سەرکەوتی جیهاز و بەختیار نامیق: ململانێی هێز و ڕێککەوتن بەرەوکوێ.؟
ڕوسیا و ئۆکرانیا
ئێران و تورکیا
سوریا و عێراق
غەزە حەلەب
ئەوەی دەگوزەرێ جگە لە جێبەجێ کردنی ڕەسمی بەرژەوەندی گرێدراوی وڵاتانی زلهێزی ناوچەیی و جیهانی و دیزاینی نەخشەیەکی نوێ بە پێی بەرژەوەندی و خواستی سەردەم هیچی تر نیە، واتا خاڵی گرێدانی بەرژەوەندی هاوبەش تەحەکوم بەم جەنگ و جوڵانەوە دەکات، ئەمریکا و ناتۆ لە بەرامبەردا چین و ڕوس هەم ململانێیان هەیە تا دەگاتە جەنگ و هەم بەرژەوەندیان هەیە تا دەگاتە ڕێکەوتنی ژێر بە ژێر، ئەم جەنگانە جێبەجێکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانە، جەنگی ئۆکرانیا ڕوسیا گەڕاندنەوەی جوگرافیایی تەواو نەکراوی یەکێتی سۆڤیەت بوە ، واتا ڕوس مەبەستی بو دورگەی دۆنباس بگرێتەوە، چونکە بۆ زیندوبونەوەی ڕوس قوڵایی ستراتیژی هەیە، لەبەرامبەردا ناتۆ دەزانێت زیندبونەوەی ڕوس لە جوگرافیایەکدا ناوەستێت بۆیە ئۆکرانیایان کردە قوربانی و دیوی دوەمی ئەم جەنگە دروستکردنی بازاڕێکە بۆ چەک هەربۆیە وڵاتان لە ترسی جەنگ ناچارن چەک بکڕن، دواجار ئامرازێکە بۆ ناساندنی فرەجەمسەری و کۆتایی تاک جەمسەری، لە ئێستادا جەنگی ئیسرائیل و فەلەستن ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئیسرائیل بوە ئیتر هەرچی دژایەتی یەکتر و جەنگەکانە جگە لە مکیاج بۆ شاردنەوەی ڕێککەوتنەکە هیچی تر نیە، لە ئاستی گەورەدا و دوای ڕێککەوتنامەی (ئەستانە) تورکیا و ئێران ڕێککەوتون لەسەر دابەشکاری و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی یەکتر و بەردەوامی دان بە ململانێ لەو پێناوەدا، دابەشکارییەکە هەر جارەو سەکۆی جەنگەکان دەگوازنەوە، لە فەلەستینەوە بۆ سوریا و پاشان بۆ یەمەن و سوریا هەر کات جەنگەکان دەگەنە تێکدانی بەرژەوەندییەکان دەوەستێنرێت، دابەشکاری لە نێوان تورکیا و ئێران بە گڵۆپی سەوزی وڵاتانی زلهێزەوە عێراق لە ژێر هەیمەنەی ئێراندا بێت و سوریا لە ژێر هەیمەنەی تورکیادا بێت، لەهەر سەر زەمێنێک پشکی هەر لایەکیان بێت بەرژەوەندی ئەوی تریان بپارێزێ، لیبیا بۆ تورکیا و یەمەن بۆ ئێران و کار بۆ هێزەکەی تر بکرێت کە ئیسرائیلە وەک سێکوچەکەیەکی دەستەڵات لەسەرەوەش ڕوس و چین و ئەمریکا بەرژەوەندی هاوبەشیان پارێزراو بێت، جێبەجێ کردنی ئەم بەرژەوەندییانە بە جەنگ و دوژمن بونی ساختەی یەکتر دەکرێ.
ئەوەی لە سوریا ڕودەدات.
بۆ تورکیا؟ زۆر هەوڵ درا بەشار قەناعەت پێ بکەن کە بچێتە سەر مێزی دانوستان و ڕازی بێت بەو نەخشەی دابەشکارییە و نەیکرد بۆیە هێزی سێبەر بەکار هێنرا تورک خۆی بڕیاردەرە و ئێران و ڕوسیش ڕازین تا ئەو کاتەی بەشار مل دەدات، گەر نا ئەوا وەک سەدام و قەزافی دیمەشقیش دەکەوێت و کۆتایی دێت ، سێبەرەکانی تورکیا شەڕی کورد ناکەن هەم ڕێککەوتن هەیە وەک باشور هەم گەر شەڕی کورد بکات لەناوخۆی تورکیا دۆخەکە تێک دەچێ، ئاشتەوایی و ئۆج ئالان پێشەکییەک بو بۆ ئەم جەنگە تا لەگەڵ کورد بەریەک نەکەون و ڕوس و ئەمریکاش ڕازین ، ئیتر هەندێ وردە جەنگ هەیە ناکاتە تێکچونی ڕەسمە گەورەکە.
بۆ عێراق؟ دەکرێ هەندێ ڕوبەڕوبونەوە ڕوبدات ، بەڵام بە هەرێمی کوردستانیشەوە نابێتەوە بەو داعشەی موسڵی داگیر کرد، عێراق لەژێرهەیمەنەی ئێراندایە بەڕەزامەندی وڵاتانی زلهێزەوە ، واتا لە عێراق شتێکی وا ڕونادات خۆ ئەگەر ئەمریکا هێرشی ئاسمانی بکات، ئەویش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێراندایە.
بۆ کورد؟ کورد لە ڕۆژئاوا پێگەیەکی گرنگی هەیە و دواجار هەر دەستەڵاتێک لە ناوەندا دروست ببێ دەبێتە هێزێکی کاریگەر و ڕۆڵ و جوڵەشی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنە گەورەکەدا دیاری کراوە ، دەبێت بەرنامەی ئەو جوڵانە دیاری بکات، دواجار کێشەی کورد لە ڕۆژئاوا بە پێگەی بەهێزەوە دەچێتە دیمەشق و جۆرێک له فیدڕاڵیەت.
بۆ ئێران؟ ئێران چەند بنکەیەکی دەمێنێتەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی چونکە بۆ ئێران عێراق گرنگترە و بەشی خۆی وەرگرتوە لە ڕەسمی دابەشکارییە گەورەکەدا.
بۆ ئەمریکا و ڕوس و چین: خولگەی ڕەسمی بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێز و تا هەرێمایەتیش لەسەر مێزی ئەم سێ جەمسەرە کراوە و لە ئێستادا بە دوژمنی کارتۆنی و جەنگ جێبەجێ دەکرێ.
دواجار تورکیا لەم جەنگە ناوەستێ تا سوریا مل دەدات بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی کراوە و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی تورکیایە.