عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئەنفال، سێ یه‌مین تاوانی جینۆسایده له جیهان – بەشی سێیەم
خوێن
لە داموده‌زاگا نهێنی یه‌کانی دوڵەتی عێراقدا، خوێنیان له گه‌نجه کورده ئه‌نفالکراوه‌کان ده‌رده‌هێنا، بۆ سه‌ربازه برینداره‌کانی جه‌نگی عێراق – ئێران.
(١٨پاکیزەکە)
به پێی دیکۆمینتی : ژماره 1601 له 10 / 2 / 1989، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مخابه‌راتی ته‌ئمیمم بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له به‌غداد ، ناوی 18کچ تۆمارکراوه، ته‌مه‌نیان له 14-29 ساڵ، بۆ ئه‌وه‌ی به پێی فه‌رمانه‌کانیان بینێرن بۆ مه‌لهاو نادی شه‌وانی کۆماری میسری عه‌ره‌بی.
چه‌ندان لێپرسراوی حیزبی به‌عس له دام‌و ده‌زگاکانی ئیستیخبارات، موخابه‌رات و ئه‌من و سوپا، چه‌ندان کچی کوردی ئه‌نفالیان له زیندانه‌کانی( تۆپزاوه و دبس و تکریت و سه‌ماوه‌و نوگره‌سه‌لمان، هه‌ڵبژاردووه وه‌ک کۆیله هه‌ڵسوکه‌وتیان له گه‌ڵدا کردون. خزمه‌تی کۆشكه‌کانیان پێکردون و مه‌رامه‌کانی خۆیان پێ تێر کردون.
نوگرە سەلمان
پیاوه پیر و پیره‌ژنه‌کان له زیندانی نوگره سه‌لمان زۆریان له برساو له تینوا و له گه‌رما، له به‌ر نه‌خۆشی مردن بوون به خۆراکی سه‌گه‌کانی بیابان، سه‌دان ژن و پیاو گوله‌باران کران و له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی له بیابانه‌کانی حه‌زه‌ر و عه‌رعه‌رو سه‌ماوه و ده‌یان بیابانی تر به‌شۆفل کران به‌ژێر لمه‌وه‌و شوین بزر کران.
ژەهری هەڵەبجە
فرۆکه جه‌نگییه‌کانی عێراق له 16- 17- 18 / 3 / 1988 دا چه‌ن ته‌ن بۆمبی کیمیایان به‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ریدا باراند، 5هه‌زاریان خنکاندو کوشت، 10 هه‌زاریان بریندارکرد. تا ئێستاش ئه‌وه 31ساڵه بریداره‌کانی ئه‌و شاره به‌هۆی کاریگه‌ری، درێژخایه‌نی ژه‌هری کیمیایه‌که‌وه به ده‌م ئازاره‌وه ده‌مرن. عێراق 5 بلوین دۆلاری له 11 دامه‌زراوی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی کیمیاویدا سه‌رف کرد.
چەکی کیمیایی و بایەلۆژی
له 1987- 1997به‌رهه‌می چه‌کی کیمیایی و بایه‌لۆژی عێراق 23 .68ته‌نی مه‌تری بووه‌و 8.450 ته‌نی مه‌تری، له ژه‌هرباران و جینۆسایدی کوردا به‌کار هێناوه.
ئەم چه‌ند خاڵه کورته‌م بۆیه لێره‌دا خسته‌روو بۆ ئه‌وه‌ی به دۆکیۆمینت و به ئامار، به ته‌واوی ئه‌وه‌مان لاڕوون بێت که روداوی دوجیل، بە بەراورد بە جینۆسایدی ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه، چه‌ند بچوکه.
بۆ ده‌بێت ڕووداوی دوجیل پێش ئه‌نفال و ره‌شه‌بای ژه‌هری هه‌ڵه‌بجه بخرێت؟
بۆ ئەبێ سەدام لە سەر کەیسی دوجیل لە سێدارە بدرێت؟
نە دەبوو، پەلە لە سێدارەدانی سەدام بکرایەو زۆربەی نهێنییەکانی جینۆسایدی کوردی لەگەڵ خۆیدا، بردە دوو توێی گۆڕەوە.
له ساڵی 1982دا سه‌دام حسین به شارۆچکه‌ی دوجیلدا تێده‌پەڕی، به‌رێکه‌وت ده‌سڕێژی لێده‌کرێت، دوای ئه‌و رووداوه کتوپڕه سه‌دام و به‌رزان تکریتی بڕیاری ده‌سگیرکردنی 148 که‌سیاندا و ئیعدامیان کرد. به‌ڵام ئه‌نفال و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌زمونی 68 ساڵی ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ده‌وڵه‌تی عێراق، له 1920 تا 1988. سه‌دام له‌سه‌ر پیلان و به‌رنامه‌و نه‌خشیه‌کی دیاری کراو، بڕیاریدا له ماوه‌یه‌کی دیاری کراودا نه‌ک مرۆڤی کورد، ته‌نانه‌ت په‌له‌وه‌ر و زینده‌وه‌و گیاندارو رووه‌ک و سه‌وزای نه‌مێنێت.
