحریر شام و هێزەکانی سوریای دیموکرات هەوڵ دەدەن بە زووترین کات کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن. ئۆپەراسیۆنەکانیان لەڕادەبەدەر خێران و تەنها لە ماوەی دوو ڕۆژدا توانیان بگەنە حەما. هۆکاری پێداگرییان لەسەر خێرایی ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرەکان ئەوەیە کە ئەگەر ئۆپەراسیۆنەکانیان درێژبکرێنەوە، ڕەنگە بەرەی لایەنگرانی حکومەتی سوریا بچنە نێو هاوپەیمانییەوە و ڕێگە لە هێرشی زیاتر بگرن.
بەرەنگاربوونەوە و دواخستنی شەڕ؛ تاکە ڕێگای ئەسەده بۆ سەرکەوتن.
پێدەچێت تا شەڕی سوریا درێژە بکێشێت، دەسەڵاتی ئەسەد و سوپاکەی زیاتر دەبێت و دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن کەم دەبێتەوە. گرنگترین هۆکارەکانی ئەمەش بەم شێوەیەن:
A. لە ئێستادا رووسیا وبەرەی خۆڕاگری، کە هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی سوپای عەرەبی سوریا بوو بەسەر داعش و بەرەی نوسرە لە جه‌نگی یه‌كه‌می سووریا، خۆیان له جه‌نگدان وتوانایی پشتیوانی ته‌واویان نیه بۆ رژێمی به‌شار ئه‌سه. به تایبه‌ت به‌ره‌ی خۆڕاگری دەستی هەیە لە دەرئەنجامەکانی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کۆتایی پێهاتووه. حیزب الله ی لوبنان شەڕێکی یەکجار درێژ و سەختی لەگەڵ ئیسرائیل هەبوو، هەروەها سەرنجی سوپای ئێران لای ئیسرائیل و هەڕەشەکانی ئەم ڕژێمەیه. گومانی تێدا نییە ئەگەر نەیارانی ئەسەد ئەم دەرفەتە نەقۆزنەوە و نەتوانن بە ئامانجەکەیان بگەن، ئەوا بەرەی خۆڕاگری خۆیان بەهێزتر ده‌كه‌ن بە هێزێکی فراوانه‌وه هێرش دەکەنە سەر پێگەکانی تەحریر شام.
B. ئەگەر شەڕەکە درێژە بکێشێت، ئەوا حکومەتەکەی ئەمریکا دەگۆڕێت و دیار نییە سیاسەتی نوێی ئیدارەی ترەمپ سەبارەت بە سوریا چی دەبێت. هەرچەندە ترەمپ زۆر حەزی لە ئیسرائیلە، بەڵام لەگەڵ گروپە ئیسلامییەکان لە پەیوەندییەکی باش‌دا نییە و ڕەنگە فشار بخاتە سەر تەلئەبیب و وڵاتانی عەرەبی بۆ ئەوەی بە زووترین کات کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن و پاڵپشتییەکانیان بۆ تەحریر شام کەمبکەنەوە.
C. هەروەها هاتنەوهی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی دەتوانێت ببێتە هۆی کۆتایی هاتنی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا و ئەگەر ئەم شەڕە کۆتایی پێبێت، ڕووسیا بوارێکی زیاتری دەبێت بۆ دەستوەردان لە بەرە جیاوازەکانی سوریا، و ڕەنگە بەهێزتر لە ئەسەد و سوریا پشتیوانی بكات.
D. درێژکردنەوەی شەڕ لە سوریا دەتوانێت پاڵنەرەکانی تورکیا بۆ پاڵپشتی دارایی تەحریر شام کەم بکاتەوە. هەروەها درێژبوونەوەی شەڕەکە دەتوانێت هاوکات بێت لەگەڵ گۆڕانکارییە سیاسییەکان (بۆ نموونە گۆڕینی حکومەت) لە ئیسرائیل و سیاسەتی تەلئەبیب سەبارەت بە سوریا بگۆڕێت.
E. گروپە چەکدارەکانی ته‌حریر شام لە شەڕی پارتیزانی خێراییه‌كی زۆریان هەیە. داعش توانی لە ماوەی چەند مانگێکدا بەشێکی زۆری سوریا و عێراق بگرێت. به ڵام به تێپه‌ڕبوونی کات هێزی ئه‌م گرووپه که‌م بووه‌وه وناچار بوون به کشانه‌وه و ته سلیم بوونیان بهحکوومهتهكانی عێراق و سووریا. ئەم بابەتە پێده‌چێت بۆ تەحریر شامیش دووبارە ببێته‌وه.
ئەو فاکتەرانەی سەرەوە ئەوە دەردەخەن کە سوپای سوریا بۆ سه‌ركه‌وتنی پێویستی به كات و درێژكردنه‌وه‌ی جه‌نگه بۆیه له‌هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی تا دەتوانن پێش بە پێشڕەوی خێراكانی تەحریر شام بگرن و شەڕ درێژ بکەنەوە. بێگومان هیچ گەرەنتییەک نییە کە لەگەڵ درێژبوونەوەی شەڕەکە، پرسی سوریا بە قازانجی ئەسەد و حکومەتی سوریا کۆتایی پێبێت، بەڵام گومانی تێدا نییە کە کورتکردنەوەی شەڕەکە بە زیانی بەشار ئەسەده وكه‌وتنی حكومه‌تی دیمه‌شق به دوای خۆیدا ده‌هێنیت.