موتەلیب سەعید: ڕووخانی ڕژێمی بەشار و سوریای دوای دیکتاتۆریەت.
بەڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لەسوریا یەکێک لەسەرکردە دیکتاتۆرەکان و ڕژێمە ستەمکارەکان لەووڵا تە کۆتایی بەدەسەڵاتی هێنرا، لێرەدا هێندەی گرنگە قسە لەسەر ئاییندەو چارەنووسی پێکهاتەکانی سووریا و دەوروبەری بکرێت نەک مشتومڕو گفتوگۆ لەبارەی مێژووی حوکمڕانی ستەمکارانەی ئەسەد و دیکتاتۆرەکانی تر وەک موبارەک، و زین عابدین، سەددام هاوشێوەکانی کەدوای زەمەنێکی دوورو درێژ لەستەمکاریو زۆرداری بەهۆکاری ناوخۆیی و پاڵپشتی دەرەکی کۆتاییان پێ هات.
ئەوەی بەلای ئەز جێی سەرنجمە یەکێک لەو هۆکارانە لەم قۆناغ و هەلومەرجەدا بۆچی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد لەبەیین برا ؟ هۆکاری ڕووخانی ڕژێمی سوریا لەم قۆناغەدا بەپاڵپشتی دەوڵەتانی دەرەکی و بە هێزی ئۆپۆزسیۆنەکانی ناخۆ لەهەلومەرجێکی چاوەڕوان نەکراو بەماوەیەکی کورت ڕژێمی ئەسەد کۆتایی پێهێنرا لەکاتێکدا بەدرێژایی ساڵانی 2011, 2012 سوریا لەشەڕێکی ناوخۆیی خوێناوی گەورە زۆر لەئێستا فراوانتر دووچار بوو، بەڵام وڵاتە زلهێزەکانی ئەمەریکاو ڕووسیا پشتیوانیان کردو نەیانهێشت بڕوخێ، کەواتە یەکێک لەهۆکارەکانی ڕووخاندنی دیکاتۆرەکان لەوڵاتانی عەرەبی ئەگەر هێزی ناوخۆیی یش هەبێت بێ پاڵپشتی نێو دەوڵەتی ، گروپە چەکدارەکانو هێزە بەرهەڵستکارەکان ناتوانن ڕژێمەکان کۆتایی پێ بێنن، لەبەر ئەوەی هێزە ناوخۆییە بەرهەڵستکارەکان ناتوانن ببنە هێزی نیشتمانی بۆ ڕیشەکێشانی دیکتاتۆرییەت وکۆتایهێنان بەستەمکاری لەوڵاتەکەیاندا.
خاڵێکی تر دەسوەردانی دەوڵەتە زلهێزەکانە لەناوچەکەدا کەڕەهەندێکی مێژوویی هەیە لەسەرەتاکانی سەددەی شانزە و، حەڤدە تاکۆتایی سەددەی بیستەم ئیستعماری ئەوروپی، فەرەنسی و بەریتانی ، ڕووسی ، ئەمریکی بەپاساوی سیاسی، جوگرافی، کولتووری، ئابووری، تێگەیشتن و بەدواداچوون لەزمان و کولتووری گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتاییەت ڕووسیا ، و بەریتانیا لەهەردوو سەددەی حەڤدەو هەژدە بەئامانجی هەوڵدان بەپرۆسەی ڕۆژهەڵاتناسی لێکۆڵینەوە و تێگەیشتن لەکولتووری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست، و کوردستان چەندین گەڕیدە و جوگرافیناس وەک فەرمانبەر ی دەوڵەت ناردۆتە ئێران، عێراق، هیندستان، تورکیا بۆ زانینو شارەزابوون لە زمانو کولتوورو فەرهەنگی ناوچەکە بەڵام لەبنەڕەتدا بۆ مەبەستی سیاسی و سیخوڕی نێردراون.
دەسوەردانی بەریتانیاو فەرەنسا ئەمریکاو ڕووسێا لەپێش جەنگی یەکەمی جیهانی و دواتر یەکێک لەهۆکارەکان دەستگرتن بووە بەسەرخێرو بێری وڵاتانی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست لەبەرئەوەی ئەم وڵاتانە خاوەنی سەروەتو سامانێکی دەوڵەمەندی کانزا یی پڕ لەخێر و فەڕ بوون، بەڵام خاوەنی هێزو سەروەری خۆیان نەبوون بەتایبەتی لەعێراقی سەردەمی ئینتداب، و پاشایەتی، تا سەردەمی کۆماری ،وسەرهەڵدانی بزوتنەوەی گەلاوێژ 1958، هەوڵی قۆستنەوەی نائارامی ڕەوشەکەیانداوە، ئەگەر بگەڕێینەوە قۆناغێکی مێژوویی پێشتر لەئێرانی سەردەمی نادرشا، و سەرهەڵدانی ئاژاوە لەو وڵاتە بە حوکمڕانی قاجاڕییەکان، و دواتر سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی یەکەم بەدوایدا لەشکرکێشی ڕووسیاو بەریتانیا بۆ ئێران، پاشەکشێی ڕووسیا بەهۆکاری ئۆکتۆبەری 1917 ئەم ڕووداوانە و ڕووداوەکانی دوایی بوونە هۆکاری دەسوەردانی وڵاتە زلهێزەکان و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پەلاماردان و لەشکرکێشی دەوڵەتانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ڕۆژهەڵات و ناوچەکە.
لەئێستادا کەناوچەکە لەگۆڕانکارییەکی نوێدایە ڕام وایە ئاڕاستەی ڕووداوەکانی سووریا دوور نیە هاوشێوەی عێراقی دوای سەدام بەبارودۆخێکی سەختی ناهەمواری شەڕی تائیفی و ناوخۆ ، ململانێی هێزەکانی تورکیە، کورد و عەرەبەکان نەڕوات ئەگەرچی لەسوریا ڕژێمی بەشار ئەسەد کۆتایی پێهاتووە، بەڵام دەسوەردانەکانی تورکیا وەک دەوڵەتێکی دراوسێی سوریا ، ئیسرائیل یش کەوڵاتێکی دژ بە عەرەبە چاوی بەڕەووتی گۆڕانکارییەکان هەڵنایە لەلایەک توکیا ترسی ئەوەی هەیە ئەمنییەتی وڵاتەکەیان بکەوێتە مەترسیەوە، هەر گۆڕانکارییەک لەسوریا بۆ تورکیا جێگەی مەترسییە لەشکرکێشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سنورەکانی سوریا بەتایبەتی ناوچە کوردنشینەکان ئاماژەیەکە بۆ ڕاپەڕینی هێزی کوردو خەڵکەکە لەدژی تورکیا ، خاڵێکی تر ئەوەیە پێدەچێت لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ئیسرائیل دەسەڵاتو سنوری خۆی بەرفراوان بکات و هێزەکانی بنێرێتە سنوورەکانی سوریا ، ڕۆژئاوای عێراق تەنانەت نزیک هەرێمی کوردستانیش.