سه‌راپا ئه‌م نیشتمانه‌یان مین رێژ کرد.کانی و سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌کانیان پڕکرده‌وه، 5 هه‌زار گوند‌و شارۆچکه‌یان خاپورکرد، هیچ سه‌رچاوه‌و بنه‌مایه‌کی ژیانیان نه‌هێشت. هه‌موو ژینگه‌یان به چه‌کی کۆکوژی نوقمی ژه‌هری کیمایی کرد.
له 15/ 4 /1987عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له نوسینگه‌ی باکور به پارێزگاکانی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی کوردستان ده‌ڵێت:
* هاوینی داهاتوو نابێت هیچ گوندێک لێره‌وله‌وێ مابێته‌وه، ئۆردوگاکان نه‌بێت، رێک وه‌ک مریشک به‌کڕیان لێبێت،کاتێ جوجه‌ڵه ده‌خاته ژێر باڵه‌کانی، ئێمه ده‌بێت ئه‌و خه‌ڵکه بخه‌ینه ئۆردوگاکانه‌وه، لە ژێر چاودێریدا بن، نابێت نابێ بوا بدەن خه‌ڵک له گونده‌کاندا بژین، تێکده‌ران بتوانن سه‌ریان لێ بده‌ن.
* ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له گه‌ڵ ئێرانیش بوه‌ستێت، من هه‌ر دانوسان له گه‌ڵ تاله‌بانی ناکه‌م، راگواستن ناوه‌ستێنم.
دوای ئه‌وه‌ی له راگواستنیان بوینه‌وه، له هه‌موو لایه‌که‌وه په‌لاماریان ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر توانیمان دوو له‌سه‌ر سێی شوێنه‌کانیان بگرین، ئه‌وان له که‌لین و قوژبنی بچوکدا ده‌وریان ده‌ده‌ین و به‌چه‌کی کیمیایی لێیان ده‌ده‌ین.
ده‌وڵه‌تی عێراق، ئه‌نفال و کیمیاباران و جینۆسایدی کوردی له سه‌رجه‌م میدیای بیستراو تۆمار‌و بینراوه‌کانی په‌خش و بڵاو کرده‌وه له سه‌رجه‌م رۆژنامه و گۆڤاره‌کان له (الـثورة و جمهوری و العراق و هاوکاری و الف باء ) له رادیوی به‌غداد و ئیستگه‌ی کوردی به‌غدادو له شاشه‌ی ته‌له‌فزیونی به غدادو که‌رکوک دیمه‌نی تیراژیدیای ڤیدۆییه‌کان نیشان‌دران.
* رۆژانه هه‌موو په‌لاماره‌کانی ئه‌نفالییان له میدیاکان بڵاو ده‌کرده‌وه، ته‌نانه‌ت فه‌رمانده فه‌یله‌قی ( یه‌ک و دوو و پێنج و سه‌ره‌ک جاشه‌کانی خه‌فیفه‌ی کورد بروسکه‌ی پیرۆزبای سه‌رکه‌وتنه‌کانیان بۆ سه‌دام حسین ده‌نارد. سەدام مه‌دالیای سه‌رکه‌وتن و قاره‌مانێتی گرتن و کوشتن و بڕین و بێسه‌روشوین کردنی مرۆڤی کوردی له یه‌خه ده‌دان.
* که‌یسی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه خاوه‌نی چه‌ند ته‌ن دیکۆمێنت و سه‌دان سکاڵا کاره.
له‌م دوو دیمه‌نه‌دا ( روداوی دوجیل ) به به‌راورد به (ڕەشەبای ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه، به قه‌د ئاسمان و زه‌وی جیاوازی ده‌بینین.
هه‌ڵه‌ی گه‌وه‌ی سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد، ئه‌وه‌بوو بێده‌نگ بوو، هیج هەڵەوێستێکیان نەبوو بەرامبەر حکومه‌تی شیعه‌گه‌ری عێراق، دەستیان بە دادگاش گەیشت، که‌یسی دوجیلیان پێش که‌یسی ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه خست.
ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی دیاری کراو بوو، مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی سیاسیی له پشته‌وه، بۆ بجوک کردنەوەی کەیسی ئەنفال و ژەهربارانی هەڵەبجە. ئه‌م پیلان و سیناریۆییانە، پرپسیارێکی بێ وه‌ڵام و گومانی له لای که‌س و کاری ئه‌نفال و ژه‌هر بارانی هه‌ڵه‌بجه دروست کردووە.
رۆلی لاوازی و بێ دەربەستی و بێ ده‌سه‌ڵاتی و بێ هه‌ڵوێستی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له( په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق) له هه‌ولێری هه‌رێمی کوردستان و بەغداد ی پایتەختی عیراق نیشان ده‌دات.
سه‌رچاوه: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود, پرۆژەی کتێبی، ( ره‌شه‌بای ژه‌هر و ئه‌نفال )، بەرگی سێیەم و چوارەم و پێنجەم، جاپ نەکراوە.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
عەبدوڵا کەریم مەحمود: ئاسۆیەک ئاوا نابێ.!
-عومەر سەیدە: دادگایی‌کردنی تاوانبارێکی ئەنفال، ئەم تاوانبارە بناسن.
-عەبدوڵا کەریم مەحمود: سەرۆک جاشەکان و کەسایەتییە دیارەکان!
- All Posts