نیهاد غادریی: ئەو ڕۆژەی وێنەی سەرۆکم بەملی سەگێکەوە هەڵواسی.
وەرگێرانێ/ عوسمان عومەر
لەچلەکانی سەدەی ڕابوردوو لەخۆ پێشاندانیک دژی سەرۆکی خوا لێخۆشبوو شوکری قوەتلی کەئەوکات سەرۆک کۆماری سوریا بوو ،وێنەکەیمان کرد بە ملی سەگێکەوە و ووتارێکم بۆ خۆپیشاندەران خوێندەوە. بۆیە وەزیری ناوخۆ (سەبری عەسەلی )فەرمانی دورخستنەوەو مانەوەی بەزۆری بۆ دەرکردم بۆ قامشلی بۆ ماوەی ساڵێک. پۆلیس هاتن و منیان گرت و لەگەل خۆیان بردمیان بۆ قامشلی و لەوێ درامە دەست ئاسایشی گشتی و فەرمانی بەزۆر مانەوەکەشمیان پێدان. بەرێوەبەری ئاسایشی گشتی خەلکی شارەکەم (ئەریحا)و ناوی ( ملازم ئەحمەد سخیطە) بوو، بەپێی مەرجەکانی مانەوەی بەزۆر مافی کارکردن و بینینی خەلک و هەرچی بمەوێ ئەنجامی بدەم، بەلام هەموو بەیانیەک کاتژمێر 8ی بەیانی بچمە ئاسایشی گشتی و واژوی پەراوێک بکەم بەبونم لەوێ.
بەراستی رۆژگارێکی سەختم بەرێ دەکرد هیچ بژێویەکی ژیانم نەبوو تا پێی بژیم. پەیوەندیم بەهاوڕێم ( عومەر ئەبو ریشە)وە کرد؛ هەرچی ڕوی دابوو بۆم گێرایەوەو پێی راگەیاندم کەبچم سەردانی فەرمانگەی میرە بکەم و لەوێش بەرێوەبەرەکەی کەناوی (خەیری رەزا) بوو، چاوم پێی بکەوێ و دلنیای کردم کە خۆشی قسەی لەگەل دەکات، چونکە هاوڕێی بوو . ڕۆژی دواتر چومە فەرمانگەی میرە و داوای دیتنی بەرێوەبەرم کرد، چاوەنوار بوم تا ڕێگە درام بچمە ژوورەوە بۆلای. خەیری رەزا سەیرێکی کردم بەسەرسورمانەوە چۆن من هاوڕێی عومەر ئەبو ریشەم کە بەتەمەن لەمن گەورەترە ؟
پرسی چی تۆی گەیاندۆتە قامشلی؟ بەسەرهاتەکەم بۆ گێڕایەوە؛ بەپێکەنینەوە سەیرێکی کردم، زۆر باشە، زۆر باشە جنێو بە سەرۆک دەدەیت و وێنەکەشی بەکەللەی سەگێکەوە هەلدەواسی و دەشتەوێ دەولەت داتمەزرێنێ؟ داوای لیکردم بچم لەهۆڵی چاوەروانی دانیشم چاوەنوار بم. هاتمە دەرەوەو بێهیوایی بالی بەسەردامدا کێشا بوو. زۆر چاوەرێم کرد ویستم بڕۆم کابرای بەردەرگا بانگی کردم تا بچمە ژوورەوە و (خەیری رەزا) خوا لێی خۆش بێت، سەیرێکی کردم و گوتی کوڕم پەیوەندیم بەسەرۆک قوەتلیەوە کرد و بابەتەکەی تۆم لەگەل باسکرد، دەزانی چی وەلام دامەوە؟ سەرم لەقاند بە نەخێر و گوتی؛ سەرۆک فەرمانی دامەزراندانتی داوە و پێی گوتم خەیری گەنجێکە و هەڵەی کردوە دەتەوێ لەبرسان بمرێت! دایمەزرێنە، دایمەزرێنە خەیری. لەو رۆژەوە لە فەرمانگەی میرە دامەزرام لە حەلەب لە ڕۆژنامەکەو موچەشم سێ چوار ئەوەندەی موچەی پێشوم زیاتر بوو وەک یادم بێت…
ئەوکات و سەردەمە سەردەمی پیاوان بوو کە ئەوەش دەنوسم هەرگیز لایەنگری سەرۆک قوەتلی نەبووم، نەپێشتر نەدواتر. بەلام وەک رێکاری رژێم و رەوشتی ئەوێ ڕۆژێ دەیتوانی تۆڵەم لێبکرێتەوە یا سزام بدەن بەپێی یاسا کە من هیچ نەبوم تەنها گەنجێک و سەرەتای لاویەتی و دەمویست بەئازادی ڕا دەربڕم چ هەڵە چ راست بێ جیاوازنەبو لام…
دوای ساڵانێک چاوم بەسەرۆک قوەتلی کەوت لە لوبنان و لەگەل هاوڕێم ئەحمەد عەسە، خوا لێی خۆشبێ بەسەرهاتەکەم بیرهێنایەوە. بێگومان سەرۆک بیری نەمابوو، بەلام گوتی؛ نیهاد ئیمە لەپێناو ئازادی و سەربەخۆیی شەڕی فەرەنسیەکانمان کرد.
لە پێناو ئەو ئازادیە چەند نایاب و جوان بوو دەورانت سەرۆک قوەتلی خوا لێت خۆش بێ تۆ سەرۆکێکی راستەقینەی نیشتمان پەروەر بوی. بەراستی ئەوێ رۆژێ سەردەم سەردەمی پیاوە جوانەکان بوو، نەک رۆژگاری ئەمرۆ کەسەردەمی زۆڵەکان و بێ مۆرالەکان و پروپوچەکان بێ، کە لەپێناو خەیالێک گەنجێک تیرۆر بکرێ. لەسەر رایەک گەنجێ تیرۆر بکرێ و لەسەر ئەوەی بترسن نهێنی بدرکێنێ. مامۆستای زانکۆو تیکۆشەریک تیرۆر بکرێ و لەسەر تابرێکی کۆن و رایەکی جیاواز گەنجێک لەکونجی زیندان توند بکەیت و تۆمەتی بۆ هەلبەستی. ئەوانە ئاشکرابون ئاخۆ لە پەنهانی چەند کەسانی دیکە تۆمەتبار کراون و زیندانی کراون و لەناوبراون. وەک نیهاد نوسیویەتی ئەوانەی تازە ددانیان دێ خراپترین دروستکراوی خودان.
- Latest Posts by عوسمان عومەر
بۆچی فرۆکەخانەی ئەتاتورک ناونرا؛ صبیحە.
-تا بەرانی شاخدار هەبێ، من خوریەکەی ببڕمەوە بیفرۆشم.
-عیسا پژمان و بزوتنەوەی 1961 ی کورد.
- All Posts